جام کوردی:
کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی نێوان وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و عێراق به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له بینای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تارانی پایته‌خت کۆبوونه‌وه. پاش ئه‌م کۆبوونه‌وه‌ش، هه‌ر دوو وه‌زیر کۆنگره‌یه‌کی هاوبه‌شی ڕۆژنامه‌وانییان به‌ڕێوه برد.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌سپێکی ئه‌م کۆنگره‌یه ڕۆژنامه‌وانییه‌دا وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، وتی: ئێران و عێراق په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و و به‌هێزیان هه‌یه و هه‌ر دوو وڵات له به‌ره‌ی دژ به تیرۆردان.
محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وتی: له کۆبوونه‌وه‌ماندا سه‌باره‌ت به بارودۆخی تایبه‌تی ناوچه‌که به تایبه‌ت پاش شه‌هیدبوونی ئایه‌تووڵا نه‌مر وتووێژمان کرد و ئه‌م کرده‌وه‌یه به هیچ شێوازێک جێی قبووڵ کردن نییه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئه‌م کرده‌وه نه‌شیاوه له ئاستی جیهانیدا ئیدانه کرا و به‌داخه‌وه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو ڕژێمی سه‌عوودی به پێچه‌وانه‌ی ڕێگای هاوکاری و دانوستانه‌کانی ناوه‌کی له گه‌ڵ ڕژێمی ئیسرائیل چووه‌ته به‌ره‌یه‌ک و دژ به گه‌لی ئێمه و له ڕێگای دابه‌زاندنی نرخی نه‌وت هه‌نگاوی ناوه.
ناوبراو ڕوونیکرده‌وه: ئه‌م کرده‌وانه گوزارشت له لاوازی ئه‌وان ده‌کات و ئه‌م ڕه‌وته‌ش پێویسته کۆتایی بێت، ئێران بیر له ئاڵۆزبوونی ڕه‌وشی ناوچه‌که ناکاته‌وه و له پێناو پاراستنی یه‌کێتی جیهانی ئیسلام له به‌رامبه‌ر دوژمنان هه‌نگاو ده‌نێت و پێویست به‌وه ده‌کات که پلانێکی هاوبه‌ش له جیهانی ئیسلام به‌ڕێوه ببرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به ئاماژه به ڕووداوه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی تاران و مه‌شهه‌د وتی: ئێران له به‌رامبه‌ر پاراستنی میوانه‌کانی، خۆی به به‌رپرسیار ده‌زانێت و لێپرسینه‌وه‌ی جیدی له‌م ڕووداوانه ده‌کرێت و پاڵپشتی ته‌واویشمان له باره‌گا دیپلۆماسییه‌کانی عه‌ره‌بستان به جێ هێنا، به‌ڵام ئه‌وان درێژه‌یان به ئاڵۆزییه‌کان دا، له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رجه‌م به‌رپرسانی ئێمه ئیدانه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌یان کردووه.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌م کۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌دا ڕایگه‌یاند: به هۆی په‌یوه‌ندی به‌هێزمان له گه‌ڵ ئێران، ناتوانین سه‌باره‌ت به قه‌یرانه‌کان بێده‌نگ بین و به پێویستی ده‌زانین که ڕه‌وتێکی دیپلۆماسی ده‌ست پێ بکه‌ین، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئاڵۆزییه‌کان، ناوچه‌که‌ی به‌ره‌و ئاقارێکی ناله‌بار بردووه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ئیدانه ده‌که‌ین، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ڕیفۆرمخواز بووه و په‌یوه‌ندی به کرده‌وه چه‌کدارییه‌کانه‌وه نه‌بووه، به‌م بۆنه‌شه‌وه هه‌وڵێکمان ده‌ست پێ کردووه که ئاسه‌واره‌کانی ئه‌م کێشه‌یه که‌م ببێته‌وه، له گه‌ڵ پێنج وه‌زیری عه‌ره‌ب و هه‌روه‌ها له گه‌ڵ سکرتێری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕاوێژ‌مان کردووه.
جه‌عفه‌ری وتی: له شه‌ڕی دژ به داعش سه‌رکه‌وتنمان هه‌بووه و سوپای عێراق و ئه‌رکی فه‌رمانده‌یی ئه‌م سوپایه له ئه‌ستۆی عێراقییه‌کانه، وتووێژی ڕاسته‌وخۆمان له گه‌ڵ تورکیا هه‌بووه و هه‌ر چه‌شنه پێشێل کردنی سه‌روه‌ری خاکی عێراق ئیدانه ده‌که‌ین، به‌ڵام تورکیا دراوسێی ئێمه‌یه و درێژه به په‌یوه‌ندییه‌کانمان ده‌ده‌ین، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش له‌شکرکێشی تورکیا ئیدانه و شه‌رمه‌زار کرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له درێژه‌دا وتی: به پێی بنه‌ماکانی ئیسلام پێویسته ئێمه له به‌ره‌یه‌کدا بین، نه‌ک ئه‌وه‌ی که دژ به یه‌کدی ئیئتلاف پێک بێنین، ئه‌گه‌رچی ئه‌م ئیئتلافانه هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان نییه، له‌و بڕوایه‌داین که جیهانی ئیسلام ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی هاوبه‌ش بووه‌ته‌وه.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری به ئاماژه به نێوه‌ندگێڕی وڵاته‌که‌ی وتی: ئیمه له گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندییه‌کی به‌هێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شمان هه‌یه و له گه‌ڵ عه‌ره‌بستانیش په‌یوه‌ندیمان هه‌یه و به هۆی گرنگی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تاران و ڕیاز و ئه‌وه‌ی که عێراق له بارودۆخێکی هه‌ستیاری ناوچه‌که‌دایه، سه‌ردانی تارانمان کردووه تا کێشه‌کان قووڵتر نه‌بنه‌وه. بۆ ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ هه‌ندێک له دۆستانمان له وڵاتانی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونیمان هه‌بووه و له داهاتووشدا سه‌ردانیان ده‌که‌ین.