جام کوردی:
له مانگی سپتمبێری ڕابردوو، ئۆباما له هه‌وڵدان بۆ کۆکردنه‌وه‌ی وڵاتان سه‌باره‌ت به پته‌وبوونی به‌ڵێنه‌کانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به پاراستنی ئاسایشی جیهانی، ڕایگه‌یاند که ته‌رخان کردنی بودجه‌ی زیاتر، هێزی سه‌ربازی و که‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی پێشکه‌وتوو ده‌توانێت له کوشتنی به کۆمه‌ڵ ڕێگری بکات و پیشان بدات که ڕێکه‌وتنه‌کانی ئاشتی، گرنگتر له هه‌ڵوێسته‌کانی نێو ڕاگه‌یاندنه‌کانه.
ئه‌گه‌رچی وته‌کانی ئۆباما سه‌باره‌ت به ڕۆڵی پشتیوانی سه‌ربازی و دیپلۆماسی له ڕێگری و کۆنتڕۆڵی پێکدادان و ململانێکان ڕاسته، به‌ڵام ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی که ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری زۆریان تێدا به‌دی ده‌کرێت، هیچ وته‌یه‌کی نه‌بووه. دیاری کردنی ئه‌وله‌ویات و یه‌که‌مایه‌تی بۆ ڕێبه‌ران و سیاسه‌توانان، به تایبه‌ت بۆ سیاسه‌توانانی ئه‌مریکی به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ئه‌م وڵاته له زیاترین سه‌رچاوه‌ی دارایی و دیپلۆماسی گرنگی و تایبه‌تمه‌ندی زۆری هه‌یه.
له‌م پێناوه‌دا سه‌نته‌ری کرده‌وه پێشگیرانه‌کان که سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌یه، توێژینه‌وه‌یه‌کی سه‌باره‌ت به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزییه‌کان له سه‌ر ئاستی جیهانی له‌م ساڵه نوێیه‌دا ئه‌نجام داوه و به پێی کات و ڕێژه‌ی کاریگه‌رییان له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کان پله‌به‌ندی بۆی کردووه.
ئه‌م سه‌نته‌ره که بۆ هه‌شته‌مین ساڵی به‌رده‌وام ئه‌م توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه، به لێکدانه‌وه‌ی میدیا کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ماڵپه‌ڕ و هه‌واڵنامه جیاوازه‌کان زیاتر له هه‌زار پێش بینیی سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی داهاتوو کۆکردووه‌ته‌وه. ئه‌م پێش بینییانه پاشان له 30 به‌شدا به گشتی دابه‌ش کراون و بۆ زیاتر له 6 هه‌زار که‌س له به‌رپرسان و سیاسه‌توانان نێردراوه. له‌م لێکدانه‌وه ناوچه‌کانی ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری به پێی ئاست و ڕێژه‌ی کاریگه‌ری له سێ به‌شی گشتیدا دابه‌ش کراون.
به‌شی یه‌که‌م: ئه‌و کێشه و ئاڵۆزییانه‌ی که پێویست به ڕێ و شوێنی پێشگیرانه‌ی به‌په‌له له لایه‌ن سیاسه‌توانانی ئه‌مریکی ده‌کات:
ئاڵۆزتربوونی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا که له ده‌ره‌نجامی زیاتربوونی پاڵپشتی ده‌ره‌کی له لایه‌نه‌کانی شه‌ڕی ئه‌م وڵاته‌یه.
قوربانییه‌کانی به‌ربڵاو که له ده‌ره‌نجامی هێرشه‌کانی سه‌ر ئه‌مریکا، یان وڵاتانی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا ده‌بێت.
هێرشه ئه‌لکترۆنییه‌کان بۆ سه‌ر ژێرخانه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌مریکا.
قه‌یرانی جیدی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆریای باکور، له ده‌ره‌نجامی تاقیکردنه‌وه‌کانی موشه‌کی و ناوه‌کی.
ناسه‌قامگیری سیاسی له وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌ورووپا له ده‌ره‌نجامی چوونی شه‌پۆلی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و وڵاتانه.
به‌رده‌وامی ئاڵۆزی سیاسی له لیبیا به زیاتربوونی توندووتیژی و ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین که ده‌توانێت ببێته هۆی هێرشی سه‌ر که‌سانی سڤیل و پێکدادانه سه‌ربازییه‌کان.
به‌رفراوانتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی تورکیا به هۆی پێکدادانی هێزه کوردییه‌کان و هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته.
زیاتربوونی ناسه‌قامگیری سیاسی له میسر، به تایبه‌ت په‌ره‌سه‌ندنی هێرشه تیرۆریستییه‌کان له بیاوانه‌کانی سینا.
په‌ره‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کان و توندووتیژییه‌کانی ئه‌فغانستان که له ده‌ره‌نجامی به‌هێزتربوونی پێگه‌ی تاڵیبان ده‌بێت.
زیاتربوونی ناکۆکییه‌کانی سیاسی له عێراق که له ده‌ره‌نجامی ئاماده‌بوونی داعش و که‌لێنی نێوان شێعه و سوننه ده‌بێت.
به‌شی دووه‌م: ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی که پێویست به کرده‌وه‌ی پێشگیرانه ده‌کات به‌ڵام کاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مامناوه‌ند ده‌بێت:
په‌ره‌سه‌ندنی تاوانه ڕێکخراوه‌ییه‌کان وه‌ک سه‌رهه‌ڵدانی توندووتیژییه‌کانی مه‌کزیک که ئه‌گه‌ری گه‌یشتنی به ئه‌مریکا له ئارادایه.
زیاتربوونی توندووتیژی ناوخۆیی و ئاڵۆزی سیاسی له پاکستان که له لایه‌ن گرووپه تیرۆریستییه‌کانه‌وه ده‌بێت.
زیاتربوونی توندووتیژییه تائیفییه‌کان و ئاڵۆزی سیاسی له لۆبنان که به چه‌شنێک له ده‌ره‌نجامی قه‌یرانی سوریا ده‌بێت.
په‌ره‌سه‌ندنی پێکدادانه‌کانی ئۆکرانیا له نێوان میلیشیاکانی سه‌ر به ڕووسیا و هێزه ئه‌منییه‌کانی ئه‌و وڵاته.
زیاتربوونی ناسه‌قامگیری سیاسی و توندووتیژی ناوخۆیی له ئه‌رده‌ن که به چه‌شنێک له ده‌ره‌نجامی قه‌یرانی سوریا ده‌بێت.
په‌ره‌سه‌ندنی شه‌ڕی ناوخۆیی یه‌مه‌ن.
پۆتانسێڵی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریکا و یان یه‌کێک له هاوپه‌یمانه‌کانی که له ده‌ره‌نجامی زیاتربوونی ڕۆڵی ئێران له هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که ده‌بێت.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له ده‌ریای چینی ڕۆژهه‌ڵات له نێوان چین و ژاپۆن له ده‌ره‌نجامی ناکۆکییه‌کان سه‌باره‌ت به دوورگه‌کانی سنکاکۆ.
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی له ده‌ریای چینی باشور له نێوان چین و وڵاتانی ئاسیای باشوری ڕۆژهه‌ڵات.
زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ڕووسیا و ناتۆ.
به‌شی سێهه‌م: ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی که پێویست به کرده‌وه‌ی پێشگیرانه ده‌کات به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ش به‌په‌له نابێت:
ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی نێوان هیندستان – پاکستان له ده‌ره‌نجامی هێرشه تیرۆریستییه‌کان یان زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی که‌شمیر.
ئاڵۆزی سیاسی له عه‌ره‌بستان به هۆی زیاتربوونی گوشاره ئابورییه‌کان له‌م وڵاته، ناکۆکییه ناوخۆییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی و تێچووی شه‌ڕی یه‌مه‌ن.
زیاتربوونی توندووتیژی و ئاڵۆزی سیاسی له نایجڕیا له ده‌ره‌نجامی کرده‌وه‌کانی گرووپی بوکۆحه‌رام و ئه‌گه‌ری په‌لکێش بوونی بۆ وڵاتانی دراوسێ.
په‌ره‌سه‌ندنی توندڕۆیی ئیسلامی و سه‌رهه‌ڵدانی توندووتیژی له ڕووسیا وه‌ک سه‌رهه‌ڵدانی نائارامییه‌کانی ناوچه‌ی قه‌فقاز.
شه‌ڕی ناوخۆیی درێژخایه‌ن له سودانی باشور که له ده‌ره‌نجامی ناکۆکییه‌کانی سیاسی و تائیفی ده‌بێت.
په‌ره‌سه‌ندنی توندووتیژییه‌کانی تائیفی له کۆماری ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست له نێوان شه‌ڕه‌نگێزانی سلکای پێشوو و میلیشیاکانی دژ به بالاکا.
زیاتربوونی توندووتیژی تائیفی له میانمار له نێوان بوداییه‌کان و موسڵمانان.
په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی ئابوری و ناسه‌قامگیری سیاسی له ڤه‌نزولیا که وه‌ک هۆکاری سه‌رهه‌ڵدانی نائارامییه‌کان داده‌نرێت.
زیاتربوونی ناسه‌قامگیری سیاسی له کۆماری دیمۆکراتیکی کۆنگۆ، پێش له به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کان به پێی خشته‌ی دیاریکراو.
وه‌ک چۆن ئاماژه‌ی پێدرا، ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، یه‌که‌م خاڵه که پێویسته له داڕشتنی سیاسه‌ته‌کاندا گرنگی پێ بدرێت. توێژینه‌وه‌کانی کۆتایی ساڵی ڕابردوو ده‌ره‌نجامێکی هاوشێوه‌ی ده‌بێت، به‌م جیاوازییه‌ی که شه‌ڕی سوریا جێی شه‌ڕی عێراقی گرتووه‌ته‌وه و هه‌مووان له‌و بڕوایه‌دا بوون که په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م شه‌ڕه و کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌گه‌رێکی چاوه‌ڕوانکراوه.
سه‌رچاوه: فارن پالیسی
وه‌رگێڕان: جام کوردی