جام کوردی:
ده‌فرایه‌تی هه‌ره باڵای پیشه‌سازی گه‌شتیاری و کرانه‌وه‌ی که‌ش و هه‌وایه‌کی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، هیوای زۆری بۆ گه‌شه و په‌ره‌پێدانی ئه‌م پیشه‌سازییه خستووه‌ته‌ڕوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پێده‌چێت چه‌ندین به‌ربه‌ستی جۆربه‌جۆر به سه‌رچاوه‌ی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی، ئه‌م پیشه‌سازییه‌ی ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر کردووه‌ته‌وه که ده‌ره‌نجامێکی به ده‌ر له زیان و خه‌ساری بۆ داهاتووی ئێران نابێت.
ئێران، وڵاتی کۆن و سرنج‌ڕاکێشی ئێمه، ده‌فرایه‌تی هه‌ره زۆری بۆ گه‌شه‌پێدانی که‌رتی گه‌شتیاری هه‌یه. وڵاتی چوار وه‌رزی ئێمه به هه‌بوونی ڕاکێشیگه‌لی سرووشتی، که‌ش و هه‌وا، پێکهاته‌کان، زمان و خواردنه‌کان و … و له هه‌مان کاتدا به کلتور و شارستانییه‌تێکی ده‌وڵه‌مه‌ند ناسراوه و ده‌توانێت ببێته یه‌کێک له ئامانجه گه‌شتیارییه‌کانی جیهان. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه، له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو، چاوی گه‌شتیارانی بیانی به ڕووی جوانییه‌کانی ئێران‌دا هه‌ڵنه‌هاتووه.
له‌مڕۆدا پیشه‌سازی گه‌شتیاری له سه‌ر ئاستی جیهانی وه‌ک یه‌کێک له جۆربه‌جۆرترین و گه‌وره‌ترین پیشه‌سازییه‌کان و سه‌رچاوه‌ی داهاتی زۆر ناسراوه و به مه‌کینه‌ی گه‌شه‌پێدانی وڵات ناوی لێ ده‌برێت. له‌م ڕووه‌شه‌وه سه‌رمایه‌گوزاری له وه‌ها پیشه‌سازییه‌کدا له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به‌ره‌و زیاتربوون ده‌ڕوات، به تایبه‌ت له‌و وڵاتانه‌ی که ئاسه‌واره مێژووییه‌کان و ڕاکێشیگه‌لی سرووشتی و گه‌شتیاری زۆریان تێدا ده‌بینرێت. گرنگتر ئه‌وه‌شه که پیشه‌سازی گه‌شتیاری به‌ده‌ر له داهاتی زۆر، به پیشه‌سازییه‌کی خاوێن و فه‌رهه‌نگی ناسراوه و یارمه‌تیده‌ری چاره‌سه‌ربوونی کێشه‌ی بێکاریش ده‌بێت. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که له ئێران، هاوکات له گه‌ڵ هه‌بوونی کێشه و گرفتی زۆر له به‌رده‌م گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م که‌رته‌دا، پلانێکی تۆکمه و گرنگ بۆ مسۆگه‌ربوونی ئه‌م ئامانجه بوونی نییه، مه‌خابن ئه‌وه‌ش که هه‌ندێک به هه‌ر شێوازێک له هه‌وڵی خوڵقاندنی کێشه و گرفتدان له به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی ئه‌م پیشه‌سازییه هه‌ره گرنگه‌دا. له درێژه‌دا ئاماژه به چه‌ندین خاڵ ده‌ده‌ین.
1)ڕێکخراوه‌کانی جیهانی وه‌ک یۆنسکۆ له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به‌رده‌وام ئێرانیان وه‌ک ئامانجێکی هه‌ره جوانی گه‌شتیاری ناساندووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، ئه‌م ده‌فرایه‌تییه باڵایه تا ئێستا به پێی پێویست گه‌شه‌ی نه‌کردووه. هه‌ندێک له شاره‌زایانی بواری گه‌شتیاری هۆکاری ئه‌م دواکه‌وتنه‌ش به چه‌ندین خاڵی گرنگی وه‌ک نه‌بوونی کلتوری پێشوازی له گه‌شتیاران له وڵاتی ئێران، هه‌وڵی ژماره‌یه‌ک له وڵاتان و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ناوچه‌که‌ش بۆ سڕینه‌وه‌ی توانا و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئێران له بازاڕه جیهانییه‌کان و هه‌ندێک بیرۆکه‌ی ته‌سکی ناوخۆیی ده‌زانن. له‌م نێوه‌نده‌دا ڕه‌نگه بتوانین کاریگه‌رترینی ئه‌م هۆکارانه به نه‌بوونی پلان‌داڕێژی پێویست بۆ گه‌شه‌ی که‌رتی گه‌شتیاری له وڵات و نه‌بوونی ئه‌و تێڕوانینه‌ی بزانین که گه‌شتیاری به یه‌کێک له بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی گه‌شه‌ی ئێران دابنێت.
2)به‌ده‌ر له دابین کردنی به‌ستێنی ئابوری و شاری پێویست له پێناو گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیاری و پێشوازی شیاو له‌و گه‌شتیارانه‌ی که سه‌ردانی ئێران ده‌که‌ن، ئه‌م پیشه‌سازییه پێویستی به به‌ستێنی فه‌رهه‌نگی هه‌ره زۆر ده‌بێت، ئه‌و به‌ستێنانه‌ی که ده‌توانێت له ڕێگای فێرکاری به تایبه‌ت له قوتابخانه‌کانه‌وه هه‌وڵی دابین کردنی بدرێت. ئه‌ڵبه‌ت خه‌ڵکی وڵاتی ئێمه به‌رده‌وام به میواندۆست و دڵۆڤان له گه‌ڵ گه‌شتیاران ناسراون و هه‌ڵسووکه‌وتی دۆستانه‌ی ئه‌وان به‌رده‌وام وه‌ک بیره‌وه‌رییه‌کی شیرین لای گه‌شتیاران ماوه‌ته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، سه‌رمایه‌گوزاری فه‌رهه‌نگی له‌م بواره‌دا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئه‌م که‌رته بێت.
3)گه‌شتیاری وه‌ک بواره‌کانی دیکه که چاوه‌ڕوان ده‌کرا پاش ده‌ستبه‌کاربوونی کابینه‌ی چاره‌سه‌ر و هیوا به سه‌رۆکایه‌تی حه‌سه‌ن ڕۆحانی به تایبه‌ت پاش ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی و ئاشته‌وایی له گه‌ڵ جیهان، گه‌شه‌ی زیاتری هه‌بێت، به‌ڵام ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێک کێشه‌ی ناوخۆیی به ناوی نیگه‌رانی بووه‌ته‌وه. ئه‌ڵبه‌ت لایه‌نه توندڕۆکانی ناوخۆیی ساڵه‌هایه له پێناو ڕێگری له گۆڕانکاری و ئاشته‌وایی له گه‌ڵ وڵاتانی جیهان هه‌وڵه‌کانیان ده‌ستپێکردووه، به‌ڵام پاش ڕێکه‌وتننامه‌ی ناوه‌کی، هه‌وڵه‌کانیان له پێناو کاڵ کردنه‌وه‌ی هیواکانی دانیشتووانی ئێران زیاتر کردووه. ئه‌وه‌ی که جێی داخ و که‌سه‌رێکی زۆره، ئه‌وه‌یه که به‌ده‌ر له کرده‌وه به‌رچاوه‌کانیان، هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه که یاسای وا په‌سه‌ند بکرێت که بۆ نموونه ڕێگری له هاتنی ئه‌و گرووپه گه‌شتیارییانه بکرێت که تێکه‌ڵاون، واته ژن و پیاویان تێدایه. نموونه‌ی ئه‌مه‌ش به داخه‌وه له له بازگه‌ی پۆلیسی هاتووچۆی نایین وه‌ک یه‌کێک له شاره هه‌ره گرنگه‌کانی ئێران له ڕووی گه‌شتیارییه‌وه بینراوه که ته‌نیا به هۆی تێکه‌ڵاوبوونی ئه‌و گرووپه‌وه، هه‌ڵسووکه‌وتی نه‌شیاوی له گه‌ڵیان هه‌بووه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدا بووه که زۆربه‌ی ئه‌و ژن و پیاوانه وه‌ک هاوسه‌ر بوون.
4)یه‌کێک له گرنگترین هۆکاره‌کانی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی گه‌شتیاری، که‌ڵک وه‌رگرتنه له ده‌فرایه‌تی میدیایی له پێناو پیشاندانی جوانییه‌کانی که‌رتی گه‌شتیاری و فه‌رهه‌نگی و هاندانی جیهانیان بۆ سه‌ردانیکردنی وڵاتی ئێران. زۆربه‌ی خه‌ڵکی جیهان سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و فلێمی جوانییه‌کانی ئێران، هێشتا ئاشنایه‌تیی ئه‌وتۆیان له گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌دا نییه. له‌م نێوه‌نده‌دا ده‌توانین بڵێین که وڵاتی ئێمه له به‌شی میدیایی و له پێناو ناساندنی توانا گه‌شتیارییه‌کان زۆر به لاوازی ده‌رکه‌وتووه و له به‌رامبه‌ر، هه‌ندێک وڵاتی ڕکابه‌ری ئێمه به باشترین شێواز و پیشه‌ییانه له‌م بواره‌دا چالاکییان کردووه.
5)یه‌کێک له گرنگترینی ئه‌و خاڵانه‌ی که له کۆتاییدا پێویسته ئاماژه‌ی پێ بده‌ین، پێویستی گه‌شه‌پێدانی که‌رتی گه‌شتیارییه به ئامانجی که‌م کردنه‌وه‌ی به‌سراوه‌یی ئابوری وڵات به سه‌رچاوه‌کانی وزه وه‌ک نه‌وت و گاز. کێشه و گرفته ژینگه‌ییانه‌که‌ی ساڵانی ڕابردوو نه‌ک ته‌نیا گه‌شتیاری و جوانییه‌کانی ئێران، به‌ڵکوو ژیانی ملیۆنان دانیشتووی ئێرانی ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ده‌کاته‌وه و له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ڕه‌وته‌ش، له داهاتوویه‌کی نزیکدا ژماره‌یه‌کی زیاتر له سه‌رچاوه‌کان و ڕاکێشییه گه‌شتیارییه‌کانی وڵاتی ئێمه به‌ره‌و له ناوبوون ده‌ڕوات.
وڵاتانی هه‌ژار و که‌م داهاتی وه‌ک ئۆگاندا، کنیا، نامبیا و … له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوو به تێگه‌یشتن له ده‌فرایه‌تییه هه‌ره باڵاکانی پیشه‌سازی گه‌شتیاری، سه‌رمایه‌گوزاری زۆریان له‌م بواره‌دا ئه‌نجام داوه و که‌رتی گه‌شتیاری ئه‌م وڵاتانه‌ش پێشکه‌وتنی به‌رچاوی هه‌بووه. له‌م نێوه‌نده‌دا پێویسته که وڵاتی ئێمه به سه‌رمایه‌گوزاری له‌م بواره گرنگه‌دا، پلانی گونجاوی بۆ گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی سه‌وز و خاوێنی گه‌شتیاری هه‌بێت.