جام کوردی:
په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران و ڕیاز گه‌یشتووه‌یه ئاستێکی که‌م وێنه له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو. ناکۆکییه‌کانی هه‌ر دوولا سه‌باره‌ت به پرسه جیاوازه‌کان بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئاگری ئه‌م ڕه‌وشه سه‌رجه‌م به‌شه‌کانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان بگرێته‌وه. به تایبه‌ت به‌شی ئابوری که به پێی وته‌ی عادڵ جوبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان به ته‌واوی له گه‌ڵ ئێران کۆتایی دێت. پرسیارێک که لێره‌دا دێته ئاراوه، ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات چه‌نده که ڕیاز وه‌ک گوشارێک له سه‌ر تاران به کاری دینێت؟
به پێی ڕاپۆرتی پێگه‌ی هه‌واڵی ئیلاف سه‌ر به ڕه‌وته لیبراڵه‌کانی نه‌یاری حکومه‌تی عه‌ره‌بستان، له ڕاستیدا ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات ئه‌وه‌نده به‌رچاو نییه و ناگاته 500 ملیۆن دۆلار له ساڵدا. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌م ئاستی نزمی هاوکارییه ئابورییه‌کان چه‌ندین هۆکاری هه‌یه که په‌یوه‌ندی به عه‌ره‌بستانه‌وه نییه، به‌ڵکوو پرسی گه‌مارۆکان و کێشه په‌یوه‌ندیداره‌کانی سه‌باره‌ت به ئاڵ و گۆڕی دراوی نێوان دوو لایه‌ن هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م دۆخه‌یه. له هه‌مان کاتدا نه‌بوونی متمانه‌ی ئابوری نێوان دوو وڵات و هه‌روه‌ها نه‌بووی خوازیاری لای بازرگانانی ئێرانی بۆ چالاکی ئابوری له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان یه‌کێکی دیکه له هۆکاره‌کانی نزمبوونی ئاستی هاوکارییه ئابورییه‌کانی نێوان دوو وڵاته. بابه‌تێکی دیکه که کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز داناوه، ئه‌وه‌یه که سیسته‌مێکی گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا بوونی نییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، نه‌بوونی ئیراده‌ی به‌هێزی نێوانیان بۆ دابین کردنی پێداویستییه‌کانی به‌رده‌م په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌کان کاریگه‌ری له سه‌ر ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان داناوه.
به پێی ئاماری ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی هه‌نارده‌کاری عه‌ره‌بستان که له لایه‌ن سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی له ژنیڤ دامه‌زراوه و ئه‌رکی چاودێری بازاڕی ئێران به‌ڕێوه ده‌بات، مامناوه‌ندی بازرگانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان به پێی ئاماره‌کانی ئێستای ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان، بارودۆخی ڕاسته‌قینه‌ی بازرگانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته پیشان نادات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بستان بۆ هه‌نارده و هاورده‌ی خۆی له ناوچه‌ی “جبل علی” که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و ئه‌مه‌ش هه‌ندێک ئاماری تایبه‌ت به هه‌نارده و هاورده‌ی دوو وڵاتی به شاراوه‌یی هێشتووه‌ته‌وه.
پێشینه‌ی بازرگانی نێوان دوو وڵات:
ئاماره‌کان پیشان ده‌دات ڕێژه‌ی ته‌رازی بازرگانی نێوان دوو وڵات له نێوان ساڵه‌کانی 1996 تا 1999 تا ڕاده‌یه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بستاندا بووه، به‌و شێوه‌یه‌ی که ڕێژه‌ی 579 ملیۆن ڕیاڵی عه‌ره‌بستان له ساڵی 1996 پیشان ده‌دات، ئه‌م ڕێژه‌یه له ساڵی 1997 زیاتر له سه‌دا 54 دابه‌زی و گه‌یشته 238 ملیۆن و 300 هه‌زار ڕیاڵ. له ساڵی 2001 عه‌ره‌بستان باجه گومرۆکییه‌کانی سه‌ر کاڵای ئێرانیی له سه‌دا 12 بۆ له سه‌دا 5 دابه‌زاند که ئه‌مه‌ش ڕۆڵی له زیاتربوونی بازرگانی نێوان دوو وڵات‌دا هه‌بووه.
ناوه‌ندی گه‌شه‌پێدانی هه‌نارده‌کاری عه‌ره‌بستان ده‌ڵێت بڕیاری ڕیاز سه‌باره‌ت به که‌مبوونه‌وه‌ی نرخی باجه گومرۆکییه‌کان به‌و هیوایه بووه که عه‌ره‌بستان بتوانێت شوێنی دۆبه‌ی له هه‌نارده‌کردنی کاڵا بۆ ئێران بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها به‌مه‌ش ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه که ڕۆڵی نێوه‌ندگێڕی دۆبه‌ی له ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات‌دا کاڵ ببێته‌وه.
کاریگه‌ری ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا:
لێکدانه‌وه‌کان پیشان ده‌دات که کۆمپانیا و خاوه‌ن پیشه‌کان که کاڵاکانیان هه‌نارده‌ی ئێران ده‌کرد له‌م دۆخه‌ی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز و پچڕانی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی نێوانیان، کێشه‌ی هه‌ره گه‌وره‌یان له به‌رده‌مه. پێش بینی ئه‌وه‌ش ده‌کرێت زۆربه‌ی ئه‌وان بیر له هه‌نارده‌کاری ناڕاسته‌وخۆی کاڵاکانیان بکه‌نه‌وه که ئه‌مه‌ش به مانای زیاتربوونی نرخی کاڵا و به‌رهه‌مه هاورده‌کراوه‌کان بۆ ئێران و دژواربوونی پرۆسه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان ده‌بێت.
له هه‌مان کاتدا شاره‌زایانی ئابوری له‌و بڕوایه‌دان که ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بستان بیه‌وێت گوشاری دابه‌زاندنی ئاستی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کان له سه‌ر وڵاتانی ئه‌ندام له ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداوی فارس دابنێت، قه‌یرانێکی ئابوری به‌رۆکی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌گرێته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕێژه‌ی ئاڵ و گۆڕه بازرگانییه‌کانی وڵاتێک وه‌ک ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی له گه‌ڵ ئێران له ساڵێکدا زیاتر له 20 ملیار دۆلاره و له ئه‌گه‌ری وه‌ستاندنی ئه‌م ئاسته له هاوکارییه‌کان، ناوچه‌ی که‌نداوی فارس پێ ده‌نێته قۆناغێکی مه‌ترسیداری ئابوری.