به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به‌گێڕانه‌وه له ڕووداو ته‌زووی كاره‌بای ئێران كه له ساڵی 2006 وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گه‌یشته شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر، بڕیاره پڕۆژەكە فراوان بكرێت و هێشتا هێڵەكە به‌ره‌و قوڵایی باشووری كوردستان درێژبكرێته‌وه.
مه‌غدید ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی حاجی ئۆمه‌رانی سەر بە قەزای چۆمان بە رووداوی راگەیاند “ساڵی 2013 پێشنیاز بۆ حكومه‌ت كراوە چۆمان به هێڵی كاره‌بای ئێران ببه‌سترێته‌وه و ئه‌و كاره‌بایه‌ی له باشووری كوردستان به چۆمان ده‌درێت، بگه‌ڕێندرێته‌وه شاره‌كانی دیكه، ئه‌وكات هه‌م چۆمان كاره‌بای باشتری ده‌بێت و هه‌میش وزه‌ی كاره‌با بۆ هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام خه‌رجی و كاری پێویسته، چونكه سیسته‌می كاره‌بای ئێمه له گه‌ل ئێران جیاوازی زۆری هه‌یه”.
سسته‌می ته‌زووی كاره‌بای ئێران و باشووری كوردستان جیاوازی زۆری هه‌یه و بۆ درێژكردنه‌وه‌ی هێڵه‌كانی و گه‌یشتنی به هه‌ر ناوچه‌یەك، ده‌بێت به هه‌مان كه‌ره‌سته‌ی ئێرانی بێت و كۆمپانیا ئێرانییەكانیش كاری تێدا بكەن، هەروەها سوود له ئانتێل و بگۆڕ و ته‌له‌كانی پێشووی شاره‌كان وه‌رناگیرێت، هه‌رچه‌نده كاره‌باكه بهشسێوهی 24 كاژێر هه‌یه، به‌ڵام نرخی به‌كارهێنانی به‌راورد بە كاره‌بای ناوخۆیی دوو به‌رامبه‌ره.
ته‌زووی كاره‌بای ئێران تاوەكو ئێستا له سنووری هه‌ردوو پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ولێر گه‌یشتووەته ناوچه سنوورییه‌كان و بڕیاربوو ساڵی 2013 هێشتا درێژبكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وكات ته‌زووی كاره‌بای باشووری كوردستان به‌ره‌و باشتر هه‌نگاوی نوێكردنەوەی گرێبهستەكە لەنێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئێران هه‌ڵپه‌سێردرا.