وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوی ئۆسترالیا گوتی، دابەزین ئاستی هۆشدار لە سەر ئیران بەو مانایەیە کە دەوڵەتی کانبرا ئێران وەکوو وڵاتێکیئەمن و جێگیر دەزانیت. دەولەتی ئۆسترالیا ئاستی هۆشداریی ئەمنی بۆ سەفەرکردنی هاووڵاتییانی بەرەو ئێران هێنایە خوارەوە و ناوی ئێرانی لە لیستی سەفرە گەشتیارییەکانی ئامانجداری هاووڵاتییانی خۆی دا دانا.
بەگێڕانەوەی رۆژنامەیەکی ئۆسترالیایی ” سیدنی مۆرنینگ هیراڵد” ، وەزارەتی دەرەوەی ئۆسترالیا بە چاک بوونی پێوەندیی ئێران لەگەڵ وڵاتە ئەورووپییەکان دا لە سەروبەندی جێبەجێکرانی “بەرجام” ، دەستی داوەتە گۆڕینی روانین و نیگای خۆی بۆ ئێران لە ئاستی پیوەندییە کان دا.
دەولەتی ئۆسترالیا ئاستی هۆشداریی سەفەرکردنی بۆ ئێران لە پلەی ” هەڵسەنگاندن بۆ سەفەر بەرەو ئێران” گۆڕیە سەر ” سەفەر کردن بە پارێزەوە”.
ئەمە بەو مانایەیە کە پێشتر ئەگەر هاووڵاتیانی ئۆسترالیا تەنها لە کاتێک دا دەیانتوانی بۆ ئێران سەفەر بکەن کە کار و ئیشێکی پێویست و تایبەتیان هەبوایە بەڵام پاش ئەم گۆڕانە دەتوانن بەلەبەرچاوگردتنی هەندێک لایەنی ئەمنی سەفەر بکەن بۆ ناوچە و شوێنە گەشتییارییەکان.
بڕیاری دەوڵەتی ئۆسترالیا لەدوای سەفەرکردنی مانگی ئاوریلی رابردووی خاتوو “جولی بیشاب” وەزیری دەرەوەی ئۆسترالیا بۆ تاران بوو و هەروەها پاش رێکەوتنەکانی تاران و کانبرا بوو لەمەڕ قبوول کردنی هەزاران پەنابەری ئێرانی و هاوکارییە زانیارییەکانی ئێران و ئۆسترالیا بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی داعش دا، بوو.
پارتی کرێکاری ئۆسترالیا بە نیسبەت ئاستی هۆشداری سیفر بۆ سەفەرکردن بەرەو ئێران ناڕەزایەتی دەربڕی و لە مانگی ژووەنی ئەمساڵدا ئاستی هۆشداری سفری بە نیسبەت سەفەر بەرەو ئێران گۆڕی.
سەرەڕای دابەزینی ئاستی هۆشدار بۆ سەفەرکردن بەرەو ئێران، بەڵام وەزارەتی دەرەوەی ئۆسترالیا هاووڵاتیانی خۆی ئاگادار کردۆتەوە کە ئەگەر هاتوو بەرەو ئێران سەفەریان کرد تاکوو بۆیان دەلوێ لە ناوچەگەلی هاوسنوور لەگەڵ عێراق، ئەفغانستان و پاکستان دوور بگرن.
وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئۆسترالیا وتوویە دابەزینی ئاستی هۆشداری بە نیسبەت ئێرانەوە بەم مانایەیە کە دەوڵەتی کانبرا ئێران بە وڵاتێک ئەمن و پڕئاسایش دەزانیت. دەوڵەتی ئۆسترالیا لە ساڵی ٢٠١٢ ناوی ئێرانی دوو پلە خستە سەر هۆشدارە ئەمنییەکانی سەفەر کردن، پاش هۆشداری ” بەهیچ شێوەیەک سەفەر مەکەن” کە بانترین پلەی هۆشدار بۆ سەفەرکردنی هاووڵاتیانی ئۆسترالیایە بۆ وڵاتانی تر، ئێران لە ساڵی ٢٠١٢ دا هاتە سەر پلە و ئاستی ” سەفەر پێویستە”.
ئێستا و بەم بڕیارە نوێیەی دەولەتی ئۆسترالیاوە ناوی ئێران لە تەنیشت ناوی هەندێ وڵاتیتری رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە لەوانەش ئۆردەن و کوەیت.
عەربستانی سەعوودی ئێستا لە دۆخی پێشووی ئێران دایە، وەزارەتی دەرەوەی ئۆسترالیا هەروەها وڵاتانی یەمەن، سوریا، و عێراقی خستۆتە پلەی هۆشداریی ” بە هیچ شێوەیەک سەفەر مەکەن” ەوە