جام کوردی:
حه‌وته‌ی یه‌کڕیزی نێوان شێعه و سوننه ده‌رفه‌تێکی گونجاوه تا به ده‌ر له پلان و به‌رنامه‌کانی تایبه‌ت به دابین کردنی نزیکایه‌تی نێوان ئائینزاکانی ئیسلامی، به وردی تاوتوێی پیلان و نه‌خشه‌ی ڕۆژئاوا به ئامانجی دووبه‌ره‌کی و ئاژاوه‌گێڕی له وڵاتانی ئیسلامی بکرێت. ئه‌رکێک که زیاتر به سه‌ر شانی بیرمه‌ندان و زانایانی ئیسلامی و میدیا جۆربه‌جۆره‌کان قورسایی ده‌کات.
مانگی ڕبیع الاول که دێت، شه‌پۆلی شایی و خۆشی باڵ به سه‌ر وڵاتانی ئیسلامی و ناوچه جیاجیاکانی‌دا ده‌کێشێت. پێویستی یه‌کێتی و یه‌کڕیزی نێوان ئائینزاکانی ئیسلام له مێژه گرنگی پێ دراوه، به‌ڵام به هۆی دۆخی تایبه‌ت و قه‌یراناوی گۆڕه‌پانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گۆڕانکارییه ناوخۆییه‌کانی وڵاتانی ئیسلامی، زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه هه‌ستی پێ ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی که به‌ره‌ی کوفر به باشی و به درێژایی مێژوو هه‌ستی پێکردووه، له ناوبردنی یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی نێوان موسڵمانان به شێوه‌زاری جۆربه‌جۆر وه‌ک دژایه‌تی کلتور و مه‌زهه‌ب به پێی هه‌مان بنه‌مای هه‌میشه‌یی خۆیانه، واته ، دووبه‌ره‌کی بنێره‌وه و حکومه‌تداری بکه. هه‌رچه‌نده به‌ڵگه مێژووییه‌کانی ئه‌م نیشتمانه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه که پێکهاته و ئائینزاکان له که‌ش و هه‌وایه‌کی ته‌با و یه‌کڕیزدا له سه‌ر نه‌خشه‌ی جوغرافیایی ئێرانی ئیسلامی درێژه‌یان به ژیانی خۆیان داوه، به‌ڵام له ماوه‌ی ده‌یه‌ی ڕابردوو به سه‌رهه‌ڵدانی بیر و هزری به‌لاڕێدابراو و په‌ره‌پێدانی له ناو کۆمه‌ڵگای ئیسلامی و ناوچه‌که، هه‌وڵی خوڵقاندنی ئاژاوه‌گێڕی و دژایه‌تی فه‌رهه‌نگی و مه‌زهه‌بی نێوان پێکهاته‌کانیان دراوه.
یه‌کێتی نێوان ئائینزاکانی ئیسلامی و پێویستی یه‌کگرتوویی موسڵمانان، له‌م دۆخه‌ی ئێستای جیهانی ئیسلام ڕووبه‌ڕووی کێشه و گرفتی زۆر بووه‌ته‌وه که به‌راورد به ڕابردوو، قیاسێکی گه‌وره‌تری پێوه ده‌بینرێت. وڵاتانی ڕۆژئاوا دژ به ئیسلام په‌ره‌یان به پڕوپاگه‌نده‌کانی خۆیان داوه و له هه‌وڵی به‌رده‌وامدان که ڕواڵه‌تی ئائینی پیرۆزی ئیسلام ناشیرین پیشان بده‌ن و وه‌ک ده‌شبینین که ئه‌م ستراتیژه یه‌کێک له ئه‌وله‌ویاتی سه‌ره‌کی ئه‌وانه و به سه‌دان ملیۆن دۆلاریشیان بۆ مسۆگه‌ربوونی ته‌رخان کردووه.
دۆخی ئاڵۆز و چه‌قبه‌ستووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریقا به تایبه‌ت له وڵاتانی عێراق، سوریا، یه‌مه‌ن و لیبیا به‌ڵگه‌ی پیلانداڕێژی وڵاتانی چه‌وسێنه‌ر و سته‌مکاره که به داخه‌وه له ئاکامی تێنه‌گه‌یشتوویی هه‌ندێک له سه‌رکرده‌ی وڵاتانی ئیسلامی ڕۆژانه به سه‌دان که‌س ده‌کوژرێن، بریندار ده‌بن و به هه‌زارانی دیکه‌ش وڵات و زێد و ماوای خۆیان به جێ دێڵن و ڕوو له هه‌نده‌ران ده‌که‌ن. ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌کانی ئه‌مریکا، ئیسرائیل و هه‌ندێک له وڵاتانی به ناو ئیسلامی ناوچه‌که ململانێی تائیفی و به‌ستێنی گه‌شه‌سه‌ندنی گرووپه تیرۆریستییه‌کانیان وا خوڵقاندووه که به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی پرسی یه‌کگرتن و یه‌کڕیزی بابه‌تێکی له بیر کراوه و پێچه‌وانه‌که‌ی زاڵ و هه‌وڵی زیاتربوونیشی ده‌درێت.
قاعیده و تاڵیبان، به‌ره‌ی نوسره و داعش و ده‌یان گرووپی تیرۆریستی دیکه له ناوچه‌که و بۆ لێدانی یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی ئیسلامی له لایه‌ن وڵاتانی ڕۆژئاوا به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا و له ژووری عه‌مه‌لیاتی ئیسرائیل‌دا پێکهاتوون، ئه‌وان به باشی له‌وه تێگه‌یشتوون که له ئه‌گه‌ری یه‌کگرتوویی حه‌شیمه‌تی زیاتر له یه‌ک و نیو ملیار که‌سی جیهانی ئیسلام، هێز و توانایان مانایه‌کی نابێت و هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش گرووپه تیرۆریستییه‌کانیان وه‌ک په‌تایه‌کی کوشنده له ناو وڵاتانی ئیسلامی‌دا بڵاو کرده‌وه و به داخه‌وه ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین هه‌ر موسڵمانانن که ده‌بنه قوربانی، ده‌کوژرێن، تاڵان ده‌کرێن، وڵاته‌کانیان کاول ده‌کرێت و ژێرخانه‌کانی له ناو ده‌برێت. سوریایان کرده ئامانجی سه‌ره‌کی پیلانه‌کانیان تا به‌ره‌ی خۆڕاگری له پێناو ئازادی فه‌ڵه‌ستین شکست بێنێت، خۆیان به تاکه ڕزگارکه‌ری سوننه‌کانی عێراق ناو برد، پێکهێنانی داعش نه‌خشه‌ی ڕاوێژکارانی سیاسی – سه‌ربازی کۆشکی سپی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا و ده‌ره‌نجامی ئاڵ و گۆڕی زانیاری و پلانی هاوبه‌شی ئیسرائیل و وڵاتانی دیکه‌ی ڕۆژئاوا بوو تا به ناو، سوننه‌کانی عێراق ڕزگار بکه‌ن، به‌ڵام چیمان بینی، موسڵ و ڕۆمادی تابلۆی ڕوون و سه‌لمێنه‌ری دوژمنایه‌تی ئه‌وانه له گه‌ڵ موسڵمانان و ئائینی پیرۆزی ئیسلام.
سه‌رهه‌ڵدانی داعش و پشتیوانی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌م گرووپه تیرۆریستییه، یه‌ک له‌و پرۆژانه بووه که ئه‌مریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئاژاوه‌گێڕی و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له نێو کۆمه‌ڵگای ئیسلامی به تایبه‌ت له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دایانڕشتووه و جێبه‌جێشیان کردووه. هیلاری کلینتۆن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشوو و به‌ربژێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی داهاتووی ئه‌مریکا له کتێبی خۆی به ناوی هه‌ڵبژاردنه دژواره‌کان که ساڵی ڕابردوو بڵاو کرایه‌وه، جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که بڕیار بوو داعش به پێی ڕێکه‌وتنی نێوان ئه‌مریکا و ئیخوانه‌کان له میسر پێک بهێنرێت.
کلینتۆن وا ده‌نووسێت: ئێمه له شه‌ڕی عێراق، سوریا و لیبیا به‌شداریمان کرد و پلانه‌که‌مان به باشی به‌ره‌و پێش ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام له ناکاو شۆڕشی 30ی ژوئه‌ن له میسر دژ به ئیخوان موسلمین ڕووی دا و دۆخه‌که له ماوه‌ی 72 کاتژمێردا گۆڕانکاری به‌سه‌رداهات. ئێمه له گه‌ڵ ئیخوانییه‌کان له سه‌ر ئه‌وه ڕێکهوتبووین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سینا پێک بهێنرێت. به‌شێک له سینا بۆ حه‌ماس و به‌شێکی دیکه‌ی ڕاده‌ستی ئیسرائیل بکرێت و حه‌لایب و شه‌لاتین بخرێته سه‌ر سودان و حکومه‌تی میسر سنوره‌کانی له گه‌ڵ لیبیا له ناوچه‌ی السلوم بکاته‌وه.
هیلاری ده‌ڵێت: بڕیار بوو ئێمه له ڕۆژی 5ی ژووئیه‌ی ساڵی 2013 له کۆبوونه‌وه‌مان له گه‌ڵ دۆستانی ئه‌ورووپی، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به فه‌رمی بناسێنین. من سه‌ردانی 112 وڵاتم کرد تا ڕۆڵی ئه‌مریکا و ڕێکه‌وتنمان له گه‌ڵ هه‌ندێک وڵاتی دۆست و هاوپه‌یمان سه‌باره‌ت به به فه‌رمی ناساندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی زیاتر شی بکه‌مه‌وه، به‌ڵام له ناکاو هه‌موو شته‌کان له پێش چاوی ئیمه‌دا ڕووخان.
کاندیدی دیمۆکراته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا له درێژه‌ی وته‌کانی سه‌باره‌ت به نه‌خشه و پلانه‌کانی واشنتن بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ده‌نووسێت: ئێمه له ڕێگای ئیخوان موسلمین و ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که بڕیار بوو پێک بهێنرێت، ناوچه‌که‌مان دابه‌ش ده‌کرد، پاشان هه‌ر له ڕێگای ئه‌وانه‌وه ڕوومان له وڵاتانی که‌نداوی فارس ده‌کرد، ده‌سپێکی پلانه‌که‌مان له کوێته‌وه ده‌بوو، پاشان ئیمارات، به‌حره‌ین و عۆمان. له ده‌ره‌نجامی ئه‌مه‌ش ناوچه‌ی عه‌ره‌بی تووشی گۆڕانکاری گه‌وره ده‌بوو و ئێمه به سه‌ر سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و ڕێڕه‌وه ده‌ریاییه‌کاندا زاڵ ده‌بووین.
ئیدوارد سنۆدن ئه‌فسه‌ری پێشوو له ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریکا ئاشکرای کردووه که گرووپی تیرۆریستی داعش به ئامانجی پاڵپشتی له ئیسرائیل پێکهاتووه و له ژووره‌کانی عه‌مه‌لیاتی ئه‌واندا نه‌خشه‌ی ئه‌وه داڕێژراوه که توندڕۆ‌کان له سه‌ر ئاستی جیهان ڕاکێش بکرێن و به پێی بیر و هزری ته‌کفیری، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه بن که دژایه‌تی ئیسرائیل ده‌که‌ن. ناوبراو هه‌وه‌ها ڕایگه‌یاندووه که سه‌رکرده‌ی داعش بۆ ماوه‌ی یه‌ک ساڵ و له لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی موساد مه‌شقی پێکراوه.
له پاڵ داعش که وه‌ک هێزی جێبه‌جێکاری پرۆژه‌ی ئاژاوه و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه، ئامانجه‌کانی یه‌کگرتنی ئیسلامیی تووشی کێشه کردووه، نابێت ڕۆڵی میدیایی و بانگه‌شه‌یی ئه‌م پرۆژه‌یه له به‌رچاو نه‌گرین. که‌ناڵه ئاسمانییه‌کان، تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ده‌یان ئامرازی دیکه، شه‌ڕێکی ده‌روونی به‌ربڵاویان دژ به قه‌ڵای یه‌کگرتوویی ئیسلامی ده‌ستپێکردووه.
لایه‌نه توندڕۆ‌کان له هه‌ر دوو ئائینزای سوننه و شێعه، به‌شداری ئه‌م شه‌ڕه ده‌روونییه‌ن. وڵاتانی ڕۆژئاوا به تایبه‌ت به‌ریتانیای خاوه‌ن ئه‌زموون و پێشینه له ئاژاوه‌گێڕی و دووبه‌ره‌کی نانه‌وه له وڵاتانی ئیسلامی، به‌ستێنی چالاکی میدیایی بۆ ئه‌وان دابین کردووه و ئه‌مه‌ش پیشان ده‌دات که ئه‌مه پیلانێکه که هه‌نگاو به هه‌نگاو جێبه‌جێ ده‌کرێت و به‌ره‌و پێش ده‌برێت.
حه‌وته‌ی یه‌کڕیزی نێوان سوننه و شێعه که یادگاری دامه‌زرێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێرانه، بێ گومان ده‌رفه‌تێکی گونجاوه که دست له ناو ده‌ستی یه‌ک بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پیلانی دوژمنان به چه‌کی ئیمان و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه خۆمان ته‌یار بکه‌ین. وڵاتی ئێران له ده‌ریای پڕ کێشه و به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، دوورگه‌یه‌کی ئارام و سه‌قامگیره و دۆست و دوژمن دانیان به‌وه‌دا ناوه که سوننه و شێعه برایه‌تی و پێکه‌وه‌بوونیان له ئێران‌دا وه‌ک بنه‌مایه‌کی به‌هێز هه‌ڵبژاردووه.