جام کوردی:
حه‌وته‌ی ڕابردوو ڕۆژنامه‌وانانی تورکیا له کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به هێرشه‌کانی حکومه‌تی ئه‌م وڵاته دژ به میدیاکان و ڕۆژنامه‌وانان خۆپێشاندانیان کرد تا له‌م ڕێگاوه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به سیاسه‌ته‌کانی ئه‌ردۆغان و ده‌سه‌ڵاتی داد و گه‌شه‌پێدان ڕابگه‌ێنن. ئه‌وان ویستوویانه به‌م شێوه‌یه هاوخه‌می خۆیان بۆ هاوکارانی به‌ندکراوی خۆیان به تایبه‌ت سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له ئه‌نکه‌ره که له مانگی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، ده‌رببڕن.
به پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن، خۆپێشانده‌ران لاڤێته‌ی وایان به‌رز کردبووه که تێیدا ئیدانه‌ی سیاسه‌ته‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له سه‌رکووت کردنی ئازادی میدیاکان و ڕاده‌ربڕین کرابوو. ئه‌وان هه‌روه‌ها له درووشمه‌کانی خۆیاندا جه‌ختیان ده‌کرده‌وه که ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا ده‌یه‌وێت له گه‌ڵ هه‌ر ده‌نگێکی نه‌یاری خۆی دژایه‌تی بکات.
ئه‌م خۆپێشاندانه له کاتێکدا به‌ڕێوه‌چوو که “جان دۆندار” سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت له سه‌ر دۆسیه‌ی له چاپدانی ڕاپۆرتێک سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری تورکیاوه بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا له مانگی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. ده‌ستبه‌سه‌ربوونی دۆندار، سه‌رنووسه‌ری گه‌وره‌ترین ڕۆژنامه‌ی نه‌یاری حکومه‌تی تورکیا و “ئێردم گوێل” به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه له ئه‌نکه‌ره، خاڵی هه‌ره ڕوونی سه‌رکووت کردنی میدیاکان به تۆمه‌تی ئاشکراکردنی نهێنییه‌کان و سیخوڕی بووه. ئه‌ردۆغان بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته ڤیدیۆییه‌ی به خیانه‌ت ناو بردووه و له دیمانه‌یه‌کی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاندووه که دۆندار له سه‌ر ئه‌م کاره‌ی، تێچووی قورسی به‌رده‌که‌وێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، دۆندار هه‌وڵ ده‌دات له ڕێگای بابه‌ته‌کانیدا ڕۆژانه له به‌ندیخانه‌وه له گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه له په‌یوه‌ندیدا بێت. له ئێستادا ناوبراو و گوێل له به‌ندیخانه‌ی سیلۆری له نزیک شاری ئه‌سته‌مبووڵ به‌ند کراون و له چاوه‌ڕوانی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دادگایی کردنی خۆیاندان، به‌ڵام به بێ ئه‌وه‌ی که له کرده‌وه‌ی خۆی پاشگه‌ز ببێته‌وه، ڕۆژانه له به‌ندیخانه‌وه ڕاپۆرتی ژیانی خۆی بڵاو ده‌کاته‌وه. ناوبراو له یه‌که‌م بابه‌تی خۆی به ناوی “سیخوڕێکی بێ ئه‌زموون”، له کاتی گه‌یشتنی به به‌ندیخانه ده‌ڵێت و هه‌وڵ ده‌دات بارودۆخی خۆی له گه‌ڵ چێرۆکی ناسراوی “جۆن لۆکاره” نووسه‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی به‌راورد بکات که تێیدا باس له سیخوڕی له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا کراوه. دۆندار ده‌نووسێت: کاتێک که شه‌وی یه‌که‌م ئێمه‌یان گه‌یانده به‌ندیخانه، پرسیاریان کرد که هۆکاری هاتنمان چی بووه، کرده‌وه‌ی تیرۆریستییه یان تاوانی دژ به خه‌ڵکه؟ به‌هێزه‌وه وه‌ڵامم دایه‌وه: من سیخوڕم، به‌ڵام که پرسیاریان کرد بۆ کام وڵات ئیشم کردووه، له ڕاستیدا وه‌ڵامێکم نه‌بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت له به‌ندیخانه‌یه، ئه‌م ڕۆژنامه‌یه به‌رده‌وامه له ڕه‌خنه گرتن له سیاسه‌ت و ئه‌دای حکومه‌تی ئیسلامخواز و پاوانخوازی تورکیا و جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که پێویسته داراییه‌کانی حکومه‌ت له ژێر چاودێریدا بێت. ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م ڕۆژنامه‌یه بابه‌تێکی به ناوی “په‌یوه‌ندی پیس له گه‌ڵ داعش” بڵاو کرده‌وه که تێیدا هاتبوو: ” نووسراوێک له به‌رده‌ستدایه که پیشان ده‌دات به‌رپرسانی سه‌ربازی و جیهادییه‌کان به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی تێپه‌ڕبوون له سنوره‌کانی به‌ره‌و سوریا پێکه‌وه دانوستان ده‌که‌ن “.
“تاهیر ئوزیۆرتسیفین” که له نه‌بوونی دۆندار ڕۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت به‌ڕێوه ده‌بات، ده‌ڵێت: ” ئێمه پیشه‌ی خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و به ته‌نیا زانیارییه‌کان بۆ خه‌ڵک ده‌گوازینه‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که چی له وڵاته‌که‌ماندا ڕوو ده‌دات “.
ناوبراو هه‌ر سێ شه‌ممه له به‌ندیخانه چاوی به دۆندار ده‌که‌وێت و سه‌باره‌ت به دوا گۆڕانکارییه‌کانی تورکیا بۆچوونی وه‌رده‌گرێت. له ماوه‌ی ڕابردووش ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان له به‌رامبه‌ر درگای به‌ندیخانه‌دا به‌ڕێوه برد.
ئوزیۆرتسیفین هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ” به‌رده‌وامی له خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌کان، شه‌ڕی ڕۆژانه‌ی ئێمه‌یه و هه‌ر یه‌ک له ئێمه به ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆمانی ده‌زانین “.
چاوه‌ڕوان ده‌کرێت دۆندار به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژ به ئه‌ردۆغان پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ندین بابه‌ت که تێیدا باس له گه‌نده‌ڵی ناوبراو و که‌سانی نزیک له‌و له ساڵی 2013 کراوه، سزای چه‌ندین ساڵ زیندانی به سه‌ردا بسه‌پێت.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له یه‌کێک له کۆبوونه‌وه جیاوازه‌کانی له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وانان که له سه‌ره‌تای مانگی سپتمبێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌باره‌ت به بارودۆخی دۆندار و گوێل وتی، به باشی ده‌زانێت که ئه‌وان تا کاتی به‌ڕێوه‌چوونی کۆبوونه‌وه‌ی دادگا، ئازاد بن، به‌ڵام ئه‌مه سیسته‌می داده که پێویسته بڕیار له سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه بدات.
شه‌وانه لایه‌نگران و دۆستانی دۆندار و گوێل له ڕۆژنامه‌وانان و نوێنه‌ران و هونه‌رمه‌ندان له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌دا کۆده‌بنه‌وه و هاوخه‌می خۆیان له گه‌ڵ ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه ڕاده‌گه‌ێنن.
حه‌وته‌ی ڕابردوو “فه‌زڵ سای عارف” هونه‌رمه‌ندی ناسراو و نه‌یاری حکومه‌تی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به به‌ندکردنی ئه‌م دوو ڕۆژنامه‌وانه وتی: ” به‌ندکردنی ئه‌وان بۆ تورکیا عه‌یبه‌یه‌کی گه‌وره‌یه “.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ” جان دۆندار ڕۆشنبیرێکی ڕاسته‌قینه و ڕۆژنامه‌وانێکی به‌ڕێز و مرۆڤێکی ڕه‌سه‌نه. به‌داخه‌وه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییانه ئه‌مڕۆ له وڵاتی ئێمه‌دا ڕێزیان لێ ناگیرێت”.
ماوه‌ی دوو ساڵه که حکومه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیا نه‌ک ته‌نیا له دژی ڕۆژنامه‌وانان، به‌ڵکوو له دژی مامۆستایانی زانکۆ و بازرگانان ڕه‌وتێکی سه‌رکووتکاریی ده‌ستپێکردووه.
“لاچینار”، مامۆستای ناسراوی زانکۆ که به شرۆڤه زانستی و بابه‌تییه‌کانی له ڕۆژنامه‌کانی تورکیا به تایبه‌ت ڕۆژنامه‌کانی لایه‌نگری حکومه‌ت ناسراوه، ڕایگه‌یاند که ناوه‌ندی ئه‌منی شار له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک بازرگانه‌وه کۆنتڕۆڵ کراوه تا به ئامانجه‌کانی خۆیان بگه‌ن.
ڕۆژنامه‌ی جمهورییه‌ت ڕایگه‌یاندووه که هێزه ئه‌منییه‌کان له چانق قه‌ڵا هێرشیان کردووه‌ته سه‌ر زۆربه‌ی خانوو و ناوه‌نده بازرگانییه‌کان و 18 که‌س له‌وانه‌ش لاچینار و سه‌رۆکی پێشووی کۆمه‌ڵه‌ی بازرگانان و پیشه‌گه‌ران و هه‌روه‌ها مامۆستایانی خانه‌نشینکراو، پزیشک و پارێزه‌ر و خوێندکارانی زانکۆیان ده‌ستبه‌سه‌ر کردووه.
حکومه‌تی ئه‌ردۆغان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه به به‌ره‌وپێش بردنی سیاسه‌تی داخستنی ده‌مه‌کان و له ناوبردنی نه‌یارانی خۆی، ده‌سه‌ڵاتی خۆی و پارته‌که‌ی جێگیرتر بکات. مانگی ڕابردوو بوو که ده‌زگای دادی تورکیا له ئه‌نکه‌ره فه‌رمانی ده‌ست به سه‌رداگرتنی کۆمه‌ڵه‌ی کۆمپانیای میدیایی “کوزائایپک” و دیاری کردنی پارێزه‌رێک بۆ ئه‌و کۆمپانیایه‌ی ده‌رکرد. ناوبراو هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌وانانی به تۆمه‌تی ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل خواردنی وه‌زیره‌کانی حکومه‌ت و بیلالی کوڕی سه‌رۆک کۆمار ده‌ستبه‌سه‌ر کرد.