جام کوردی:
پێداگری وڵاتانی عه‌ره‌بی له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێن له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر بابه‌تێکی ناوخۆیی وڵاتی عه‌ره‌بستانه، ناتوانێت په‌یامی ده‌ره‌کی ئه‌م کرده‌وه‌یه به نهێنی بهێڵێته‌وه، په‌یامێک که ڕیاز پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م قه‌یرانه نوێیه‌ی له گه‌ڵ ئێران وه‌ک دوو هێزی کاریگه‌ری ناوچه‌که داویه‌تی. ئه‌م قه‌یرانه کاردانه‌وه‌ی دابه‌شکاری سیاسی و مه‌زهه‌بی ناوچه‌که‌یه و بێ گومان ده‌ستی ده‌ره‌کیی وه‌ک ڕژێمی ئیسرائیلی تێدا به‌دی ده‌کرێت.
دابه‌شکاری مه‌زهه‌بی ساڵانی ڕابردووی ناوچه‌که یه‌کێک له ئه‌سته‌مترین ناکۆکییه‌کانی نێوان سوننه و شێعه‌یه که له کاتی کۆچی دوایی پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلام (د.خ) تا ئێستا که‌م وێنه بووه. قه‌یرانی ئێستای نێوان ڕیاز و تاران ده‌ره‌نجامی قه‌یرانه که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی شۆڕشه‌کانی به‌هاری عه‌ره‌بی نییه، به‌ڵکوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناڕاسته‌وخۆی نێوان ئه‌وانه که سه‌ری هه‌ڵداوه. پێش له ئایه‌تووڵا نه‌مر، به‌شار ئه‌سه‌د ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی ناکۆکی نێوان ئه‌م دوو وڵاته بووه، کاتێک که تاران به‌و په‌ڕی هێزه‌وه پاڵپشتیی له ئه‌سه‌د و ده‌سه‌ڵاتی سوریا کرد، له به‌رامبه‌ردا ڕیاز به ته‌واوی چووه به‌ره‌ی نه‌یاران و پشتیوانیی له‌و گرووپانه کرد.
له ساڵانی ڕابروو، ڕیاز په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران نه‌پچڕاندبوو، به‌ڵکوو گله‌ی له ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌کرد و ئه‌مه‌شی به بێ ئاکام ده‌زانی. گه‌رده‌لوولی یه‌کلاکه‌ره‌وه یه‌که‌م په‌یامی عه‌ره‌بستان هه‌م بۆ تاران و هه‌م بۆ واشنتن بوو، په‌یامه‌که ڕوون بوو، کاتێک که هیچ لایه‌نێک ناتوانێت پێشی تاران بگرێت، خۆی ده‌ست به کار ده‌بێت. له سێداره‌دانی نه‌مریش به‌ده‌ر له‌مه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ناکرێت، په‌یامه‌که‌شی بۆ واشنتن ڕوون و ئاشکرایه و پێویسته که سنورێک بۆ ئاستی ده‌سه‌ڵاتی ئێران له ناوچه‌که دابنرێت، له کاتێکدا که واشنتن هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که ببێته هۆی کێشه له به‌رده‌م جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی به تووندی ڕه‌تی ده‌کاته‌وه.
پاش واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ناوه‌کی ئێران و پێشتریش، به‌رپرسانی ئه‌مریکی هیچ کات له ڕاگه‌یاندنیان ده‌ستیان له پشتیوانی هاوپه‌یمانه‌کانیان سه‌باره‌ت به ڕێگری له به‌هێزبوونی ئێران له ناوچه‌که‌دا نه‌کێشاوه و ده‌ڵێن به داخرانی ئه‌م دۆسیه‌یه و هه‌ڵگیرانی له سه‌ر مێزی دانوستان، چه‌ندین دۆسیه‌ی وه‌ک سوریا و عێراق ده‌که‌نه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش تا ئێستا ئه‌مریکییه‌کان وته‌کانیان نه‌کردووه به کردار. ئێران له شه‌ڕی سوریا زیاتر له هه‌ر لایه‌نێکی دیکه خۆی سه‌رقاڵ کردووه و له‌م ڕێگایه‌شدا قوربانی زۆری داوه. گه‌شه‌پێدانی توانا موشه‌کییه‌کان به‌رده‌وامی هه‌یه و پێ ناچێت ئه‌مریکا له توانایدا بێت ڕێگری له به‌هێزبوونی تاران بکات. له‌م بارودۆخه‌دا چیدی هه‌ڵه مه‌ترسیداره‌کانی عه‌ره‌بستان به له‌ناکاو دانانرێن، عه‌ره‌بستان ده‌یه‌وێت ڕاشکاوانه په‌یامه‌کانی به تاران و واشنتن بدات، بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئاڵۆزییه‌کانی ناوچه‌که که ماوه‌یه‌کی زۆره له سه‌ر به‌رمیله ته‌قه‌مه‌نییه‌کان خه‌وتووه، بته‌قێندرێته‌وه.
سه‌رچاوه: النهار
وه‌رگێڕان: جام کوردی