جام کوردی:
ڕۆژنامه‌ی العرب چاپی له‌نده‌ن ڕایگه‌یاندووه که حیزبووڵا له دژی سولێمان فره‌نجیه بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری لۆبنان هه‌ڵوێستی نواندووه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ناوبراو سه‌ر به ڕه‌وتی 8ی مارس به سه‌رکردایه‌تی حیزبووڵا و دۆستی تایبه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سوریایه.
العرب ده‌ڵێت حیزبووڵا کاتێک هه‌ڵوێستی خۆیی ڕاگه‌یاند که شاندێکی له گه‌ڵ “بطریک مارونی”، به‌شاره ئه‌لڕاعی کۆبووه و به ناوبراوی ڕاگه‌یاند که به‌رده‌وام پشتیوانی له سه‌رۆکایه‌تی میشل عوون ده‌کات.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که زۆربه‌ی شاره‌زایان له‌و بڕوایه‌دان که سه‌ره‌ڕای پێداگرییه‌کان، ئه‌گه‌ری بوونی میشل عوون به سه‌رۆک کۆمار زۆر لاوازه.
به بۆچوونی هه‌ندێک له که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی لۆبنانی، ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی نوێی حیزبووڵا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی فره‌نجیه و پێداگری له سه‌ر هه‌ڵبژاردنی میشل عوون له ڕاستیدا پیشانده‌ری هه‌ڵوێستی تارانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م حیزبه به ته‌واوی به سیاسه‌ته‌کانی تارانه‌وه به‌ستراوه.
مانگی ڕابردوو، سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووتری لۆبنان و له سه‌رکرده‌کانی ڕه‌وتی 14ی مارس له پاریس له گه‌ڵ سولێمان فره‌نجیه کۆبووه و سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری لۆبنان له گه‌ڵ ناوبراو گه‌یشته ڕێکه‌وتن. ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌ی که بوو به هۆی ناڕه‌زایه‌تی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌کانی ئه‌ندام له ڕه‌وتی 14ی مارس. ئه‌مه‌ش گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که ئه‌شره‌ف ڕیفی یه‌کێک له وه‌زیرانی سوننه‌ی کابینه‌ی ته‌مام سه‌لام، سه‌رۆک وه‌زیرانی لۆبنان و له ئه‌ندامانی ڕه‌وتی 14ی مارس پشتیوانی خۆیی له سه‌میر جه‌عجه‌ع سه‌رۆکی پارتی هێزه لۆبنانییه‌کان و له ئه‌ندامانی توندڕۆی ئه‌م ڕه‌وته ڕاگه‌یاند که تا ئێستا هه‌وڵی گه‌یشتن به کورسی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری لۆبنانی داوه به‌ڵام له گه‌یشتن به‌م ئامانجه‌یدا شکستی هێناوه. کرده‌وه‌یه‌ک که زیاتر پیشانده‌ری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی ناوبراوه و ناتوانێت له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ئێستای لۆبنان چه‌ندان گۆڕانکاری ناخوڵقێنێت.
سه‌عد حه‌ریری له شرۆڤه‌ی ئه‌م کرده‌وه‌یدا ده‌ڵێت، به پێی ئه‌و پشتیوانییه‌ی که نه‌بیه به‌ری سه‌رۆکی پارله‌مانی لۆبنان و وه‌لید جونبه‌لات سه‌رکرده‌ی دروزییه‌کان له هه‌ڵبژاردنی سولێمان فره‌نجیه کردوویانه، هه‌ڵبژاردنی ناوبراوی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری لۆبنان به لاوه په‌سه‌نده و ئه‌مه‌ش له لایه‌ن وڵاتی عه‌ره‌بستان پشتیوانی لێ ده‌کرێت.
یه‌کێک له که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی لۆبنان که ڕۆژنامه‌ی العرب ناوی ئاشکرا نه‌کردووه، سه‌باره‌ت به‌م پرسه ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستی نوێی حیزبووڵا سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی سولێمان فره‌نجیه وه‌ک سه‌رۆک کۆماری لۆبنان، پیشان ده‌دات که ئێران به‌رده‌وام له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری لۆبنان ڕۆڵی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه و ده‌یه‌وێت ئه‌مه‌ش له ململانێکانی له گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا به کار بێنێت.
ناوبراو وتی که کۆشکی سپی له ڕێگای باڵوێزه‌که‌ی له لۆبنان، ده‌یوید هێل و ڕیچارد جۆنزی جێگری، ڕۆڵی به‌رچاویان له پێشنیارکردنی ناوی سولێمان فره‌نجیه بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری لۆبنان هه‌بووه و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش پشتیوانی ده‌کات، به‌ڵام ئێران به‌رده‌وام پێداگری له‌وه‌ی ده‌کات که میشل عوون ببێته سه‌رۆکی لۆبنان، له هه‌مان کاتدا ئێران خوازیاری ئه‌وه‌یه که سیسته‌می سیاسی ئێستای لۆبنان بگۆڕدرێت.
ئه‌م که‌سایه‌تییه سیاسییه‌ی لۆبنان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: تاران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌مریکییه‌کان له ڕاستیدا له هه‌وڵی پڕکردنه‌وه‌ی بۆشایی سه‌رۆکایه‌تی کۆماری لۆبنانن، یان ده‌یانه‌وێت له هه‌وڵی چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی سیاسی و داهاتووی ئه‌م وڵاته‌دا بن، پێویسته ڕاسته‌وخۆ ده‌ستێوه‌ردانیان له‌م دۆسیه‌یه‌دا هه‌بێت و له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌و ڕاستییه له به‌رچاو بگرن که ته‌نیا لایه‌نێک که ده‌توانێت کاریگه‌ری له سه‌ر ڕه‌وتی سیاسی لۆبنان دابنێت، حیزبووڵایه که سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێرانه.