جام کوردی:
یه‌کێک له شرۆڤه‌کارانی وڵاتی چین بۆ کاروباری نێوده‌وڵه‌تی له نوێترین لێدوانی خۆیدا عه‌ره‌بستانی وه‌ک وڵاتێک ناو هێناوه که به کرده‌وه‌کانی به تایبه‌ت پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تاران، به شێوازێکی نوێ ئاشتی و ئارامی ناوچه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی کردووه‌ته‌وه.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، ” سومانترا مایترا ” که یه‌کێک له نووسه‌ران و شرۆڤه‌کارانی ناوچه‌یی پێگه‌ی هه‌واڵی ” چاینا ئه‌رگ ” له وڵاتی چینه، ڕوونیده‌کاته‌وه که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و زۆربه‌ی دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان ئه‌وه ڕاده‌گه‌ێنن که بارودۆخی مافی مرۆڤ له وڵاتی عه‌ره‌بستان به‌ره‌و ئاستێکی ناله‌بار ده‌ڕوات.
ناوبراو له سێداره‌دانه‌کانی به‌کۆمه‌ڵ وه‌ک شه‌هیدکردنی شێخ نه‌مری به زه‌نگێکی مه‌ترسیدار بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤی ناو برد که له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی به تووندی ئیدانه کراوه.
ئه‌م شرۆڤه‌کاره له درێژه‌دا جه‌ختی کرده‌وه که حکومه‌تی ڕیاز به‌م کاره‌ی، ئیدانه‌کردنه‌کانی جیهانی له به‌رچاو نه‌گرتووه و مافی مرۆڤی پێشێل کردووه و ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی کردووه‌ته‌وه.
مایترا درێژه ده‌دات که عه‌ره‌بستان به بۆچوونی خۆی به له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ده‌یه‌وێت ئه‌و په‌یامه به ئێران بدات که ڕێگری له به‌رزبوونه‌وه‌ی پێگه‌ی ناوچه‌یی ئێران ده‌کات.
ناوبراو ده‌ڵێت: ئه‌وان ده‌یانه‌وێت پیشان بده‌ن ده‌ستی ئێران له یه‌مه‌ن، عێراق و سوریا کورت ده‌که‌نه‌وه و له لایه‌کی دیکه‌وه به نه‌یارانی ناوخۆیی ده‌ڵێن که به هیچ شێوازێک ده‌رفه‌تی چالاکی به‌وان ناده‌ن.
چاینا ئه‌رگ به بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ڕوونیده‌کاته‌وه که ده‌سکه‌وته‌کانی ئێران له باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان به تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژئاوا، ڕیازی تووڕه کردووه، ئه‌وان چاوی دیتنی سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئێرانیان له بواری موشه‌کی و وزه‌ی ناوه‌کیدا نییه و له ئێستادا ده‌یانه‌وێت کاراکته‌ری سه‌ره‌کی له یه‌مه‌ن، عێراق و سوریا بن.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه: به پێچه‌وانه‌ی ئێران که له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو له پێناو باشتربوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان هه‌نگاوی ناوه و زۆربه‌ی کێشه‌کانی به ڕێگای دیالۆگ و وتووێژ چاره‌سه‌ر کردووه، کرده‌وه‌کانی عه‌ره‌بستان ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیریی پێشکه‌ش به ناوچه‌که کردووه.
چاینا ئه‌رگ و نووسه‌ری ئه‌م شرۆڤه‌یه پێش بینی ئه‌وه‌یان کردووه که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به هۆی ئه‌م کێشانه‌وه، ئاڵۆزییه‌کان زیاتر ببن و پێویسته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی دیکه به ڕێگری له هه‌ڵه‌کانی عه‌ره‌بستان، ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعییه‌تی خۆیان بپارێزن.