جام کوردی:
ساڵی 2015 کۆتایی هات و بیره‌وه‌رییه‌کی شیرینی له سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانی مێژوو به یادگار جێ نه‌هێشتووه. به پێی ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنری باڵای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ژماره‌ی ئاواره و په‌نابه‌ره‌کان له‌م ساڵه‌دا و له سه‌ر ئاستی جیهان گه‌یشته 60 ملیۆن که‌س، واته زیاترین ڕێژه پاش ساڵی 1992. ساڵی 2015 ئه‌گه‌رچی میواندارێتیی له شه‌ڕه گه‌وره‌کان نه‌کرد، به‌ڵام شه‌ڕی ناوخۆیی زۆری تێدا به‌دی کرا. له‌م نێوه‌نده‌دا، پشکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ک هه‌میشه زیاتر له ناوچه‌کانی دیکه بوو، سوریا ساڵێکی ئه‌سته‌م و دژواری به‌ڕێ کرد و دانوستانه‌کان و کۆبوونه‌وه دیپلۆماسییه‌کان له‌وه‌دا سه‌رنه‌که‌وتن که قورسایی ئاواره‌یی و نائارامییه‌کان له سه‌ر شانی دانیشتووانی ئه‌م وڵاته که‌م بکه‌نه‌وه. عێراق زیاتر له هه‌ر قۆناغێکی دیکه بوو به گۆڕه‌پانی ناکۆکییه تائیفییه‌کان و ئاڵۆزی زۆری به خۆوه بینی. توندڕۆیی له ساڵی 2015 زیاتر له ساڵه‌کانی پێشووتر په‌ره‌ی سه‌ند و ژماره‌ی قوربانیان نه‌ک ته‌نیا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵکوو له باکوری ئه‌فریقا، ئه‌ورووپا و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکاش ڕوویان له زیادبوون کرد. هێرشه‌کانی 13ی نۆڤمبێری پاریس و سن برناردینۆ شه‌پۆلێکی ترس و دڵه‌ڕاوکێی ڕادیکاڵیزمی له سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوه پێ‌کرد و له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌شدا چیدی ڕۆژئاواییه‌کان وه‌ک ڕابردوو هه‌ست به ئه‌من و سه‌قامگیری ناکه‌ن. گۆڕه‌پانی ئاڵۆزی نێوده‌وڵه‌تی له ساڵی 2015، ساڵی نوێی به وێنه‌یه‌کی ترس و دڵه‌ڕاوکێ و نیگه‌رانی هاوڕێ کردووه.
سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌م و دژوارییه‌کانی، ئه‌زموونێکی تایبه‌تی له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی جیهانیدا خوڵقاندووه. پێشکه‌وتنی ته‌کنۆلۆژیا و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رچاوی په‌یوه‌ندییه‌کان و ئاڵ و گۆڕی زانیارییه‌کان بووه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی هاوکاتی دوو به‌ره‌ی دژ به یه‌کتر که له قۆناغه جیاجیاکاندا پێشیان له یه‌کدی گرتووه. وه‌ک چۆن که په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌توانێت ناوچه‌ی پێناسه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌کانی کاراکته‌ره جیاوازه‌کان له سه‌ر ئاستی جیهانی په‌ره پێ بدات و ئه‌گه‌ری هاوکاری نێوانیان زیاتر بکات، ده‌توانێت به‌ستێنی پێکدادان و ململانێکانی نێوانیان زیاتریش بکات و شه‌ڕی درێژخایه‌ن و به‌ربڵاویشی لێ بکه‌وێته‌وه. گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی جیهانی له ساڵی 2015 له هه‌وراز و نشێوه‌کانی ئه‌م دوو ڕه‌وته‌دا بووه، به‌رپرسان و که‌سایه‌تییه‌کانی هه‌ر یه‌ک له‌م وڵاتانه به پێی ئه‌زموونی ئه‌م ساڵانه، داهاتووی ساڵی نوێیان له به‌رچاو گرتووه و شرۆڤه‌ی ئه‌م پێشهاتانه ده‌که‌ن.
له‌م پێناوه‌دا، جۆن کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا قه‌یرانی سوریا و ئاواره‌کان و کرده‌وه توندڕۆانه‌کانی وه‌ک کێشه‌ی سه‌ره‌کی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ناو بردووه. کێری له چوارچێوه‌ی ستراتیژی هه‌میشه‌یی حکومه‌تی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به ڕێگری له شه‌ڕ و پێکدادانی به‌ربڵاو له شه‌ڕی دژ به تیرۆر، پشت به‌ستن به ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا، زیاتربوونی هاوکارییه‌کان له گه‌ڵ هاوپه‌یمانان به مه‌به‌ستی ڕێگری له بڵاوه‌پێکردنی توندووتیژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پشتیوانی له ئاواره‌کان و قوربانیانی شه‌ڕی سوریا و پێشنیارکردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌کی دیپلۆماسی به یارمه‌تی ڕووسیا و وڵاتانی دیکه له پێناو که‌مبوونه‌وه‌ی ئاڵۆزییه‌کانی سوریای خستووه‌ته ڕیزی ئه‌وله‌ویاتی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌ی له ساڵی 2016.
حه‌یده‌ر ئه‌لعبادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق به چاویلکه‌ی گه‌شبینی له ساڵی نوێ ده‌ڕوانێت. ناوبراو له‌و بڕوایه‌دایه که ئازادی ڕۆمادی له ساڵی 2015 له ئاکامدا و له ساڵی 2016 ده‌گاته وه‌ده‌رنانی ته‌واوی داعش له عێراق. سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، موسڵ وه‌ک وێستگه‌ی دوایی هێزه عێراقییه‌کان بۆ ده‌سخستنی سه‌رکه‌وتنی کۆتایی ناو ده‌بات.
قه‌یرانی کۆچکردنی ئاواره‌کانی سوریا و گه‌یشتنیان بۆ ئه‌ورووپا له لایه‌که‌وه و هێرشه تیرۆریستییه‌کانی 13ی نۆڤمبێر له پاریس له لایه‌کی دیکه‌وه، سه‌ر له نوێ پرسی مانه‌وه یان ده‌رچوونی به‌ریتانیای له یه‌کێتی ئه‌ورووپا خستووه‌ته‌ڕوو. سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا له سه‌ره‌تای مانگی دسمبێر ڕایگه‌یاند که سه‌باره‌ت به‌م پرسه له مانگی ژووئه‌ن یان جولایی 2016 گشت پرسی به‌ڕێوه ده‌چێت. ده‌یوید کامیرۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا ساڵی 2016 به ساڵێکی گرنگ ناو ده‌بات که ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌ریتانیا له گه‌ڵ یه‌کێتی ئه‌ورووپا به‌ره‌و گۆڕانکاری بنه‌ڕه‌تی ببات. گرنگی وته‌کانی کامیرۆن کاتێک زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه که ده‌ره‌نجامی ڕاپرسییه‌کانی ئه‌م دواییه له به‌رچاو بگرین. به پێی ئه‌م ڕاپرسییانه، زیاتر له سه‌دا 74ی دانیشتووانی به‌ریتانیا له‌و بڕوایه‌دان که هێرشی تیرۆریستی گه‌وره له‌م وڵاته‌دا ڕوو ده‌دات.
به‌ڵام فدریکا موگرینی، به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا له‌و که‌سانه‌یه که ئاسمانی سیاسه‌تی جیهانی له ساڵی 2016 به ڕوونی ده‌بینێت. موگرینی، ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئێران به هه‌نگاوێکی گرنگ ناو ده‌بات که هێمایه‌کی پێشکه‌وتنی زیاتره له ساڵی نوێ‌دا.
به بۆچوونی به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، جیهان ده‌توانێت له ژێر سێبه‌ری ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی، ساڵێکی ئارام و سه‌قامگیری هه‌بێت. ئه‌م ڕێکه‌وتنه ئامرازی پێویستی بۆ لێکدانه‌وه‌ی پابه‌ندبوونی ئێران به به‌ڵێنه‌کانی خۆیی هه‌یه و به‌رپرسانی ئێرانیش پیشانیان داوه که به‌نیازن به شێوازێکی جیاواز، هاوکارییه‌کانیان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌ست پێ بکه‌ن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش موگرینی جه‌خت ده‌کاته‌وه که ئه‌م گه‌شبینییه ناتوانێت بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کان ته‌نیا ڕێکار بێت. به بۆچوونی ناوبراو، دووربینی هۆکاری دیاریکردنی داهاتوو و چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانه که له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رزترین ئاستدا ده‌بینرێت.
موگرینی کێشه‌کانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاتر له بابه‌ته‌کانی نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب ده‌زانێت که له گه‌ڵ شه‌ڕی هه‌ژموونه ناوچه‌ییه‌کان تێکه‌ڵاو بووه. ناوبراو هیواداره که ئه‌زموونی ڕێکه‌وتن له گه‌ڵ ئێران بتوانێت دامه‌زرێنه‌ری ڕه‌وتێکی ئه‌رێنی له ناوچه‌که بۆ چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌کان له سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتنی به‌رامبه‌ر بێت. موگرینی له‌و سیاسه‌توانانه‌یه که به‌رده‌وام، چه‌ند لایه‌نی به ئامرازێکی کارامه له گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌زانێت و دیپلۆماسی و وتووێژ به ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌کانی جیهان له‌مساڵدا ناو ده‌بات.
باراک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یه‌ک ساڵی کۆتایی خولی سه‌رۆکایه‌تی خۆی به ده‌رفه‌تێکی هه‌ره گرنگ ده‌زانێت له پێناو جێبه‌جێ کردنی درووشمی گۆڕانکاری. ناوبراو به وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی حه‌وت ساڵی ڕابردووی خۆی سه‌باره‌ت به تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئابوری و ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، دابین کردنی دڵنیایی ته‌ندرووستی بۆ کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکا و پێشکه‌وتنه‌کانی پشتیوانی له ژینگه، داهاتوویه‌کی ڕوونی بۆ ئه‌مریکا و دانیشتووانه‌که‌ی پێش بینی کردووه.
به‌ڵام ئیسماعیل هه‌نیه، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی مه‌کته‌بی سیاسی حه‌ماس، ساڵی 2016 به ساڵی په‌ره‌سه‌ندنی خۆڕاگری له فه‌ڵه‌ستین و به‌رده‌وامبوونی ڕاپه‌ڕین ناو ده‌بات. ناوبراو ڕایگه‌یاندووه که هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌زه، ده‌ره‌نجامێکی قورسی بۆ ته‌ل ئه‌بیب ده‌بێت و داهاتووی سیاسی به‌رپرسانی زایۆنیستی ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌کاته‌وه.