پێشه‌وای مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی شه‌هیدبوونی شیخ نه‌مر و ڕژانی خوێنی ئه‌و که‌سایه‌تییه به‌رزه‌ی به ناحه‌ق هه‌ڵه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی سه‌عوودی ئاماژه پێدا و وتیان: خودای گه‌وره له ڕژاندنی خوێنی بێ تاوان خۆش نابێت و ئه‌و خوێنه به ناحه‌ق ڕژاوه خێرا داوێنی سه‌عوودییه‌کان ده‌گرێته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێگه‌ی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی پاراستن و بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی پێشه‌وای مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی، حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا خامنه‌یی له دانیشتنی وانه‌ی به ده‌ر له فیقه، تاوانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی بۆ شه‌هیدکردنی زانای ئایینی و سته‌ملێکراو، شێخ باقر ئهلنهمریان به توندی ئیدانه کرد و پاش جه‌ختکردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستبوونی به‌رپرسایه‌تی هه‌موو جیهان له به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه ناشیرینه و تاوانه هاوشێوه‌کانی سه‌عوودییه‌کان له یه‌مه‌ن و به‌حره‌ین، وتیان: بێ گومان خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ئه‌م شه‌هیده سته‌ملێکراوه خێرا کاریگه‌ری خۆی ده‌نوێنێت و ده‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خودای مه‌زن به‌رۆکی سیاسه‌توانانی سه‌عوودی ده‌گرێت.
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا خامنه‌یی له درێژه‌دا وتیان: ئه‌م زانا سته‌ملێکراوه نه‌خه‌ڵکی بۆ بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری هانداوه و نه به شێوه‌ی نهێنی پیلانڕێژی کردووه، به‌ڵکوو ته‌نیا کاری ئه‌و، ڕه‌خنه‌گرتنی ئاشکرا و ئه‌مر بۆ چاکه و ئهنجانهدانی خراپه بووه.
پێشه‌وای مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی شه‌هیدبوونی شیخ نه‌مر و ڕژانی خوێنی ئه‌و که‌سایه‌تییه به‌رزه‌ی به ناحه‌ق هه‌ڵه‌ی سیاسی ده‌وڵه‌تی سه‌عوودی ئاماژه پێدا و وتیان: خودای گه‌وره له ڕژاندنی خوێنی بێ تاوان خۆش نابێت و ئه‌و خوێنه به ناحه‌ق ڕژاوه خێرا داوێنی سه‌عوودییه‌کان ده‌گرێته‌وه.
به‌ڕێزیان پاش ڕه‌خنه‌گرتنی توند له بێده‌نگبوونی بانگه‌شه‌کارانی ئازادی، دیموکراسی و مافه‌کانی مرۆڤ و پشتیوانی‌یان له ڕژێمی سه‌عوودی که خوێنی بێ تاوان ته‌نیا به هۆی ڕه‌خنه‌گرتن و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ڕێژێ، جه‌ختیان کرد: جیهانی ئیسلام و هه‌موو دونیا ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌دا به‌رپرسیار بن.
حه‌زره‌تی ئایه‌توڵا خامنه‌یی ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌ی خه‌ڵکی به‌حره‌ین له‌لایه‌ن چه‌کدارانی سه‌عوودی و وێرانکردنی مزگه‌وت و ماڵه‌کانیان و هه‌روه‌ها زیاتر له 10 مانگ بوردمانی خه‌ڵکی یه‌مه‌نی وه‌ک نموونه‌کانی دیکه‌ی تاوانه‌کانی ڕژێمی سه‌عوودی ئاماژه پێدا و جه‌ختیان کرده‌وه: ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌ڕاستیدا هۆگری مرۆڤایه‌تی و مافه‌کانی مرۆڤن، ده‌بێ ئه‌مه مه‌سه‌له شوێنگری بکه‌ن و نابێ مه‌سه‌له‌ی وه‌ها گرنگ پشتگوێ بخرێت.
پێشه‌وای مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی هه‌روه‌ها درێژه‌یان دا: بێ گومان شێخ نه‌مر له لایه‌ن خوداوه ئاوڕی تایبه‌تی لێ دراوه‌ته‌وه و بێ گومان ده‌ستی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی خودای گه‌وره به‌رۆکی ئه‌و زاڵمانه‌ی که خوێنیان به ناحه‌ق ڕژاند به‌ر نادات و هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆ ئێمه سوکناییبهخهشه.