جام کوردی:
ساڵی 2015 له گه‌ڵ شێوازێکی نوێی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا هاوڕێ بوو، دژایه‌تی سیستماتیک له گه‌ڵ هاوکارییه‌کی سنوردار. به‌راورد به ساڵی 2014 که داگیرکردنی کرێمه، که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌ی مالیزیا، قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا و گه‌مارۆ ئابورییه‌کانی ڕووسیا تێیدا ڕووی دا، ساڵی 2015 ده‌توانین به ساڵێکی ئارام ناو ببه‌ین. ئه‌م ساڵه به وتووێژه‌کانی مینسک 2 و به ئامانجی دابه‌زاندنی ئاڵۆزییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا ده‌ستیپێکرد و له درێژه‌دا به دانوستانه‌کانی ده‌سکه‌وتنی چاره‌سه‌ری سیاسی قه‌یرانی سوریا درێژه‌ی هه‌بوو و به ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی نێوان تاران و کۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 1+5 کۆتایی هات. ئایا ئه‌م ئاسته له هاوکاری و دیپلۆماسی به هێمایه‌کی زیاتربوونی هاوکارییه‌کان له ساڵی نوێ‌دا داده‌نرێت؟ ئه‌گه‌ر به چاویلکه‌ی ڕاستییه‌وه له بابه‌ته‌کانی نێوان هه‌ردوولا و ناکۆکییه‌کانی ئێستایان بڕوانین، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره چه‌ندان ئه‌رێنی نابێت.
له قۆناغی یه‌که‌م، بنه‌ڕه‌تی ناکۆکییه‌کانی نێوان ڕووسیا و ڕۆژئاوا پێویسته له به‌رچاو بگیردرێت. له نێوان شێوازی بیرکردنه‌وه و تێگه‌یشتنی هه‌ر دوولا که‌لێنی زۆر ده‌بینرێت. به‌شێکی زۆری سیاسه‌توانانی ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا، ڕووسیا وه‌ک وڵاتێک ده‌بینن که له هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه بۆ هێزی سه‌رده‌مانی پێشوو و خوڵقاندنی کێشه‌یه بۆ سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی به تایبه‌ت بنه‌ماکانی ڕۆژئاوایی ئه‌م سیسته‌مه. تێڕوانینی ڕۆژئاوا به‌رامبه‌ر به پوتین، وه‌ک دیکتاتۆرێکه که له ناوخۆدا هه‌وڵی سه‌رکووت کردنی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و له ئاستی ده‌ره‌کیشدا بیر له تێکدانی سه‌قامگیری وڵاتانی دراوسێی ڕووسیا ده‌کاته‌وه.
ڕووسیا، ئه‌مریکا وه‌ک کاراکته‌رێک ده‌بینێت که له سه‌رجه‌م ئامرازه‌کانی به‌رده‌م له پێناو پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات بۆ هێزه‌کانی دیکه وه‌ک ڕووسیا و چین له ڕێگای شۆڕشه ڕه‌نگییه‌کانه‌وه کێشه بخوڵقێنێت و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئاڵۆزی ببات. مۆسکۆ گه‌مارۆکانی ڕۆژئاوا و هه‌وڵه‌کانی له بلۆکه ئابورییه‌کانی وه‌ک ترانس پاسیکیف وه‌ک چه‌کێکی دژ به خۆی ده‌زانێت. نه‌بوونی متمانه‌یی سیستماتیک له نێوان سه‌رکرده‌کان و کۆمه‌ڵگای ڕۆژئاوا له لایه‌که‌وه و سه‌رکرده و کۆمه‌ڵگای ڕووسیا له لایه‌کی دیکه‌وه، بووه‌ته ڕێگر له دابین کردنی دیالۆگی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوانیان.
یه‌کێک له گرنگترین هێماکان که پیشان ده‌دات په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دوو وڵات به‌ره‌و پێشکه‌وتن ڕۆیشتووه، که‌مبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا دژ به ڕووسیایه، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که به‌شی زۆری گه‌مارۆکانی واشنتن دژ به مۆسکۆ له ساڵی 2016 پارێزراو ده‌بێت. پێوه‌ری هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکان، به‌رده‌وام هه‌مان ڕێکه‌وتنی مینسک 2 ده‌بێت. مۆسکۆ چه‌ندان خوازیاری جێبه‌جێ کردنی بڕگه‌کانی ئه‌م ڕێکه‌وتنه نییه. بۆ نموونه ڕووسیا نایه‌وێت به ته‌واوی سه‌ربازانی خۆی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆکرانیا بکشێنێته‌وه و کۆنتڕۆڵی ئه‌م ناوچه‌یه به حکومه‌تی ناوه‌ندی بدات. ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری هه‌ڵپه‌ساردن یان هه‌ڵگرتنی به‌شێک له گه‌مارۆکانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا وه‌ک خۆی ده‌مێنێته‌وه.
چاره‌سه‌ربوونی سیاسی قه‌یرانی سوریا به گومانه‌وه لای هه‌ردوولا ده‌بینرێت. ڕووسیا و ئه‌مریکا چه‌ندان خوازیاری هاوکاری سه‌ربازی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و شکستی گرووپی تیرۆریستی داعش نین. ئامانجی سه‌ره‌کی ڕووسیا له سوریا، پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له لوتکه‌ی هێزی ئه‌م وڵاته‌یه.
ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری ڕێکه‌وتنی وڵاتانی زلهێز سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ناوخۆیی و داهاتووی سیاسی سوریا، هێزه‌کانی ناوچه‌که وه‌ک ئێران، تورکیا و عه‌ره‌بستان ئامرازێکی به‌هێزی لاوازکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه ده‌بن. زیاتربوونی ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئه‌نکه‌ره و مۆسکۆ یه‌کێکی دیکه له کێشه‌کانی به‌رده‌م ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌بن.
له ئاکامدا ده‌توانین بڵێین که ڕۆژژمێری سیاسی ڕووسیا و ئه‌مریکا پیشانده‌ری ئه‌گه‌ری هه‌ره زۆری ئاڵۆزییه‌کانی نێوان ئه‌م دوو وڵاته ده‌بێت. سه‌رجه‌م به‌ربژێرانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا تێڕوانینی ڕادیکاڵیان سه‌باره‌ت به ڕووسیا هه‌یه. له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا، چاوه‌ڕوانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هاوکارییه‌کانی نێوان واشنتن و مۆسکۆ له ساڵی ئه‌گه‌رێکی دوور ده‌بێت.
ڕووسیا هه‌ڵبژاردنه‌کانی دۆمای له پێشه. به زیاتربوونی دژایه‌تی کردنی ڕۆژئاوا له ڕووسیا و ئیدانه‌کردنی ڕۆژئاوا به هۆی بارودۆخی ناله‌باری ئابوری ڕووسیا، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پارله‌مانی داهاتووی ئه‌م وڵاته له لایه‌ن دژبه‌رانی ڕۆژئاوا کۆنتڕۆڵ بکرێت.
کاردانه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕووسیا به‌رامبه‌ر به توێژینه‌وه‌کانی هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆن سه‌باره‌ت به گه‌نده‌ڵی له دام و ده‌زگا حکومییه‌کان پیشان ده‌دات که به‌رپرسانی کرملێن ئه‌مه به پیلانی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریکا ده‌زانن. هه‌ندێکی دیکه له‌و بڕوایه‌دان که له داهاتوودا سه‌رکووت کردنی ڕێکخراوه ناحکومییه‌کان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ له ڕووسیا زیاتر ده‌بێت.
هه‌ر بۆیه، هه‌ل و مه‌رجی زاڵبوو پیشان ده‌دات که دیالۆگی نێوان ڕۆژئاوا و ڕووسیا تا چه ڕاده‌یه‌ک ئه‌سته‌م و دژواره.
سه‌رچاوه: دامه‌زراوه‌ی کارنگی
وه‌رگێڕان: جام کوردی