ئەمریکا بەرجامی پێ شێل کردووە/ هەڵوێستی فەرمی دەوڵەت دەبیت فەوری رابگەیەنرێت
٨ کەس لە نوێنەرانی پەرلەمانی شۆرای ئیسلامی ئیران لە نامەیەک دا بۆ سەرۆک کۆمار رایانگەیاند کە ئەمریکا بەرجامی پێ شێل کردووە و دەوڵەت دەبی هەڵوێستی فەرمی خۆی راگەیەنێت.
بەپێی راپۆرتی جامی کوردی لە هەواڵنێری پەرلەمانیی هەواڵنێری فارس؛ ٨ کەس لە نوێنەرانی مەجلیسی شوورای ئیسلامی لە نامەیەکدا بۆ حوجەت و الئیسلام حەسەنی رۆحان، سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، لەبارەی نامەکەی بەڕێزیان بۆ وەزیری بەرگری بۆ گەشەپێدانی توانایی پیشەیی و پرۆژەی مووشەکیی ئێران، خوازیاری دەربڕین و خستنە رووی هەڵوێستی فەرمی دەولەت لە هەمبەر کردە دژبەرانەکانی ئەمریکا لە ئاستی ئێران بوون.
دەقی تەواوی ئەم نامەیە بەم شێوەیەیە:
بسمالله الرحمن الرحیم
برای بەڕێز
جەنابی ئاغای دوکتۆر رووحانی
سەرۆک کۆماری بەڕێز
لەگەڵ سڵاو و رێز؛
لە سەر خۆمان بە ئەرکی دەزانین وەکوو نوینەرانی نەتەوە لە جەنابتان وەکوو بەرزترین بەرپرسی فەرمی وڵات پاش پلەی رێبەری، بە بۆنەی وەلامی بوێرانە، وردەکارانە و ژیرانەتان لە هەمبەر کردە دژبەرەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی فەرمانتان بۆ گەشە و پەرەپێدانی پرگرامی مووشەکی، لە ناخی دڵەوە دەسخۆشی و سپاستان بکەین.
هەر لەم بارەیەوە چەند خاڵێک بۆ روونکردنەوەی زیاتر و کردە تەواوکەرەکان دەخەینە بەردەم جەنابتان و نەتەوەی شەریفی ئێران:
١-یەکەمین خاڵ بەبیر خستنەوەی هۆشدارە یەک لە دوای یەکەکانی رێبەری ئاگا و بەسیری وڵاتە بۆ لادانی دەمامک لە روخساری راستەقینەی وەفدی دەسەڵاتداری ئەمریکایە. پێداگریی بۆ ناسینی رقەبەرایەتی و دوژمنایەتی ئەم دەسەڵاتدارە زێدەخوازانە بە نیسبەت ئێرانی ئیسلامی و خەڵکە خاوەن شەرافەتەکەی، بەردەوام لە وتەکانی بەڕێزیان دووپات کراوەتەوە.
ئەم حکوومەتە چەوسێنەرە و سیاسەتمەدارە خۆ بە زل زانەکانی، بە پێچەوانەی رواڵەتکارییە باوەکانی، لەم رۆژانە دا جارێکی تر روخساری راستەقینەی خۆیان ئاشکرا کرد. هەر لە رووداوی بێ ئیعتبار کردنی ڤیزەی موسافیرەکان بۆ ئێران و هەڵگرتنی پارەی ئێران بە ناحەق ئەویش بە بیانووی خەسار لە باتی بارمتەگیرییەکەی ساڵی ١٣٥٨ەوە ڤگرە تاکوو دەگاتە گەمارۆ نوێ پەسەند کراوەکەی
کۆنگرە کە سەرۆک کۆماریشیان واژۆی کردووە پیشاندەر و نموونەی تازەی رقەبەرایەتی و دوژمنایەتییانە، کە ئەم جۆرە کردانە لەخۆگری بێ رێزیی بە نەتەوەی گەورە و بەڕیزی ئێرانە و هەروەها جی بەجیکردنی لەمپەرە ئابوورییەکانە دژی خەڵک و دزینە لە حکوومەتی ئێمە کە بەم ئایەتە پیرۆزانەی قورئان و کەلامی ئیلاهی باشتر فام دەکرێت: «یَا أَیُّهَا الَّذِینَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ بِطَانَةً مِّن دُونِکُمْ لاَ یَأْلُونَکُمْ خَبَالًا وَدُّواْ مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاء مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِی صُدُورُهُمْ أَکْبَرُ قَدْ بَیَّنَّا لَکُمُ الآیَاتِ إِن کُنتُمْ تَعْقِلُونَ».
واتە ئەی ئەو کەسانەی کە ئیمانتان هێناوە لە مابەین بیانییەکاندا بۆ خۆتان دۆست و هاوڕاز هەڵمەبژیرن، ئەوان لە هیچ فێڵ و تەڵەکەیەک دژی ئێوە کەمتەرخەمی ناکەن، هیوایانە کە بکەونە ئازارەوە و لە قسە و دەربڕینیان دا دیارە و ئەوەی لە دوژمنی و رق لە سینە و دڵیان دا هەڵیان گرتووە گەورەترە لەوەی کە دەری دەبڕن لە راستی دا ئێمە نیشانەکانی ئەوانمان بۆ ئێوە خستۆتە روو بەڵکوو بیر بکەنەوە. (ئالی عومران١١٨).
٢-پەسەند کردنی پێدانی خەسار و قەرەبوو کردنەوە بۆ سیخوڕە ئەمریکییەکان ٣٦ ساڵ پاش رێکەوتن نامەی ئەلجەزایر کە دەوڵەتی ئەو کاتەی ئەمەریکا مافی هەر جۆرە ئیدەعای ماڵی لە ئێران سەندووە، نموونەیەکە لە بەڵێن شکێنی و پێویستە کار و بارە یاساییەکان بۆ بەرگری لە مافی ئێران لە لایەن وەزارەت دەرەوەوە دەست پێ بکات و خەڵکیش ئاگادار بکرێنەوە.
٣-زۆر جار لە زاری بەرپرسە پێوەندی دارەکانەوە بیستراوە کە ئەم کارانە دژی “بەرجامە”. دەبێت هەڵوێستی فەرمی دەوڵەت لەمبارەیەوە بە زووترین کات رابگەیەنرێت و لەم بارەیەوە خەڵکی باش ئاگادار کەنەوە و بێ راوەستان کردەی پێویست لە بواری نێونەتەوەیی دا ئەنجام بدرێت و ئەگەر لە هەندێ حاڵەتیش دا ئەمە رەتکردنەوەی بەرجام نییە، دەوڵەت هۆکانی خۆی راشکاوانە بۆ خەڵک باس بکات. ئەگەر ئەمە رەتکردنەوەی بەرجام بێت، کە وا دێتە پێش چاو و بەرپرسە ئێرانییەکان پێی لێ نێن بەڵام هیچ کارێک نەکەن، هەم چێوەکەیمان خواردووە و هەمیش پیازەکەی و هەم پارەکەشمان داوە.
٤-نەتەوەی بەڕێز دەبیت سەرەنجی دوو راستی کە لە قورئانی پیرۆز دا پێداگرییان لە سەر کراوە بدات. یەکەم ئەوەی کە رێکەوتن لەگەڵ دوژمن نابێت روانینی ئێمە بۆ ماهییەت و چییەتی دوژمن بگۆڕێت. قورئان لەبارەی ئەو دوژمنانەی کە پەیمان و رێکەوتنیان لەگەڵ واژۆ دەکەین هۆشدارمان دەداتێ تاکوو بەڵێن شکێنی و دوژمنایەتییەکەیان لە بیر نەکەین. لەوێ کە دەفەرموێت:
کَیْفَ وَإِن یَظْهَرُوا عَلَیْکُمْ لاَ یَرْقُبُواْ فِیکُمْ إِلاًّ وَلاَ ذِمَّةً یُرْضُونَکُم بِأَفْوَاهِهِمْ وَتَأْبَى قُلُوبُهُمْ وَأَکْثَرُهُمْ فَاسِقُونَ چۆناوچۆن ئەوان رێکەوتن دەپارێزن لە کاتێک دا کە ئەگەر دەستیان پێتان رابگات نە خزمایەتی دەخوێننەوە و نە بەرپرسایەتی. ئێوە بە زمان رادەگرن و رازی دەکەن و ئەمە لە کاتێک دایە کە دڵیان بەرگرییان لی دەکات و زۆربەیان گومڕاهن(تەوبە٨).
راستی دووهەم ئەمەیە کە سەرەڕای ئەم هۆشدارەش ئەگەر پەیمان و رێکەوتنێک لە گەڵ دوژمن دا واژۆ کرا تا کاتێک کە پەیمان شکێنی ئەوان ئاشکرا نەبووە ئێمە بۆمان نییە پەیمان بشکێنین: فَمَا اسْتَقَامُواْ لَکُمْ فَاسْتَقِیمُواْ لَهُمْ إِنَّ اللّهَ یُحِبُّ الْمُتَّقِینَ کەواتە تا کاتێک کە لە سەر بەڵێن و پەیمانیان دەوەستن، لە سەر بەڵێن و پەیمانتان بن چوون خودا پارێزکاران و پاکانی خۆش
هەندێ حاڵەتیش دا ئەمە رەتکردنەوەی بەرجام نییە، دەوڵەت هۆکانی خۆی راشکاوانە بۆ خەڵک باس بکات. ئەگەر ئەمە رەتکردنەوەی بەرجام بێت، کە وا دێتە پێش چاو و بەرپرسە ئێرانییەکان پێی لێ نێن بەڵام هیچ کارێک نەکەن، هەم چێوەکەیمان خواردووە و هەمیش پیازەکەی و هەم پارەکەشمان داوە.
٤-نەتەوەی بەڕێز دەبیت سەرەنجی دوو راستی کە لە قورئانی پیرۆز دا پێداگرییان لە سەر کراوە بدات. یەکەم ئەوەی کە رێکەوتن لەگەڵ دوژمن نابێت روانینی ئێمە بۆ ماهییەت و چییەتی دوژمن بگۆڕێت. قورئان لەبارەی ئەو دوژمنانەی کە پەیمان و رێکەوتنیان لەگەڵ واژۆ دەکەین هۆشدارمان دەداتێ تاکوو بەڵێن شکێنی و دوژمنایەتییەکەیان لە بیر نەکەین. لەوێ کە دەفەرموێت:
کَیْفَ وَإِن یَظْهَرُوا عَلَیْکُمْ لاَ یَرْقُبُواْ فِیکُمْ إِلاًّ وَلاَ ذِمَّةً یُرْضُونَکُم بِأَفْوَاهِهِمْ وَتَأْبَى قُلُوبُهُمْ وَأَکْثَرُهُمْ فَاسِقُونَ چۆناوچۆن ئەوان رێکەوتن دەپارێزن لە کاتێک دا کە ئەگەر دەستیان پێتان رابگات نە خزمایەتی دەخوێننەوە و نە بەرپرسایەتی. ئێوە بە زمان رادەگرن و رازی دەکەن و ئەمە لە کاتێک دایە کە دڵیان بەرگرییان لی دەکات و زۆربەیان گومڕاهن(تەوبە٨).
راستی دووهەم ئەمەیە کە سەرەڕای ئەم هۆشدارەش ئەگەر پەیمان و رێکەوتنێک لە گەڵ دوژمن دا واژۆ کرا تا کاتێک کە پەیمان شکێنی ئەوان ئاشکرا نەبووە ئێمە بۆمان نییە پەیمان بشکێنین: فَمَا اسْتَقَامُواْ لَکُمْ فَاسْتَقِیمُواْ لَهُمْ إِنَّ اللّهَ یُحِبُّ الْمُتَّقِینَ کەواتە تا کاتێک کە لە سەر بەڵێن و پەیمانیان دەوەستن، لە سەر بەڵێن و پەیمانتان بن چوون خودا پارێزکاران و پاکانی خۆش دەوێت(تەوبە٧)
٥-ئەم خاڵەش دەبێت لە بەرچاوی هەمووی ئێمە وەکوو بەرپرس و هەروەها خەڵکیش بێت کە ئەوەی لە راستیدا دەبێتە توانییەک بۆ بەرگریی لە ئێران و ئیسلام پەرژانە سەر ئابووریی بەرگرییانەیە و رزگاری وڵاتە لە لاوازی ئێستا.
بە هیوای سەرکەوتنی زیاتری سەرۆک کۆمار لە خزمەتکردن بە ئیسلام، ئێران و خەڵکی بەشەرەفی ئیران لە لایەن خوداوە
١١/١٠/١٣٩٤
ئەم نامەیە لە لایەن ئەحمەدی تەوەکولی، ئیلیاسی نادران، حوسەینی نیجابەت و ئیسماعیلی کەوسەری لە نوێنەرانی تاران، ئەحمەدی میرئابادی نوێنەری قوم، موحەمەدی دیهقان نوێنەری تەرقەبە و چناران، حوسەینی حوسەین زادەی بەحرەینی نوێنەری موشهەد و کەلات و موحەمد رەزا ئاشتیانی عێراقییەوە، واژۆ کراوە.