جام کوردی:
به‌م دواییانه ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕۆژئاوا، کاردانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌کانی سوپای پاسدارانی لێکه‌وتووه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له yjc شه‌ڕی ده‌روونی میدیاکانی بێگانه دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران، شێوازێکی نوێ له خۆ ده‌گرێت و له یه‌ک مانگی ڕابردووش ڕاپۆرتێک بڵاوکراوه‌ته‌وه که جێی تێڕامانه.
میدیاکانی ڕۆژئاوا هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن تا له سه‌ره‌تادا ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ئێران له سوریا به‌رچاو پیشان بده‌ن و له دواییشدا بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان، کشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له هه‌وڵێکی میدیاییدا له سه‌ر ئاستی جیهان بڵاو بکه‌نه‌وه.
ڕاپۆرتی بلۆمبرگ:
هه‌واڵده‌ری بلۆمبرگی ئه‌مریکی له ڕاپۆرتێکدا و له سه‌ر زاری گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مریکی و ڕۆژئاوایی ڕایگه‌یاندووه که تاران سه‌رقاڵی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیه‌تی له گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سوریا. ئه‌م میدیایه که وه‌ک لایه‌نێکی میدیایی سه‌ر به کۆشکی سپی ناسراوه له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که‌یدا له سه‌ر زاری ئه‌و به‌رپرسانه که ئاماژه به ناوه‌کانیان نه‌دراوه، ڕایگه‌یاندووه که له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هێزه‌کانی له سوریا کشاندووه‌ته‌وه.
به‌ڵام هه‌ڵوێستی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کات گۆڕانکاری به سه‌ردا نه‌هاتووه و به‌رده‌وام به ڕاشکاوانه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که هاوکاری ڕاوێژکاری پێشکه‌ش به دوو وڵاتی سوریا و عێراق ده‌کات و ئه‌م بابه‌ته‌ش به‌رده‌وام له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای حکومی و سه‌ربازی ڕاگه‌ێندراوه.
ئه‌ڵبه‌ت پڕوپاگه‌نده‌ی میدیاکانی ده‌ره‌وه، کاردانه‌وه‌ی فه‌رمانده‌کانی باڵای سه‌ربازی ئێران وه‌ک حوسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا و سه‌ید مه‌سعود جه‌زایری جێگری به‌سیج و کلتوری به‌رگری و وته‌بێژی باڵای ناوه‌ندی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێرانی به دواوه بووه.
مه‌سعود جه‌زایری:
هاوکاری ڕاوێژکاری ئێمه له بواره جیاوازه‌کانی دژ به تیرۆر له سوریا درێژه‌ی ده‌بێت / پڕوپاگه‌نده‌کان کاریگه‌رییان له سه‌ر پشتیوانی کۆماری ئیسلامی له به‌ره‌ی خۆڕاگری له ناوچه‌که نابێت
سه‌ید مه‌سعود جه‌زایری جێگری به‌سیج و کلتوری به‌رگری ناوه‌ندی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران له کاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به پڕوپاگه‌نده‌ی میدیاکانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه‌کانی سوپا له سوریا ڕایگه‌یاند: ستراتیژ و سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له چوارچێوه‌ی ئامۆژه‌کانی ئائین، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی ئیسلامی و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانی پێناسه ده‌کرێت و به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ته له‌رزۆک و دژ به یه‌که‌کانی لایه‌نگرانی به ناو دیمۆکراسی، مافی مرۆڤ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌هێز و به‌رده‌وامه.
ناوبراو وتی: به‌م پێیه‌ش سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌ندێک پڕ و پاگه‌نده و هه‌واڵی بێ بنه‌ما سه‌باره‌ت به کشانه‌وه یان که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی هێزه ڕاوێژکاره‌کانی ئێران له سوریا که له پێناو شه‌ڕی ده‌روونی دژ به به‌ره‌ی خۆڕاگری داڕێژراوه، به‌شداری ڕاوێژکاری ئێمه له بواره جیاجیاکان و به پێی پێداویستییه‌کانی گۆڕه‌پانی شه‌ڕی دژ به تیرۆر له سوریا به‌رده‌وام ده‌بێت.
جه‌زایری له درێژه‌دا جه‌ختی له‌وه کرده‌وه که ئه‌م پڕوپاگه‌نده‌یه هیچ کاریگه‌رییه‌کی له به‌رده‌وامبوونی پاڵپشتییه‌کانی ئێران له به‌ره‌ی خۆڕاگری ئیسلامی ناوچه‌که به تایبه‌ت وڵاتی سوریا نابێت و ڕوونیکرده‌وه: بێ گومان ئه‌م هه‌واڵسازی و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ی میدیاکانی ڕۆژئاوا له پێناو پشتیوانی ئه‌وان له گرووپه تیرۆریستییه‌کان و نه‌یارانی حکومه‌تی یاسایی سوریا و هه‌روه‌ها ڕێگری له قوڵایی ستراتژیکی دژایه‌تی تاران له گه‌ڵ سیاسه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی له سوریا، خراوه‌ته ڕیزی ئه‌وله‌ویاتی ئیمپراتۆریه‌تی میدیایی وڵاتانی داگیرکا‌ر و زایۆنیسم.
وته‌بێژی باڵای ناوه‌ندی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران وتی: داعش به‌رهه‌می سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مریکا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی له ناوچه‌که‌یه و پێکهێنانی ئیئتلافه‌کانی ئه‌وان له سه‌ر بنه‌مای فریو و درۆ بۆ جیهانیان ڕوون بووه‌ته‌وه.
جێگری ناوه‌ندی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران وێڕای جه‌خت کردنه‌وه‌ی له سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ڕۆڵی پشتیوانی ڕاوێژکاری ئێران له سوریا له ژووره‌کانی عه‌مه‌لیات تا هێڵه‌کانی به‌ره‌ی شه‌ڕی دژ به داعش و تیرۆریسته‌کانی دیکه، وتی: سوریا بایه‌خێکی ستراتژیکی هه‌ره گرنگی هه‌یه و له‌م ڕووه‌شه‌وه سوریا وه‌ک ناوچه‌یه‌کی هه‌ستیار و گرنگی جیهانی ئیسلام به به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانییه‌کانی ئێرانه‌وه گرێ دراوه، وه‌ک چۆن پێشتریش ڕاگه‌ێندراوه، به‌شداری و ئاماده‌بوونی ڕاوێژکاری ئێمه له بواره‌کانی ستراتژیکی، ته‌کتیکی، عه‌مه‌لیاتی و ته‌کنیکی له سوریا بۆ یارمه‌تیدانی گه‌ل و حکومه‌تی ئه‌م وڵاته له ڕاستیدا وه‌رگێڕانی پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی ئێرانه له به‌ره‌ی خۆڕاگری ئیسلامی ناوچه‌که و به‌هێزه‌وه درێژه‌ی پێ ده‌درێت.
جه‌زایری جه‌ختی کرده‌وه: پاڵپشتی ئێران و ڕۆڵی گرنگی لایه‌نگرانی سوریا له به‌ره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بووه‌ته هۆکاری پاشه‌کشه‌ی ڕۆژئاوا له هه‌ڵوێسته‌کانی توندی ڕابردوو و باس کردنیان له ڕه‌وتی سیاسی.
وته‌بێژی باڵای ناوه‌ندی گشتی هێزه چه‌کداره‌کانی ئێران له کۆتاییدا به ئاماژه به گرنگی سه‌ربه‌خۆیی و پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا ڕوونیکرده‌وه: به ته‌نیا دانیشتووانی سوریا ده‌توانن داهاتووی وڵاتی خۆیان دیاری بکه‌ن و ئه‌وه‌شیان پیشان داوه که هیچ کات له به‌رامبه‌ر پیلانه‌کانی دوژمنان خۆیان به ده‌سته‌وه ناده‌ن.
حوسێن سه‌لامی ڕایگه‌یاند:
پێداگری له سه‌ر بنه‌ماکان، ئامانج و ستراتیژه‌کان / ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی که‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ڕاوێژکارانی سوپای پاسداران
حوسێن سه‌لامی جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به هه‌واڵسازی و پڕوپاگه‌نده‌ی هێزه‌کانی سوپا له سوریا وتی: که‌م و زیاتربوونی هێز له هه‌ر گۆڕه‌پانێکی شه‌ڕ، بابه‌تێکی ئاساییه، به‌ڵام ستراتیژی ئێمه له‌م بواره‌دا وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام له سه‌ر هێڵه دیاری کراوه‌کان، بنه‌ما و ئامانجه‌کان و ستراتیژی ڕابردوومان به‌هێز و وره‌ی پۆڵایینه‌وه ڕاوه‌ستاوین و به پێی پێداویستییه‌کانی ئه‌و شه‌ڕه ڕۆڵی خۆمان جێبه‌جێ ده‌که‌ین.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌مه‌ی که ژماره‌ی ڕاوێژکارانی سوپا له سوریا که‌م یان زیاد بکرێته‌وه، بابه‌تێکی کاتییه و په‌یوه‌ندی به ستراتیژی به‌رگری ئێمه‌وه نییه، وێڕای ئه‌وه‌ی که هیچ که‌مبوونه‌وه‌یه‌ک له‌م بواره‌دا نه‌بووه.
میدیاکانی بێگانه به پێی ئه‌و شکستانه‌ی که تیرۆریستانی داعش، به‌ره‌ی نوسره، ئه‌حراری شام و سوپای ئازادی سوریا له به‌ره جیاوازه‌کانی شه‌ڕ له هێزه‌کانی به‌رگری نیشتمانی سوریا و هێزه سه‌ربازییه‌کانی ڕووسیا به‌ریان که‌وتووه، به‌م شێوازه هه‌وڵی یارمه‌تیدانی ئه‌وان ده‌ده‌ن.
نیگه‌رانی میدیاکانی ڕۆژئاوا بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
بۆ نموونه له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی شارۆچکه‌ی ستراتژیکی خان تۆمان له ڕیفی دیمه‌شق، ناوچه‌که به ته‌واوی له ژێر کۆنتڕۆڵی تیرۆریستان ده‌رهێنرا و ئه‌م ڕووداوه‌ش سه‌ره‌تایه‌ک ده‌بێت بۆ ئازادکردنی ڕێگای سه‌ره‌کی حه‌له‌ب – دیمه‌شق که ڕه‌نگه تووڕه‌یی و نیگه‌رانی میدیاکانی ڕۆژئاوا و ناوچه‌که له‌م ده‌سکه‌وته گرنگانه‌ی به‌ره‌ی خۆڕاگری و هێزه‌کانی سوریا هاوڕێ له گه‌ڵ سه‌ربازانی ڕووسیا و ڕاوێژکارانی ئێران بێت.
کۆماری ئیسلامی ئێران له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سوریا، ڕۆڵی ڕاوێژکاری خۆیی پاراستووه و له داهاتووش هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه به‌رده‌وام ده‌بێت و به پێی ڕا و بۆچوونی فه‌رمانده باڵاکانی سوپای پاسداران، ناردنی هێزی سه‌ربازی و کشانه‌وه‌ی ڕاوێژکارانی ئێرانی له سوریا هه‌واڵێکی سه‌ر تا پێ بێ بنه‌مایه.
هه‌ر بۆیه میدیاکانی بێگانه له بڵاوکردنه‌وه‌ی دوو هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران، شه‌ڕێکی ده‌روونی ته‌کتیکی په‌یره‌و ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کان و به‌رپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی به دواوه بووه.