جام کوردی:
به کۆتایی هاتنی ساڵی 2015 و هاتنی ساڵی نوێی زایینی، یه‌کێک له گرنگترین هیوای دانیشتووانی وڵاتانی جیهان گۆڕینی بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌و ئاشتی و سه‌قامگیرییه. ساڵی 2015 له کاتێکدا به گۆڕانکاری و ڕووداوه جیاوازه‌کانی کۆتایی هات که ڕای گشتی جیهانی و به تایبه‌ت خه‌ڵکی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌م ساڵه‌دا چه‌ندین ڕووداوی تاڵیان بینیوه که له ساڵانی ڕابردوودا ڕه‌نگه که‌متر بینرابێت. ئاڵۆزبوونی قه‌یرانه‌کانی سوریا و عێراق یه‌ک له ڕووداوه‌کانی جیدی بووه که کاردانه‌وه و کاریگه‌ری زۆری له سه‌ر دانیشتووانی ئه‌م وڵاتانه و خه‌ڵکی ناوچه‌که و جیهان هه‌بووه. له لایه‌که‌وه شه‌ڕی ناوخۆیی ژێرخانی ئابوری ئه‌م وڵاتانه‌ی به‌ره‌و ڕووخان برد و ڕێگای پێشکه‌وتن و گه‌شه‌ی ئه‌وانی بۆ ساڵانێکی زۆر دوا خستووه و له لایه‌کی دیکه‌وه په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کان، شه‌پۆلی ئاواره‌کانی شه‌ڕی به‌ره‌و وڵاتانی دیکه به تایبه‌ت وڵاتانی ئه‌ورووپی نارد که ئه‌مه‌ش تراژدیایه‌کی دیکه‌ی له پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له‌م وڵاتانه‌دا پیشان دا. به‌ڵام ئاسه‌وار و کاریگه‌رییه‌کانی قه‌یرانه‌کانی سوریا و عێراق به‌مه کۆتایی نایه‌ت، لاوازکردنی حکومه‌ته‌کانی ئه‌م وڵاتانه، که‌شێکی گونجاوی بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی گرووپه تیرۆریستییه‌کان به تایبه‌ت داعش دابین کردووه و بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تا ئه‌م گرووپه وێڕای زیاترکردنی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی له عێراق و سوریا، ئه‌مریکا و ئه‌ورووپاش بکاته ئامانجی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی خۆی.
ئه‌مه‌ش گۆڕانکارییه‌کی دیکه‌ی له ساڵی 2015 خوڵقاند و ئه‌ویش کرانه‌وه‌ی پێی ڕووسیا بۆ په‌یوه‌ندییه سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌وڵی ئه‌م وڵاته له پێناو به‌هێزبوونی حکومه‌تی سوریا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و لاوازبوونی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ناوچه‌که‌یه که لایه‌نگری سه‌ره‌کی تیرۆرن له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ساڵی 2015 هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌و ساڵانه بوو که برایه‌تی و پێکه‌وه‌بوونی موسڵمانان له سه‌ر ئاستی جیهان خه‌ساری زۆری به‌رکه‌وت. له‌م ساڵه‌دا عه‌ره‌بستان که پاش گۆڕانکاری له ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی خۆیدا، سیاسه‌تێکی دژبه‌رانه‌ی له پێش گرتووه، به ده‌ستێوه‌ردانی ئاشکرا له کێشه ناوخۆییه‌کانی یه‌مه‌ن، هێرشی کردووه‌ته سه‌ر ئه‌م وڵاته و به‌ده‌ر له کوشتنی خه‌ڵکی موسڵمانی ئه‌م وڵاته و له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م ژێرخانه ئابورییه‌کان، بووه‌ته هۆی به‌هێزبوون و گه‌شه‌ی گرووپه توندڕۆ‌کان. پێداگری به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان له سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه به تایبه‌ت یه‌مه‌ن، بووه‌ته هۆی لاوازبوونی ڕیاز له به‌ڕێوه‌بردنی پرسه ناوخۆییه‌کان به تایبه‌ت ڕێ و ڕه‌سمی حه‌ج و کوژران و برینداربوونی هه‌زاران که‌س و هه‌ر ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی و کاردانه‌وه‌ی توندی وڵاتانی ئیسلامی به تایبه‌ت ئێرانی به دواوه بووه. گه‌وره پیشاندانی بابه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوی هیلالی شێعه و بڵاوکردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کانی ئێران، ده‌ستپێکردنی په‌یوه‌ندی فه‌رمی هه‌ندێک وڵاتی ناوچه‌ی که‌نداوی فارس به تایبه‌ت ئیماراتی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی له گه‌ڵ ئیسرائیل و کردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی بۆ ئه‌م ڕژێمه له گۆڕانکارییه‌کانی دیکه بوون که له ساڵی 2015 گورزی کوشنده‌ی له یه‌کێتی و ئامانجه‌کانی وڵاتی ئیسلامی داوه.
به پێی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و که‌نداوی فارس له ڕیزی گرنگترین وه‌به‌رهێنه‌ران و هه‌نارده‌کارانی نه‌وتدان، ناکۆکییه‌کانیان له بازاڕه نه‌وتییه‌کاندا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه و به هۆی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له ئاستی وه‌به‌رهێنان و یه‌ک نه‌گرتنه‌وه‌ی نێوان خواست و خستنه‌ڕوو، نرخی نه‌وت به درێژه‌پێدانی دابه‌زینی خۆی له کۆتایی ساڵی 2015 کێشه و گرفتی دارایی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ساڵی 2015 هه‌ندێک ڕووداوی گرنگ و ئه‌رێنی تێدا هه‌بووه. یه‌ک له گرنگترینی ئه‌م گۆڕانکارییانه، گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 بوو که وێڕای یارمه‌تیدانی ناوچه‌که به گشتی، به‌ستێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێرانی بۆ پێگه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و جیهانی دابین کرد. بانگهێشت کردنی تاران بۆ به‌شداری له کۆبوونه‌وه‌کانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا له ڤییه‌نا و دانپێدانان به ڕۆڵی کاریگه‌ری ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تێڕوانینی ڕۆژئاوا پاش ئه‌م ڕێکه‌وتنه بوو و ئێرانی جارێکی دیکه وه‌ک وڵاتێکی گرنگ له ڕه‌وتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پیشاندا. له لایه‌کی دیکه‌وه ده‌رکردنی بڕیارنامه‌ی ژماره 2254ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به ئامانجی دیاری کردنی نه‌خشه ڕێگای چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا و بڕیارنامه‌ی 2253 سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنی سه‌رچاوه داراییه‌کانی دوو گرووپی تیرۆریستی قاعیده و داعش و ئیراده‌ی به‌هێزی کۆمه‌ڵگای جیهانی له پێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر که له سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی حکومه‌تی به‌غدا و ئازادی ڕۆمادی له ژێر کۆنتڕۆڵی داعش بینراوه، له ڕووداوه ئه‌رێنییه‌کانی دیکه‌ی ساڵی 2015 بووه.
به گشتی ساڵی 2015 ئه‌زموونی به بایه‌خی هاوبه‌شی بۆ دیپلۆماتکاران و بڕیار به‌ده‌ستانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له سه‌ر ئاستی جیهان هه‌بووه. جیاوازی نییه، چه له ئاسیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێت یان له ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا، به‌هێزبوونی گرووپه تیرۆریستییه‌کان و به‌کارهێنانی ئه‌وان وه‌ک ئامرازێک له لایه‌ن هه‌ندێک وڵاته‌وه، له ڕاستیدا یاری به‌و ئاگره‌یه که داوێنی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌گرێته‌وه. کاتی ئه‌وه به سه‌ر هاتووه که وڵاتانی زلهێز و کاریگه‌ر له سه‌ر ئاستی جیهان و ناوچه‌که ئیراده‌ی خۆیان به سه‌ر وڵاتانی دیکه‌دا بسه‌پێنن و به ته‌نیا له ڕێگای دانوستان و ڕێزی به‌رامبه‌ر و به فه‌رمی ناسینی ڕا و بۆچوونی گه‌لان ده‌توانرێت کێشه‌کانی ناوچه‌که و جیهان چاره‌سه‌ر بکرێت. نه‌بوونی یه‌کڕیزی ئیسلامیش وێڕای ئه‌وه‌ی که که‌لێنی گه‌وره‌ی خستووه‌ته نێو وڵاتانی ئیسلامی و ده‌رفه‌تی گه‌شه و پێشکه‌وتنی ئه‌وانی لاواز کردووه، له هه‌مان کاتیش‌دا به‌ستێنی ده‌ستێوه‌ردان و ده‌سدرێژی وڵاتانی زلهێز و به‌هێزبوونی ئیسرائیلی دابین کردووه.