جام کوردی:
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جه‌ختی کرده‌وه که یه‌کگرتوویی جیهانی ئیسلام به ته‌نیا له ڕێگای په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ جیهانه‌وه مسۆگه‌ر ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران له 29یه‌مین کۆنفرانسی نێوده‌وڵه‌تی یه‌کگرتوویی ئیسلامی، وێڕای پیرۆزبایی حه‌وته‌ی یه‌کڕیزی نێوان سوننه و شێعه، مسۆگه‌ربوونی ئامانجی یه‌کگرتوویی ئیسلامیی به ته‌نیا له ڕێگای په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ جیهانه‌وه ناو برد.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له درێژه‌دا وتی: ته‌نیا به وته، برایه‌تی دابین ناکرێت و پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له عه‌ره‌بستان ته‌نیا به وته، برایه‌تی نێوان موسڵمانانی دابین نه‌کردووه.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: ته‌کفیر و توندڕۆیی له توندووتیژییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و کاردانه‌وه‌ی نه‌بوونی دادپه‌روه‌رییه. بۆچی کۆمه‌ڵگای ئێمه، قوتابخانه‌کانی ئێمه و وانه‌کانی ئێمه به پێی بنه‌ماکانی خواپه‌ره‌ستی و گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ ئه‌و جیهانه‌که بنیات نانرێت؟ مه‌گه‌ر ئیسلام به ده‌ر له ” لا اله الا الله و محمد رسول الله “ وه‌ک بنه‌ماکانی سه‌ره‌کی ئیمان، شتێکی دیکه‌یه؟
ڕۆحانی له درێژه‌دا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر جیاوازی هه‌یه و بۆچوونه‌کان یه‌ک نین و جیاوازی قبووڵکراوه، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و دژایه‌تی کردن به چه هۆکارێک هه‌یه؟ بۆچی بنه‌ماکانی ئیسلاممان له بیر کردووه که به هۆکاری یه‌کگرتوویی موسڵمانان داده‌نرێن؟ ئێمه پێوه‌رێکمان به ناوی کتێبی خودا هه‌یه که بنه‌مای ئیمان و بڕوای ئێمه‌یه. له زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانی تایبه‌ت به سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ریش، بۆچوونه‌کانمان وه‌ک یه‌که.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: له‌مڕۆدا و له جێی ئه‌وه‌ی که شوناسی ئیسلامی له به‌رامبه‌ر شوناسی کوفر قسه‌ی له سه‌ر بکرێت، شوناسی شێعه له به‌رامبه‌ر سوننه‌دا داده‌نرێت، حه‌نه‌فی له به‌رامبه‌ر شافێعی. ئێمه یه‌ک شوناسمان هه‌یه و ئه‌وه‌ش ناسنامه‌ی ئیسلامی بوونمانه. ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک به ناوی هیلالی شێعه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن، وته‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه. نه هیلالی سوننه و نه هیلالی شێعهمان هه‌یه، ئێمه مانگی ئیسلامیمان هه‌یه.
ڕۆحانی به ئاماژه به‌وه‌ی که موسڵمانان پێویسته به یه‌کگرتوویی پێکه‌وه بژین، وتی: ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بیرمه‌ندان و به‌رپرسانی فه‌رهه‌نگی وڵاتانی ئیسلامی ده‌که‌م که شه‌ڕ و کاولکاری سوریا له به‌رژه‌وه‌ندی کێیه؟ ئه‌گه‌ر بیناکانی ئه‌و وڵاته ڕووخاون، نه‌وته‌که‌ی تاڵان ده‌کرێت، ئاسه‌واره مێژووییه‌کانی له ناو ده‌برێن و ئه‌و وڵاته‌ی که ساڵانێکه له به‌رامبه‌ر دوژمنی ڕاسته‌قینه‌دا خۆڕاگری ده‌کات، ده‌ڕوخێندرێت، له به‌رژه‌وه‌ندی کێیه؟
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئایا لاوازبوونی سوریا له به‌رژه‌وه‌ندی جیهانی ئیسلام و دراوسێ ئیسلامییه‌کانه؟ ئایا ڕوخاندنی سوریا ده‌بێته هۆی ئاوه‌دانی تورکیا، قه‌ته‌ر و عه‌ره‌بستان؟ کێ به‌ده‌ر له ئیسرائیل له وێرانی سوریا و شه‌ڕی عێراق هه‌ست به خۆشحاڵی ده‌کات؟ به‌داخه‌وه له سه‌دا 84ی توندووتیژی، تیرۆر و کوشتن له جیهانی ئیسلام له ئه‌فریقا، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیای ڕۆژئاوا ڕوو ده‌دات. مه‌گه‌ر ئێمه‌ی موسڵمان به‌رامبه‌ر به خوێنی موسڵمانانی دیکه به‌رپرسیاره‌تیمان له ئه‌ستۆ نییه و نابێت وه‌ڵامده‌ره‌وه بین.
سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کرده‌وه: ئایا قبووڵکراوه که پاره‌ی نه‌وتی موسڵمانان به ئه‌مریکا بده‌ین و بۆمب و موشه‌ک و گوله‌هاوه‌ن بڕژێنینه سه‌ر دانیشتووانی یه‌مه‌ن؟ ئایا قبووڵکراوه که چه‌ک و پێداویستی سه‌ربازی به داعش و به‌ره‌ی نوسره بده‌ین. چی ڕووی داوه که له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو کوشتن و خوێن ڕشتنه‌دا بێده‌نگین، یان له به‌رژه‌وه‌ندی هۆکاری سه‌ره‌کیدا، یارمه‌تیده‌ر ده‌بین.
دوکتۆر ڕۆحانی وه‌بیری هێنایه‌وه: ئایا بۆ جیهانی ئیسلام شه‌رمه‌زاری نییه که موسڵمانان به ژن و منداڵه‌وه له وه‌رزی زستان و له ده‌ریاکاندا په‌نا بۆ وڵاتانی نائیسلامی ده‌به‌ن و ئه‌وان له پشت ده‌روازه‌کاندا ده‌مێننه‌وه؟ ئایا ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر و یارانی له نێو ئێمه‌دا بوون، ئه‌م دۆخه‌یان پێ قبووڵ ده‌کرا. ئێمه پێویسته له به‌رامبه‌ر توندتووتیژی بیر و هزر بوه‌ستینه‌وه و وێنه‌ی ئیسلام له جیهانی ئه‌مڕۆدا ببینین که چی به سه‌ر هاتووه.
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه که زوڵمی گه‌وره له سه‌ر خه‌ڵکی لیبیا، سوریا، عێراق و یه‌مه‌نه و پێویست به‌وه ده‌کات ده‌ست له ده‌ستی یه‌کدی، سه‌رجه‌م وڵاتانی ناوچه‌که و جیهانی ئیسلام، ڕێگای ڕاسته‌قینه هه‌ڵبژێرین.
رۆحانی وتی: بزانین بارودۆخی موسڵمانان چۆنه و له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوو له ئه‌مریکا چه‌نده بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی کڕیاوه، ئه‌گه‌ر پاره‌ی ئه‌مه به سه‌ر هه‌ژاره‌کاندا دابه‌ش ده‌بوو، که‌سێک شه‌و به برسیه‌تی سه‌ری نهدهناوه. ئه‌گه‌ر داعش ئه‌مڕۆ ئه‌ندام ده‌گرێت، هۆکاره‌که‌ی بۆ هه‌ژاری مادی و فه‌رهه‌نگی ده‌گه‌ڕێته‌وه که پێویسته ئه‌م هه‌ژارییه بنبر بکرێت. ساڵانێکه باسی یه‌کگرتوویی ده‌که‌ین، ئایا یه‌کگرتوویی جیهانی ئیسلام به بێ په‌یوه‌ندی ئابوری مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: مه‌گه‌ر ده‌بێت ئابوری ئێمه، زانکۆکانی ئێمه، زانستی ئیمه به جیهانی نائیسلامییه‌وه به‌سراوه بێت و ئه‌و کات باست یه‌کگرتوویی و برایه‌تیش بکه‌ین؟ مه‌گه‌ر به وته، برایه‌تی دابین ده‌بێت؟ مه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر له مه‌دینه ته‌نیا به وته حکومه‌تی ده‌کرد. ئێمه پێویسته به وته و کرداری خۆمان و زانایانی ئائینی و مامۆستایانی حه‌وزه و زانکۆ، به‌ره‌نگاری تیرۆریستان ببینه‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاماژه به‌وه‌ی که تیرۆر به بۆمب و بۆردومان له ناو نابرێت، وتی: ئێمه پێویسته به‌ره‌نگاری بیر و هزری توندڕۆوانه ببینه‌وه. هه‌ر له‌م ئێرانه‌دا، ڕۆژگاریک مه‌غوله‌کان ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه گرت، زاناکانیان کوشت و مزگه‌وته‌کانیان ڕوخاند، به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی که کلتوری وتووێژی ئێرانی له لایه‌ن زانایانه‌وه زاڵ بوو و زاناکان له له ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی ئه‌و کاته‌دا بوونیان هه‌بوو، مه‌غوله‌کان خۆیان بوونه هۆکاری په‌ره‌پێدانی بنه‌ماکانی ئیسلام و مزگه‌وتی گه‌وره‌شیان بنیات نا.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێمه پێویسته بیر و هزری گه‌نجانی جیهانی ئه‌مڕۆ داگیر بکه‌ین، وتی: گه‌وره‌ترین ئه‌رکی سه‌ر شانی ئێمه چاکسازی له وێنه‌ی ئیسلامه له دید و تێڕوانینی ڕای گشتی. ئیمامی ئێمه ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندووه که هیچ هێزێک ناتوانێت به‌ره‌نگاری ڕای گشتی ببێته‌وه. ئه‌گه‌ر له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو بین که سرنجی ڕای گشتی به‌ره‌و ئیسلام ڕابکێشین، ئه‌وا په‌ره‌مان پێ داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له جیهانی ئه‌مڕۆدا، ڕای گشتی، به ته‌نیا ئیسلام به توندووتیژییه‌وه وێنا بکه‌ن، چۆن ده‌توانین ڕای گشتی له ڕێگایه‌کی درووستدا ڕێنمایی بکه‌ین.
ڕۆحانی جه‌ختی کرده‌وه: هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕامانگه‌یاندووه که ڕێگای ئێمه جیهانێکی بێ توندووتیژییه و هه‌ر کێشه‌یه‌ک له هه‌ر ئاستیکدا به وتووێژ و دانوستان چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئێمه به‌م کلتور و بیرکردنه‌وه‌مان، کێشه‌یه‌کی چه‌ندین ساڵه‌مان له گه‌ڵ وڵاتانی زلهێز چاره‌سه‌ر کرد و له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتووین که به دانوستان گه‌وره‌ترین کێشه‌ی سیاسی به ڕێگا چاره‌یه‌کدا ببه‌ین که له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کاندا بێت.
سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئێمه ته‌نیا یه‌ک حهوتهمان بۆ یه‌کڕیزی و یه‌کگرتوویی نییه و پێویسته سه‌رجه‌م ڕۆژ و مانگه‌کانی ئێمه له پێناو به‌دیهاتنی یه‌کگرتووییدا بێت.
شایانی ئاماژه‌یه 29یه‌مین کۆنفرانسی یه‌کگرتوویی ئیسلامی ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه له تارانی پایته‌خت ده‌ستیپێکرد که تێیدا 400 که‌سایه‌تی ئائینی سوننه و شێعه له 70 وڵاتی جیهاندا به‌شدارییان کردووه و چه‌ند وه‌زیرێکیش له حکومه‌ته ئیسلامییه‌کانی وڵاتانی ناوچه‌که به‌شدارن.
کۆنفرانسەکە یەك شەممە 27-12-2015 دەستیپێكرد و تاوەكو رۆژی سێ شەممە بەردەوام دەبێت، ئامانجی سەرەکیش بەپێی راگەیێنراوی کۆنفرانسەکە، یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامییە لەبەرامبەر هەڕەشەکانی داعش و یەک هەڵوێستی لە بەرامبەر رووداوەکاندا.هەر لەو کۆنفرانسەدا رەوشی فەڵەستین و رێگەچارەكانی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه تاوتوێ دەکرێن.