جام کوردی:
عه‌ره‌بستان ساڵی 2016ی به له‌سێداره‌دان ده‌ستپێکرد. له سێداره‌دانی 46 که‌س له یه‌ک رۆژدا و له ده‌سپێکی ساڵی نوێ، ڕووداوێکی ده‌گمه‌نه، به‌ڵام ئه‌م کرده‌وه‌ی ڕیاز کاتێک ڕه‌نگ و بۆنێکی دیکه له خۆ ده‌گرێت که ده‌بینین له نێو له سێداره‌دراوه‌کان، ڕێبه‌ری نه‌یارانی ناسراوی شێعه، شێخ نه‌مر باقر ئه‌لنه‌مر و سێ له هاوبیرانی ناویان هاتووه. کرده‌وه‌یه‌ک که به بۆچوونی شاره‌زایان گوزراشت له به‌دڕه‌وشتی به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان به بێ گرنگیدان به کاردانه‌وه‌کانیه‌تی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاندووه که له سێداره‌دانی ئه‌م که‌سایه‌تییه ئائینییه‌ی شێعه و که‌سانی دیکه به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ چالاکییه تیرۆریستییه‌کان، هێرش بۆ سه‌ر ناوه‌نده ئه‌منییه‌کان و پۆلیس و پلان‌داڕێژی له پێناو ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بووه. له کاتێکدا که شێخ نه‌مر هیچ چالاکییه‌ک که ناوی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی لێ بنرێت له دۆسیه‌که‌یدا نه‌بینراوه.
عه‌ره‌بستان له ساڵی 2012 و به فه‌رمانی پاشای ئه‌و وڵاته، یاسایه‌کی په‌سه‌ند کرد که به پێی ئه‌و یاسایه هه‌ر که‌س یان لایه‌نێک ڕه‌خنه‌یه‌کی بێ بنه‌ما و تۆمه‌تێک ئاراسته‌ی پاشا یان بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری عه‌ره‌بستان یان سیسته‌می پاشایه‌تی بکات، وه‌ک هه‌وڵدانه بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی و سزاکه‌شی له سێداره‌دانه. ئه‌م یاسایه له سه‌رووبه‌ندی چالاکی لایه‌نه‌کانی سه‌ر به ئیخوان موسلمین و گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ڕه‌وته له وڵاتانی عه‌ره‌بی پاش سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی ناسراو به به‌هاری عه‌ره‌بی په‌سه‌ند کرا و به هۆی ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌بستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژ به ئیخوانه‌کان بووه و وه‌ک دوژمنی پله یه‌کی خۆی سه‌یری کردوون، شاره‌زایانی سیاسی له‌و بڕوایه‌دابوون که په‌سه‌ندکردنی ئه‌م یاسایه به مه‌به‌ستی دژایه‌تی کردنی چالاکی ئیخوانییه‌کان له عه‌ره‌بستان بووه، به‌ڵام له ئێستادا حکومه‌تی عه‌ره‌بستان له‌م یاسایه به‌رامبه‌ر به نه‌یارانی شێعه که‌ڵک وه‌رده‌گرێت که له هه‌مبه‌ر پێشێل بوونی مافی خۆیان ناڕه‌زایه‌تی ده‌ده‌بڕن. له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر ده‌توانێت سه‌ره‌تای سه‌رکووت کردنی به‌لێشاوی شێعه‌کانی عه‌ره‌بستان بێت.
شێخ نه‌مر کێ بوو؟
شێخ نه‌مر باقر ئه‌لنه‌مر له دایکبووی ساڵی 1959 له عه‌وامیه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ره‌بستان بوو. ناوبراو که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی ئائینی شێعه و یه‌کێک له چالاکوانانی مافی مرۆڤی عه‌ره‌بستان بوو. پاش خۆپێشاندانه ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی شێعه‌کانی عه‌ره‌بستان له هاوینی ساڵی 2012 و له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵی خۆی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه هێرشی کرایه سه‌ر و به برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر کرا. وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان له‌وکاته‌دا ڕایگه‌یاند که ئه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ ئاژاوه‌گێڕی کردووه و به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه. هه‌ر له‌و کاته‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند که شێخ نه‌مر له کاتی هه‌ڵهاتنی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه فیشه‌کێکی به‌رکه‌وتووه و بریندار بووه. ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که به‌رخۆدانی ناوبراو له به‌رامبه‌ر هێزه ئه‌منییه‌کان به پێناسه‌ی کرده‌وه تیرۆریستییه‌کان داده‌نرێت. له مانگی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی ڕابردوو، دادگای تاوانه‌کانی عه‌ره‌بستان، شێخ نه‌مری به تۆمه‌تی هه‌وڵدان له دژی ئاسایشی نیشتمانی به له سێداره‌دان سزا دا.
که‌متر له سێ مانگی ڕابردوو، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان له سه‌ر واژۆی محه‌ممه‌د بن نایف جێگری پاشای ئه‌و وڵاته، حوکمی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مری په‌سه‌ند کرد که ئه‌مه‌ش به مانای پێدانی موڵه‌تی له سێداره‌دانی ئه‌و که‌سایه‌تییه ئائینییه به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بوو. له ئه‌گه‌ری واژۆی ئه‌م حوکمه له لایه‌ن پاشای عه‌ره‌بستان، ده‌که‌وته بواری جێبه‌جێ کردن که پاشای ئه‌و کاته‌ی عه‌ره‌بستان، واژۆی له سێداره‌دانی نه‌مری واژۆ کرد، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌کرا له ئاکامی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کان و گوشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، حوکمی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر جێبه‌جێ نه‌کرێت.
شێخ نه‌مر له‌و که‌سایه‌تییه ناسراوانه بوو که له مزگه‌وتی شێعه‌کانه‌وه به ڕاشکاوانه له گه‌نده‌ڵی زاڵبوو به سه‌ر حکومه‌تی عه‌ره‌بستاندا ڕه‌خنه‌ی ده‌گرت و داوای هه‌ڵگرتنی زوڵم و سته‌می سه‌ر هاووڵاتیانی شێعه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌کرد. ناوبراو هه‌روه‌ها له دژی بیر و هزری توندڕۆوانه‌ی وه‌هابیه‌ت خه‌باتی سیاسی و ئائینی ده‌کرد و داوای سڕینه‌وه‌ی نوسراوه‌کانی دژ به شێعه‌ی له کتێب و وانه‌ی قوتابخانه‌کان ده‌کرد. ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای گوشاره‌کان و به‌ربه‌سته زۆره‌کانی ساڵانی ڕابردوو، ڕێ و ڕه‌سمێکی به ناو ڕووداوی ئاوابوونی به‌قیعی له شاری مه‌ککه‌ی پیرۆز به‌ڕێوه برد.
پێگه‌ی هه‌واڵی ” بانوراما الشرق الاوسط ” له ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کرده‌وه که پاش له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر، ناوه‌نده‌کانی پۆلیس له ناوچه‌ی شێعه‌نشینه‌کانی قوته‌یف داخران.
کاردانه‌وه‌کان:
له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر کاردانه‌وه‌ی زۆری له سه‌ر ئاستی جیهانی به دواوه بوو. ئێران ئه‌م کرده‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی به توندی ئیدانه کرد و ڕایگه‌یاند که ڕیاز له سه‌ر ئه‌م تاوانه تێچووی زۆری به‌رده‌که‌وێت. عێراق و لۆبنان به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وه‌یه کاردانه‌وه‌ی توندیان هه‌بوو، کامل الزیدی ئه‌ندام پارله‌مانی عێراق له سه‌ر لیستی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا، له سێداره‌دانی شێخ نه‌مری ئیدانه کرد و ئه‌مه‌شی به سه‌ره‌تای ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان دانا. ناوبراو هه‌روه‌ها داوای له حکومه‌تی عێراق کرد له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به‌م کرده‌وه‌یه‌ی عه‌ره‌بستان، حوکمی له‌سێداره‌دانی تیرۆریسته عه‌ره‌ب و بیانییه‌کان جێبه‌جێ بکات. ئه‌م داواکارییه‌ش هه‌روه‌ها له لایه‌ن فراکسیۆنی به‌در له پارله‌مانی عێراق خرایه‌ڕوو و دا‌واشیان له حکومه‌تی به‌غدا کرد که له‌م پێناوه‌دا سستی نه‌نوێنێت.
زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که به تاوانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له سوریا و عێراق ده‌ستبه‌سه‌ر کراون، خه‌ڵکی عه‌ره‌بستانن که ڕیاز به مه‌به‌ستی ڕێگری له سێداره‌دانیان، گوشاری زۆری خستووه‌ته سه‌ر به‌غدا و دیمه‌شق.
هه‌یسه‌م ئه‌لجبوری نوێنه‌ری فراکسیۆنی کفائات له پارله‌مانی عێراق له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر به په‌یامێک بۆ خۆشحاڵی زایۆنیسته‌کان و سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێکی نوێ بۆ ناوچه‌که و جیهان ناو ده‌بات و وتی: کاتی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر هاوکات بوو له گه‌ڵ ساڵیادی له سێداره‌دانی سه‌دام حوسێن و پیشان ده‌دات که ڕیاز به چه‌شنێک له هه‌وڵی تۆڵه سه‌ندنانه‌وه بووه. نابراو هه‌روه‌ها داوای ده‌رکردنی باڵوێزی عه‌ره‌بستانی له عێراق کرد.
محه‌ممه‌د ئه‌لسه‌هیود یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رکردایه‌تی نوری مالیکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق ئامانج له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر به هه‌ڵگیرسانی ئاگری قه‌یرانه‌کانی ناوچه‌که و جیهان ده‌زانێت و وتی: له سێداره‌دانی نه‌مر، هۆکاری پشتیوانی ده‌سه‌ڵاتی عه‌ره‌بستانه له گرووپه ته‌کفیرییه‌کان.
ئه‌نجومه‌نی باڵای شێعه‌ی لۆبنان له ڕاگه‌ێندراوێکدا ئیدانه‌ی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مری کرد و به هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ناوی بردووه. شێخ عبدالامیر قبلان، جێگری سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی باڵای لۆبنان له‌م ڕاگه‌ێندراوه‌دا جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که له سێداره‌دانی شێخ نه‌مر، له سێداره‌دانی میانه‌ڕۆیی و وتووێژه.
بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نسارووڵای یه‌مه‌ن ئیدانه‌ی له سێداره‌دانی شێخ نه‌مری کردووه و ئه‌مه‌شی وه‌ک سه‌ره‌تای داڕمانی ڕژێمی ئالی سه‌عود ناو بردووه.
ڕۆژنامه‌وانان و ڕووناکبیرانی وڵاتانی جیهان کاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر به‌م تاوانه هه‌بووه و ئیدانه‌یان کردووه. یاسر ئه‌لزعاتره ڕۆژنامه‌وان، نووسه‌ر و شرۆڤه‌کاری فه‌ڵه‌ستینی – ئه‌رده‌نی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی توێتر ڕایگه‌یاندووه: له سێداره‌دانی نه‌مر له‌م کات و ساته‌دا له ڕاستیدا په‌یامێکی سیاسییه له لایه‌ن عه‌ره‌بستان بۆ ئێران و پیشان ده‌دات که ڕیاز خۆی بۆ زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی له گه‌ڵ تاران ئاماده ده‌کات. عه‌ره‌بستان به‌م کاره‌ی ده‌یه‌وێت ئه‌وه ڕابگه‌ێنێت که ئاماده‌ی وه‌رگرتنی هه‌ر تێچوویه‌ک ده‌بێت. ناوبراو نیگه‌رانی خۆیی سه‌باره‌ت به‌م کرده‌وه‌ی ڕیاز ده‌ربڕیوه و ڕایگه‌یاندووه: خوا ڕۆحمی هه‌بێت، ڕیاز به نیازه قه‌یرانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چڕتر بکاته‌وه.
ساڵح عاشور نوێنه‌ری پارله‌مانی کوێت ئیدانه‌ی ئه‌م تاوانه‌ی کردووه و ڕایگه‌یاندووه که کاردانه‌وه‌کانی ئه‌م کرده‌وه‌یه ڕوون نییه و ته‌نیا خوا لێی ئاگاداره، به دڵنیاییه‌وه سێبه‌ری ئه‌م تاوانه ساڵه‌ها به سه‌ر ناوچه‌که‌دا قورسایی ده‌کات و له سه‌ر پرسه سیاسی و ئه‌منی ناوخۆیی و ده‌ره‌کیی عه‌ره‌بستان کاریگه‌ری داده‌نێت.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه: شێخ نه‌مر که‌سێکی نه‌کوشتووه و هیچ شوێنێکی نه‌ته‌قاندووه‌ته‌وه و به ته‌نیا داوای ئازادی و مافی شارۆمه‌ندانی عه‌ره‌بستانی کردووه. چه‌کی ئه‌و به ته‌نیا زمانه‌که‌ی بوو و هیچ کات بیری له توندووتیژی نه‌کردووه‌ته‌وه. ناوبراو تێچووی بوێری خۆیی داوه له سه‌رده‌مێکدا که که‌متر که‌سێک وه‌ک ئه‌و هه‌بووه.