جام کوردی:
له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ر کاری گرووپی نوێ له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی عه‌ره‌بستان، تاوانی گه‌وره له نیشتمانی وه‌حی ڕووی داوه که بوونه‌ته مایه‌ی خه‌م و ئازاری سه‌رجه‌م موسڵمانان. هێرشه بێ ڕۆحمانهکان بۆ سه‌ر گه‌لی یه‌مه‌ن و کوژرانی هه‌زاران ژن و منداڵ و ئاواره‌بوونی ملیۆنان موسڵمانی یه‌مه‌نی، کۆمه‌ڵکووژییه‌کی که‌م وێنه‌ی خوڵقاندووه.
ڕووداوی گوماناوی مه‌شعه‌ری مینا که تێیدا نزیک له حه‌وت هه‌زار له موسڵمانانی جیهان له ماڵی خودا وه‌ک هه‌رێمی ئه‌منی ئیلاهی گیانیان له ده‌ستدا، ڕواڵه‌تێکی نوێی له ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان ئاشکرا کرد.
پشتیوانی ئاشکرا و نهێنی له تیرۆریسته‌کانی عێراق و سوریا و ئه‌و تاوانانه‌ی که له سه‌ر ئاستی جیهان به ناوی ئیسلامه ده‌کرێت، ڕواڵه‌تی مرۆڤدۆستی ئیسلام و دادپه‌روه‌رانه‌ی بێداری ئیسلامیی ده‌ست تێ براو کردووه.
برووسکه‌ی پیرۆزبایی بۆ بکوژانی شێخ زه‌کزاکی له نایجڕیا، جیهانی ئیسلامی تووشی شۆکێکی گه‌وره کرد. له‌مڕۆدا که ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان به دڕندانه زانای زوڵم لێکراو و تێکۆشه‌ری ڕێگای ئیسلام، شێخ نه‌مریان شه‌هید کرد، ڕوون بووه‌ته‌وه که چه‌شنێک شێتی له‌وه‌ی که سه‌دام و هیتله‌ر و مووسولینیی گرتبووه، گیانی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئالی سه‌عوودی گرتووه‌ته‌وه و به پێی وته‌ی زانایانه‌ی ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ” بێ گومان، شه‌هیدبوونی ئه‌م زانا گه‌وره‌یه، به خێرایی کاریگه‌ری ده‌بێت و ده‌ستی تۆڵه‌ی ئیلاهی، داوێنی سیاسه‌توانانی سه‌عوودی ده‌گرێته‌وه “.
چه که‌سێک ده‌بێت نیشتمانی وه‌حی ڕزگار بکات؟ ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بستان، به‌شێک له به‌رپرسانی جیهانی ئیسلامیان به پاره‌ی نه‌وت کڕیوه و بێده‌نگی و هاوڕێیه‌تی ئه‌وان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئالی سه‌عوود، پیشانده‌ری پیلانه شاراوه‌کان ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ چاره‌سه‌رێک نه‌دۆزینه‌وه، به دڵنیاییه‌وه سبه‌ی دره‌نگ ده‌بێت. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، خوێن له جێی نه‌وت، ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه.
پێده‌چێت له‌مڕۆدا ئه‌م تاقمه شێته به ته‌نیا به یه‌کده‌نگی زانایان و هه‌ڵبژێردراوانی جیهانی ئیسلام بێده‌نگ ده‌بن. فه‌رمووده‌ی ئیمام خومه‌ینی (ره) له وه‌سیه‌ت نامه‌ی خۆی: ” ده‌بینم که مه‌لیک فه‌هد هه‌موو ساڵێک ڕێژه‌یه‌کی زۆر له سه‌روه‌ته بێ کۆتاییه‌کانی خه‌ڵک له پێناو له چاپدانی قورئانی که‌ریم و بانگه‌شه‌ی مه‌زهه‌بی به کار دێنێت و وه‌هابییه‌ت، ئه‌م مه‌زهه‌به‌ی سه‌ر تا پێ بێ بنه‌مایه په‌ره پێ ده‌دات و گه‌لانی بێ ئاگا به‌ره‌و لای وڵاتانی زلهێز ڕاکێش ده‌کات و له ئیسلامی ئازیز و قورئان بۆ له ناوبردنی ئیسلام و قورئان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت “. ( سه‌حیفه‌ی ئیمام خومه‌ینی (ره)، به‌رگی 21، لاپه‌ڕه‌ی 396 )
یان له شوێنێکی دیکه‌دا وای فه‌رمووه: ” پێویسته له سروود و شێعره‌کانی تایبه‌ت به ئیمامانی حه‌ق – علیهم سلام الله – به توندی تاوان و سته‌مه‌کانی سته‌مکاران له هه‌ر زه‌مه‌نێکدا وه‌بێر بهێنرێته‌وه، و له‌م زه‌مه‌ندا که زه‌مه‌نی زوڵم لێکراوی جیهانی ئیسلامی له لایه‌ن ئه‌مریکا و یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و وڵاتانی به‌سراوه به ئه‌وان و به تایبه‌ت ئالی سه‌عووده، به توندی و به‌هێزه‌وه سه‌ر له نوێ وه‌بیر بهێنرێته‌وه “. ( سه‌حیفه‌ی ئیمام خومه‌ینی (ره)، به‌رگی 21، لاپه‌ڕه‌ی 400 ).
له ده‌یه‌ی دووه‌می شۆڕشی ئیسلامی ئێران، نه‌ده‌بوو حکومییه‌کانی ئێمه به بێ چاره‌سه‌ربوونی کێشه سه‌ره‌کییه‌کان له گه‌ڵ عه‌ره‌بستان، به په‌له هه‌ڵسووکه‌وتیان بکردایه، ئاساییه که ئه‌و هێما هه‌ڵانه‌ی که دوێنێ به عه‌ره‌بستان درا، وای کردووه که ئه‌مڕۆ باجه‌که‌ی بده‌ین.
له سه‌رجه‌م ئه‌م قۆناغانه‌دا، حکومه‌تی ڕیاز هه‌رده‌م دژ به سێ دوورگه ئێرانییه‌که لێدوان و ڕاگه‌ێندراوی بووه و له پرسی نه‌وت و ئۆپێک ڕێگایه‌کی دیکه‌ی گرتووه‌ته به‌ر. عه‌ره‌بستان له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوو به کاریگه‌ری دانان له سه‌ر نرخی نه‌وت، لانیکه‌م په‌نجا ملیار دۆلار خه‌ساری به ئێران گه‌یاندووه. هێزه ئه‌منییه‌کان ڕایانگه‌یاندووه که تیرۆریسته توندڕۆ‌کان له قوتابخانه و مزگه‌وته‌کانی وه‌هابی ئالی سه‌عوود له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا په‌روه‌رده کراون. کتێب و ڕاهێنه‌رانی په‌روه‌رده‌کراو له لایه‌ن مه‌کته‌بی ئالی سه‌عوود له ماوه‌ی په‌نجا ساڵی ڕابردوو، له قوتابخانه‌کان و به پاره‌ی ئه‌م وڵاته، به هه‌زاران گه‌نجی بهلاڕێداچوویی بارهێناوه و له‌مڕۆدا ده‌ستیان داوه‌ته کوشتن و خوێنڕشتن له سه‌ر ئاستی جیهان.
من وه‌ک سه‌ربازێکی به‌ره‌ی ئیسلام، داوا له زنایانی ئیسلام، هه‌ڵبژێردراوان و ڕۆشنبیرانی وڵاتانی ئیسلامی ده‌که‌م که فریای ئیسلام که‌ون. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بۆ وه‌ده‌رنانی ئه‌م گرووپه له لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان چاره‌سه‌رێک نه‌دۆزرێته‌وه، بێ گومان نیشتمانی وه‌حی ده‌بێته ناوه‌ندی مرۆڤ کوشتن و تاوان و به دڵنیاییه‌وه سبه‌ی دره‌نگ ده‌بێت.
نووسه‌ر: دوکتۆر موحسین ڕه‌زایی
سکرتێری کۆڕی دیاریکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران
وه‌رگێڕان: جام کوردی