جام کوردی:
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له 2015 ساڵێکی پڕ له ئه‌زموونه جیاوازه‌کان، له پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتن تا په‌ره‌سه‌ندنی توندووتیژییه‌کانی به خۆوه بینی. دامه‌زراوه‌ی برۆکینگز له ڕاپۆرتێکدا کۆکراوه‌ی بابه‌ته‌کانی سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گۆڕانکارییه‌کانی له ساڵی 2015 خستووه‌ته‌ڕوو.
ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ ئێران: ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر ناوچه‌که و وه‌ڵامی ئه‌مریکا
حه‌وته‌یه‌ک پێش له واژۆکردنی ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران، سۆزان مالۆنی شاره‌زا له کاروباری ئێران له دامه‌زراوه‌ی برۆکینگز له بابه‌تێکدا سه‌باره‌ت به‌م ڕێکه‌وتنه، پێنج خاڵی سه‌ره‌کیی باس کردووه. ئه‌م خاڵانه بریتین له کاتی به‌سه‌رچوونی توانای ناوه‌کی ئێران له ڕووی سه‌ربازی، که‌مبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابوورییه‌کان، کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه له سه‌ر ئاستی ناوچه‌که، گۆڕانکارییه‌کانی ئێران و کاریگه‌ری ئه‌م ڕێکه‌وتنه له سه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆیی ئه‌مریکا. ته‌نانه‌ت پاش واژۆکردنی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌ش، خاڵه ئاماژه‌پێکراوه‌کان به‌رده‌وام له ئه‌مریکا تاوتوێ ده‌کران.
پاش واژۆبوونی ڕیکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، ڕۆبرت ئینهۆرن شاره‌زایه‌کی دیکه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه له بابه‌تێکدا به ئاماژه به هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کان له پێناو به‌تاڵ کردنی ڕێکه‌وتنه‌که، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه که به‌هێزبوونی وه‌ک خاڵێکی ئیجابی پێناسه بکات. ناوبراو له بابه‌ته‌که‌یدا چه‌ندین هه‌نگاوی سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ربوونی نیگه‌رانییه‌کانی ڕه‌خنه‌گران خستووه‌ته‌ڕوو.
کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌م ڕیکه‌وتنه، زیاتر له ئێران و گۆڕانکاری له بارودۆخی ئه‌م وڵاته ده‌بێت، ئه‌مه‌ش له سه‌ر زاری تامارا کافمه‌ن بڵاو کراوه‌ته‌وه. به بۆچوونی ناوبراو ئه‌م ڕێکه‌وتنه به ته‌نیا ناتوانێت سه‌قامگیری ناوچه‌که ده‌سته‌به‌ر بکات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له ئارادایه که سیاسه‌ته‌کانی ئێران له ناوچه‌که وه‌ک ڕابردوو به‌رده‌وامی هه‌بێت. ناوبراو وێڕای ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی عه‌ره‌بی ناوچه‌که، داوای ئه‌وه‌ی کردووه سه‌رکرده‌ی ئه‌م وڵاتانه له پێناو به‌هێزبوونی کۆمه‌ڵگاکانیان و کۆتایی هێنان به شه‌ڕه ناوخۆییه‌کان له هه‌ندێک وڵات‌دا هه‌وڵی خێرا بده‌ن.
داعش: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کاراکته‌رێک که شیاوی ناسینه‌وه نییه
به په‌ره‌سه‌ندنی توندووتیژییه‌کان له لایه‌ن خه‌لافه‌تی داعش و به‌ربڵاوبوونی کرده‌وه‌کانی ئه‌وان له میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ویل مه‌ک کالتس له بابه‌تێکدا که‌سایه‌تی ئه‌بوبه‌کر ئه‌لبه‌غدادی سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستی داعش و ناساندنی بنه‌ماکانی ئه‌م گرووپه‌ی خستووه‌ته به‌ر باس و لێکدانه‌وه‌ی خۆی.
شادی حه‌مید له مانگی نۆڤمبێر و پاش هێرشه تیرۆریستییه‌کانی پاریس، له شیکارییه‌کدا بۆ دامه‌زراوه‌ی برۆکینگز، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه بابه‌تی په‌یوه‌ندی داعش له گه‌ڵ ئیسلام تاوتوێ بکات و ڕایگه‌یاند که پێویسته بۆ ناسینه‌وه‌ی داعش، ئامانجه ئائینییه‌کانی ئه‌وان بناسین. به وته‌ی دن بی‌من، داعش له گۆڕینی ستراتیژی خۆی سه‌باره‌ت به چالاکی له ئاستی جیهانیدا په‌شیمان ده‌بێته‌وه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م هه‌نگاوه، داعش ڕووبه‌ڕووی دوو کێشه ده‌کاته‌وه: فه‌رمانده‌یی و کۆنتڕۆڵی تۆڕێکی جیهانی و پێناسه‌ی یه‌که‌مایه‌تییه‌کان و ته‌رخان کردنی سه‌رچاوه‌کان به‌م پێیه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی زیاتر له گه‌ڵ هێزه‌کانی وڵاتانی ڕۆژئاوا.
یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستان
له سه‌ره‌تای ده‌سدرێژی عه‌ره‌بستان بۆ یه‌مه‌ن، کنس پۆلاک له نووسراوێکدا هۆشداری ئه‌وه‌ی دا که به‌شداری له شه‌ڕه ناوخۆییه‌کان و لایه‌نگری له لایه‌نی دۆڕاو، نابێته هۆی سه‌قامگیری و به پێچه‌وانه‌وه، پێکدادان و شه‌ڕێکی درێژخایه‌نی به‌دواوه ده‌بێت. به درێژه‌پێدانی شه‌ڕ و پێشێل کردنی ئاگربه‌ستی نێوان لایه‌نه‌کانی شه‌ڕی یه‌مه‌ن، برۆس ڕیدڵ له بابه‌تێکدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه که لێدوانی به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان به تایبه‌ت وه‌زیری به‌رگری ئه‌م وڵاته زیاتر ڕواڵه‌تی توندڕۆوانه‌ی له خۆ گرتووه.
له مانگی سپتمبێر، تراژدیای حه‌ج کێشه‌یه‌کی دیکه‌ی خسته به‌رده‌م سیسته‌می پاشایه‌تی عه‌ره‌بستان. به خوێندنه‌وه‌ی ڕیدڵ، که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی کرێنه‌که‌ی مزگه‌وتی حه‌رام و ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا، ڕه‌وایه‌تی و شه‌رعییه‌تی مه‌لیک سه‌لمانی تووشی کێشه کردووه.
به گشتی، ده‌توانین بڵێین که سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان له ساڵی 2015 گۆڕانکاری هه‌ره گه‌وره‌ی به خۆوه بینیبوو. به وته‌ی ڕیدڵ، عه‌ره‌بستان هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی جیهادی ئیسلامییه و له گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ده‌یه‌وێت به‌شێک له چاره‌سه‌ره‌کان بێت. زۆربه‌ی دابینکه‌رانی سه‌رچاوه داراییه‌کانی تیرۆریستان له دانیشتووانی عه‌ره‌بستانن. وتووێژی ڕاسته‌وخۆی نێوان واشنتن و ڕیاز سه‌باره‌ت به شه‌ڕی دژ به تیرۆر، زۆر گرنگ ده‌بێت.
شه‌پۆله‌کانی ده‌ردیسه‌ر: په‌نابه‌رانی سوریا و کاردانه‌وه‌ی ڕۆژئاوا
هاوکات له گه‌ڵ ده‌سپێکی چالاکییه‌کانی ڕووسیا له سوریا، چارڵز لیستر له بابه‌تێکدا ڕایگه‌یاند که په‌نابه‌رانی سوریا له ئاکامی گوشاره‌کانی حکومه‌تی دیمه‌شق، نه‌ک له ترس و دڵه‌ڕاوکێی کرده‌وه‌کانی داعش ماڵ و حاڵی خۆیان به جێ دێڵن. ناوبراو هۆکاری ئه‌مه‌شی وا گه‌ڕاندووه‌ته‌وه که ئه‌مریکا و ئه‌ورووپا نابێت ده‌رفه‌تی ئه‌وه بده‌ن که ئه‌سه‌د زیاتر له‌مه له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه.
له وه‌ڵامی نیگه‌رانییه‌کانی ڕای گشتی سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری ڕووداوه تیرۆریستییه‌کان له ئه‌ورووپا پاش گه‌یشتنی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران، دن بی‌من له‌و بڕوایه‌دایه که ئه‌م نیگه‌رانییه زیاتر له ئاستی خۆی گه‌وره‌تر پیشان دراوه، به‌ڵام شکستی ڕۆژئاوا له وه‌رگرتنی په‌نابه‌ران، ده‌توانێت ببێته هۆی ئاڵۆزی نێوان موسڵمانان و دانیشتووانی دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی.
کێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین – ئیسرائیل و داهاتووی تونس
سه‌ره‌ڕای دژواربوونی کێشه‌کانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل له ساڵی 2015، ئه‌م بابه‌ته یه‌که‌مایه‌تی ئه‌وتۆی له میدیاکانی وڵاتی ئه‌مریکا نه‌ماوه. جۆن کێری ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مریکا گرنگی به پێشکه‌وتنی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین ده‌دات.
ناتان ساکس و خالید ئه‌لجۆندی به خستنه‌ڕووی خاڵه لاوازه‌کانی گه‌ڵاڵه پێشنیارکراوه‌کانی چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م کێشه‌یه، ڕوونیان کردووه‌ته‌وه که گه‌ڵاڵه‌ی ئۆسلۆ شکستی هێناوه و پێشنیارێکی نوێ بۆ گه‌یشتن به ئاشتی پێویست ده‌کات.
یه‌کێک له خاڵه ڕووناکه‌کانی ناوچه‌که، وڵاتی تونسه. له سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوو، شادی حه‌مید له زنجیره بابه‌تێکدا، شیکارییه‌کی سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌کانی نێوان هێزه سکۆلاره‌کان و ئیسلامییه‌کان و کاریگه‌ریی له سه‌ر ئه‌گه‌ری گۆڕانکارییه سیاسییه‌کان بڵاو کرده‌و. به چاوپێکه‌وتنی نێوان ئۆباما و سه‌رۆک کۆماری تونس، وایتس له بابه‌تێکدا داوای پشتیوانی زیاتری ئه‌مریکا و ئه‌ورووپای بۆ وڵاتی تونس کرد.
سه‌رچاوه: دامه‌زراوه‌ی برۆکینگز
وه‌رگێڕان: جام کوردی