جام کوردی:
سوپڕایزی نوێی ڕووسیا له سوریا ئه‌مجاره له ژێر ئاوه‌وه سه‌ری هه‌ڵێناوه، ژێرده‌ریایی ڕوستۆف – ئون – دون که به پێی وته‌ی وه‌زیری به‌رگری ڕووسیا، گه‌شته‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌دیته‌رانه، که‌ناراوه‌کانی سوریا، لۆبنان و ئیسرائیل ده‌ستپێکردووه. ئه‌م ژێرده‌ریاییه به سیسته‌می پێشکه‌وتووی دژه ڕادار و هه‌روه‌ها موشه‌کی کرۆز ته‌یار کراوه و ئه‌رکی تایبه‌تیشی، کۆکردنه‌وه‌ی زانیارییه‌کان ده‌بێت. ئه‌م ژێرده‌ریاییه تا ئێستاش چه‌ندین موشه‌کی ئاراسته‌ی بنکه و مۆڵگه‌کانی داعش له سوریا کردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، تواناکانی دیکه‌ی ڕوستۆف – ئون – دون ده‌توانێت بۆ کاراکته‌ره‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که، به تایبه‌ت ئیسرائیل ئامرازی نیگه‌رانی بێت.
ئاسه‌واری هاوکارییه‌کانی نێوان ڕووسیا و ئێران له سوریا هێشتا دیار نییه. به‌م دوایانه، بلۆمبرگ له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند که ئێران سه‌رقاڵی کشانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له هێزه‌کانیه‌تی له سوریا، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، سه‌رچاوه زانیارییه‌کانی ئیسرائیل، ڕاپۆرته‌که‌ی بلۆمبرگیان ڕه‌ت کرده‌وه. به وته‌ی به‌رپرسێکی ئیسرائیلی، ئێران ته‌نیا گۆڕانکاری به سه‌ر شوێنی جێگیربوونی هێزه‌کانیدا هێناوه و ئه‌مه‌ش به مانای جێ هێشتنی گۆڕه‌پانی شه‌ڕی سوریا له لایه‌ن ئه‌م وڵاته‌وه نابێت.
هێزه‌کانی ئێران هاوڕێ له گه‌ڵ حیزبووڵا و هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د، چه‌ندین ئامانج له سوریا په‌یره‌و ده‌که‌ن، به‌م دواییانه‌ش ڕووسیا په‌یوه‌ندی به‌م که‌مپینه‌وه کردووه. سه‌قامگیربوونی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌سته‌به‌ربوونی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ناوبراو و به‌ربڵاوبوونی ئه‌و ناوچانه‌ی که له ژێر کۆنتڕۆڵی سه‌رۆک کۆماری سوریایه، له ئامانجه‌کانی ئه‌م ئیئتلافه‌ن.
به وته‌ی موشه یه‌لعون، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، هێشتا ئه‌م ئامانجانه به ده‌ره‌نجامێک نه‌گه‌یشتوون. ناوبراو له وتارێکیدا، لاوازبوونی سوپای سوریا و دیارنه‌بوونی ئامانجی هێزه‌کانی ئێرانی وه‌ک هۆکاری مسۆگه‌رنه‌بوونی ئامانجه‌کان ناو بردووه.
ئیسرائیل به باشی ده‌زانێت که به‌شداری مۆسکۆ له شه‌ڕی سوریا، بابه‌تێکی ساکار نییه. ئاماده‌بوون له سوریا ده‌توانێت دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌فغانستان بۆ ڕووسیا بێت. ئه‌زموونی ئه‌فغانستان به‌و ڕاده‌یه‌ی بۆ یه‌کێتی سۆڤییه‌تی پێشوو قورس بوو که به‌ستێنی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یی دابین کرد. به پێی لێدوانی به‌رپرسێکی ئیسرائیلی که ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کراوه، سوریا ده‌توانێت ڤێتنامی ڕووسیا بێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش، نیگه‌رانییه ئه‌منییه‌کان لای سیاسه‌توانانی ئیسرائیلی سه‌باره‌ت به زیاتربوونی ڕێژه‌ی به‌شداری ڕووسیا له به‌ره‌ی باکوری سوریا له په‌ره‌سه‌ندندایه. ئه‌م ڕاستییه‌ش ده‌توانێت وه‌ک به‌ربه‌ستێک بێت له به‌رده‌م هێزه‌کانی به‌رگری ئیسرائیل له‌و ناوچانه.
به وته‌ی به‌رپرسێکی ئیسرائیلی، ژێرده‌ریایی نوێی ڕووسیا ده‌توانێت توانای زانیاری ڕووسیا له به‌رامبه‌ر ئیسرائیل به شێوازێکی به‌رچاو زیاتر بکات. ئه‌گه‌رچی ڕووسیا به هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ له سه‌ر ئیسرائیل دانانرێت، به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه که ڕووسیا زانیارییه‌کان ڕاده‌ستی ئه‌و وڵاتانه‌ی بکات که به دوژمنی ئیسرائیل داده‌نرێن.
وه‌ک چۆن فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هاوبه‌شی سوپای ئیسرائیل پێشتر ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ری شکستی داعش به پێداگری له سه‌ر هێرشه ئاسمانییه‌کان، ئه‌گه‌رێکی لاوازه و بۆ ئه‌مه‌ش به‌کارهێنانی هێزی وشکانیی به پێویست زانیوه. له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندووه که به‌ده‌ر له هێزه تایبه‌ته‌کان، ئاماده نابێت هێزه‌کانی وشکانی خۆی له شه‌ڕی سوریا به‌شداری پێ بکات. هه‌ر به پێی وته‌ی به‌رپرسێکی ڕۆژئاوایی که نه‌یویستووه ناوه‌که‌ی ئاشکرا ببێت، نزیک له 40 هه‌زار که‌س له زیاتر له 100 وڵاتی جیهان چوونه‌ته سوریا و په‌یوه‌ندییان به گرووپی تیرۆریستی داعشه‌وه کردووه. ئامانجی ئه‌م که‌سانه‌ش له به‌جێ هێشتنی ماڵ و حاڵی خۆیان و په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه، ڕوون نییه. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه، پێویسته پێکهاته‌ی خه‌لافه‌ت، ئه‌وه‌ی که له سوریا و عێراق ده‌بینرێت، له ناو ببرێت.
سه‌رکه‌وتنه‌کانی داعش وه‌ک هێرشه تیرۆریستییه‌کانی پاریس و تێکشکانی فڕۆکه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌که‌ی ڕووسیا له ئاسمانی سینا، جوڵه‌ی به ئیئتلاف داوه و بارودۆخه‌که‌ی به‌ره‌و قۆناغێکی به‌په‌له بردووه. ڕووسیا په‌ره‌ی به هێرشه‌کانی دژ به داعش داوه. پێش له ڕووداوه‌که‌ی سینا، ته‌نیا له سه‌دا 5ی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیا دژ به داعش ئه‌نجام ده‌درا، به‌ڵام ئه‌م ڕێژه‌یه له ئێستادا گه‌یشتووه‌ته له سه‌دا 30، به‌ڵام وه‌ک چۆن پێشتر ڕاگه‌ێندرا، هێرشه‌کان ده‌ره‌نجامێکی خوازراویان نابێت.
بۆ شکستی داعش، پێویسته خه‌لافه‌ته‌که‌یان له ناو ببرێت. پێویسته له به‌ره‌ی شه‌ڕی وشکانی به سه‌ر ئه‌واندا زاڵ بیت و ئه‌مه‌ش ته‌نیا ڕێگایه‌ک ده‌بێت که ده‌توانێت کۆتایی به ئه‌ندام وه‌رگرتنی داعش بێنێت. جیاوازی داعش له گه‌ڵ قاعیده ئه‌وه‌یه که داعش دامه‌زراوه‌یه‌کی سیاسیی به ناو خه‌لافه‌ت پێکهێناوه و پایته‌خت، سه‌رچاوه‌ی دارایی، یاسای تایبه‌ت به خۆی و سنوری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یه. خولیای به‌شێکی زۆری لایه‌نگرانی به‌دیهاتووه و ئه‌وانی به‌ره‌و ئه‌م گرووپه ڕاکێش کردووه و پێویسته هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وته بدرێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه، ئه‌مریکا هێشتا وه‌ڵامێکی ڕوونی سه‌باره‌ت به کات و چۆنیه‌تی له ناوبردنی داعش ڕانه‌گه‌یاندووه. به‌شداری ڕووسیا، ئێران و حیزبووڵاش ناتوانێت یارمه‌تیده‌ر بێت. هه‌وڵه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی ڤییه‌نا له پیناو ئاشتی له سوریا، ئه‌رێنی، به‌ڵام خێرایی پێوه نابینرێت. ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، ئامانجه‌کانی پشت گوێ خستووه.
له‌م نێوه‌نده‌دا، ئیسرائیل له کاتێکدا کرده‌وه‌ی کاراکته‌ره‌کانی دیکه‌ی ناوچه‌که ده‌بینێت که زیاتر له هه‌ر بابه‌تێکی دیکه سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی ڕووسیا له مه‌دیته‌رانه و هه‌رێمی ئاسمانی باکوری ئیسرائیل، هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌کات. بارودۆخی ئیسرائیل تووشی گۆڕانکاری نابێت، به‌ڵام کێشه‌که له‌وه‌دایه که ئیسرائیل له ئێران و گه‌یشتنی زانیارییه‌کان به‌م وڵاته نیگه‌رانه. داعش هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر ئیسرائیل نابێت، به‌ڵام ئێران توانا و هێزی ئه‌مه‌ی هه‌یه. به وته‌ی به‌رپرسێکی ئیسرائیل، ئێران ده‌توانێت به سه‌دان ته‌ن بۆمب و ته‌قینه‌وه بڕژێنێته سه‌ر شاره‌کانی ئیسرائیل، له کاتێکدا که داعش به ته‌نیا وه‌ک قه‌ناس به ده‌ستێک هه‌ژمار ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
وه‌رگێڕان: جام کوردی