جام کوردی:
ته‌وقه کردن له جیهانی سیاسه‌ت و له نێو به‌رپرسان و که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کاندا شتێکی باوه. له لایه‌که‌وه به‌م هه‌نگاوه، دوو لایه‌ن پێکه‌وه هاوکاری ده‌که‌ن، دوژمنایه‌تییه‌کان له ناو ده‌چن و ئیئتلافه‌کان پێک ده‌هێنرێن. هه‌ندێک له‌م ته‌وقه کردنانه که وه‌ک ڕووداوێکی مێژوویی ده‌مێننه‌وه له ساڵی 2015 ڕوویان داوه. چاوپێکه‌وتنی پاپ له گه‌ڵ فیدل کاسترۆ سه‌رۆک کۆماری پێشووی کوبا. چاوپێکه‌وتنی باڵاترین به‌رپرسی چین و تایوان بۆ یه‌که‌م جار له ماوه‌ی 60 ساڵی ڕابردوو. باراک ئۆباما یه‌که‌م سه‌رۆکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بوو که سه‌ردانی وڵاتی باوکی خۆی واته کنیای کرد. لووتکه‌ی دانوستانه‌کانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 چاوپێکه‌وتنی نێوان جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی بوو.
1)به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سوریا سه‌ردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی بۆ ڕووسیا هه‌بوو و ستایشی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی و بۆردومانی ئاسمانی ڕووسیای له سوریا کرد. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م سه‌ردانی ئه‌سه‌د بۆ جیهانی ده‌ره‌وه پاش ساڵی 2011 بوو.
2)بنیامین نتانیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی ئیسرائیل له کاتی ته‌وقه‌کردنی له گه‌ڵ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌ڵه‌ستین له میانه‌ی کۆنفرانسی تایبه‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا له 30ی نۆڤمبێری 2015 له پاریس. ئه‌مه‌ش یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنی نێوان ئه‌م دوو که‌سه له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو بووه. پێشتر دانوستانه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین له پێناو گه‌یشتن به ئاشتی، شکستی هێناوه.
3)جرۆن دیسلبۆم، سه‌رۆکی ناوچه‌ی یۆرۆ و یانیس وارۆفاکیس وه‌زیری ئابوری یۆنان له کاتی ته‌وقه‌کردنیان له ئه‌سینا له به‌رواری 30ی ژانۆیه‌ی 2015. ئه‌م چاوپێکه‌وتنه پاش ئه‌وه بوو که حکومه‌تی یۆنان ڕایگه‌یاند که هاوکارییان له گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا و سندۆقی نێوده‌وڵه‌تی دراو نابێت.
4)باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له کاتی پێشوازی فه‌رمی له پاپ فرانسیس له کۆشکی سپی له واشنتن، 23ی سپتمبێری 2015، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م چاوپێکه‌وتنی پاپ له ئه‌مریکا بوو.
5)بۆن بیۆنگ سه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باشور له کاتی ته‌وقه‌کردنی له گه‌ڵ هاوتا ژاپۆنییه‌که‌ی، فومیۆ کیشیدا له سیئۆل له به‌رواری 28ی دسمبێری 2015. ژاپۆن به هۆی که‌ڵک وه‌رگرتن له ژنانی کۆریا که به ناچاری له‌شفرۆشییان له ماوه‌ی شه‌ڕی جیهانی دووه‌مدا کردووه، داوای لێبوردنی له‌م وڵاته کردووه.
6)ئووهورۆ کنیاتا سه‌رۆک کۆماری کنیا له کاتی ته‌وقه‌کردنی له گه‌ڵ باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له نایڕۆبی له به‌رواری 25ی جوولای 2015. سه‌ردانی ئۆباما بۆ وڵاتی باوکی به یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ ئه‌م وڵاته داده‌نرێت.
7)جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له کاتی ته‌وقه‌کردنی له گه‌ڵ محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڤییه‌نای نه‌مسا له 14ی جوولای 2015. ئێران و شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهانی پاش ده ساڵ دانوستان، ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کییان واژۆ کرد. ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که له ئاکامی سنورداربوونی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران، گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئه‌م وڵاته هه‌ڵده‌گرێت.
8)چاوپێکه‌وتنی پاپ فرانسیس له گه‌ڵ فیدل کاسترۆ سه‌رۆک کۆماری پێشووی کوبا له هاوانا، له به‌رواری 20ی سپتمبێری 2015. پاپ هه‌وڵی نزیکبوونه‌وه‌ی نێوان کوبا و ئه‌مریکای داوه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی که له خولی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا و پاش شه‌ست ساڵ بوو به ئه‌مری واقیع.
9)شی جین پینگ سه‌رۆک کۆماری چین له کاتی ته‌وقه‌کردنی له گه‌ڵ مایینگ جیۆ سه‌رۆک کۆماری تایوان له 7ی نۆڤمبێری 2015.
10)باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له کاتی ته‌وقه‌کردنی له گه‌ڵ ڕائۆل کاسترۆ سه‌رۆک کۆماری کوبا له په‌راوێزی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری نیۆیۆرک له 29ی سپتمبێری 2015. دوو وڵات به شێوازێکی فه‌رمی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی نێوانیان له‌م ساڵه‌دا ده‌ستپێکرده‌وه.
11)نارندا مۆدی سه‌رۆک وه‌زیرانی هیندستان له کاتی ته‌وقه‌کردنی له گه‌ڵ نه‌واز شه‌ریف سه‌رۆک وه‌زیرانی پاکستان له شاری لاهوور له 25ی دسمبێری 2015. سه‌ردانه‌که‌ی مۆدی بۆ ئه‌م وڵاته ئیسلامییه به یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هیندستان بۆ پاکستان له ساڵی 2004 داده‌نرێت.