جام کوردی:
ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌ختی کرده‌وه که پاش کۆتایی هاتنی داعشی تیرۆریستی له عێراق، نۆره‌ی داعشی سیاسی ده‌بێت.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ری ئێرنا، قاسم الاعراجی له ئیئتلافی نیشتمانی، گه‌وره‌ترین فراکسیۆنی پارله‌مانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌کدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که بێڕێزی ئه‌ندام پارله‌مانێکی دیکه به حه‌شدی شه‌عبی ناو نراوه، جه‌ختی کرده‌وه که پاش کۆتایی هاتنی داعشی تیرۆریستی له عێراق، نۆره‌ی داعشی سیاسی ده‌بێت که پێویسته له ڕه‌وتی سیاسی وڵات‌دا به‌ره‌نگاریان ببینه‌وه.
زافر ئه‌لعانی له فراکسیۆنی هاوپه‌یمانان به سه‌رۆکایه‌تی ئۆسامه نۆجه‌یفی جێگری پێشووی سه‌رۆک کۆماری عێراق ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندبوو که شه‌ڕی ئێستای ڕۆمادی به هۆی ئاماده‌نه‌بوونی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی، شه‌ڕێکی ته‌ندرووست و خاوێنه.
ئه‌م لێدوانانه‌ش کاردانه‌وه‌ی توندی سیاسی به دواوه بووه و له ناوبراو وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی به‌رچاوی داعشی سیاسی و هۆگرانی حیزبی له ناوچووی به‌عس و سه‌دامی دیکتاتۆر ناو هێنراوه.
هه‌ندێک له ئه‌ندام پارله‌مانه‌کان سه‌باره‌ت به لێدوانه‌کانی ئه‌لعانی وتیان که به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و وتانه، له ئێستادا زیاتر له 10 هه‌زار له هێزه خۆبه‌خشه‌کان له پرۆسه سه‌ربازییه‌کانی ئازادکردنی شاری ڕۆمادی به‌شدارییان هه‌یه و که‌ناڵه عێراقییه‌کان ئه‌ندامانی ئه‌م هێزه‌یان به ئاڵای ” لبیک یا حسین و یا قائم آل محمد ” پیشان داوه.
قاسم الاعراجی له ئه‌ندامانی ڕێکخراوی به‌در له به‌یاننامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه که ئاماده‌بوونی زافر ئه‌لعانی و هه‌ڤاڵانی له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بووه‌ته هۆی پیسبوونی که‌ش و هه‌وای سیاسی وڵات و پاش کۆتایی هێنان به ئاماده‌بوونی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌کانی ڕۆژئاوای عێراق، نۆره‌ی داعشی سیاسی ده‌بێت که پێویسته ئه‌م کێشه‌یه‌ش یه‌کلایی بکرێته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا وتی: ئازادکردنی ڕۆمادی به هۆی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی و هاوکاری ئه‌وانه له گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌کان و هۆزه‌کانی ناوچه‌که که دژایه‌تی تیرۆریستانی داعش ده‌که‌ن.