جام کوردی:
سه‌رهه‌ڵدانی وه‌رزێکی نوێ له ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان عه‌ره‌بستان و ئێران بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی به‌رپرسانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به کاریگه‌ری ئه‌م ڕه‌وته له سه‌ر پرۆسه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌ره‌وپێشچوونی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کان له پێناو چاره‌سه‌ربوونی قه‌یرانی سوریا و دابین کردنی سه‌قامگیری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پاش ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند له ئاکامی هێرشی سه‌ر باڵوێزخانه‌که‌ی له تاران، به نیازه په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌کانی له گه‌ڵ تاران کۆتایی پێ بێنێت، ئیداره‌ی کۆشکی سپی داوای له لایه‌نه‌کان کرد هه‌نگاوێک بۆ دواوه هه‌ڵبگرن و بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کان بکۆشن. جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له وته‌کانی خۆی له ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه وتی: ئه‌مریکا له‌و بڕوایه‌دایه که وتووێژی ڕاسته‌وخۆ و په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیک بۆ چاره‌سه‌ربوونی ناکۆکییه‌کان پێویسته و ئێمه داوا له سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌که ده‌که‌ین که هه‌نگاوی ئه‌رێنی بۆ له‌ناوبردنی ئاڵۆزییه‌کان هه‌ڵبگرن.
ئه‌م داوایه له کاتێکدا ئاراسته کراوه که له‌م قۆناغه‌دا ناکۆکی هه‌ره زۆر له نێوان ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه دێرینه‌که‌ی، واته عه‌ره‌بستان له سه‌ر هه‌ندێک بابه‌ت وه‌ک ئه‌مریکا بوونی هه‌یه.
به‌رپرسانی ئه‌مریکی به هۆی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ڕه‌خنه‌ی زۆریان له ڕیاز گرتووه. شێخ نه‌مر له زانایانی به ناوبانگی عه‌ره‌بستان بوو که ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی دژایه‌تی کردنی ڕژێمی ئه‌و وڵاته ده‌ستبه‌سه‌ر و له ئاکامدا له سێداره درا.
یه‌کێک له به‌رپرسانی ئه‌مریکی که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا بکرێت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان واشنتن و ڕیاز ڕایگه‌یاندووه که ڕیاز یارییه‌کی مه‌ترسیداری ده‌ستپێکردووه، ده‌رکه‌وته‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته زیاتر له کاردانه‌وه‌کانه به‌رامبه‌ر به له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر. کاردانه‌وه نه‌رێنییه‌کانی ئه‌م هه‌نگاوه، هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و ڕه‌وتی چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی سوریا ده‌خاته ژێر کاریگه‌ری خۆی.
عه‌ره‌بستان ئه‌وه‌ی سه‌لماند که گرنگی به نیگه‌رانییه‌کانی واشنتن سه‌باره‌ت به کاردانه‌وه‌کانی تاران له له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر نادات، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌مریکا زیاتر له ئاستی پێویست و له بابه‌ته جیاوازه‌کاندا ئیمتیازی به تاران داوه.
به وته‌ی به‌رپرسێکی عه‌ره‌بستان که ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کراوه، ئێران به ده‌یان جار بێڕێزیی به عه‌ره‌به‌کان کردووه و پاڵپشتی تیرۆر و تاقیکردنه‌وه‌ی موشه‌کی بالستیکی کردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش تا ئێستا که‌س وه‌ڵامی تارانی نه‌داوه‌ته‌وه. هه‌ر کات که تاران کرده‌وه‌یه‌کی هه‌بووه، ئه‌مریکا پاشه‌کشه‌ی کردووه، له ئێستادا عه‌ره‌بستان به نیازه وه‌ڵامی ئێران بداته‌وه.
عادڵ جۆبه‌یر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه‌ی ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی ده‌رفه‌تی ئه‌وه به تاران نادات ئه‌من و ئاسایشی لاواز بکات، له عه‌ره‌بستان و وڵاتانی هاوپه‌یمان شانه تیرۆریستییه‌کان پێک بێنێت و وه‌ڵامی پلانه‌کانی ده‌داته‌وه.
ئه‌گه‌رچی عه‌ره‌بستان و ئه‌مریکا له مێژه پێکه‌وه هاوپه‌یمانن و له چه‌ندین دۆسیه‌دا هاوکارییان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌م دوو وڵاته سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سوریا و شێوازی چاره‌سه‌ربوونی، خاڵی ناکۆکیان هه‌یه. عه‌ره‌بستان داوا ده‌کات ئه‌مریکا به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی کۆتایی به‌م قه‌یرانه بێنێت.
ئێران و ڕووسیا دوو پشتیوانی سه‌ره‌کی به‌شار ئه‌سه‌د له شه‌ڕی سوریان و عه‌ره‌بستان، شه‌ڕی سوریا به شه‌ڕی ئێران له پێناو په‌ره‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتی شێعه ناو ده‌بات.
له یه‌مه‌ن، ئه‌مریکا و عه‌ره‌بستان پێکه‌وه له شه‌ڕی دژ به قاعیده هاوکارییان کردووه و هه‌وڵیان داوه تا حکومه‌تێکی سه‌ر به سیاسه‌ته‌کانی خۆیان بێته سه‌ر کار. به ده‌سپێکی بۆردومانه‌کانی عه‌ره‌بستان دژ به هێزه‌کانی حه‌وسی له یه‌مه‌ن، ئه‌مریکا تا ڕاده‌یه‌ک یارمه‌تی به هاوپه‌یمانه‌که‌ی گه‌یاند، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌مه‌ی که حه‌وسییه‌کان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌کرێن، ناکۆک بووه.
گرنگتر له هه‌مووش، عه‌ره‌بستان به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی که پاش دانوستانی به‌ربڵاوی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 مسۆگه‌ر بوو، دژایه‌تی ده‌کات. به جێبه‌جی کردنی ڕێکه‌وتنه‌که، گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێن و عه‌ره‌بستان پێی وایه که تاران له‌م ڕێگایه‌وه ده‌سه‌ڵاتی خۆی له ناوچه‌که په‌ره پێ ده‌دات، به ده‌ر له‌مه‌ش ڕیاز ده‌ڵێت که تاران درێژه به هه‌وڵه‌کانی بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوه‌کی ده‌دات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌مریکا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ڕیاز ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و پێی وایه که چاودێرییه‌کانی پێش بینی کراو له ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ده‌رفه‌تی وه‌ها به تاران نادات.
ئه‌مریکا به ده‌یان جار سه‌باره‌ت به سیسته‌می داد له وڵاتی عه‌ره‌بستان به تایبه‌ت سه‌رکووت کردنی نه‌یارانی سیاسی، نیگه‌رانی خۆیی ڕاگه‌یاندووه. ئه‌گه‌رچی واشنتن هیچ کات ئاماده نه‌بوو په‌یوه‌ندی به که‌مپینی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌کردنی ده‌ستگیرکردنی شێخ نه‌مر و بڕیاری له سێداره‌دانی بکات، به‌ڵام به پێی وته‌ی به‌رپرسان، ئه‌م بابه‌ته له چاوپێکه‌وتنه فه‌رمییه‌کان له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی عه‌ره‌بستان باسی لێکراوه و کاردانه‌وه‌کانی ڕوون کراوه‌ته‌وه.
به گشتی، سه‌ره‌ڕای ئاڵۆزییه‌کانی ناو به ناو، له کاتی ده‌ستبه‌کاربوونی مه‌لیک سه‌لمان، په‌یوه‌ندی نێوان عه‌ره‌بستان و ئه‌مریکا گه‌یشتووه‌ته ئاستێکی تایبه‌ت.
به‌ڵێنی ئۆباما بۆ زیاتربوونی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌کان و فرۆشتنی پێداویستی به‌رگری بۆ وڵاتانی که‌نداوی فارس له سه‌ره‌تای به‌هاری ساڵی ڕابردوو، سرنجی میدیاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. به‌م دواییانه‌ش ئه‌مریکا هه‌وڵی زۆری داوه که له پێناو کۆتایی هێنان به قه‌یرانی سوریا، ئێران و عه‌ره‌بستان له سه‌ر یه‌ک مێز کۆبکاته‌وه و به‌م پێیه‌ش به‌ستێنی هاوکاری نێوان ئه‌م دوو هێزه ڕکابه‌ره دابین بکات.
نووسه‌ر: کارن دی یۆنگ
سه‌رچاوه: واشنتن پۆست
وه‌رگێڕان: جام کوردی