جام کوردی:
ناسینه‌وه‌ی کێشه‌ی تیرۆری مه‌زهه‌بی به بێ لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و ئایدۆلۆژیایه‌ی که به‌ره‌و پێشی ده‌بات، ئه‌گه‌رێکی لاوازه. وه‌هابیه‌ت، ڕه‌وتێک که له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا په‌ره‌ی پێ دراوه و له لایه‌ن شێخ نشینه‌کانی نه‌وتی به تایبه‌ت عه‌ره‌بستان پاڵپشتی دارایی ده‌کرێت، به‌م هۆیه‌شه‌وه پێویسته به چاوی ڕه‌ش بینی له ئیئتلافی سوننه یان ئیئتلافی سه‌ربازی ئیسلامی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بڕوانین.
وه‌هابیه‌ت، خوێندنه‌وه‌یه‌کی به‌لاڕێدابراوی ئیسلامه و دایکی ئایدۆلۆژیای تیرۆریزمی جیهادییه. ئه‌م ئایدۆلۆژیایه بووه‌ته هۆی له دایکبوون و سه‌رهه‌ڵدانی قاعیده، تاڵیبان، بوکۆحه‌رام، ئه‌لشه‌باب و داعش که سه‌رجه‌میان له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی به‌ده‌ر له سوننه مه‌زهه‌به‌کان و ژیانی مۆدێڕن دوژمنایه‌تی ده‌که‌ن.
عه‌ره‌بستان له ده‌یه‌ی 1970 که نرخی نه‌وت به شێوازێکی به‌رچاو ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کرد و ئه‌م وڵاته بوو به وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، تیرۆریزمی ئیسلامی پاڵپشتی دارایی ده‌کات. به پێی ڕاپۆرتی ساڵی 2013ی پارله‌مانی ئه‌ورووپا، عه‌ره‌بستان به ڕێژه‌ی 10 ملیار دۆلار بۆ به‌رنامه‌ی وه‌هابیه‌ت له باشور و باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بودجه‌ی سه‌رف کردووه. ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ش چه‌ندین گرووپی وه‌ک له‌شکه‌ری ته‌یبه له خۆ ده‌گرێت که به‌رپرسایه‌تی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی ساڵی 2008 ی هیندستانیان له ئه‌ستۆ گرتووه.
سه‌رکرده‌کانی ڕۆژئاوا ساڵه‌هایه له ده‌ره‌نجامی هه‌وڵه‌کانی ڕیاز تێگه‌یشتوون. له به‌ڵگه‌یه‌کی دیپلۆماسیدا که بۆ ساڵی 2009 ده‌گه‌ڕێته‌وه، هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی ئه‌مریکا، عه‌ره‌بستان وه‌ک گرنگترین سه‌رچاوه‌ی دابین کردنی دارایی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له سه‌ر ئاستی جیهانی ناو بردبوو، به‌ڵام به هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌وتییه‌کانی رۆژئاوا، ئه‌م پاشایه‌تییه ڕووبه‌ڕووی هیچ گه‌مارۆیه‌کی نێوده‌وڵه‌تی نه‌بووه‌ته‌وه.
له ئێستادا به گه‌شه‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش، یه‌که‌مایه‌تییه‌کان تووشی گۆڕانکاری بوونه‌ته‌وه. زیگمار گابریل جێگری ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانیا له چاوپێکه‌وتنێکدا ڕایگه‌یاندووه: ” ئێمه پێویسته بۆ عه‌ره‌بستان ڕوون بکه‌ینه‌وه که کاتی به‌دواداچوون بۆ ڕێگاکانی دیکه به سه‌ر هاتووه “. ئه‌م گۆڕانکارییه‌ش ئاماژه‌یه‌که بۆ پێداگری له سه‌ر ئه‌و که‌س و گرووپانه‌ی که پاڵپشتی دارایی تیرۆریستان ده‌که‌ن. به‌ڵام به پێی ڕاپۆرتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، هه‌ندێک له دامه‌زراوه و که‌سانی عه‌ره‌بستان په‌ره به پاڵپشتی دارایی میلیشیا سوننه‌کان ده‌ده‌ن.
له‌م ڕووه‌شه‌وه ڕاگه‌یاندنی له‌ناکاوی عه‌ره‌بستان سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ئیئتلافی 34 وڵات که ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی ئه‌و ئیئتلافه له ڕیاز ده‌بێت، ههنگاوێکی گرنگه بۆ دابه‌زینی ڕێژه‌ی ڕه‌خنه‌کانی ڕۆژئاوا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ده‌ستڕۆیشتوویی سوننه‌کان له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌ڵام کاتێک له سه‌ر ئه‌ندامانی ئه‌م ئیئتلافه ورد ده‌بینه‌وه، درۆبوونی بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه.
شایانی ئاماژه‌یه که ئه‌م ئیئتلافه سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی سه‌ره‌کی تیرۆریستان و توندڕۆ‌کان له قه‌ته‌ر تا پاکستان له خۆ ده‌گرێت. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش وه‌ک ئه‌وه‌یه که گرووپه مافیاکانی ماده هۆشبه‌ره‌کان خۆیان له گه‌ڵ ئه‌م دیارده‌یه دژایه‌تی بکه‌ن. پێکهاته‌ی ئه‌و ئیئتلافه که ده‌بینین زۆر شتمان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه، وڵاتێک وه‌ک ئه‌فغانستان که وه‌ک قه‌ڵای تیرۆریستانه، یان لیبیا و یه‌مه‌ن که له ئێستادا خاوه‌ن حکومه‌ت نین له ڕیزی ئه‌ندامانی ئه‌م ئیئتلافه‌دا ناویان هێنراوه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئیئتلافه‌که ناوی ئیسلامی له سه‌ر نراوه، به‌ڵام هه‌ندێک له ئه‌ندامانی له ده‌ره‌وه‌ی جیهانی ئیسلامن، وه‌ک وڵاتانی مه‌سیحی ئوگاندا و گابن، به‌ڵام عۆمان (شێخ نشینی که‌نداوی فارس)، ئه‌لجه‌زایر (گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌فریقا) و ئه‌ندونیزیا (گه‌وره‌ترین وڵاتی ئیسلامی) له خۆ ناگرێت.
زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له‌م ئیئتلافه له لایه‌ن سه‌رکرده‌کانی دیکتاتۆر و چه‌وسێنه‌ره‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن و هه‌ر ئه‌م سه‌رکردانه‌ش له وڵاتانی ئیسلامی ده‌بنه هۆی به‌هێزبوونی توندڕۆ‌کان.
خاڵێکی دیکه‌ی لاوازیی ئه‌م ئیئتلافه بۆ ئه‌ندامه‌کانی ده‌گه‌ڕێته‌وه. وڵاتانێک وه‌ک پاکستان، مالیزیا، لۆبنان و فه‌ڵه‌ستین که ده‌ستبه‌جێ ڕایانگه‌یاند له‌م ئیئتلافه‌دا ئه‌ندام نین.
به‌شداری نه‌کردنی وڵاتانی شێعه‌ی ئێران، سوریا و عێراق له‌م ئیئتلافه‌دا پیشان ده‌دات که ڕیاز ئامانجی تائیفی په‌یره‌و ده‌کات و ئه‌مه‌ش بۆ سیاسه‌ته‌کانی مه‌لیک سه‌لمان ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ناوخۆی عه‌ره‌بستان ژماره‌ی له‌سێداره دراوه‌کان به‌رز بووه‌ته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش توندووتیژییه‌کانی به‌حره‌ین، عێراق، سوریا و یه‌مه‌ن وه‌ک سیاسه‌تی ئه‌م وڵاته په‌ره‌ی پێ دراوه.
نووسه‌ر: برێهما چلانی (مامۆستای خوێندنه‌وه ستراتیژییه‌کانی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌کانی سیاسی نیودێهلی و توێژه‌ری ئاکادیمیای ڕۆبرت بۆش له ئه‌ڵمانیا)
سه‌رچاوه:پراجکت سیندیکیت
وه‌رگێڕان: جام کوردی