جام کوردی:
یه‌کێک له گرنگترین ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له سه‌رووبه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ربڵاوی هه‌واڵه‌کانی تایبه‌ت به زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز پێویسته ئاوڕی جیدیی لێ بدرێته‌وه، ئه‌وه‌یه که هه‌ر دوو وڵات یان لانیکه‌م به‌شێک له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان په‌ره به‌م ئاڵۆزییانه ده‌ده‌ن. هێشتا ڕوون نییه که ئایا ئامانجی سه‌ره‌کی عه‌ره‌بستان له شه‌هیدکردنی شێخ نه‌مر، به‌رفراوانتربوونی ناکۆکییه‌کانه له گه‌ڵ ئێران یان نه، به‌ڵام به بڕوای به‌رپرسانی ئه‌مریکی پسپۆڕ له کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بێ گومان به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان له چاوه‌ڕوانی کاردانه‌وه‌ی توندی تاران‌دا بوون.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ههنگاوێکی هه‌ڵه بوو، ئه‌گه‌رچی شێخ نه‌مر به‌رده‌وام دژایه‌تی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستانی کردووه، به‌ڵام بیری له کرده‌وه‌ی توندڕۆوانه نه‌کرده‌وه. له ڕابردوودا، لایه‌نگرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ک ئازاد ده‌کران، هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی شێعه چاره‌نووسی وه‌ک نه‌مریان نه‌بووه.
هێرشی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستان له تاران کاردانه‌وه‌یه‌کی نه‌شیاو بووه، هێشتا ڕوون نییه که ئایا ئه‌م هێرشه کارێکی ڕێکخراوه‌یی بووه و یان له لایه‌ن هه‌ندێک که‌سانی توندڕۆ به ئه‌نجام گه‌یشتووه، له ئه‌گه‌ری ڕێکخستنی پلانی ئه‌م ڕووداوه، کێی له پشته‌وه بووه؟
سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌م هێرشه‌ی ئیدانه کرد و ڕایگه‌یاند: ” ده‌رفه‌تی ئه‌وه ناده‌ین گرووپه توندڕۆ‌کان به کرده‌وه‌ی نایاسایی خۆیان، ناو و ناوبانگی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبه‌ڕووی پرسیار بکه‌نه‌وه “. ئه‌حمه‌د خاته‌می وتارخوێنی هه‌ینی کاتی تارانیش وێڕای ئیدانه کردنی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر، هێرشی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی عه‌ره‌بستانی به کارێکی نه‌شیاو ناو برد.
وه‌ڵامی عه‌ره‌بستان بۆ ئه‌م هێرشه، پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران بوو. به‌حره‌ین دوابه‌دوای عه‌ره‌بستان هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی گرته به‌ر و ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی پاش گه‌ڕاندنه‌وه‌ی باڵوێزه‌که‌ی له ئێران، ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تاران دابه‌زاند.
ده‌توانین بڵێین که هه‌نگاوه‌کانی ئێران و عه‌ره‌بستان ده‌رکه‌وته‌ی سیاسه‌تی ناوخۆیی ئه‌م دوو وڵاته‌یه. بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان به‌رده‌وام له لایه‌ن نه‌یارانی شێعه‌ی ناوخۆیی هه‌ست به مه‌ترسی ده‌که‌ن و له یه‌مه‌ن سه‌رقاڵی شه‌ڕن له گه‌ڵ هێزه شێعه‌کان، ڕیاز ئه‌م هێزانه به نوێنه‌رانی تاران داده‌نێت. عه‌ره‌بستان له‌وه‌ی که دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا له ئاکامدا ببێته هۆکاری مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، نیگه‌رانی زۆری هه‌یه. باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان واشنتن – تاران و نموونه‌ی به‌رچاوی له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له نیگه‌رانییه‌کانی دیکه‌ی ڕیازه. ڕه‌خنه‌گرانی عه‌ره‌بستان له‌و بڕوایه‌دان که پێداگری ئه‌م وڵاته بۆ پشت کردنه‌وه‌ی ئه‌مریکا به ئێران، ده‌توانێت تروسکه‌ی نوێی ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌که له ناو ببات. عه‌ره‌بستان به باشی له‌وه تێده‌گات که ئۆباما خوازیاری به‌شداری له شه‌ڕی دژ به شێعه نییه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، کۆمه‌ڵێک له ئاستی ناوخۆیی ده‌سه‌ڵاتی ئێران‌دا، ناحه‌زی خۆیان له هه‌مبه‌ر پێشکه‌وتنه‌کان و ده‌سکه‌وته دیپلۆماسییه‌کانی حکومه‌ت نه‌شاردووه‌ته‌وه. گه‌رنگترین هۆکاری ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنی مه‌ودای نێوان ڕۆژئاوا و ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه. وه‌ک چۆن که عه‌ره‌بستان و ئیسرائیل له په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێران نیگه‌رانن، به‌شێک له به‌رپرسانی ئێرانیش نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که بیر و هزری ڕۆژئاوایی له ئێران په‌ره بستێنێت.
ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی نێوان عه‌ره‌بستان و ئێران له ئارادا نییه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که بارودۆخی جوغرافیایی دوو وڵات پێداویستی ئه‌م شه‌ڕه دابین ناکات، به‌ڵام ئه‌م مه‌ترسییه هه‌یه که شه‌ڕی ناڕاسته‌وخۆی نێوانیان له ناوچه‌که په‌ره‌ی پێ بدرێت و به‌و ئاسته‌ی بگات که چاره‌نووسی ناوچه‌که ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی جیدی بکاته‌وه. هاوکاری نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان له شه‌ڕی دژ به داعش و ئاگربه‌ستی سوریا پێویسته و دانیشتنی ئه‌م دوو ڕکابه‌ره دێرینه له سه‌ر مێزی دانوستان ته‌نانه‌ت له باشترین هه‌ل و مه‌رجدا زۆر ئه‌سته‌م بووه. به کورتی ده‌توانین بڵێین که له ئه‌گه‌ری کۆنتڕۆڵ نه‌کردنی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه ئاڵۆزه‌دا، کێشه هه‌نووکه‌ییه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک خۆیان ده‌مێننه‌وه.
له‌م بارودۆخه‌دا پێویسته ئۆباما چی بکات؟ سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی چه کاردانه‌وه‌یه‌کیان هه‌بێت؟ له هه‌نگاوی یه‌که‌م، ڕۆژئاوا نابێت هه‌ر بارگرژییه‌کی نێوان تاران و ڕیاز به پێی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی ناکۆکی نێوان شێعه و سوننه‌دا ببینێت و گرنگتر، ئه‌وه‌ش که ڕۆژئاوا و به تایبه‌ت ئه‌مریکا نابێت لایه‌نگری له هیچ لایه‌نێک بکه‌ن. ڕۆژئاوا پێویسته هانی ئه‌و وڵاتانه‌ی وه‌ک ئیمارات بدات که خۆیان له پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ ئێران به دوور گرتووه و داوا له‌وان بکات که عه‌ره‌بستان به‌وه ڕه‌زامه‌ند بکه‌ن که ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی بۆ دابه‌زاندنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کان بگۆڕێت. جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێویسته خولێکی نوێی سه‌ردانه‌کانی بۆ ناوچه‌که ده‌ست پێ بکات و هاوکات پێویسته هه‌وڵه‌کان له پێناو به‌ره‌وپێشچوونی دانوستانه‌کانی ئاشتی سوریا و به‌هێزبوونی ئیئتلافی دژ به داعش به‌رده‌وامی هه‌بێت.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش، بنه‌ڕه‌تی شه‌ڕی ساردی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان زۆر قووڵتر له‌وه‌یه و ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ش پیشان ده‌دات که کۆتایی هێنان به‌م ناکۆکییانه تا چه ڕاده‌یه‌ک ئه‌سته‌م و دژواره.
نووسه‌ر: فرێد کاپڵان
سه‌رچاوه: اسلیت
وه‌رگێڕان: جام کوردی