جام کوردی:
به حوکمی ڕه‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕه‌زا ڕه‌حیمی وه‌ک جێگری هه‌ماهه‌نگی کاروباری ئابوری و گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆڤییه‌کانی پارێزگاری کرماشان ده‌ستنیشان کرا.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، ده‌قی حوکمی وه‌زیری ناوخۆی ئێران به‌م شێوازه‌یه:
له سه‌ر پێشنیاری پارێزگاری کرماشان و پاش په‌سه‌ندکردنی جێگری هه‌ماهه‌نگی کاروباری ئابوری و گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆڤییه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ وه‌ک جێگری هه‌ماهه‌نگی کاروباری ئابوری و گه‌شه‌پێدانی سه‌رچاوه مرۆڤییه‌کانی پارێزگاری کرماشان ده‌ستنیشان ده‌کرێن. هیوادارم وێڕای هه‌وڵدان له پێناو دابین کردنی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری له گه‌ڵ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کان، ڕێکخراوه‌کان و دام و ده‌زگا حکومییه‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له توانایی و کارامه‌یی هێزه دڵسۆز و لێهاتووه‌کان له به‌ره‌وپێشچوونی ئامانج و سیاسه‌ته‌کانی کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و هه‌روه‌ها خزمه‌ت گه‌یاندن به خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی پارێزگای کرماشان سه‌رکه‌وتوو بن.
سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێزتان له پێناو به‌ره‌وپێش بردنی ئامانجه به‌رزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ژێر سێبه‌ری ڕێبه‌رایه‌تی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له یه‌زدانی مه‌زن داواکارم.
شایانی ئاماژه‌یه ڕه‌حیمی پێشتر به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پیشه‌سازی، کانزا و بازرگانی پارێزگای کرماشان بووه.