جام کوردی:
گرنگترین یه‌که‌مایه‌تی دانیشتووانی جیهان چییه؟ ئه‌مه پرسیارێکه که گالۆپ له ڕاپرسییه گه‌وره‌که‌ی خۆی له کۆتایی ساڵی 2015 ئاراسته‌ی کردووه.
به پێی ئه‌م ڕاپرسییه که له زیاتر له 160 وڵاتی جیهاندا ئه‌نجام دراوه، ڕوون بووه‌ته‌وه که له سه‌ده‌ی ڕابردوودا، خولیای ئاشتی جیهانی، ئازادی و هه‌بوونی نێعمه‌تی بنه‌ماڵه وه‌ک گرنگترین داواکاری خه‌ڵک، جێی خۆی داوه‌ته هه‌بوونی هه‌لی کاری گونجاو.
ئه‌م گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵناسییه ده‌توانێت له ئاکامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی زانیارییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ژار له ڕێگای به‌کارهێنانی ته‌له‌فزیۆن، ئینته‌رنێت و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی ژیانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان بێت. له ئێستادا خه‌ڵک به گشتی ده‌ستیان به زانیارییه‌کان ده‌گات و ئاگایان له سه‌رجه‌م بابه‌ته‌کان هه‌یه.
دامه‌زراوه‌ی کلیفتۆن بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م داواکارییه گشتییه، واته هه‌بوونی هه‌لی کاری گونجاو، دامه‌زراوه. ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه، به‌رزکردنه‌وه‌ی توانا و لێهاتوویی خه‌ڵکه به پشت به‌ستن به خاڵه به‌هێزه‌کانی ئه‌وان تا له‌و ڕێگاشه‌وه بتوانن له پێناو دابین کردنی بازرگانییه بچووکه‌کان یارمه‌تیده‌ر بن.
به پێی ڕاپرسییه‌کانی گالۆپ له 7 ملیار دانیشتووانه‌که‌ی جیهان، 3 ملیار و 200 ملیۆن له‌وان، به ته‌مه‌نه‌کانن له خولیای هه‌بوونی هه‌لی کاری گونجاویان له سه‌ردایه. له‌م ڕاپرسییه‌دا هه‌لی کاری گونجاو به‌وه پێناسه کراوه که 30 کاتژمێر ئیش کردن له حه‌وته‌یه‌ک و وه‌رگرتنی مووچه له خۆ ده‌گرێت. به پێی ئه‌م پێناسه‌یه، له جیهاندا ته‌نیا یه‌ک ملیار و 300 ملیۆن که‌س هه‌لی کاری گونجاویان هه‌یه و یه‌که ملیار و 900 ملیۆن که‌سی دیکه پێویستیان به بارودۆخی گونجاوی ئیش کردن هه‌یه.
ده‌ره‌نجام و ڕاگه‌ێندراوه فه‌رمییه‌کان سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی بێ‌کاری که له لایه‌ن ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار ILO بڵاو کراوه‌ته‌وه، جیاوازی تێدا ده‌بینرێت. به پێی ئاماره‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه، ڕێژه‌ی بێ‌کاری له سه‌ر ئاستی جیهانیدا له سه‌دا 9/5 بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که ڕاپرسییه‌که‌ی گالۆپ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ی به له سه‌دا 32 ناو بردووه.
جیاوازییه‌کان به هۆی ئه‌وه‌یه که ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی کار، ئیش و کاره نافه‌رمییه‌کان وه‌ک ده‌ستگێڕی و کشتووکاڵی وه‌ک هه‌لی کار ناو بردووه، له کاتێکدا که گالۆپ، پێناسه‌یه‌کی پێشکه‌وتووی بۆ هه‌لی کار هه‌یه. به‌م پێیه‌ش ده‌توانین بڵێین که ئاماری له سه‌دا 32 پیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که له سه‌دا 32ی دانیشتووانی جیهان له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون که هه‌لی کاری گونجاو و شیاویان هه‌بێت.
به بڕوای دامه‌زراوه‌ی کلیفتۆن ئه‌م خولیایانهش که مسۆگه‌ر نه‌کراون، ده‌توانن گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی ناسه‌قامگیری نێوان دانیشتووانی جیهان بێت، به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه ده‌توانێت چاره‌سه‌ر ببێت. به پێی توێژینه‌وه‌کانی گالۆپ، ڕوون بووه‌ته‌وه که گه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی وڵاتان و ده‌سکه‌وتنی هه‌لی کاری گونجاو به بازرگانییه بچووکه‌کانه‌وه گرێ دراوه، هه‌ر بۆیه دامه‌زراوه‌ی کلیفتۆن نیازی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به‌شێکی گه‌وره‌ی هێز و توانای خۆی له پێناو گه‌شه‌ی ئستارتۆپهکان له جیهاندا ته‌رخان بکات.
له ئێستادا سێ کێشه‌ی گه‌وره سه‌باره‌ت به بارودۆخی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار بوونیان هه‌یه که هه‌ر سیاسه‌تێک له پێناو باشتربوونی ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه، په‌یوه‌ندی به چاره‌سه‌ربوونی خێرای ئه‌م کێشانه‌وه هه‌یه:
– دابه‌زینی ده‌رفه‌تی کسم و کاری ئازاد له سه‌ر ئاستی جیهان. بۆ نموونه له ئه‌مریکا له ساڵی 2008 به‌دواوه، ژماره‌ی بازرگانییه بچووکه‌کان به‌راورد به بازرگانییه‌کانی نوێ زیاتر به‌ره‌و له ناوچوون ڕۆیشتوون.
– به‌ده‌ر له ڕێژه‌ی له سه‌دا 32ی بێ‌کاری به‌ته‌مه‌نه‌کانی جیهان، ڕێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌مریکی به‌راورد به وڵاتانی دیکه‌ی جیهان که خاوه‌ن هه‌لی کاری به‌رده‌وامن له ماوه‌ی 35 ساڵی ڕابردوو نزمترین ئاستی تۆمار کردووه.
– بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه سه‌باره‌ت به به‌ڵێنی پیشه‌یی و چۆنیه‌تی پێشکه‌وتن له بارودۆخی پیشه‌گه‌ری. ئه‌م بیرۆکه‌یانه به گشتی له سه‌ر خاڵه لاوازه‌کان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه و له‌و بڕوایه‌دان که پێویسته خه‌ڵک له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی باوردۆخی ئیش و کاری خۆیان هه‌نگاو بنێن. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که پێداگری له سه‌ر خاڵه به‌هێزه‌کان ده‌توانێت ده‌ره‌نجامی باشتری هه‌بێت.
سه‌رچاوه: گالۆپ
وه‌رگێڕان: جام کوردی