له‌سه‌فه‌ری 4 ڕۆژه‌ی لێژنه‌ی 8 که‌سی زانکۆی کوردستانی ئێران به سه‌رۆکایه‌تی دوکتۆر فه‌خره‌دین ئه‌خلاقیان له 12ی سه‌رماوه‌زی 94ی هه‌تاوی بۆ هه‌رێمی کوردستانی عێراق 5 ڕێککه‌وتننامه‌ی هاوکاری زانستی و زانکۆیی جیاکار له نێوان زانکۆکانی کوردستانی ئێران و زانکۆکانی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێر، زانکۆی سلێمانی، زانکۆی ته‌کنیکی سلێمانی، زانکۆی گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه له لایه‌ن به‌رپرسانی ئێرانی و عێراقییه‌وه واژۆ کرا. له دیداری لێژنه‌ی ئێرانی له‌گه‌ڵ دوکتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆک و ئه‌ندامانی زانکۆی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێر ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی هاوکاری زانستی و فێرکاری سه‌باره‌ت به مامۆستا و زانکۆ، هاوکاری هاوبه‌شی توێژینه‌وه‌یی به‌تایبه‌ت له بواره‌کانی زانست و حهسێب و و پڕۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی خوێندکاران له خولی دوکتۆرای حهسێب له لایه‌ن به‌رپرسانی ئێران و کوردستانی عێراقه‌وه واژۆ کرا.