جام کوردی:
هه‌ر ساڵێک کۆمه‌ڵێک ڕووداوی تاڵ و شیرینی تێدا به‌دی ده‌کرێت که له چرکه و ڕۆژ و مانگه‌کاندا له دایک ده‌بن و فرمێسک ده‌خه‌نه نێو چاوانی خه‌ڵک، یان بز‌ه‌ی پێکه‌نین ده‌خه‌نه سه‌ر لێوانی ئه‌وان. ساڵی 2015 وه‌ک ساڵانی دیکه، به‌ده‌ر له‌م نه‌ریته نییه.
ساڵی 2015 به هه‌وراز و نشێوی زۆره‌وه کۆتایی هات. ئه‌م ساڵه وه‌ک ساڵانی ڕابردوو، شایی و خه‌می زۆری به دوای خۆیدا هێنا. له ڕووداوه دڵته‌زێنه‌کانی وه‌ک کاره‌ساتی سرووشتی بومه‌له‌رزه‌که‌ی وڵاتی نیپاڵ، هه‌ره‌سی ئه‌فغانستان تا قه‌یرانی کۆمه‌ڵایه‌تی – سیاسی ئاواره‌بوون و کۆچکردن، له ڕێ و ڕه‌سمی خوێنینی حه‌ج و ڕووداوه‌که‌ی مه‌شعه‌ری مینا تا ڕووداوه تیرۆریستییه‌کانی لۆبنان و پاریس و له هه‌واڵه خۆشه‌کانی ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان تاران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی ناسراو به 1+5 و ئیراده‌ی به‌هێزی سه‌رکرده‌کانی جیهان بۆ پاراستنی ژینگه و … له ڕیزی ئه‌و ڕووداوانه‌وه دێن که تاڵ یان شیرین، چاره‌نووسی ژماره‌یه‌کی هه‌ره زۆر مرۆڤیان له‌م ساڵه‌دا که کۆتایی هات به‌ره‌و گۆڕانکاری برد. ئه‌گه‌ر به ساکارانه چاوبخشێنینه سه‌ر ڕووداوه‌کانی ساڵی 2015، ئه‌م خاڵانه‌مان وه‌بیر دێته‌وه:
1)بێ گومان قه‌یرانی په‌نابه‌ران به یه‌کێک له گرنگترین کێشه‌کانی جیهان نه‌ک ته‌نیا له ساڵی 2015، ڕه‌نگه له ده‌یه و سه‌ده‌ی ئێستاش دابنرێت. ئه‌و ئاوارانه‌ی که له پاش ئاڵۆزی و هه‌ژاری ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا و ئه‌فغانستان ڕێگای مردنیان هه‌ڵبژارد تا خولیای ئازادی و ئارامی له هه‌زاران کیلۆمه‌تر دوورتر له زێد و ماوای خۆیان له جل و به‌رگی ڕاستییه‌کاندا ببینن. له ئاکامی ئه‌و ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیرییه‌ی که پاش شه‌ڕی ناوخۆیی و په‌ره‌سه‌ندنی تیرۆریزم له‌م ناوچه‌یه به تایبه‌ت له سوریا به‌دیهاتووه، به هه‌زاران پیاو، ژن و منداڵ له سه‌ر شه‌پۆله‌کان به‌ڕێکه‌وتن تا ڕه‌نگه له‌و په‌ڕی ئاوه‌کانی مه‌دیته‌رانه‌وه، ڕه‌نگ و بۆنی ئه‌من و سه‌قامگیری به چاو ببینن، به‌ڵام له‌م ڕێگایه‌دا به سه‌دان ئایلان نوقم بوون و ژماره‌یه‌کی زۆریش له پشت ئاسندڕکه‌کانی سنوره‌کانی یۆنان و هه‌نگاریا هه‌ر ئێستاش ده‌می خۆیان دووراندووه‌ته‌وه.
2)که‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌ی ژرمه‌ن وینگز به 144 سه‌رنشینه‌وه، ڕووداوێکی تاڵی دیکه بوو که له چواره‌می مانگی مارسی 2015 و له ئاکامی کێشه‌ی ده‌روونی فڕۆکه‌وانه‌که‌دا ڕوویدا. ئه‌م ڕووداوه‌ش شه‌پۆلێکی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێی لای موسافیره‌کان و بارودۆخ و جێبه‌جێ کردنی یاسای تایبه‌ت به کۆمپانیا ئاسمانییه‌کان سه‌باره‌ت به ته‌ندرووستی ده‌روونی فه‌رمانبه‌ران به دوای خۆیدا هێنا.
3)له به‌رواری 23ی ژانۆیه، مه‌لیک عه‌بدووڵا پاشای عه‌ره‌بستان کۆچی دوایی کرد و براکه‌ی به ناوی سه‌لمان بوو به شای ئه‌و وڵاته. پاش ئه‌مه‌ش حکومه‌تی ڕیاز له به‌رواری 25ی مارس، به ئیئتلافی له گه‌ڵ چه‌ندین وڵاتی عه‌ره‌بی، یه‌مه‌نی کرده ئامانجی هێرشه‌کانی خۆی و شه‌ڕێکی خوێناویی له‌م وڵاته‌دا ده‌ستپێکرد که له ده‌ره‌نجامیدا به هه‌زاران مرۆڤی بێ تاوان بوون به قوربانی و نه‌خۆشخانه‌کان، خانووه‌کان، قوتابخانه‌کان و به گشتی زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ئه‌م وڵاته خاپوور کران.
4)بوومه‌له‌رزه به‌هێزه‌که‌ی وڵاتی نیپاڵ له 25ی ئاوریل که زیاتر له هه‌شت هه‌زار قوربانیی لێکه‌وته‌وه، له پاڵ بوومه‌له‌رزه و داڕمانی هه‌ره‌سه‌که‌ی ناوچه‌ی شاخاوی ویلایه‌تی په‌نجشێری ئه‌فغانستان له به‌رواری 26ی فوریه که بوو به هۆکاری کوژرانی 200 دانیشتووی ئه‌و وڵاته، دوو ڕووداوی دڵته‌زێنی دیکه‌ی ساڵی ڕابردوون.
5)له مانگی سپتمبێری 2015 چه‌ندین ڕووداوی دڵته‌زێن بۆ حاجییه‌کانی خانووی خودا ڕوویدا و جیهانی ئیسلامی تازیه‌بار کرد. یه‌که‌م ڕووداو به هۆی که‌وتنه خواره‌وه‌ی کرێنێکه‌وه بوو له به‌رواری 11ی سپتمبێر و له ئاکامی ئه‌مه‌ش 111 حاجی گیانیان له ده‌ستدا. ڕووداوی دیکه له به‌رواری 24ی سپتمبێر و له مه‌شعه‌ری مینا بوو که له ئاکامی که‌مته‌رخه‌می و نه‌بوونی به‌رپرسایه‌تی لای به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێ و ڕه‌سمی حه‌ج، 2 هه‌زار و 236 حاجی بوون به قوربانی.
6)له به‌رواری 13ی نۆڤمبێر، ڕووداوێکی خوێناوی له لۆبنان و فه‌رانسه ڕوویدا. له‌م ڕۆژه‌دا چالاکییه تیرۆریستییه‌کانی داعش بوون به هۆکاری کوژرانی ژماره‌یه‌کی زۆر. له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له به‌یروت، 37 که‌س کوژران و 181 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. له هێرشه‌کانی داعش له شه‌ش ناوچه‌ی شاری پاریس، 130 که‌س کوژران و به سه‌دانی دیکه‌ش بریندرا کران. ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌ورووپا، ئاستی هێرشه‌کانی سه‌ر گرووپی تیرۆریستی داعشی به‌رزتر کرده‌وه.
7)بیست و یه‌که‌مین کۆنفرانسی ساڵانه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی که‌ش و هه‌وا به ئامانجی گه‌یشتن به ڕێکه‌وتن و گرێبه‌ستێکی جیهانی بۆ گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی که‌ش و هه‌وا به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان له 30ی نۆڤمبێر تا 12ی دسمبێر له شاری پاریس به‌ڕێوه‌چوو که به یه‌کێک له ڕووداوه شیرینه‌کانی ساڵی 2015 هه‌ژمار ده‌کرێت.
8)به‌ڵام گه‌یشتن به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له نێوان ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 که له به‌رواری 14ی جولای له شاری ڤییه‌نا مسۆگه‌ر بوو، له سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و دانوستان، یه‌کێک له گرنگترین ڕووداوه‌کانی ساڵی 2015ی خوڵقاند. له ئاکامدا هێزی دیپلۆماسی و وه‌فدی ناوه‌کی ئێران له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتن که ڕێکه‌وتنێکی هه‌مه‌لایه‌نه نێوان ئێران و شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان واژۆ بکه‌ن که له ده‌رنجامی ئه‌م ڕێکه‌وتنه‌دا هه‌وڵی 12 ساڵه‌ی تاران به ئاکام گه‌یشت و به‌ده‌ر له هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، دیمه‌نی ئاشتیخوازانه‌ی ئێران بۆ جیهانیان ڕوونتر کرایه‌وه.
9)هه‌ڵکردنی ئاڵای فه‌ڵه‌ستین له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ڕووداوێکی شیرینی دیکه‌یه که له به‌رواری 30ی سپتمبێر ڕوویدا. کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به 199 ده‌نگ، گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵکردنی ئاڵای فه‌ڵه‌ستنی په‌سه‌ند کرد. مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆکی دامه‌زراوه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری فه‌ڵه‌ستین ئه‌م ڕۆژه‌ی به ڕۆژێکی مێژوویی و هۆکاری سه‌ربڵێندی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ناو برد، ئه‌م هه‌نگاوه‌ش به خاڵێکی ئه‌رێنی له سه‌لماندنی مافی ڕه‌وای فه‌ڵه‌ستین وه‌ک وڵاتێک و مزگێنییه‌کی داهاتووی سیاسی ئه‌م وڵاته هه‌ژمار ده‌کرێت.
10)پاش 54 ساڵ له پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵاتی ئه‌مریکا و کوبا، له به‌رواری 20ی جولای ساڵی 2015، باڵوێزخانه‌کانیان به فه‌رمی کرده‌وه. مێژووی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته به‌رده‌وام ئاڵۆزیی به خۆوه بینیوه و پاش سه‌پاندنی گه‌مارۆکانی دژ به حکومه‌تی سۆسیالیستی فیدل کاسترۆ له لایه‌ن ئه‌مریکا، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان له ساڵی 1961 پچڕا. له په‌راوێزی کۆنفرانسی ئه‌مریکا له پاناما، سه‌رۆک کۆمارانی دوو وڵات پاش 50 ساڵ له 9ی ئاوریلی 2015 پێکه‌وه کۆبوونه‌وه و به‌ڵێنی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان و کردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌کانیان به یه‌کدی دا.
ساڵی 2015 وێڕای ڕووداوه تاڵ و شیرینه‌کانی، ده‌سکه‌وتی گرنگی بۆ تاران به دواوه بوو. ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی که پاش 12 ساڵ، به‌ده‌ر له په‌یوه‌ندی سیاسی و دیپلۆماسی، به نیگه‌رانی سه‌ره‌کی خه‌ڵک هه‌ژمار ده‌کرا، له به‌ر ئه‌وه‌ی که کاریگه‌ریی له سه‌ر ژیانی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ئێران دانابوو.
ساڵی 2015 کۆتایی هات، به‌ڵام به‌رده‌وام شه‌پۆلی توندووتیژی، نه‌خۆشییه‌کان، تیرۆر، قه‌یرانی ژینگه‌یی، کایه سیاسییه‌کانی گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و … وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه. هیوادارین که ساڵی نوێ، ساڵی ئاشتی، ئارامی، ته‌بایی و سه‌قامگیری بۆ جیهانیان بێت.