جام کوردی:
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له پارێزگای کوردستان به ئاماژه به‌وه‌ی که ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تێڕوانینێکی تایبه‌تیان به کوردان هه‌یه، وتی: یه‌کێتی نیشتمانی و یه‌کگرتوویی ئیسلامی، گه‌لی کوردی وه‌ک پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی نه‌ته‌وه‌ی ئێران گرێ داوه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایه‌تووڵا حوسێنی شاهڕوودی له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ مامۆستایان و زانایانی ئایینی هه‌رێمی کوردستان، ڕایگه‌یاند: هیوادارین ئه‌م سه‌ردانانه ببێته هۆی برایه‌تی و پێکه‌وه‌بوونی زیاتری موسڵمانان له ئێران و عێراق و پته‌وبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات.
ناوبراو به ئاماژه به په‌یوه‌ندی به‌هێز و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌رێمی کوردستان، وتی: موسڵمانان پێویسته هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن که تا په‌یوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ وڵاتانی ئیسلامی که ده‌بێته هۆی یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی زیاتر، به‌هێزتر ببێت.
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له پارێزگای کوردستان ئاماژه‌ی به گرنگی یه‌کێتی نێوان موسڵمانان له ڕوانگه‌ی قورئانی پیرۆزهوهدا و ڕوونیکرده‌وه: یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی، هۆکاری پێشکه‌وتنی موسڵمانان و ده‌ربازبوونی کۆمه‌ڵگای ئیسلامییه له دواکه‌وتوویی که له سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری ئازیزی ئیسلامدا به‌رده‌وام جه‌ختی له سه‌ر کراوه‌ته‌وه.
ناوبراو وتی: دوژمنان به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که ڕێگری له مسۆگه‌ربوونی یه‌کێتی نێوان موسڵمانان بکه‌ن و بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌شیان، له ئامرازه جۆربه‌جۆره‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
حوسێنی شاهڕودی به ئاماژه به چه‌ندین ئایه‌ت له قورئانی پیرۆز، وتی: خودای گه‌وره له قورئانی که‌ریمدا ئه‌وه‌ی به موسڵمانان ڕاگه‌یاندووه که جوله‌که‌کان دوژمنی پله یه‌کی موسڵمانانن و مه‌ترسی جوله‌که‌کان له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه له هه‌مان سه‌ره‌تای حکومه‌تی ئیسلامی له شاری مه‌دینه ڕاگه‌ێندراوه.
ناوبراو وتی: ئیمام خومه‌ینی (ره) که یه‌کێک له ئاڵاهه‌ڵگره‌کانی نزیکایه‌تی نێوان ئائینزاکانی ئیسلامی بووه، به‌رده‌وام جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌م خاڵه کردووه‌ته‌وه که شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات ئیسلام به جیهانیان بناسێنێت.
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له پارێزگای کوردستان به ئاماژه به ئامانجه‌کانی شۆڕشی ئیسلامی نه‌ته‌وه‌ی ئێران، وتی: یه‌کێک له ئامانج و درووشمه‌کانی شۆڕشی ئیسلامی که له سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژیای ئیسلامی و ئایینی بنیات نراوه، هه‌نارده‌کردنی شۆڕشی ئیسلامی و له ڕاستیدا فه‌رهه‌نگ و ئایدۆلۆژیای ئیسلامی ڕاسته‌قینه‌یه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئیمام خومه‌ینی (ره) و سیاسه‌ته‌کانی حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی، پشتیوانییه له گه‌ل و نه‌ته‌وه هه‌ژار و زوڵم لێکراوه‌کان که به ڕاشکاوانه ڕاگه‌ێندراوه.
ئایه‌تووڵا حوسێنی شاهڕوودی وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران له یارمه‌تیدانی گه‌لانی موسڵمان هه‌رده‌م پێشه‌نگ بووه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئیمه خۆمان له موسڵمانان به جیا نازانین و له‌و بڕوایه‌داین که سه‌رجه‌م موسڵمانان پێویسته له یه‌ک به‌ره‌دا بن.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌ره‌ی دژ به هیچ وڵاتێکی ئیسلامی نییه و له هه‌ر شوێنێک گرژی و ئاڵۆزییه‌ک له نێوان دوو وڵاتی ئیسلامی‌دا ڕووی دابێت، ڕۆڵی نێوه‌ندگێڕی خۆیی به باشترین شێواز گێڕاوه و هه‌وڵی باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی داوه.
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له پارێزگای کوردستان ڕوونیکرده‌وه: ئامانجی دوژمنان له پشتیوانی تیرۆریستان له وڵاتی سوریا، ڕووخاندنی به‌ره‌ی خۆڕاگری ئیسلامییه له به‌رامبه‌ر ڕژێمی زایۆنیستی و ئه‌گه‌ر به‌ره‌ی خۆڕاگری له سوریا شکست بێنێت، وڵاتانی دیکه‌ی ئیسلامیش ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌بنه‌وه.
ناوبراو وتی: به پێی تێڕوانینی ئیمام خومه‌ینی (ره) و ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، هه‌نارده‌کردنی ئایدۆلۆژیای شۆڕشی ئیسلامی به مانای گه‌یاندنی په‌یامی یه‌کێتی و هاوده‌نگی ئێرانه به پێی بنه‌ماکانی ئیسلام بۆ مرۆڤایه‌تی به تایبه‌ت جیهانی ئیسلام و ڕاکێشانی سرنجی موسڵمانانه بۆ په‌یامه‌کانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام.
ئایه‌تووڵا حوسێنی شاهڕوودی له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ڕایگه‌یاند: ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له سه‌ردانه‌که‌ی خۆیان بۆ پارێزگای کوردستان، گه‌لی کوردی به گه‌لی موسڵمان و برا و هاوڕێ و هاودڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ناو بردووه.
ناوبراو وتی: یه‌کێتی نیشتمانی و یه‌کگرتوویی ئیسلامی، گه‌لی کوردی وه‌ک به‌شێکی سه‌ره‌کی پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌ی ئێران گرێ داوه و ئه‌م گه‌له هه‌رده‌م له گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران له به‌ره‌ی یه‌کگرتووییدا بووه.
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له پارێزگای کوردستان وتی: وڵاتی ئێران له بواری ئابوری‌دا به‌شدارییه‌کی ئه‌وتۆی له هه‌رێمی کوردستاندا نییه، به‌ڵام به بێ هیچ چاوهنواڕییهک و له سه‌ر ڕه‌چاوکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی دانیشتووانی هه‌رێمی کوردستان، زۆرترین هه‌وڵی له پێناو ئه‌من و سه‌قامگیری هه‌رێمدا به ئه‌نجام گه‌یاندووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ڕژێمی زایۆنیستی به که‌ڵک وه‌رگرتن له داهاتی وڵاتانی موسڵمان و به پاڵپشتی ڕژێمی عه‌ره‌بستان، هێزه توندڕۆکانی په‌روه‌رده کردووه که له ڕێگای ئه‌وانه‌وه بتوانێت ئیسلامی ئامریکایی که به توندووتیژی پێناسه ده‌کرێت له جیهاندا په‌ره پێ بدات و به‌مه‌ش ئامانجه‌کانی مسۆگه‌ر بکات.
ئایه‌تووڵا حوسێنی شاهڕوودی ئاماژه‌شی به هه‌وڵی ڕه‌وتی سته‌مکاری جیهانیدا و وتی: سته‌مکاران و داگیرکه‌ران به پیلان و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه، بیر له جێبه‌جێ کردنی نه‌خشه‌ی دابه‌ش کردن و پارچه‌پارچه کردنی وڵاتانی ئیسلامی ده‌که‌نه‌وه تا له‌م ڕێگایه‌وه هێز و توانای ئه‌وان سنوردار بکه‌ن.
ناوبراو وتی: ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران تێڕوانینی تایبه‌تیان به کوردان هه‌یه و ئێمه‌ش له هه‌وڵی به‌رده‌وامداین که ڕه‌وتی خزمه‌تگوزارییه‌کان له پارێزگای کوردستان په‌ره بستێنێت و له‌م ڕێگاشه‌وه بتوانین خزمه‌تگوزاری شیاو پێشکه‌ش به هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین.
له درێژه‌ی وته‌کانیدا، نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له پارێزگای کوردستان وتی: له سه‌ردانه‌که‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بۆ پارێزگای کوردستان له ساڵی 1388ی کۆچی هه‌تاوی، بڕی 830 ملیار تمه‌ن پرۆژه په‌سه‌ند کرا و تا ئێستا 2300 ملیار تمه‌ن که ده‌کاته سێ هێنده‌ی ئه‌و بڕه بودجه ته‌رخان کراوه، له پرۆژه‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌دا به کار هێنراوه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: زانایان و مامۆستایانی ئایینی سوننه‌ی ناوچه‌که له سه‌رجه‌م ماف و ئیمتیازاتی زانایانی ئایینی شێعه به‌هره‌مه‌ندن و هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان ئه‌واندا نییه.
ئایه‌تووڵا حوسێنی شاهڕوودی هه‌روه‌ها وتی: قوتابخانه‌کانی تایبه‌ت به زانسته ئیسلامییه‌کان له سه‌رجه‌م شاره‌کانی پارێزگای کوردستاندا له به‌شی برایان و خۆشکان بنیات نراون و سه‌رقاڵی چالاکی و خوێندنی یاسای شه‌رعی ئیمام شافعین و بینای قوتابخانه‌ی زانسته ئیسلامییه‌کانی خوشکانی سنه که ڕووبه‌رێکی زۆری له خۆ گرتووه، تا کۆتایی ئه‌مساڵ به فه‌رمی ده‌کرێته‌وه.
ناوبراو وتی: پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی زانسته ئیسلامییه‌کانی ئیمام شافیعی (د.خ) له شاری سنه له بواری جێبه‌جێ کردندایه و ده‌فرایه‌تی ئه‌وه‌شی هه‌یه که ده‌رفه‌تی خوێندن له زانسته جیاجیاکان بۆ مامۆستایانی ئایینی و خوازیارانی یاسای شه‌رعی ئیمام شافیعی له ئێران و هه‌رێمی کوردستان دابین بکات.
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له پارێزگای کوردستان ڕوونیکرده‌وه: به پێی ڕاوێژی به‌رده‌وام له گه‌ڵ زانکۆی ” جامعه المصطفی ” ، کۆمه‌ڵه‌ی زانستی – فه‌رهه‌نگی ئیمام شافیعی ئه‌و توانایه‌ی ده‌بێت که وانه جۆربه‌جۆره‌کانی یاسای شه‌رعی ئیمام شافیعی له به‌رزترین ئاستدا و به بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشکه‌ش بکات و له‌م ڕێگاشه‌وه ئاستی زانستی مامۆستایانی ئایینی به‌رزتر ببێته‌وه.
ناوبراو به ئاماژه به کۆنگره‌ی ئیمام شافیعی وتی: کۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیمام شافیعی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت و دانیشتنه‌کانی به‌رایی ئه‌م ڕووداوه گه‌وره‌یه له شاره‌کانی سنه، دیوانده‌ره، بانه، سه‌قز و شاره سه‌ره‌کییه‌کانی دیکه‌ی پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه‌چووه.
ئایه‌تووڵا حوسێنی شاهڕوودی له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا ڕایگه‌یاند: کتێبخانه‌ی ئیمام خامنه‌یی که به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین کتێبخانه‌کانی هه‌رێمه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران داده‌نرێت له شاری سنه به فه‌رمی ده‌ستی به چالاکی کردووه. وتیشی: ئه‌م کتێبخانه‌یه له 6 نهۆم و به سێ هه‌زار و 725 مه‌تر ژێربه‌نا، چه‌ندین به‌شی وه‌ک پێشانگا، خوێندنگه له به‌شی برایان و خۆشکان، هۆڵی کۆبوونه‌وه‌کان، کتێبخانه‌ی ئه‌لکترۆنی و کتێبخانه‌ی پسپۆڕانه له خۆ ده‌گرێت.
ناوبراو به ئاماژه به یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی به‌هێزی نێوان پێکهاته جیاوازه‌کانی ئێران، وتی: نه‌ته‌وه‌ی ئێران به به‌ره‌که‌تی بوونی ڕێبه‌رێکی زانا له نێعمه‌تی ئه‌من و سه‌قامگیری و یه‌کێتی نێوانیان له ژێر سێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به‌هه‌ره‌مه‌ندن و سه‌رجه‌م پێکهاته‌کان لایه‌نگری ڕێبه‌ر و پشتیوانی وه‌لایه‌تی فه‌قیه و کۆماری ئیسلام هه‌رده‌م له به‌ره‌ی پاراستنی ئه‌م ده‌سکه‌وته گرنگه‌دا ئاماده‌ییان هه‌یه و ده‌مێننه‌وه.
نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قیه له پارێزگای کوردستان له کۆتاییدا وتی: هیوادارین یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگی نێوان موسڵمانان له ژێر سێبه‌ری پته‌وبوونی پیرۆزییه ئیسلامییه‌کاندا ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که کێشه و گرفته‌کانی جیهانی ئیسلام له سه‌ر ده‌ستی موسڵمانان چاره‌سه‌ر ببێت.