جام کوردی:
نوێنه‌رێکی شاری تاران له پارله‌مانی ئێران وتی: محڕزه لاعب ئه‌و ژنه فه‌ره‌نسییه که پاش باوه‌ڕی به ئائینی پیرۆزی ئیسلام، سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی له ڕێگای ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی‌دا به کار هێنا، داوای ئه‌وه‌ی کردبوو که پاش مردنی، ته‌رمه‌که‌ی له شاری قۆم به خاک بسپێردرێت.
له‌م ماوه‌دا یه‌کێک له دانیشتووانی وڵاتی فه‌رانسه به پێی داواکاری پێشووی خۆی و پاش مردنی، ته‌رمه‌که‌ی بۆ ئێران گوازرایه‌وه و له شاری قۆم به خاک سپێردرا.
ناوبرا که‌سێک بووه به ناوی محڕزه لاعب و له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی وڵاتی فه‌رانسه بووه که پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران هۆگرهیی زۆری به‌رامبه‌ر به ئیسلام و ئێران هه‌بووه و ئائینی پیرۆزی ئیسلام و مه‌زهه‌بی شێعه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵبژارد.
محڕزه لاعب سه‌رجه‌م سه‌روه‌ت و سامانی خۆیی له ڕێگای ئیسلام و شۆڕشی ئیسلامی‌دا به کار هێنا و له لایه‌نگرانی ئیسلام و ئیمام خومه‌ینی (ره) بووه.
ناوبراو له کۆتا ساڵه‌کانی ته‌مه‌نی خۆیدا داوای ئه‌وه‌ی کردبوو که پاش مردنی، ته‌رمه‌که‌ی له ئێران به خاک بسپێردرێت و به‌م هۆیه‌شه‌وه به هه‌وڵی بنه‌ماڵه‌که‌ی، ئه‌م داواکارییه جێبه‌جێ کرا و ته‌رمی ناوبراو له به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی ئیمام حه‌سه‌نی عه‌سگه‌ری به‌ره‌و گڵکۆی پیرۆزی حه‌زره‌تی مه‌عسومه به‌ڕێ کرا.
لێره‌دا وتووێژێک له محه‌ممه‌د سلێمانی نوێنه‌ری شاری تاران له پارله‌مانی ئێران که له سه‌رده‌می خوێندنی زانکۆ‌دا له فه‌رانسه په‌یوه‌ندی ڕێکخراوه‌یی له گه‌ڵ محڕز لاعب هه‌بووه، چه‌ندین هه‌نگاوی ناوبراو سه‌باره‌ت به پاڵپشتی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ده‌خاته‌ڕوو.
محه‌ممه‌د سلێمانی وتی: لاعب به‌ده‌ر له‌وه‌ی که خۆی هاتبووه سه‌ر ئیسلام و مه‌زهه‌بی شێعه، له ده‌ره‌نجامی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی، که‌سانێکی زۆر باوه‌ڕیان به ئائینی ئیسلام هێنا.
ناوبراو وتی: پاش ماوه‌یه‌ک لاعب به بێ هیچ هۆکارێک له لایه‌ن پۆلیسی فه‌رانسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا و بۆ به‌ندیخانه گوازرایه‌وه، به‌ڵام له به‌ندیخانه‌ش که‌سانێکی زۆری له گه‌ڵ ئیسلام ئاشنا کرد و ئه‌وانیش باوه‌ڕیان به‌م ئائینه پیرۆزه هێنا و کاتێک که پۆلیس ئه‌وه‌ی بۆ ڕوون کرایه‌وه که مانه‌وه‌ی له به‌ندیخانه قازانجی ئه‌وتۆی بۆیان نابێت، ئازادیان کرد.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ی پارله‌مانی ئێران له درێژه‌دا وتی: لاعب ساڵی 1363ی کۆچی هه‌تاوی سه‌ردانی ئێرانی کرد و چاوپێکه‌وتنێکی له گه‌ڵ ئیمام خومه‌ینی هه‌بوو که تا کاتی ته‌واوبوونی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه به‌رده‌وام فرمێسک به چاوانییه‌وه بوو.
سلێمانی ڕوونیکرده‌وه: ئه‌و ئافره‌ته موسڵمانه‌ی خه‌ڵکی فه‌رانسه، به‌رده‌وام یارمه‌تی هه‌ژارانی ده‌دا و هه‌ل و مه‌رجی دارایی ژیان، هاوسه‌رگیری و پێداویستی ژیانی ئه‌وانی دابین ده‌کرد و هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆکاری ڕاکێشانی که‌سانێکی زۆر به‌ره‌و ئیسلام بووه.