جام کوردی:
سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران وتی: پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی دیمه‌نی هێمن و دڵۆڤانی ئێران له جیهاندا ئاشکرا بووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی که له دوو مانگی ڕابردوودا، میدیاکانی جیهان، ئێرانیان له ڕیزی یه‌که‌م ئامانجه گه‌شتیارییه‌کان ناساندووه و هیواشمان به‌وه هه‌یه که به‌رده‌وامی ئه‌م ڕه‌وته ببێته هۆی دابین کردنی بهرهندێکی گونجاو.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئیلنا، مه‌سعود سوڵتانی فه‌ڕ له ڕێ و ڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی بهرهندی نیشتمانی گه‌شتیاری ئێران، ڕایگه‌یاند: پاش بڕیاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا و سنورداربوونی سه‌ردانی دانیشتووانی 38 وڵاتی جیهان بۆ ئێران، ئاماده‌بوونی ئه‌م ڕێژه‌یه له میوانانی بیانی له‌م دانیشتنه‌ی ئه‌سفه‌هان، گوزارشت له بێ کاریگه‌ربوونی ئه‌و بڕیارانه به‌رامبه‌ر به ئێران ده‌کات.
ناوبراو وتی: له‌مڕۆدا کاڵاکان به پێی کارکۆ، نرخ و کوالیتی له کێبهڕکێدا نین، به‌ڵکوو ناسنامه و په‌یامهێنه‌ری کاڵاکان هۆکاری کاریگه‌ر بۆ ئه‌و کاڵایه هه‌ژمار ده‌کرێت.
سوڵتانی فه‌ڕ ڕوونیکرده‌وه: پاش ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی ڕواڵه‌تی هێمن و دڵۆڤانی ئێران له جیهان ئاشکرا کرا، به‌و پێیه‌ی که له دوو مانگی ڕابردوودا، میدیاکانی جیهان، ئێرانیان له ڕیزی یه‌که‌م ئامانجه گه‌شتیارییه‌کان ناساندووه و هیواشمان به‌وه هه‌یه که به‌رده‌وامی ئه‌م ڕه‌وته ببێته هۆی دابین کردنی بهرهندێکی گونجاو.
ناوبراو له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: بۆ که‌س شاراوه نییه که پیشه‌سازی گه‌شتیاری له ئابوری جیهاندا چه پێگه‌یه‌کی هه‌یه. داهاتی ئه‌م پیشه‌سازییه له ساڵی 2014، شه‌ش هه‌زار و 500 ملیار دۆلار بووه و به دڵنیاییه‌وه له ساڵی 2015 له‌مه‌ش زیاتر بووه، هه‌ر بۆیه پێویسته ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین که له‌م ڕێگایه‌دا چه هه‌نگاوێکمان هاویشتووه و چه پلانێکمان بۆ پشکی کاریگه‌ر له گه‌شتیاری جیهاندا جێبه‌جێ کردووه؟
جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕوونیکرده‌وه: ئامانج له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆنفرانسه، وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره‌یه که به چه ئامراز، هێما، گه‌ڵاڵه و ڕه‌نگێک به‌ره‌و بازاڕی جیهانی گه‌شتیاری بڕۆین تا گه‌شتیاران ڕاکێش بکه‌ین. له سه‌ده‌کانی ڕابردوو، پێش ئه‌وه‌ی که بره‌ند ببێته بابه‌تێکی ئاکادیمیک، ڕوون بووه‌ته‌وه که هێما بازرگانییه‌کان له ڕووی پیشه‌سازی ده‌ستیدا هه‌بووه و ئه‌مه‌ش له 1300 ساڵ پێش له دایکبوونی مه‌سیح به ته‌واوی ڕوون بووه‌ته‌وه.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران وتی: داهاتووی بازاڕدۆزی به هۆی به‌کارهێنانی بهرهندهکانهوه ده‌بن، له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ناوه‌ڕۆکی سه‌ره‌کی بازاڕدۆزیدایه.
سوڵتانی فه‌ڕ به ئاماژه به‌وه‌ی که وه‌فاداری به بهرهند ده‌بێته هۆی بازاڕدۆزی، وتی: گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی گه‌شتیاری پێویستی به ڕاکێشانی بازاڕه جیهانییه‌کانه و ئه‌م بهرهندهش پێویسته ببێته هۆی گه‌شه و به‌هێزتربوونی گه‌شتیاری ئێران.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: بهرهندی گه‌شتیاری لۆگۆ یان درووشم نییه، به‌ڵکوو دامه‌زراوه‌یه‌کی نیشتمانییه که تێیدا مێژوو و کلتوری نیشتمانی وڵاتێک به‌دی ده‌کرێت. وتیشی: ئێران سه‌باره‌ت به بنیات نانی ژێرخانی گه‌شتیاری، پێویستی به سه‌رمایه‌دانه‌ری زیاتر ده‌بێت و نابێت ئه‌وه‌ش له به‌رچاو نه‌گرین که ئێران دوورگه‌ی ئه‌منی ده‌ریای پڕ کێشه و به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی که‌له‌پوری فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازی ده‌ستی و گه‌شتیاری ئێران له درێژه‌دا وتی: له سه‌دا 70ی گه‌شتیارانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نیا سه‌ردانی 15 وڵات ده‌که‌ن و زیاتر له 100 ڕێکخراوی جیهانی بۆ ڕاکێشانی له سه‌دا 30ی گه‌شتیارانی جیهانی له کێبهڕکێدان.