جام کوردی:
که‌س له‌وانه‌ی که سه‌ردانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌که‌ن ناتوانن که‌لێنی نێوان ئامانجه‌کانی په‌روه‌رده، داهێنانی هه‌لی کار و کێشه‌ی بێ‌کاری گه‌نجانی ناوچه‌که و ئه‌و ڕاستییه تاڵه‌ی که زۆربه‌یان له داهاتوویه‌کی گه‌ش بێبه‌رین، له به‌رچاو نه‌گرن. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که نیوه‌ی حه‌شیمه‌تی 18 تا 25 ساڵه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بێکار یان نه‌خوێنده‌وارن.
قه‌یرانی جیهانیی په‌نابه‌ران ئه‌م بارودۆخه‌ی به‌ره‌و ئاڵۆزتربوون بردووه. ئه‌م قه‌یرانه بووه‌ته هۆی ناله‌باربوونی ڕه‌وشی ژیانی 30 ملیۆن منداڵ که 6 ملیۆنی ئه‌م ڕێژه‌یه، منداڵانی سوریان و ژماره‌یه‌کی که‌م له‌وان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان هه‌یه که له ته‌مه‌نی خوێنده‌واریدا بۆ زێد و ماوای خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه. له‌م ڕووه‌وه، سه‌رسوڕهێنه‌ر نییه که گرووپی ناسراو به داعش له‌و بڕوایه‌دایه که باشترین شوێن بۆ ئه‌ندام وه‌رگرتن له نێو هه‌مان گه‌نجانی بێکار و بێ شوێن و ماوایه.
بانگه‌شه‌که‌رانی داعش له میدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرن و هه‌روه‌ها هه‌ندێک کات، مزگه‌وته‌کان وه‌ک شوێنی ڕادیکاڵیزه‌بوون به‌کار دێنن. ئه‌م گرووپه، له کێشه‌کانی نێوان ئیسلام و ڕۆژئاوا وه‌ک هۆکاری ڕاکێشانی گه‌نجان به‌ره‌و جیهاد و توندووتیژی که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
ئه‌و توندووتیژییه‌ی که له فلێمه‌کانی داعشدا ده‌بینرێت هه‌ندێک ڕاکێشه‌ری چاوه‌ڕوان نه‌کراوی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له ڕاستیدا ده‌بێته هۆی ڕاکێشانی گه‌نجانی ناڕازی، بابه‌تێکی زیاتر له‌مه‌یه‌وه و په‌یوه‌ندی به‌و کۆمه‌ڵگانه‌وه هه‌یه که تێیدا ده‌ژین. شیراز ماهر له ناوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌کانی توندووتیژی له کۆلیژی کینگی له‌نده‌ن، تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ست و بۆچوونی هاوبه‌شی نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه که په‌یوه‌ندییان به گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه کردووه: ” تووڕه‌یی، سه‌رپێچی، هه‌ست به ئازار و زیان پێگه‌یاندن به خه‌ڵک و … “. ڕاپۆرتی دامه‌زراوه‌ی کۆئیلیام به‌و ئاکامه گه‌یشتووه که داعش خواستی گه‌نجان وه‌ک ئامانجێک به کار دێنێت و له‌م ڕێگاشه‌وه ئه‌ندامانی نوێ ڕاکێش ده‌کات.
به‌ده‌ر له‌مه‌ش، ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م بوونیان هه‌یه که له گه‌ڵ ئه‌م بیرۆکه‌یه‌ی ئێمه دژایه‌تی ده‌که‌ن، بیرۆکه‌که ئه‌وه‌یه که ئێمه له خه‌باتێکداین که په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ دڵه‌کان و بیرکردنه‌وه‌کان هه‌یه. به ته‌نیا ناتوانێت گرووپی سه‌رکرده‌کانی داعش له ناو ببات، به‌ڵام پێویستمان به‌وه هه‌یه تا نزیکه‌ی 200 ملیۆن گه‌نجی موسڵمان له توندووتیژی ڕزگار بکه‌ین.
چه‌ندین ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌کانی نزیک له هیندستان هه‌یه، گۆڤاره‌کانی منداڵان له پاکستان، فلێمه‌کانی تازه‌پێگه‌یشتووان له باکوری ئه‌فریقا، وێستگه ڕادیۆییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و کتێب و بڵاوکراوه‌کان له دژایه‌تیکردنی قاعیده، ئه‌م ڕێگایانه ده‌توانن ڕاستییه‌کانی گرووپی تیرۆریستی داعش ڕوونتر بکاته‌وه. ڕاپۆرتێک که له ساڵی 2004 بڵاو کراوه‌ته‌وه، پیشان ده‌دات که دابڕاوه‌کان له گرووپ، وێنه‌ی یه‌کێتی و ئیراده‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌یانه‌وێت له خۆیانه‌وه ده‌ری ببڕن، تووشی کێشه بکاته‌وه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له شه‌ڕی بیرۆکه‌کان سه‌رکه‌وتوو بین، پێویسته گه‌شه به بواری کلتوری و فه‌رهه‌نگی بده‌ین که داعش به ناوچه‌ی خۆڵه‌مێش ناوی ده‌بات و خوازیاری له ناوبردنیه‌تی. ئه‌م بواره‌ش هه‌مان بواره که موسڵمان و ناموسڵمان ده‌توانن پێکه‌وه ژیان به سه‌ر ببه‌ن، خاڵه هاوبه‌شه‌کان بدۆزنه‌وه و پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن. پیتر نیۆمن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندنی نێوده‌وڵه‌تی توێژینه‌وه‌کانی توندڕۆیی پێشنیاری ئه‌وه ده‌کات که به که‌ڵک وه‌رگرتن له تۆڕی یوتیۆب، ئه‌و فلێمانه‌ی به‌رهه‌م بێن که چۆنیه‌تی شکستی داعش شرۆڤه بکه‌ن. ناوبراو ده‌ڵێت: ” ئێوه له ماوه‌یه 5 هه‌زار فلێم وه‌رده‌گرن، له‌م ڕێژه‌یه 4 هه‌زاریان که‌ڵکی ئه‌وتۆیان نییه و هه‌زاری دیکه‌ش کاریگه‌رییان ده‌بێت، هه‌زار فلێم دژ به پڕوپاگه‌نده‌کانی داعش “.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، گونجاوترین ئامرازی درێژخایه‌نی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی، ڕاهێنان و فێرکارییه. له یافای ئیسرائیل، قوتابخانه‌یه‌ک له لایه‌ن که‌نیسه‌ی سکۆتله‌ند به‌ڕێوه ده‌برێت که تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پشوودرێژی به منداڵانی موسڵمان، جوله‌که و مه‌سیحی فێر ده‌کات. له لۆبنان پلانێکی په‌روه‌رده‌یی هه‌یه که جۆربه‌جۆری مه‌زهه‌بی له خۆ ده‌گرێت و ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌شنه توندووتیژی و پشت گوێ خستنی مه‌زهه‌بی یان تائیفی تێیدا چه‌سپاوه، له‌م پلانه‌دا له ته‌مه‌نی 9 ساڵی، منداڵانی سوننه، شێعه و مه‌سیحی فێر ده‌کرێن. ئه‌م وڵاته هه‌روه‌ها له‌و کاته‌وه که 200 هه‌زار منداڵی ئاواره‌ی سوریای وه‌رگرتووه، قوتابخانه‌کانی ده‌وامیان ڕووی له زیادبوون کردووه.
ئه‌گه‌ر وڵاتی لۆبنان وه‌ک وڵاتێکی پڕ کێشه و به‌ره که به هۆی توندووتیژییه‌کانی تائیفی و دابه‌شکاری مه‌زهه‌بی زیانی زۆری به‌رکه‌وتووه، ده‌توانێت پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه په‌ره پی ده‌دات و ده‌رفه‌تی په‌ه‌روه‌رده به ئاواره‌کانی سوریا بدات، چیدی بیانوویه‌ک بۆ وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌که نامێنێت که ئه‌م نموونه‌یه له به‌رچاو نه‌گرن.
هه‌ڵبژاردنی ڕوونتر له‌مه‌مان نییه. ئێمه ده‌توانین ئه‌و جیله موسڵمانه به چاو ببینین که ده‌ستیان به ئینته‌رنێت ده‌گات و ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌و بیرۆکه‌یان به‌سه‌ردا زاڵ ده‌بێت که له گه‌ڵ ڕۆژئاوا ناتوانن ژیانێکی ئاشتییانه‌یان هه‌بێت. یان ده‌توانین گه‌نجانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌کانی دیکه‌ی جیهانی ئیسلام به فه‌رمی بناسین که ئه‌وانیش داخوازی هاوشێوه‌ی سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی جیهانیان هه‌یه.
سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌کان پیشان ده‌ده‌ن که گه‌نجانی ناوچه‌که، په‌روه‌رده و فێرکاری، هه‌لی کار و ده‌رفه‌تی نواندنی تواناکانیان ده‌وێت. پلانی ئێمه بۆ ساڵی 2016 ده‌توانێت وا بێت.
نووسه‌ر: گۆردن براون، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا
سه‌رچاوه:پراجکت سیندیکیت
وه‌رگێڕان: جام کوردی