جام کوردی:
ئایا سه‌رجه‌م ڕێگاکانی به‌رده‌م چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا داخراون و هیچ چاره‌سه‌رێکی دیکه به‌ده‌ر له دابه‌شبوونی ئه‌م وڵاته نه‌ماوه؟ خوێن و خوێنڕشتن له سوریا تا که‌ی بڕیاره به‌رده‌وام بێت؟
گۆڕانکارییه مه‌یدانییه‌کانی شه‌ڕی سوریا تا سه‌ره‌تای ساڵی 2015 لاوازی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د و پێشڕه‌وییه‌کانی گرووپه نه‌یاره‌کانی پیشان ده‌دا. له‌م ماوه‌دا شاره‌کانی ئه‌دلیب و سه‌هل ئه‌لغاب له نزیک حه‌ما له لایه‌ن نه‌یارانی دیمه‌شقه‌وه کۆنتڕۆڵ کران و ئه‌وان بۆ یه‌که‌م جار گه‌یشتنه که‌ناراوه‌کانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه، ناوچه‌یه‌ک که گرنگترین ناوچه بۆ حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ژمار ده‌کرێت. هه‌ر له‌م ماوه‌دا سوپای سوریا هێزی پاشه‌کشه‌ی گرووپه چه‌کداره‌کان و کۆنترۆڵ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی نه‌بوو، بۆ ئه‌مه‌ش په‌نای بۆ ئێرانییه‌کان هێنا و فه‌رمانده‌کانی ئێرانی زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه به‌و شه‌ڕه‌وه سه‌رقاڵ بوون و ڕۆڵی کاریگه‌ریان گێڕا، به‌ڵام پشتیوانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوا له هێزه‌کانی جه‌یشی فه‌تح و به‌ره‌ی نوسره که هێزێکی دیکه‌ی به‌وان به‌خشی، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئێران هانی ڕووسیا بدات به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سوریا، ڕاسته‌وخۆ پارێزه‌ری له ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د بکات.
ڕاستییه‌کانی نوێ
کاتێک گۆڕانکارییه مه‌یدانییه‌کان گه‌یشته سنوره‌کانی باکوری سوریا له گه‌ڵ تورکیا، ئه‌م پرسه زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه بوو به جێی سرنج و بایه‌خی باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، به شێوازێک که پاڵپشتی ئاسمانی ئه‌مریکا له هێزه کوردییه‌کان بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌وان بتوانن ناوچه سنورییه‌کانی نێوان سوریا و تورکیا له ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فۆرات کۆنتڕۆڵ بکه‌ن و له کۆبانێ تا ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب و له‌وێش تا قامیشلۆ له ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌و هێزانه‌دا بێت. ساڵی 2015 له کاتێکدا کۆتایی هات که ڕووداوی نوێ و مه‌ترسیدارمان له سوریا به چاو بینی، به‌رچاوترینیشیان گۆڕانکارییه‌کانی ناوچه جیاجیاکانی سوریا له ڕووی دانیشتووان و جوغرافیاوه بوو. ئه‌وی دیکه هاتنی یه‌کینه‌کانی کورد بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی باکوری سوریا بوو که عه‌ره‌به سوننه‌کان به شوێن و ماوای خۆیانی ده‌زانن که به پێی ڕاپۆرتی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، هێرشه ئاسمانییه‌کانی ئه‌مریکا کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌و پێشهاتانه هه‌بووه. شاره‌زایانی کاروباری ناوچه‌که له‌و بڕوایه‌دان که چاره‌سه‌ری سیاسی له ئاسۆی سیاسی سوریا نابینرێت، هه‌ر چه‌نده دانوستانه‌کانی ڤییه‌نا له‌وه‌دا سه‌رکه‌وت که بناغه‌ی دانوستانه‌کانی نێوان نوێنه‌رانی حکومه‌تی سوریا و گرووپه نه‌یاره‌کانی بنیات بنێت.
به دڵنیاییه‌وه گۆڕانکارییه مه‌یدانییه‌کان به هێزه‌وه ده‌چنه سه‌ر مێزی دانوستانه‌کان، بابه‌تێک که سوریا ڕووبه‌ڕووی سیناریۆی جیاواز ده‌کاته‌وه و گرنگترینیشیان سیناریۆی پارچه‌پارچه‌بوونی ئه‌م وڵاته‌یه. ڕووسیا و ئێران وه‌ک هاوپه‌یمانانی حکومه‌تی سوریا پشتیوانی له هێڵی نزیک له که‌ناراوه‌کان به سه‌رجه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌کانیه‌وه ده‌که‌ن که قوڵایی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌گاته پارێزگای حۆمس، له‌وێشه‌وه به قه‌له‌موون له غوته‌ی ڕۆژهه‌ڵات له ڕیفی دیمه‌شق و دواتر بۆ حه‌ما له ناوه‌ندی سوریا.
ڕێکه‌وتنی هاوپه‌یمانان
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن، شاره‌زاری کاروباری سه‌ربازی سوریا و له ئه‌فسه‌ره دابڕاوه‌کانی سوپای ئه‌م وڵاته ده‌ڵێت: ” هاوپه‌یمانانی به‌شار ئه‌سه‌د به تایبه‌ت ئێران و ڕووسیا، بژارده‌ی دابه‌شبوونی سوریا به دوور نازانن و به‌و بڕوایه گه‌یشتوون که لایه‌نه ده‌ره‌کییه‌کان به خوێنڕشتن و توندووتیژی ئه‌م پرۆژه‌یه به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن و چیدی به شێوه‌زاری سیاسی له‌م پرسه گرنگه ناڕوانن، ڕووداوێک که له ئاکامدا ده‌توانێت زۆربه‌ی هاوکێشه‌کان تووشی گۆڕانکاری بکات “.
حه‌سه‌ن له درێژه‌دا ده‌ڵێت: ” سوپای سوریا و هاوپه‌یمانانی شه‌ڕێکی دژواریان له به‌ره جیاوازه‌کان ده‌ستپێکردووه و پێیان وایه که تا پێش دانوستانه‌کان، پێویسته ده‌سکه‌وتی گرنگیان هه‌بێت، ئه‌وان له پلانه‌که‌ی خۆیان ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه ناوچه‌ی ڕۆژئاوای سوریا به ته‌واوی له ژێر کۆنتڕۆڵی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بێت. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش له ڕۆژهه‌ڵاته‌وه، ڕێگای نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق – حۆمس تا حه‌مایان داڕشتووه که پارێزگاکانی دیمه‌شق، حۆمس، حه‌ما، لازقیه و ته‌ڕتووس له خۆ ده‌گرێت “.
پێشتر حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاندبوو که شه‌ڕه‌که بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌گوازێته‌وه که له ڕووی ستراتژیکه‌وه گرنگی زۆریان هه‌یه و هه‌وڵ ده‌دات ڕه‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه به‌ره‌و باشتربوون ببات.
له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بوو که جیهان بخاته به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی دوو بژارده، یان ئه‌سه‌د یان داعش، له لایه‌کی دیکه‌وه سیاسه‌ته‌کانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به‌ره‌و کرانه‌وه به ڕووی تاران ڕۆیشت و له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش ئه‌وله‌ویاتی سه‌ره‌کی واشنتن له سوریا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات و چیدی ئه‌سه‌د به کێشه‌ی سه‌ره‌کی دانانرێت و یه‌که‌م کێشه به له ناوبردنی گرووپی تیرۆریستی داعش ناو ده‌بات.
له به‌رامبه‌ردا، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی گرووپه نه‌یاره‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌ڵێن که هه‌ڵه‌ی ئه‌و گرووپانه کاریگه‌ریی له سیناریۆی دابه‌شبوونی سوریا هه‌بووه. لاوازبوونی هه‌ماهه‌نگی و کاریگه‌ری وڵاتانی ده‌ره‌وه له سه‌ر ئه‌وان و داڕشتنی پلانه سه‌ربازییه‌کان به پێی خواست و داواکاری ئه‌و وڵاتانه وای کردووه که پرۆژه‌ی دابه‌شبوونی سوریا بێته سه‌ر مێز و هێزه‌کانی ناوچه‌که بۆ دابین کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان ڕاسته‌وخۆ له گۆڕه‌پانی یارییه‌که‌دا بن.
ئه‌حمه‌د قه‌ره عه‌لی، وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ” احرار الشام اسلامی ” سوریا سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌ڵێت: ” ڕوونه که هیچ بڕیارێکی په‌یوه‌ندیدار به دابه‌شبوونی سوریا لای کاراکته‌ره کاریگه‌ره‌کان له ئارادا نابێت، به‌ڵام ده‌توانێت له ڕواڵه‌تێکی دیکه‌دا به ناوی فیدراڵیزم گه‌ڵاڵه بکرێت، هه‌رچی ئاڵۆزی نێوان دیپلۆماتکارانی ڕۆژئاوایی زیاتر ببێت ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه وه‌ک چاره‌سه‌رێک که ڕێگری له خوێنڕشتن بکات به‌هێزتر ده‌بێت. پاش پێنج ساڵ شه‌ڕ و کاولکاری و کوشتن و ئاواره‌بوون، ڕه‌نگه ئه‌مه سیناریۆیه‌کی قبووڵکراو بێت “.
ناوبراو جه‌خت ده‌کاته‌وه، به دڵنیاییه‌وه وڵاتانی ڕۆژئاوا له به‌دیهاتنی ئه‌م دۆخه‌دا ڕۆڵیان هه‌بووه، ئه‌وان به که‌مته‌رخه‌می خۆیان، ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به مافی ئازادییان به گه‌لی سوریا نه‌دا.
ئه‌زموونی مێژوویی ده‌ڵێت که هه‌نگاونانی سوریا به‌ره‌و هه‌رێمه سه‌پێندراوه‌کان ئه‌سته‌مه و له ئه‌گه‌ری به‌دیهاتنی ئه‌م سیناریۆیه‌ش، نه‌خشه‌ی نوێ به‌م شێوازه ده‌بێت که به‌شێکی سوریا لای به‌شار ئه‌سه‌د ده‌مێنێته‌وه، به‌شێکی دیکه لای داعش و ئه‌وی دیکه‌ش له لایه‌ن کوردانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت. ئه‌م سیناریۆ بۆ وڵاتانی دراوسێی سوریا و هه‌روه‌ها بۆ ئاسایشی ناوچه‌که و جیهان مه‌ترسیدار ده‌بێت. بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت گوشاره‌کان له سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌کان زیاتر ببێت تا زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه بیر له چاره‌سه‌ری سیاسی و وتووێژ له سه‌ر مێزی دانوستانه‌کان له ژنێڤی 3 بکه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه: ئیلاف
وه‌رگێڕان: جام کوردی