مامۆستا مەحموودی فەرشچیان لە ساڵی ١٣٠٨ لە شاری هونەرپەروەری ئیسفەهان دا چاوی بە دونیا هەڵێنا. بااوکی کە پایاوێکی هونەردۆست بوو بەسەرەنج دان بە حەز و تامەزرۆیی کوڕەکەی بۆ نیگارکێشان، رێنوێنی کرد تاکوو لە کارگەی فێرکاریی و نیگاری حاج “میرزا ئاغا ئیمامی” دا دامەزرێت و سەقاڵی فێرکاریی
ببێت. ئەو دواتر لە هونەرستانی هونەرە جوانەکانی شاری ئیسفەهان لە لای مامۆستا “عیسا” بەهادوری دەستی بە فێربوون کرد، پاش کۆتایی ئەم قۆناغە مامۆستا رۆیشت بۆ ئەورووپا و چەند ساڵێک لەو وڵاتانە سەرقاڵی لێکۆڵینەوە و موتاڵا و خوێندنەوەی بەرهەمی نیگارکێشەکانی رۆژئاوا بوو و لە ئاکامی ئەم خوێندنەوانەش بوو کە گەیشتە رێبازێکی تازەی نیگارکێشان بە پێوەر و پێودانگی جیهانی و نێونەتەوەیی.
دوای هاتنەوەی بۆ ئێران ئیش و کاری خۆی لە ئیدارەی گشتی هونەرە جوانەکانی تاران دەست پێ کرد و پاش ماوەیەک وەکوو بەڕێوەبەری ئیدارەی هونەرە نێشتمانییەکان و مامۆستای زانکۆی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران هەڵبژێردرا. لەم ماوەیە دا بە هەوڵ و تێکۆشانی بەردەوام و داهێنانی بەرهەمە سەیر و ئەفسووناوییەکان، ناوبانگی هونەریی ئەو لە ئێران و ئەوپەڕی سنوورەکانی ئیران بڵاو بوویەوە.
مامۆستا فەرشچیان لە بواری نیگارکێشانی ئێرانی داهێنەری رێباز و مەنهەجێکی تایبەتە کە تێیدا سەرەڕای سەرەنجدان بە رەسەنایەتی بنەما نەریتییەکانی ئەم هونەرە بە داهێنانی شێوز و فۆرمە نوێکان، توانست و وزەی نیگاریی ئێرانیی بردە سەرەوە. ئەو ئەم هونەرەی پڕپیت کردوو و پەرەی پێ دا و لە هونەرێکی پاڵدراو و وابەستە بە شیعر و ئەدەب رزگاری کرد و ئەرک و نرخێکی وای بۆ نیگارکێشان پێناسە کرد کە کەوتە ئاستی باقی هونەرەکانی ئێرانی دا. نیگارەکانی مامۆستا
تێکۆشانی بەردەوام و داهێنانی بەرهەمە سەیر و ئەفسووناوییەکان، ناوبانگی هونەریی ئەو لە ئێران و ئەوپەڕی سنوورەکانی ئیران بڵاو بوویەوە.
مامۆستا فەرشچیان لە بواری نیگارکێشانی ئێرانی داهێنەری رێباز و مەنهەجێکی تایبەتە کە تێیدا سەرەڕای سەرەنجدان بە رەسەنایەتی بنەما نەریتییەکانی ئەم هونەرە بە داهێنانی شێوز و فۆرمە نوێکان، توانست و وزەی نیگاریی ئێرانیی بردە سەرەوە. ئەو ئەم هونەرەی پڕپیت کردوو و پەرەی پێ دا و لە هونەرێکی پاڵدراو و وابەستە بە شیعر و ئەدەب رزگاری کرد و ئەرک و نرخێکی وای بۆ نیگارکێشان پێناسە کرد کە کەوتە ئاستی باقی هونەرەکانی ئێرانی دا. نیگارەکانی مامۆستا تێکەڵەیەکی دڵگرە لە رەسەنایەتی و داهێنان. ئەو بە هێڵە رێک و رەوانەکان و لێکدانە بازنەیی و ناسکەکان، راز و رەمز و ئاماژە و هێما شاردراوە و ژێرەوانکێکانی ناو بەرهەمەکانی خۆی درووست دەکات. و هەر لەم ئانوساتە دایە بە ساهێنان لە هەڵبژاردنی بابەت و شیوازی داڕژانی بەرهەمەکە دەگاتە ئاست و پانتایەک لە سەرووی چوارچێوە و قاڵبە باو و پێناسەکراوەکان. رەنگگەلی درەوشاوەو و شەپۆلاوی کە لە بەرهەمەکانی مامۆستا دا بەدی دەکرێن، نیشانەیەکە لە داهێنانێک کە ئەفسانەیی دەنوێنێت.
بەرهەمەکانی مامۆستا فەرشچییان لە زۆرتر لە سەدان پیشانگای تاکەکەسی و کۆیی لە ئێران و باقی وڵاتانیتر خراوەتە روو و لەگەڵ پێشوازییەکی زۆر رووبەڕوو بۆتەوە. بەڕێوەچوونی پیشانگا یەک لە دوای
رەوانەکان و لێکدانە بازنەیی و ناسکەکان، راز و رەمز و ئاماژە و هێما شاردراوە و ژێرەوانکێکانی ناو بەرهەمەکانی خۆی درووست دەکات. و هەر لەم ئانوساتە دایە بە ساهێنان لە هەڵبژاردنی بابەت و شیوازی داڕژانی بەرهەمەکە دەگاتە ئاست و پانتایەک لە سەرووی چوارچێوە و قاڵبە باو و پێناسەکراوەکان. رەنگگەلی درەوشاوەو و شەپۆلاوی کە لە بەرهەمەکانی مامۆستا دا بەدی دەکرێن، نیشانەیەکە لە داهێنانێک کە ئەفسانەیی دەنوێنێت.
بەرهەمەکانی مامۆستا فەرشچییان لە زۆرتر لە سەدان پیشانگای تاکەکەسی و کۆیی لە ئێران و باقی وڵاتانیتر خراوەتە روو و لەگەڵ پێشوازییەکی زۆر رووبەڕوو بۆتەوە. بەڕێوەچوونی پیشانگا یەک لە دوای یەکەکان سەلمێنەری نابانگ و ناسیاوەتی ئەو لە ئاست و پانتایەکی جیهانییە؛ بەشێوازێک کە مۆزەخانەکان و کتێبخانەکان و ئارشیڤکەرە تاکەکەسییەکان و عاشقانی هونەر بە هوبوونی دەنکێک لە بەرهەمەکانی ئەو شانازی دەکەن.
بە دامەزرانی مۆزەخانەی فەرشچییان لە کۆمەڵەی کەلتووری-مێژوویی سەعدئاباد، رێکخراوی کەلەپووری کەلتووری وڵات بڕیاری دا تاکوو دەرفەتێک بۆ سەرجەم هاووڵاتیان و هونەردۆستانی جیهان بخولقێنێت تاکوو لە بەرهەمەکانی ئەم هونەرمەندە گەورەیە لە کۆمەڵەیەکی جوان و گەورە دیمانە بکرێت. لەم مۆزەخانەیە دا زیاتر لە حەوتا بەرهەمی مامۆستا فەرشچییان کۆ کراوەتەوە.
هەروەها دارێژان و گەڵاڵەکردنی گۆمەزەکانی حەزرەتی ئەبا عەبدوڵڵا و سامیین الائێمە، حەزرەتی ئیمام رەزا(ع) بە قەڵەمی جاوید و شایستەی مامۆستا فەرشچییان هاتۆتە ئەنجام، کە ئەم نیگار و وێنا کردنە زێڕینە یادگارێکی پڕشانزیی لە مێژووی فەرهەنگ و ئێران کە مامۆستا بە خۆبەخشییەوە ئەنجامی داوە و شانازی دەکات بەم سەرکەوتنە.
رەوتی بارهاتن و فێرکاریی:
قوتابی بوون لە کارگەی مامۆستا حاج میرزا ئاغاسی ئیمامی و مامۆستا بەهادوری (١٣٢٣)
دیپلۆمی باڵا لە هونەرستانی هونەرە جوانەکانی ئیسفەهان(١٣٢٩)
سەفەر بۆ ئەورووپا بەمەبەستی موتاڵا و لێکدانەوەی بەرهەمی نیگارکێشەکانی رۆژئاوا و فێرکاریی هونەر لە ڤییەن بۆ ماوەی ٧ساڵ(١٣٣٢)
وەرگرتنی پلەی یەکەمینی هونەری(هاوتای دوکتۆر)
چالاکییەکان:
گەڵاڵەکردنی وردەکارانەی گۆمەای حەزرەتی رەزا(ع) و گۆمەزی حەزرەت ئەبا عەبدوڵڵا و ئەندام بوون لە لێژنەی جێ بەجێکار و چاودێری ورد لە سەر درووست کردنی
گەڵاڵەکردنی گۆمەزی شەهیدەکانی کەربەلا
گەڵاڵەکردنی سەرداوی پیرۆزی مەرقەدی حەزرەتی رەزا(ع)
گەڵاڵەکردنی گۆمەزی سەردابی غەیبەت لە سامەڕا
مامۆستای زانکۆی هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران
بنیات نانی ناوەندی ئایینی و کەلتووری “نوور و زانست” لە شاری راترفۆردی نیۆجرسی ئەمریکا
کتێب:
وێنەگەریی و وێنەکێشانی شانامەی فیردەوسی(١٣٥٣)
نیگارەکان و گەڵاڵەکانی مەحموودی فەرشچییان. بەرگی یەکەم، بنکەی وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەی کتێب(١٣٥٥)
مەحموودی فەرشچییان، بەرگی دووهەم، بڵاوکراوەی نیگار(١٣٧٠)
پاڵەوانە گەورەکانی شانامەی فیردەوسی(١٣٧٠)
چیرۆکی پاڵەوانەکان لە شانامەی فیردەوسی(١٣٧٢)
مەحموودی فەرشچیان، بەرگی سێهەم، جاپی ئەڵمان
مەحموودی فەرشچییان، بەرگی چوارەم، یۆنسکۆ، بڵاوکراوەی ئیتالیا
مەحموودی فەرشچییان، کۆمەلە بەرهەم، خانەی فەرهەنگ و هونەری گوویا(١٣٨٧)
مەحموودی فەرشچییان، بەرگی دووهەم، بڵاوکراوەی نیگار(١٣٧٠)
پاڵەوانە گەورەکانی شانامەی فیردەوسی(١٣٧٠)
چیرۆکی پاڵەوانەکان لە شانامەی فیردەوسی(١٣٧٢)
مەحموودی فەرشچیان، بەرگی سێهەم، جاپی ئەڵمان
مەحموودی فەرشچییان، بەرگی چوارەم، یۆنسکۆ، بڵاوکراوەی ئیتالیا
مەحموودی فەرشچییان، کۆمەلە بەرهەم، خانەی فەرهەنگ و هونەری گوویا(١٣٨٧)
وتار:
نامیلکە توێژینەوەییەکان و وتاردان لەبارەی هونەری ئێران لە ئەمریکا دا
پێشانگاکان:
گەلەری فۆکس وۆرسی نیۆیۆرک
مۆزەخانەی هەنەرە هاوچەرخەکانی تاران
گالەری مینیاتۆری هونەرە جوانەکان
مۆزەخانەی زانست و پیشەی شیکاگۆ
زانکۆی یوتا، شاری ساڵت لیک
رێکخراوی رۆژهەڵاتی ناوین، واشنتۆن دی سی
لێژنەی ئێران و ئەمریکا، تاران
مۆزەخانەی ئێرانی کەونارا، تاران
مۆزەخانەی لاهور، لاهور
لێژنەی نیشتمانی هونەر، کراچی
رێکخراوی فەرهەنگی هونەری، راوڵپیندی
گەلەری کوروش، پاریس
مۆزەخانەی هونەرە جوانەکان، جزیرە
زانکۆی تاران، تاران
تەلاری فەرهەنگ، تاران
گەلەری هونەرە جوانەکانی ئەورووپا، ڤییەن
گەلەری هونەری مولیر، مۆنیخ
پلازای باربرینی، رۆم
گەلەری مۆسیقایی میلان
مۆزەخانەی کۆشکی گۆڵستان، تاران
رێکخراوی فەرهەنگی هونەری، ئیستانبووڵ
مۆزەخانەی کۆشکی چل ئەستوون
مۆزەخانەی فەرهەنگی ئێران و بەریتانیا، ئیسفەهان
رەخنەگران و هونەرناسە گەورەکانی دونیای هونەر، خۆی و کارەکانیان هەڵسەنگاندووە و لێکیان داوەتەوە و تابلۆکانی لە مۆزەخانە ناودارەکانی دونیا دایە. مامۆستا فەرشچیان لە نیگارکێشانی ئیرانی دا خاوەنی رێباز و مەنهەجی تایبەت بە خۆیە. بۆ زیاتر ئاگادار بوون لە ئاست و قووڵایی ژیان و دنیابینی و هونەری مامۆستا مەحموودی فەرشچییان وتووێژێکتان پێشکەش دەکەین.
-مامۆستا تکایە هەندێک لە چالاکییەکانی خۆتان لە بواری هونەری نیگارکردن، بەتایبەتی نیگارە ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات بۆمان باس بکەن.
تا ئەو شوێنەی کە لەبیرم بێت، لە رابردوو ا هەنووکەش دا هەوڵم ئەوە بووە کە هونەری نیگاری رەسەنی ئێرانی بۆ جیهان پێناسە بکەم. ئەم هونەرە لەو هونەرانەیە کە یا ئێستاش بەڕادەی پێویست نەپەرژراوەتە سەری و زۆرتر رەخنەگران و هونەرناسە بیانییەکانن کە هونەری کەڵەگەتی ئیرانییان لێک داوەتەوە و لە کتێبەکاندا نووسیویانە و تۆماریان کردووە. من بە نۆرەی خۆم و بە بەڕێوە بردنی پێشانگاگەلێک لە شوێنە جیاوازەکانی دونیا، هەوڵم داوە تا ئەو جێگایەی کە دەلوێ ئەم هونەر و رەسەنایەتییەی کەلتووری ئێرانی لە ئاستی خۆم بۆ ئەم کەسانەی کە هۆگرییان هەیە بخەمە روو. سەرەڕای ئەم پێشانگایانەش، لەم دواییانە دا کتێبێکم بڵاو بۆتەوە لە ئاڵمان. رێکخراوی یونسکۆ ئەم کتێبەی وەکوو کتێبی هەڵبژاردەی خۆی پێناسە کردووە و گەورەترین رەخنەگری نیگاری دونیا واتە”پرۆفیسۆر ئیستوارت کاریۆلش” کە لە نیگاری ئێرانی و ئیسلامی دا خاوەن جێگە و پێگەیەکی تایبەتە، لە سەر ئەم کتێبە رەخنە و بابەتی نووسیوە. ئەم کتێبە لە لایەن مۆزەخانەی “ویکتۆریا ئالبێرت” ی لەندەن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی یونسکۆ نێردراوە بۆ زۆربەی مۆزەخانە، کتێبخانە گەورەکانی دونیا، ئارشیوەکان و کتێبخانە تاکەکەسییەکانی دونیا و هەموو ئەو کەسەناەی کە هۆگرییان بە کتێبی هونەری هەیە و پێشوازی باشی لێکراوە.
-مامۆستا بە سەرنج دان بەوەی کە ئێوە ماوەیەکە لە دەرەوە دەژین، تێگەیشتن و فامی خەڵکی دونیا لەبارەی هونەری
نیگاری دونیا واتە”پرۆفیسۆر ئیستوارت کاریۆلش” کە لە نیگاری ئێرانی و ئیسلامی دا خاوەن جێگە و پێگەیەکی تایبەتە، لە سەر ئەم کتێبە رەخنە و بابەتی نووسیوە. ئەم کتێبە لە لایەن مۆزەخانەی “ویکتۆریا ئالبێرت” ی لەندەن و بەڕێوەبەرایەتی گشتی یونسکۆ نێردراوە بۆ زۆربەی مۆزەخانە، کتێبخانە گەورەکانی دونیا، ئارشیوەکان و کتێبخانە تاکەکەسییەکانی دونیا و هەموو ئەو کەسەناەی کە هۆگرییان بە کتێبی هونەری هەیە و پێشوازی باشی لێکراوە.
-مامۆستا بە سەرنج دان بەوەی کە ئێوە ماوەیەکە لە دەرەوە دەژین، تێگەیشتن و فامی خەڵکی دونیا لەبارەی هونەری نیشتمانی و ئیسلامی ئێمە چۆناوچۆنە؟هەر بەو شێوەیەی کە روخساری تاکەکان لە هەموو دونیا دا پێکەوە جیاوازی هەیە، بنەما ئەخلاقییەکان و حەز و خواستەکانیشیان لەگەڵ یەکدی جیاوازە. رەنگە ئێرانییەک بەنیسبەت هونەری نیگاری ئێرانی خۆمانەوە بێگانە بێت و زانیاری لەبارەیەوە نەبێت بەڵام لە لایەن تاکێکی بیانیەوە پێشوازیی باشی لێ بکرێت. بە گشتی دەبیت ئەوە بڵێمکە لە هەموو دونیا دا بۆ هونەری رەسەنی ئێرانی رێزێکی تایبەت هەیە و دەکەونە ژێر کاریگەری و کارتێکەرییەوە. بەتایبەتی کە هونەری نیگاری ئێرانی خاوەنی ناوەرۆکێکی گەورەی عیرفانییە و بینەر دەباتە ناخ و هەناوی هەستەکانییەوە. خەڵکی نەتەوە بیانییەکان کاتێک کە بەرهەمە باشەکان ببینن و بیناسن بە خەستی دەکەونە ژێر کاریگەرییەوە. بەڕای من ئەوەی کە گرینگە درووست بوونی پێوەندی
لە نێوان بەرهەم و بینەرە. ئەگەر بەرهەمێکی هونەری بتوانێت لەگەڵ هەموو بینەرەکان، لەهەر کوێی دونیا دا پێوەندی نیزیک و نەپچراوە درووست بکات، هەر هۆگرێک قبووڵی دەکات و بە باشی پێشوازی لی دەکات. ئێمە کاتێک دەتوانین نیگاری خۆمان لە هەموو دونیا پەرە پی بدەین کە هەموو خەڵکی دونیا بتوانن پێوەندی نێزیک لە نێوان هەست و روانینی خۆیان لەگەڵ بەرهەمی هونەری ئێمە دا درووست بکەن. بە وتەیەکی تر دەبێت نیگاری ئێمە لەگەڵ بینەرە جیاوازەکانی دونیا نامۆ و غەریب نەبێت. لەم حاڵەتە دا ئەم هونەرە راکێشان و سەرنجکێشانێک پەیدا دەکات کە بینەران بتوانن بە باشی بیبینن و کاتێک خرایە بەر رەخنە و لێکدانەوە، ناوەرۆک و کاکڵی لە دڵ و زەینی هەر بینەرێک دەمێنێتەوە. من وا بیر دەکەمەوە لەو رێبازەی کە پێڕەوی دەکەم ئەم پێوەندییە لە ئاستێكی باش لە نێوان بەرهەم و بینەر دا درووست ببێت. جیاوازی نییە چ لە ئێران بێت و یان هەر گۆشە و قوژبنێکی دونیا.
من تا ئێستا ئاکامگەلیکی بەکەڵکم لەم بارەیەوە بەدەست هێناوە، ئەو رێبازەی کە من پێڕەوی دەکەم لە هەمان کات دا کە رەسەنایەتی نیگاری ئێرانی هەیە لەگەڵ خەڵکی نەتەوەکانی تریش نامۆ و غەوارە نییە.
-مامۆستا بارودۆخی ئێستای هونەرە نەتەوەیی و ئیسلامییەکانی ئێمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
خۆشبەختانە لە ئێران دا پێشوازی لی کراوە و بە بوونی زانکۆگەلی
پێوەندییە لە ئاستێكی باش لە نێوان بەرهەم و بینەر دا درووست ببێت. جیاوازی نییە چ لە ئێران بێت و یان هەر گۆشە و قوژبنێکی دونیا.
من تا ئێستا ئاکامگەلیکی بەکەڵکم لەم بارەیەوە بەدەست هێناوە، ئەو رێبازەی کە من پێڕەوی دەکەم لە هەمان کات دا کە رەسەنایەتی نیگاری ئێرانی هەیە لەگەڵ خەڵکی نەتەوەکانی تریش نامۆ و غەوارە نییە.
-مامۆستا بارودۆخی ئێستای هونەرە نەتەوەیی و ئیسلامییەکانی ئێمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
خۆشبەختانە لە ئێران دا پێشوازی لی کراوە و بە بوونی زانکۆگەلی نوێ گەنجان تازە خەریکن سەرنج دەدەنە ئەم رێبازە و بەرەو ڕووی
هاتوون. من هیوادارم ئەم رێبازە بتوانێت لە هەموو ئێران و زانکۆکانی پەرە بسێنیت و هەموو تاکەکان بە هۆگری و هەوڵی تەواو ئەم رێگایە درێژە پێ بدەن.
کاتێک سەرنج بدەینە قۆناغە جیاوازەکان و هونەری ئێران لەگەڵ هونەری وڵاتانی رۆژهەڵات وەکوو چین، یابان و …بەراورد بکەین، تێ دەگەین کە لە هونەری ئێران دا، رێبازگەل، مەنهەجگەل، شێوازگەل و ئایدیا و باوەڕگەلێک هەیە کە خودی هونەرمەندەکان کاریان لە سەر کردووە ئەم لە حاڵێک دایە کە لە چین و یابان و باقی وڵاتانی تر زۆرتر درێژەدان و بەردەوام بوونە. نیگارکێشێکی چینی چ هۆگری نیگارکێشانی نوێ بێت یان کۆن، رەسەنایەتی هونەری چینی لە کارەکانی دا بە زەقی دیارە، بەڵام ئێمە لە قۆناغگەلێک لە مێژوو دا، حاڵەتانی جیاوازمان لە نیگارکێشانی خۆمان دیوەتەوە. تەنانەت هەندێ بەرهەم پیشان نادەن کە نیگاری ئێرانی، ئەورووپی یان ئەمریکی و…ن و بەم پێیە ئەو بەرهەمانە ناتوانن شوناسی رەسەنی نیگاری ئێمەیان لە خۆ دا هەڵگرتبێت. وا تێ دەگەم کە ئەم بەرهەمانە نەتوانن جێگەیەکی لەبار بۆ خۆیان لە دونیا دا بکەنەوە، چوون ئەو کەسانەی کە لەم رێگایە دا و لە شوێنە جیاوازەکانی دونیا کار دەکەن هەنگاوگەلێکی خێراتریان بە نیسبەت ئێمە هەڵگرتووە. من وا بیر دەکەمەوە کە ئەگەر نیگارکێشە ئێرانییەکان بگەڕێنەوە بۆ رەسەنایەتی ئیرانی خۆیان و بتوانن ئەو ناوەرۆکە قووڵەی کە لە کەلتووری خۆمان دا هەیە لە بەرهەمەکانیان دا بخەنە روو، بێ گومان ئاکامانێکی بەسوود و بحاڵەتانی جیاوازمان لە نیگارکێشانی خۆمان دیوەتەوە. تەنانەت هەندێ بەرهەم پیشان نادەن کە نیگاری ئێرانی، ئەورووپی یان ئەمریکی و…ن و بەم پێیە ئەو بەرهەمانە ناتوانن شوناسی رەسەنی نیگاری ئێمەیان لە خۆ دا هەڵگرتبێت. وا تێ دەگەم کە ئەم بەرهەمانە نەتوانن جێگەیەکی لەبار بۆ خۆیان لە دونیا دا بکەنەوە، چوون ئەو کەسانەی کە لەم رێگایە دا و لە شوێنە جیاوازەکانی دونیا کار دەکەن هەنگاوگەلێکی خێراتریان بە نیسبەت ئێمە هەڵگرتووە. من وا بیر دەکەمەوە کە ئەگەر نیگارکێشە ئێرانییەکان بگەڕێنەوە بۆ رەسەنایەتی ئیرانی خۆیان و بتوانن ئەو ناوەرۆکە قووڵەی کە لە کەلتووری خۆمان دا هەیە لە بەرهەمەکانیان دا بخەنە روو، بێ گومان ئاکامانێکی بەسوود و بەکەڵکمان دەبێت. لێرە دا بۆ ئەو بنەماڵانەی کە خاوەنی منداڵی هەڵکەوتوو لە بواری نیگارکێشانن پێشنیار دەکەم؛ بینراوە کە هەندێک دەڵێن کە ناتوانرێت لە رێگەی نیگارکێشانەوە ژیان ببەینە سەر یان هونەر نابێت بە نان و ئاو! بە پێچەوانەوە من وا بیر دەکەمەوە کە ئەگەر بنەماڵەکان ئاگادار بوونەوە کە رۆڵەکانیان (چ کوڕ چ کچ) خاوەنی هەڵکەوتووییەکی تایبەتن، رۆڵەکانیان لە رێگەی هونەر دا رێنوێنی بکەن. یارمەتی و پاڵپشتی رۆڵەکانیان بکەن تاکوو تواناییەکانی خۆیان بخەنە روو. هەر بەو شیوە کە باوکم (د خ)بە نیسبەت هۆگری و هەڵکەوتوویی من بۆ نیگار بێ لایەن و سەرنج نەبوو و منی بۆ ئەنجامدانی کارە هونەرییەکان هان دەدا کە من بۆ ئەو بۆنەیە خودا شوکر دەکەم. لە دۆخی ئێستا دا من لە بارودۆخی هونەری خۆم زۆر رازیم. ئێمە بەوەڕان و بنەماگەلی گەورە و بنەڕەتیمان لە ئایین و
مەزهەبی خۆمان هەیە، دەزانین خوداوەند رزق گەیەنەرە و چارەنووس و رزقی خەڵکی لە دەستی پڕتوانی ئەو دایە و بە بی خواستی ئیلاهی هیچ ژیانێک نایەتە دی و ناگاتە کەماڵ. کەواتە کاتێک کە ئەم خاڵەمان قبووڵە، دەبی ئەمەش بزانین کە کە ئیشێک یان پیشەیەک خۆی لە خۆیدا ناتوانێت بۆ خۆی نرخ و بەها دەستەبەر بکات. تەنها خودایە کە دەتوانێت رزق و رۆزی هەر بەندەیەک دیاری بکات.دیسانەوەش دەڵێم کە دەبێت بنەماڵەکان رۆڵەکانیان هان بدەن تاکوو ئەو هونەرەی کە هۆگریین پێڕەو بکەن و هۆگرییەکانیان بە خەسار نەچێت. هیوادارم و ئین شەڵڵا رۆڵەکانیان بگەنە پلە و ئاستە باڵاکانی هونەر و لە کەلتووری داهاتووی وڵات نرخ و جێگە و پێگەیەکی تایبەت و درەوشاوەیان هەبێت.
-مامۆستا بەڕای ئێوە چۆن دەکرێت لە رێگەی پاراستنی شوناسی کەلتووری، هونەری نەتەوەییمان دەتوانێت لەگەڵ جیهانی دەرەوە دا پێوەندی درووست بکات؟
ئێمە دەتوانین ئەم پرسە لە لایەنە جۆراوجۆرەکان لێک بدەینەوە. بەڵام ئێمە دەتوانین لە رووی شێواز(سبک)ەوە پێوەندی بگرین یان لە رێگەی پەرەپێدان و گەیاندنی هونەری ئێرانی بۆ وڵاتە جیاوازەکانی جیهان.
ئەگەر چاوێک بخشێنین بە شوێنە جۆراوجۆرەکانی دونیا و موتاڵایان بکەی، دەبینین کە بەرهەمە هونەرییەکان لە هەر شوێنێک دۆخی تایبەتی خۆیان هەیە. بۆ نموونە نیگاری چینی یان کارە دەسکردە چینییەکان تەنها زەمانێک توانیان لە دونیا دا بڵاو ببنەوە کە ئەکەم: لە رووی جینس و مەتریاڵەوە لە پلەیەکی زۆر باش بوو، و دووهەم؛ رەسەنایەتی خۆی پاراستبوو.
-مامۆستا داهاتووی هونەرە نەتەوەیی و ئیلامییەکان چۆن دەبینن؟
من داهاتووی هونەرە نەتەوەیی و ئیسلامییەکانی ئێران زۆر باش دەبینم. چوون من هەر ساڵێک دێمەوە بۆ ئێران و موتاڵا دەکەم دەبینم گەڕانەوەیەکی باش لە پانتای هونەرە ئێرانی و ئیسلامییەکان دا هاتۆتە ئاراوە. من لە ساڵانی پێشوو دا کە وانەم دەگوتەوە لەگەڵ کێشەگەلێکی زۆر رووبەڕوو بووم و ئەوەش حاڵەتی خۆرئاوا پەرەستی
شوناسی کەلتووری، هونەری نەتەوەییمان دەتوانێت لەگەڵ جیهانی دەرەوە دا پێوەندی درووست بکات؟
ئێمە دەتوانین ئەم پرسە لە لایەنە جۆراوجۆرەکان لێک بدەینەوە. بەڵام ئێمە دەتوانین لە رووی شێواز(سبک)ەوە پێوەندی بگرین یان لە رێگەی پەرەپێدان و گەیاندنی هونەری ئێرانی بۆ وڵاتە جیاوازەکانی جیهان.
ئەگەر چاوێک بخشێنین بە شوێنە جۆراوجۆرەکانی دونیا و موتاڵایان بکەی، دەبینین کە بەرهەمە هونەرییەکان لە هەر شوێنێک دۆخی تایبەتی خۆیان هەیە. بۆ نموونە نیگاری چینی یان کارە دەسکردە چینییەکان تەنها زەمانێک توانیان لە دونیا دا بڵاو ببنەوە کە ئەکەم: لە رووی جینس و مەتریاڵەوە لە پلەیەکی زۆر باش بوو، و دووهەم؛ رەسەنایەتی خۆی پاراستبوو.
-مامۆستا داهاتووی هونەرە نەتەوەیی و ئیلامییەکان چۆن دەبینن؟
من داهاتووی هونەرە نەتەوەیی و ئیسلامییەکانی ئێران زۆر باش دەبینم. چوون من هەر ساڵێک دێمەوە بۆ ئێران و موتاڵا دەکەم دەبینم گەڕانەوەیەکی باش لە پانتای هونەرە ئێرانی و ئیسلامییەکان دا هاتۆتە ئاراوە. من لە ساڵانی پێشوو دا کە وانەم دەگوتەوە لەگەڵ کێشەگەلێکی زۆر رووبەڕوو بووم و ئەوەش حاڵەتی خۆرئاوا پەرەستی و شەپۆلە نوێکەی بوو کە لە هونەری ئێمە بە زەقی دەبینرابەڵام لە
ئێستا دا دەبینین کە بە درووست بوون و بنیات نانی پێشانگاگەل و چوونەسەرەوەی هۆگریی گەنجانی ئێمە کە هاتوونەتە ناو ئەم بوارەوە، بەرە بەرە سەرنجی گشتی بەرەو هونەرە رەسەنە ئیسلامییەکان زۆرتر دەبێت. جێگەی خۆشحاڵی و هیوادارییە، هیوادارم بە بنیات نانی زانکۆکان و درووست کردنی لءژنە هونەرییەکان، نیگاری رەسەنی ئێرانی بتوانێت لە زەینی گشتی دا زۆرتر جێگەی خۆی بکاتەوە و خۆی بخاتە روو بە وتەی حافزی شیرازی:
سالها دل طلب جام جم از ما مي کرد – وآنچه خود داشت ز بيگانه تمنا مي کرد
واتە ساڵانێکی زۆر دڵ داوای شتێکی ئەفسووناوی و دوورەدەستی وەکوو جامی جەمی دەکرد و بە دوای دا وێڵ و عەوداڵ بوو بەڵام تێ نەدەگەیشت کە ئەو شتەی کە لە شوێنیتر و لای کەسیتر بە دوای دا وێڵە لای خۆیەتی و هەر خۆیەتی.
ئێمە لە کەلتوور و هونەری خۆمان دا رەسەنایەتییەکی گەورەمان هەیە و بە باوەڕی من پێویست نییە دەست بە داوێنی شوێنەکانی دیکەی دونیا بین. ئەوەی کە حاشاهەڵنەگرە ئەمەیە کە دەبێت نیگارکێشان و هونەرمەندە ئێرانییەکان کە پێ دەنێنە ئەم رێگایەوە پێویستە بە نیسبەتی ئەو شتەی کە لە دونیا دا روو دەدات بێ سەرنج نەبن، ئەو شتانەی کە لە هونەری باقی وڵاتانیتر هەیە فێری بن و لە ناو هونەری خۆیان دا بیتوێننەوە، نەک ئەوەی کە هونەری خۆیان لە ناو هونەری دونیا دا بتوێننەوە.
-مامۆستا لە کۆتایی ئەم وتووێژە دا ئایا رێنوێنی و پێشنیارێکتان بۆ هونەرمەندە نیگارکێشەکان و بە تایبەتی ئەو گەنجە هونەرمەندانەی کە دێنە ناو دونیای نیگاری ئێرانییەوە و هەوڵ دەدەن، هەیە؟
من تەنها شتێک کە دەتوانم بیڵێم ئەمەیە: ئەو شتەی کە دەتوانێت هونەرمەندەکان بگەیەنێتە پلەیەکی بەرز لە سەرووی هەموو شتێکەوە، ئیمان بە خودایە. باوەڕ و رێزی بێسنووربە زاتی پاکی خۆیان دا بیتوێننەوە، نەک ئەوەی کە هونەری خۆیان لە ناو هونەری دونیا دا بتوێننەوە.
-مامۆستا لە کۆتایی ئەم وتووێژە دا ئایا رێنوێنی و پێشنیارێکتان بۆ هونەرمەندە نیگارکێشەکان و بە تایبەتی ئەو گەنجە هونەرمەندانەی کە دێنە ناو دونیای نیگاری ئێرانییەوە و هەوڵ دەدەن، هەیە؟
من تەنها شتێک کە دەتوانم بیڵێم ئەمەیە: ئەو شتەی کە دەتوانێت هونەرمەندەکان بگەیەنێتە پلەیەکی بەرز لە سەرووی هەموو شتێکەوە، ئیمان بە خودایە. باوەڕ و رێزی بێ سنوور بە زاتی پاکی ئیلاهی.هونەرمەندی نیگارکێش ئەو قەڵەمەی کە لێی دەدات و دەیکێشێت جگە لەبەر رەزای پەروەردگار نەبێت و بێجگە لە پێواندنی رێگەی خاوێن کردنەوەی نەفس و پاڵاوتنی دەروونی خۆی نابێت هیچ کار و جووڵەیەک بکات. هونەرمەند بەر لەوەی کە بیەوێت هونەرمەندێکی راستەقینە بێت، دەبێت رۆح و نەفسی خۆی بپاڵێوێت و بە هەوڵ و موتاڵا، بەتایبەتی لە دونیا و ژیان و حاڵەتەکانی هونەرمەندانی تر، بیرێکی باش بخاتە روو. بەڕای من هونەرمەند نابێت بەر لە ئەنجامدانی ئیشەکەی بیر لە داهات و دەرامەتی بکاتەوە. ئەگەر هونەرمەند باش کار بکات، بێ گومان ئەم کارە دەبێتە هۆی ئەوەی کە دەرامەتێکی باشیشی هەبێت. لە سەرەتای کار دا نابێت بیر بکەینەوە کە دەبێت چەندە ئیش بکەین تاکوو بۆ ژیانمان بەس بێت، بەڵکوو هونەرمەندێک دەبێت بە گیانبازییەوە هەوڵ بدات تاکوو بتوانێت ئینشائەڵڵا سەرکەوێت.