جام کوردی:
نیۆیۆرک تایمز له ڕاپۆرتێکدا شرۆڤه‌ی تێچووی دۆستایه‌تی نێوان ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستانی کردووه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤاری نیۆیۆرک تایمز له بابه‌تێکدا له نووسینی عه‌لی ئه‌حمه‌د شاره‌زای کاروباری سیاسی که‌نداوی فارس و عه‌ره‌بستان له دامه‌زراوه‌ی گڵف ئافرز له واشنتن، باسی تێچووه‌کانی ئه‌م دۆستایه‌تییه‌ی بۆ ئه‌مریکا کردووه.
له‌م بابه‌ته‌دا هاتووه: په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان شرۆڤه‌یه‌کی ساکاری هه‌یه. عه‌ره‌بستان هاوپه‌یمانێکی ئاسایی بۆ ئه‌مریکا نییه، به‌ڵام له ڕابردوودا له چه‌ندین قۆناغدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌م وڵاته قازانجی هه‌بووه. هه‌رچه‌نده سه‌عوودییه‌کان په‌یوه‌ندی خۆیان له گه‌ڵ ئه‌مریکا په‌ره پێداوه تا ئامانجه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانی خۆیان مسۆگه‌ر بکه‌ن، به‌ڵام پێویسته بڵێین که ئه‌وان خزمه‌تیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا گه‌یاندووه، زیاتریش به کاریگه‌ری له سه‌ر نرخی نه‌وت و یارمه‌تیدانی ئابوری ئامریکا له ده‌یه‌ی 40ی زایینی تا ئێستا. له دڵی ئه‌م په‌یوه‌ندییه سه‌یره‌دا، ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه ده‌بینین.
خانه‌دانی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان رۆڵی گرنگیان له شه‌ڕی ئه‌مریکا و به‌ره‌ی کۆمۆنیزمدا هه‌بووه، یارمه‌تی ئه‌وان له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئه‌فغانستان که بوو به هۆکاری ڕووخانی ڕژێمی سکۆلار به پشتیوانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و له ئاکامدا ئه‌فغانستانی به‌ره‌و سێ ده‌یه شه‌ڕی پڕ نه‌هامه‌تی برد، زۆر کاریگه‌ر بوو. ئه‌مانه‌ش بوو به هۆی سه‌رهه‌ڵدانی تاڵیبان و قاعیده و ده‌سکه‌وته‌که‌شی هه‌مان ڕووداوه‌که‌ی 11ی سپتمبێری ئه‌مریکا بوو.
له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: پاش ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بستان به ملیاره‌ها دۆلار له هه‌زاران هاووڵاتی سه‌عوودی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای یه‌کێتی سۆڤییه‌ت له ئه‌فغانستان پشتیوانی کرد، ئه‌مریکا وای لێهاتبوو که هه‌ر داواکارییه‌کی ڕیازی وه‌ڵام ده‌دایه‌وه. پاش کۆتایی شه‌ڕی سارد، عه‌ره‌بستان زۆرترین قازانجی له‌م په‌یوه‌ندییانه وه‌رگرتووه و ئه‌مریکای وه‌ک پارێزه‌رێکی تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر ڕکابه‌رانی ناوچه‌یی وه‌ک ئێران به کار هێناوه. ئه‌مریکا پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979 له به‌ره‌ی عه‌ره‌بستاندا مایه‌وه تا ڕێگری له به‌هێزبوونی تاران بکات و شه‌ڕی عێراق دژ به‌م وڵاته به‌ڕێوه ببات و له هه‌مان کاتیش‌دا پاره‌ی زۆریان له‌و شه‌ڕه‌دا پێشکه‌ش به به‌غدا کرد. قازانجی ئه‌م سهرمایهگوزارییهش ساڵێک زیاتر له 200 ملیار دۆلار بۆ مانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا له ناوچه‌ی که‌نداوی فارس بووه و خه‌ڵکی ئه‌مریکاش باجه‌که‌یان ده‌دا.
به‌ڵام له‌م ساڵانه‌دا سه‌عوودییه‌کان به کرده‌وه‌ی نه‌شیاو و ئاژاوه‌گێڕی خۆیان بوونه‌ته قورسایی سه‌ر شانی ئه‌مریکا و داوایان له‌م وڵاته کردووه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌واندا له سوریا و عێراق ده‌ستێوه‌ردانی هه‌بێت. له‌و کاته‌دا که عه‌ره‌بستان به ڕواڵه‌ت پشتیوانیی له شه‌ڕی دژ به تیرۆر ده‌کات، ئه‌م وڵاته پشتیوان و یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌کی ڕێکخراو و ئایدۆلۆژیای تیرۆریستی بووه که هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکاش له ناوچه‌که هه‌ژمار ده‌کرێت. ئه‌مه‌ش ڕاستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که شه‌ڕی عه‌ره‌بستان دژ به یه‌مه‌ن، گیانێکی دیکه‌ی به قاعیده دا و گرووپی تیرۆریستی داعشی به داهاتوو هیوادار کردووه.
نووسه‌ر له کۆتاییدا ده‌ڵێت: له‌م بارودۆخه‌دا ئایا پشتیوانی ئه‌مریکا له ڕژێمی عه‌ره‌بستان وه‌ک ڕابردوو پێویسته به‌رده‌وامی هه‌بێت؟ نا. ڕاستییه‌که ئه‌وه‌یه که متمانه‌ی ئه‌وه‌نده‌ش به ڕیاز، زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ده‌گه‌ێنێت و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته له دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ به‌هاری عه‌ره‌بی، دابین کردنی بودجه‌ی توندڕۆ‌کان و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ کاریگه‌ری له سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داناوه. پێداویستییه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که له ده‌سخستنی نه‌وتی خاو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕۆ‌کان و دڵنیایی له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که گۆڕاوه. سه‌عوودییه‌کان پشتیوانی له‌م پێداویستییانه ناکه‌ن و یان له پێناو مسۆگه‌ربوونیان هه‌نگاو نانێت و ئه‌مه‌ش وای کردووه که عه‌ره‌بستان قورسایی سه‌ر شانی ئه‌مریکا بێت نه‌ک دۆستێکی ڕاسته‌قینه.