جام کوردی:
عه‌ره‌بستان بۆ ده‌ربازبوون له ئیدانه کردنی له سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مر له سه‌ر ئاستی جیهانی په‌نای بۆ خوڵقاندنی ئاڵۆزی ناوچه‌یی به تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران هێناوه و له‌م نێوه‌نده‌شدا، ڕووسیا هه‌وڵێکی دیپلۆماسیی به ئامانجی هێور کردنه‌وه‌ی دۆخه‌که ده‌ستپێکردووه.
عه‌ره‌بستان دوای پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران، گوشارێکی زۆری خستووه‌ته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانی تا گوێڕایه‌ڵی سیاسه‌ته‌کانی بن و کرده‌وه‌ی هاوشێوه‌یان هه‌بێت.
له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا کۆماری ئیسلامی ئێران وێڕای ئیدانه کردنی کرده‌وه‌ی دڕندانه و دژه مرۆڤانه‌ی ڕیاز له شه‌هید کردنی که‌سایه‌تی ناوداری ئائینی شێعه ئایه‌تووڵا نه‌مر، هێرش کردنه‌وه سه‌ر نوێنه‌رایه‌تییه سیاسییه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی له تاران و مه‌شهه‌د به ڕووداوێکی قبووڵ نه‌کراو وه‌سف کردووه. به پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌کان، ئێران پاش له سێداره‌دانی ئایه‌تووڵا نه‌مر، کاردانه‌وه‌یه‌کی وای له به‌رامبه‌ر عه‌ره‌بستان نه‌بووه و ئه‌وانه‌ش که له تاران و مه‌شهه‌د هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر باڵوێزخانه و کۆنسووڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته، ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه. هه‌ڵوێستی به جێی سه‌رکرده‌کانی ئێران و خۆ به‌دوور گرتن له‌م ڕه‌وته گوماناوییه، په‌یامێکی گرنگی بۆ کۆمه‌ڵگای جیهانی و به تایبه‌ت سیاسه‌توانانی وڵاتانی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس هه‌بووه که تاران لایه‌نگری له توندڕۆیی و ئاژاوه‌گێڕی ناکات، به‌ڵام سه‌رکرده‌کانی ڕیاز له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی پێشوه‌خته بۆ ئاڵۆزی و ئاژاوه‌گێڕی له ناوچه‌که له پێناو قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی شکسته‌کانی خۆیان له سوریا و عێراق و یه‌مه‌ن، په‌یامه ڕوونه‌که‌ی تارانیان له به‌رچاو نه‌گرتووه.
ئایه‌تووڵا نه‌مر که‌سایه‌تییه‌کی توندڕۆ نه‌بوو:
ژیاننامه‌ی شه‌هید ئایه‌تووڵا نه‌مر و فلێمی وتاره‌کانی ئه‌م ڕاستییه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که ناوبراو به هیچ شێوازێک که‌سایه‌تییه‌کی توندڕۆ نه‌بووه. ئایه‌تووڵا نه‌مر که‌سایه‌تی ناوداری سیاسی و ئائینی عه‌ره‌بستان له به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی زانیاری سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌زهه‌بی شێعه‌کانی ئه‌و وڵاته ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه و به چالاکی ئاشتیخوازانه‌ی سیاسی هاوڕێ له گه‌ڵ بڕوا و به‌رگری له هه‌ژاران و زوڵم لێکراوان ناوبانگی ده‌رکردبوو و له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نادادپه‌روه‌ری و ڕه‌خنه‌ی ڕاشکاوانه شه‌هید کرا. ئایه‌تووڵا شێخ نه‌مر ساڵی 1959 له ئه‌لعه‌وامیه یه‌کێک له شاره‌کانی پارێزگای قوته‌یف له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان له دایک بوو. ناوبراو له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ناسراوی ناوچه‌که‌یه که تێیدا چه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراوی وه‌ک ئایه‌تووڵا شێخ محه‌ممه‌د بن ناسر ئالی نه‌مر هه‌ڵکه‌وتووه. بنه‌ماڵه‌ه‌ی نه‌مر هه‌روه‌ها چه‌ندین وتاربێژی به‌ناوبانگی وه‌ک باوه‌گه‌وره‌ی ناوبراو به ناوی حاجی عه‌لی بن ناسر ئالی نه‌مریان په‌روه‌رده کردووه. شێخ نه‌مر خوێندنی سه‌ره‌تایی خۆیی له هه‌مان شاری عه‌وامیه ته‌واو کردووه و ساڵی 1989 بۆ ئاشنایه‌تی زیاتر له گه‌ڵ شۆڕشی ئیسلامی ئێران و خوێندنی ئائینی سه‌ره‌تا بۆ ئێران کۆچی کرد تا له تاران له حه‌وزه‌ی علمییه‌ی حه‌زره‌تی قائم ئاماده بێت که له هه‌مان ساڵدا و له لایه‌ن ئایه‌تووڵا سه‌ید محه‌ممه‌د ته‌قی موده‌ڕسی بنیات نرابوو. ناوبراو پاش 10 ساڵ خوێندن له‌و حه‌وزه‌یه به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت و له حه‌وزه‌ی حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب (ع) درێژه‌ی به خوێندنه‌که‌ی دا. شێخ نه‌مر له به‌رخۆدانی سیاسی خۆیدا ڕاستگۆیانه و به بێ هیچ ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌ک له پێناو به‌رگری له مافی زوڵم لێکراوان، وتاره ڕه‌خنه‌گرانه‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌کرد.
عه‌ره‌بستان له جیهاندا به‌مانه ناسراوه:
عه‌ره‌بستان له جیهاندا به چه‌ندین نیشانه‌ی وه‌ک سه‌ربڕینی سه‌ر شه‌قامه‌کان، نه‌بوونی ماف و ئازادی خه‌ڵک بۆ به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی، حکومه‌ت له ژێر گوشاری ئه‌منی، نه‌بوونی سیسته‌مێکی هه‌ڵبژاردنه‌کان، سنورداربوونی به‌شداری ژنان له ماف و ئیمتیازاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌بوونی ده‌زگای داد به پێی مافی نێوده‌وڵه‌تی و پاڵپشتی له گرووپه تیرۆریستییه‌کان ناسراوه و سیاسه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاته‌ش چه‌ندین قه‌یرانی گه‌وره‌ی وه‌ک سوریا و عێراقی له ناوچه‌که لێ که‌وتووه‌ته‌وه.
له ئێستادا هاوکێشه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان که پشتیان به دۆلاره نه‌وتییه‌کانی عه‌ره‌بستان و ئه‌و چه‌کانه به‌ستووه که له وڵاتانی ڕۆژئاوا کڕیاوه، بۆ جیهانیان ئاشکرا بووه‌ته‌وه. له‌م پێناوه‌دا به‌رپرسانی سه‌عوودی له ماوه‌ی ڕابردوو له کۆنفرانسێک له ژێر ناونیشانی نوێنه‌رانی گرووپه نه‌یاره‌کانی سوریا له شاری ڕیاز به‌ڕێوه‌چوو، پێشوازییان له گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ” احرار الشام و جیش الاسلام ” کرد و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی ڕووسیای به‌دوای خۆیدا هێنا، سرگێی لاوڕۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاند که ڕووسیا ئاماده‌بوونی ئه‌م دوو گرووپه تیرۆریستییه له به‌ره‌ی دژبه‌رانی حکومه‌تی سوریا ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش و له هه‌ل و مه‌رجێکدا که چیدی به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ سه‌لماندنی په‌یوه‌ندی عه‌ره‌بستان له گه‌ڵ گرووپه تیرۆریستییه‌کان پێویست نییه، ڕیاز کۆماری ئیسلامی ئێران به پشتیوانی له تیرۆر تۆمه‌تبار ده‌کات.
ئه‌م پڕ و پاگه‌نده‌ی ڕژێمی ئالی سه‌عوود به هۆی ئه‌و زیانانه‌ی که ئێران له تیرۆریستانه‌وه به چاو بینیویه‌تی و هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاران له گه‌ڵ ڕه‌وتی تیرۆر و ته‌کفیر و گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش و پاڵپشتی له وڵاتانی سوریا و عێراق له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پیشان ده‌دات که پڕوپاگه‌نده‌کانی عه‌ره‌بستان بایه‌خێکی ئه‌وتۆی نییه.
پلانی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر:
له ڕاستیدا ئایه‌تووڵا نه‌مر بوو به قوربانی ئه‌و پیلانه‌ی که له لایه‌ن ڕژێمی ئالی سه‌عووده‌وه جێبه‌جێ کرا. ” سیموون باغداسارۆف ” نوێنه‌ری پێشووی پارله‌مانی ڕووسیا و به‌رپرسی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاستی ئه‌م وڵاته له‌و بڕوایه‌دایه که حکومه‌تی عه‌ره‌بستان، کوشتنی شێخ نه‌مری وه‌ک ئامرازی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تاران به کار هێنراوه و ئه‌مه‌ش به پێی پلانێکی پێشوه‌خته بووه.
به پێی ڕاپۆرتی ئیتارتاس، باغداسارۆف که چه‌ندین ساڵ ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی پارله‌مانی ڕووسیا بووه، ڕوونیکرده‌وه: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سیاسی و ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان ڕووداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو نه‌بووه و پێش بینی کراو بووه.
ئه‌م شاره‌زایه‌ی ڕووسیا وتی: ئه‌م بارودۆخه له ماوه‌یه‌کی پێش ئێستا ده‌ستیپێکردبوو که په‌یوه‌ندی به کێشه‌ی سوریاوه هه‌یه.
به‌رپرسی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ناوه‌ڕاست له ڕووسیا وتی: له یه‌مه‌ن پێکدادانه سه‌ربازییه‌کان درێژه‌یان هه‌یه و خاڵی گرنگیش ئه‌وه‌یه که کوشتنی که‌سایه‌تییه شێعه‌که هاوکات بوو له گه‌ڵ کۆتایی هێنان به ئاگربه‌ستی کاتی ئه‌م وڵاته و عه‌ره‌بستان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌ویست که په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تاران له ئاستێکی باڵادا ئاڵۆزتر بکات.
” ئه‌لکسی پوشکۆف ” سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی پارله‌مانی ڕووسیاش له‌و بڕوایه‌دایه که عه‌ره‌بستان به پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئێران به ئه‌نقه‌ست سه‌باره‌ت به‌م وڵاته به‌ره‌و ئاژاوه‌گێڕی هه‌نگاو ده‌نێت.
پوشکۆف له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی توێتر وای نووسیوه: ” ڕیاز که به فه‌رمی په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ تاران پچڕاندووه به‌ره‌و ئاژاوه‌گێڕی هه‌نگاو ده‌نێت “.
ناوبراو هۆشداری ئه‌وه‌ی داوه که ئه‌م بابه‌ته کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نێت که له مێژه گیرۆده‌ی دوژمنایه‌تی و ڕکابه‌رێتی هێزه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانه.
” میخائیل گوسیۆف ” شاره‌زای سیاسی و دیپلۆماتی باڵای یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو پێی وایه که ئامانجی عه‌ره‌بستان له خوڵقاندنی ئه‌م کێشه‌یه ئه‌وه‌یه که کاریگه‌ری له سه‌ر پرۆسه‌ی جێبه‌جێ کردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی دابنێت.
ناوبراو له وتووێژی له گه‌ڵ په‌یامنێری هه‌واڵده‌ری ئێرنا له مۆسکۆ ڕایگه‌یاند: به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان چه‌ندین جاره که ناڕه‌زایه‌تی خۆیان سه‌باره‌ت به ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی ده‌ربڕیوه و له‌وه‌ی که ئه‌م ڕێکه‌وتنه ده‌گاته هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر تاران، نیگه‌رانی خۆیان ئاشکرا کردووه.
ئه‌م شاره‌زایه‌ی ڕووسیا وه‌بیری هێنایه‌وه: حکومه‌تی عه‌ره‌بستان پێشتر سیاسه‌ته‌کانی دژ به ئێران و به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئه‌م وڵاته له گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌ماهه‌نگ کردووه و هه‌ڵوێستێکی هاوشێوه‌یان له‌م قۆناغه‌دا هه‌یه.
ناوبراو ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو که ڕیاز پلانی کوشتنی ئایه‌تووڵا نه‌مری بۆ جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی کێشه و ئاژاوه‌گێڕی دژ به ئێران داڕشتبوو، وتی: ڕیاز ئه‌وه‌ی ده‌زانی که تاران له به‌رامبه‌ر ئه‌م کرده‌وه‌یه بێده‌نگ نابێت و له کاردانه‌وه‌ی تاران ده‌توانێت بۆ کاریگه‌ری دانان له سه‌ر ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا که‌ڵک وه‌ربگرێت.
ئه‌م دیپلۆماته‌ی یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو ڕوونیکرده‌وه: ته‌نانه‌ت پێش واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ڤییه‌نا له نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5، عه‌ره‌بستان به ده‌یان هه‌وڵی شکستی دانوستانه‌کانی هه‌بوو و بودجه‌یه‌کی زۆریشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به کار هێنا، به‌م هۆیه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له ئارادایه که پیلانی کوشتنی ئایه‌تووڵا نه‌مر بۆ مانه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران بێت.
ئه‌م شاره‌زایه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: له هه‌ل و مه‌رجێکدا که عه‌ره‌بستان له جێی وتووێژ و دانوستان له گه‌ڵ ئێران، په‌یوه‌ندییه‌کانی له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته پچڕاندووه، تاران ئه‌رکی گه‌وره‌ی پاراستنی ئه‌من و سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ی له سه‌ر شانه و پێویسته دان بو خۆدا بگرێت.
هه‌وڵه‌کانی ڕووسیا بۆ ئاشته‌وایی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان ئێران و عه‌ره‌بستان ده‌توانێت کاریگه‌ری نه‌رێنی له سه‌ر ڕه‌وتی چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابنێت، ڕووسیا له کاتێکدا پشووه ده ڕۆژه‌که‌ی سه‌ری ساڵی نوێ تێپه‌ڕ ده‌کات، دوو په‌یامی هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه ئاراسته کردووه.
یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که به‌رپرسێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئاماده‌یی وڵاته‌که‌یی له پێناو نێوه‌ندگێڕی دوو وڵاتی ئێران و عه‌ره‌بستان ڕاگه‌یاند. ئه‌و به‌رپرسه له وتووێژی له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ڕووسیا سگۆدینا ڕوونیکرده‌وه: مۆسکۆ په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی له گه‌ڵ تاران و ڕیاز هه‌یه و ئه‌گه‌ر پێویست بکات ده‌توانێت ڕۆڵی نێوه‌ندگێڕی خۆی له پێناو چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته جێبه‌جێ بکات.
ناوبراو نیگه‌رانی خۆیی له‌م دۆخه‌ی ئێستای په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵاتی ئێران و عه‌ره‌بستان ده‌ربڕی و وتی: به تێڕوانینی ئێمه، ئه‌م دوو وڵاته گه‌وره‌یه‌ی جیهانی ئیسلام کاریگه‌ری زۆریان له ناوچه‌که، بواری نێوده‌وڵه‌تی و بازاڕی جیهانی نه‌وت هه‌یه.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی ڕووسیا جه‌ختی کرده‌وه که مۆسکۆ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که دوو وڵات درێژه به به‌شداری خۆیان له دانوستانه‌کانی ڤییه‌نا تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا بده‌ن.
له وته‌کانیدا به‌رپرسه‌که‌ی ڕووسیا ئاماده‌یی وڵاته‌که‌ی بۆ میواندارێتی له هه‌ر دوو لایه‌ن و دانوستانیان له مۆسکۆ ڕاگه‌یاند.
دووه‌م په‌یامی مۆسکۆ دان به خۆداگرتنی تاران و ڕیاز بوو که له چوارچێوه‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا جه‌ختی له سه‌ر کراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌م ڕاگه‌ێندراوه‌دا وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌ل و مه‌رجی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، داوای له هه‌ر یه‌ک له ئێران و عه‌ره‌بستان کردووه به وتووێژ و دانوستان کێشه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
مۆسکۆ به ده‌ربڕینی نیگه‌رانی خۆی له‌م دۆخه‌ی ئێستای ناوچه‌که ڕوونیکردووه‌ته‌وه: ڕووسیا له مێژه له گه‌ڵ ئه‌م دوو وڵاته گه‌وره‌یه‌ی ناوچه‌که په‌یوه‌ندی هه‌یه و داوا له تاران و ڕیاز و وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس ده‌کات له هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که دۆخه‌که زیاتر به‌ره‌و ئاڵۆزی ده‌بات خۆیان به دوور بگرن.
هۆکاری سه‌ره‌کی نیگه‌رانی ڕووسیا له ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز:
هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌م نیگه‌رانییه‌ی مۆسکۆ به‌کارهێنانی ئه‌م ده‌رفه‌ته‌یه له لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کان به مه‌به‌ستی زیاتربوونی کار و چالاکییه‌کانیان له ناوچه‌که. ئاشکرایه که له هه‌ل و مه‌رجی سیاسی که‌م وێنه‌ی ناوچه‌که، گرووپه تیرۆریستییه‌کان به‌ستێنی گونجاو بۆ په‌ره‌پێدانی کار و چالاکییه‌کانیان ده‌بینن، هه‌ر چه‌نده تا ئێستا ڕیاز هاوکاری به‌رچاوی له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نه‌بووه.
به تێڕوانینی زۆربه‌ی شاره‌زایان، هه‌وڵه‌کانی ڕیاز له پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ڕواڵه‌تییانه و دووره له ڕاستی و به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان له‌م گرووپانه وه‌ک ئامرازی گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان که‌ڵک وه‌رده‌گرن و پاڵپشتی ته‌واویان له سوریا و عێراق لێ ده‌که‌ن.
ڕووسیا له‌وه نیگه‌رانه که زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته ببێته هۆی په‌ره‌سه‌ندنی چالاکییه تیرۆریستییه‌کان و کێشه‌ی جیدی له به‌رده‌م ئاسایشی ناوچه‌که‌دا بخوڵقێنێت.
جێگری ناوه‌ندی ته‌کنۆلۆژیای سیاسی ڕووسیاش هاوپه‌یوه‌ند له گه‌ڵ ئه‌م کێشه‌یه وتی: پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی ڕیاز له گه‌ڵ تاران هه‌نگاوێکه که ته‌نیا قازانجی بۆ گرووپی تیرۆریستی داعش ده‌بێت و کاریگه‌ری له سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌که داده‌نێت.
” ئه‌لکسی ماکارکین ” له وتووێژی له گه‌ڵ هه‌واڵده‌ری ئینترفۆکسی ڕووسیا وتی: پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی جیدی ده‌کاته‌وه و گرووپی تیرۆریستی داعش زیاتر له هه‌ر لایه‌نێکی دیکه خۆی به سوودمه‌ندی دۆخه‌که ده‌زانێت.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئه‌م کرده‌وه‌یه، بارودۆخی ژئۆپۆلیتیکی ناوچه‌که به‌ره‌و گۆڕانکاری نابات، به‌ڵام ده‌بێته هۆی زیاتربوونی ناکۆکییه مه‌زهه‌بییه‌کان و له سێداره‌دانی که‌سایه‌تی ئائینی عه‌ره‌بستان و کاردانه‌وه‌کانی ئێران، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کان زیاتر ده‌رده‌خات.
” کنستانتین کاساچیف ” سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی کاروباری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجومه‌نی سینای ڕووسیا له‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌مریکا له ڕژێمی عه‌ره‌بستان له کوشتنی شێخ نه‌مر پشتیوانی ده‌کات.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا که ناکۆکییه مه‌زهه‌بییه‌کانی نێوان وڵاتانی ناوچه‌که گه‌یشتووه‌ته لوتکه، ئه‌مریکا به پشتیوانی له ڕژێمی ڕیاز، هه‌وڵی لایه‌نگرانه و ناکارامه‌ی هه‌یه.
له ئێستادا ڕووسیا به باشی ده‌زانێت که ئه‌مریکا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی عه‌ره‌بستان و ئێران له هاوپه‌یمانه‌که‌ی خۆی پشتیوانی ده‌کات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که بیانووی پێویستی بۆ جێگیرکردنی هێزه‌کانی له وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که هه‌یه و له لایه‌کی دیکه‌وه بازاڕی فرۆشتنی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی خۆی به‌م وڵاتانه گه‌رمتر ده‌کات.