عەلی رەئوفی، کارناسی باڵای بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاری و ئۆتێل داری بە باسکردنی پرۆژەیاسای ئەم دواییانەی مەجلیسی سینای ئەمریکا رایگەیاند: گەشتیاریی رێگەی بەرەوڕووبوونەوە لە گەڵ هەژارییە.
کارناسێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاریی و ئۆتێل داریی وتی: لەم رۆژانەی دوایی دا ئاگادار بووینەوە کە مەجلیسی سینای ئەمریکا پرۆژە یاسایەکی پەسەند کردووە کە بە پێی ئەوە سەفەری گەشتیاران بۆ ئێران پێویستی بە وەرگرتنی ڤیزا هەیە و ئەمەش بە واتای ئابڵۆقە و گەمارۆی گەشتیارییە لە ئێران دا.
عەلی رەئوفی روونی کردەوە؛ ئانی تەواوی ئەو کەسانەی کە بۆ ئێران سەفەر دەکەن بۆ گەڕانەوەیان بەرەو ئەمریکا تووشی گرفت دەبن، ئێستا بیهێننە پێش چاوی خۆتان کە ئەم پرۆژە یاسایەی ئەمریکا دەبێتە لەمپەر و کۆسپێک لە بەردەم لە هاتن و سەفەرکردنی هەموو ئەو کەسایەتییە کارتێکەر و ناودارەی کە لەگەڵ ئەو وڵاتە دا لە پێوەندی دان و ئەمەش بەشێوازێک گەمارۆی گەشتیاریی ئێرانە.
ئەو هەروەها دەریشی بڕی کە : ” ئەم کردەیە پیشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا لەم رێگەیەوە دەیەوێت لە هاتنی گەشتیار و چالاک بوونی ئەزموونی گەشتیاریی و پێناسەبوونی شوناسی راستەقینەی ئێرانییەکان بۆ جیهان، بەرگری بکات و کۆسپ بخاتە بەردەم ئەم رەوتە، بۆیە وەکوو دیارە خواستی ئەمریکا نەهاتنی گەشتیار بەرەو ئێرانە و هەروەها بەم شێوەیەش بوار نادات نیگای جیهانییان بۆ ئێران گۆڕانی بەسەر دابێت هەڵبەت بە پێچەوانەی ئەو شتەی کە لە میدیا رۆژئاواییەکان دا دەگوترێت نەک کارتێکەریی لە رێگەی گەشتیارییەوە”.
ئەم کارناسەی باڵای گەشتیاریی بە ئاماژە دان بە لایەنی ئابووری سازانە و پارەهێنەرانەی رەوتی گەشتیاریی لە دونیا دا، بیری خستەوە کە: بەگوێرەی توێژینەوەکان لەگەڵ یەک لە سەدی گەشەی بیناسازیی و کاروباریی ئۆتێلەکانەوە بۆ ٤٠٠ کەس ئیش و کار دابین دەکرێت و هەلی کار دەڕەخسێت. لەوڵاتێکی پڕپیت و بەرەکەتی وەکوو ئێران لەرووی شارستانییەوە، مێژوو و ئایین و کەلەپووری دیار و نادیارەوە، گەشتیاریی دەتوانێت بەدیل و جێگرێکی باش بێت و سەنعەت و پیشەی نەوت و دەولەت دەتوانێت بە بەرنامەداڕشتن و رێکخستنێکی باشی گەشتیاریی، پێبەست بوون و گرێدراوەتیی خۆی بۆ نەوت کەم کاتەوە و لە رێگەی بوونی ئاسەوار و لایەنگەلی کەلتووری، ئایینی، سرووشتی و کەلەپووری خۆیەوە، سەرەڕای پاراستن و گەشەی ئەم لایەنانە، دەتوانێت داهات و دەرامەتێکی سەرنجڕاکێشیشی بەدواوە بێت.
رەئوفی هەروەها روونی کردەوە: (( لە حەوتەگەلی رابردوو دا ئاگادار بووینەوە لە دربڕینەکانی بەڕێز جەنابی سەردار نەقدی کە گوتیان: ئەمریکا دەیەوێت لە رێگەی فەزای مەجازی، فیمینیسم، گەشتیاریی و شۆڕشە شەقامییەکانی سەردەمی هەڵبژاردن دزە بکاتە ناو ئێرانەوە. دانانی گەشتیاریی لە پاڵ ئەم چەند بابەتانەی تر نیشانەی ناشارەزاییە لە سەر پێکهات و سەنعەتی گەشتیاریی و بێ ڕێزییەکیشە بە چالاکان و کارکەرانی ئەم بوارە، بۆیە پێویستە بۆ وەلام دانەوە خاڵگەلی ژێرەوە ئاماژە پێ بدەم.
ئەو درێژەی دا: شایانی باسە کە گەشتیاریش وەکوو هەر سەنعەت و دیاردەیەک لایەنی پۆزەتیڤ و نیگەتیڤی خۆی هەیە کە کێشەکانی نەک تەنها بۆ وڵاتی ئێمە بەڵکوو بۆ هەموو وڵاتان، تەنانەت وڵاتە پێشکەوتووەکانیش هەر وایە و ئەم وڵاتانە بۆ دابەزاندنی ئاستی کێشەکان و لایەنە نیگەتیڤەکانی ئەم بوارە و خستنە گەڕی لایەنە پۆزەتیڤ و ئەرێنییەکانی لە گەشتیاریی جێگرتوو و بەردەوام کەڵیان وەرگرتووە.
ئەو قۆناغەکانی سەنعەتی گەشتیاریی بە سە قۆناغ دانا و زیادیشی کرد؛
قۆناغی سەرەتایی کە تێیدا گەشتیاران بارودۆخ و ئیمکانییاتێکی تایبەت و بەرتەسکیان هەبوو و گەشت و سەفەرەکان بە شێوەی گرووپی بوو، قۆناغی گەشتیاری تێکەڵ یان گشتی کە لەرێگەی گەشە و پەرەپێدانی رێگاوبان و ئامیرەکانی گواستنەوە کە پاش جەنگی جیهانی دووهەم و دەسپێکرانی سەنعەتی هەواپێوان(هوانوردی) هاتە ئاراوە و مرۆڤ بەچاوی خۆی بینی کە گەشتیاران لە هەموو شوێنێکی دونیاوە بەلێشاو سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی جیهان دەکەن. هەر لەم قۆناگە دا بوو کە کاریگەریی و لایەنە نیگەتیڤ و نەرێنییەکانی گەشتیاریی سەری هەڵدا و ئەو وڵاتانەی کە میوانداری گەشتیاری بوون لە روو و لایەنە جۆراوجۆرەکانی وەکوو ئاسەوار و سەرچاوە، گەندەڵی و سۆزانێتی، و هێرشی کەلتووریی و … کێشە و گرفتی بۆ هاتە پێشەوە و هەر بەم هۆیەشەوە بەرنامەداڕێژانی سەنعەتی گەشتیاریی، گەشتیاریی جێگر یان ئەڵتەرناتیڤیان هێنایە دی و گەشتیاری هاتە قۆناغێکەوە کە تێیدا وڵاتانی میوانداری گەشتیاران چەشنی گەشتیار، ئامانجی گەشتیار و شێوەی چالاکی گەشتیاریان دیاری کرد و پاش ئەوە گەشتیار دەهات و تەنانەت بیرمەندانی بواری گەشتیاری لەمەش سەرووتر گەشتیاریی جێگر کە دەبێتە هۆی پاراستنی وزە و چالاک بوونی گەشتیاریی بە بێ خەسار کەوتن لە ئاسەوار و شوێنە سرووشتییەکان، کردۆتە ئامانج و پێڕەوی کارکردنی خۆیان.
کارناسی باڵای بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاریی و ئۆتێل داریی بە ئاماژە بەوەی کە دەکرێت بە پلان و بەرنامەڕێژیی وردەکارانە لایەنە نیگاتیڤەکانی گەشتیاریی دابەزێنین، ئەمەشی دەربڕی کە: بەکەڵک وەرگرتن لە هەموو چەشنە گەشتیارییەکی ئاڵتەرناتیڤ کە وڵاتی ئێمە گونجاوێتی و توانایی کەڵک وەرگرتنی لێێان هەیە، بە هۆی چەشنی ئەم گەشتیارییانە و پێویستیی پاراستنی کەلتوورەکان و نەریتەکان وەکوو سەرجاوەی گەشتیاریی، دەشێت دەورێکی باش بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشە کەلتوورییەکاندا ببینێت و ئێمە لە گەشتیاریی کەلەپوور وەکوو جەکێک بۆ رووبەڕووبوونەوە لە هەمبەر هێرشە کەلتوورییەکان دا کەڵک وەردەگرین و غرووری نەتەوەیی و ئایینی وەکوو دوو تایبەتمەندیی سەرەکی گەنجانی ئێرانی زیندوو و بەرز رادەگرین.
رەئوفی لەو باوەڕە دایە کە : (( ئێمە بە هۆی ئەو کەلتوورە پاراو و رەسەنەوە کە هەمانە دەتوانین وەکوو سەرچەشن و ئۆلگوویەک دەرکەوین و بەو شێوەیە کاریگەری لە سەر میوانانی گەشتیارمان دابنێین و ئەو میوانانە وەکوو نێردراو و باڵوێزی کەلتووریی وڵاتەکەمان هەناردەی وڵاتانی دنیا بکەین، ئەمە خۆی شێوەیەکە بۆ رووبەڕووبوونەوە لە هەمبەر ئەو رووخاندنەی کە ساڵەهایە وڵاتە خۆشەویستەکەمان لەگەڵی دەستەویەخەیە و هەروەها خەباتێکیشە دژی پێناسەی نادرووست لە ئێران و ئیسلامی خۆشەویست. هەر بەو شێوەیە کە رێکخراوی جیهانیی گەشتیاریی دەری بڕیوە، گەشتیاریی خۆی لە خۆی دا و بەتایبەتی لە وڵاتانی بەرەو پێشکەوتن دا وەکوو گەورەترین رێگا بۆ نەمانی برسیتی و هەژاریی و بێکارییە. لە وڵاتی ئێمەش دەتوانیت بەو شێوەیە بێت. خاڵی جێگەی سەرنج ئەمەیە کە زۆربەی وڵاتە باڵادەستەکانی جیهان گەشتیاریی زۆرتر وەکوو ئامێرێکی زەخت خستنە سەر بۆ وڵاتانی دیکە بەکار دەهێنن نەک بە هەناردەکردنی گەشتیار لە قەوارەی سیخوڕ، درووست کردنی گۆڕانکاریی و…بەڵکوو بە دانانی وڵاتان لە لیستی رەشی گەشتیارییەوە لە سەفەرکردنی هاووڵاتیانیان بۆ وڵاتانیتر بەرگری دەکەن و بەو شێوەیە گەشتیاریی دەکەنە ئامێر، بۆیە لێرە دا دەبێت وەکوو دەرفەتێک چاو لە گەشتیاریی بکەین و بیکەینە ئامێرێک بۆ هەناردەکردنی پەیام لە وڵاتمانەوە بۆ دونیا نەک وەکوو هەڕەشەیەک.