جام کوردی:
له ئێستادا ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رده‌م پێکهێنان و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و ئیئتلافانهیه که ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌وان به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره، به‌ڵام کاردانه‌وه‌کانی درێژخایه‌ن و ستراتژیکی ئه‌م ڕه‌وته پێویسته له نه‌خشه‌ی داهاتووی جوغرافیای سیاسی ناوچه‌که خوێندنه‌وه‌ی بۆ بکرێت.
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێشتا گۆڕه‌پانی کێبه‌ڕکێ و ململانێی هێزه سه‌ره‌کییه‌کانی جیهانه و ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام دیمه‌نی ئاڵۆزی و کێشه و ناکۆکییه‌کان له سه‌ر نه‌خشه‌ی خۆی ده‌بینێت. کێبه‌ڕکێ و ئاڵۆزییه‌کان هه‌ر جاره و به بیانوویه‌ک، ڕه‌نگ و بۆنی نوێ به خۆوه ده‌گرێت و ناوچه‌که‌ی به‌ره‌و ئاقارێکی مه‌ترسیدار بردووه.
پێشینه‌ی سیاسی سه‌ده‌ی ڕابردووی ئه‌م ناوچه‌یه پیشان ده‌دات که له نێو جه‌رگه‌ی کێبه‌ڕکێی هێزه جیهانییه‌کان، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رده‌وام یه‌کێک له ناوه‌نده سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م ململانێیه و گۆڕه‌پانێکی ئاڵۆزییه‌کان بووه، به‌و پێیه‌ی که له سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و دووه‌م و شه‌ڕی سارد، ئه‌م ناوچه‌یه، ستراتژیک و هه‌ستیار بووه.
له‌م سه‌ده‌یه‌شدا سه‌ره‌ڕای گۆڕانکارییه‌کانی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی، هێشتا ئاماژه‌کان به‌ره‌و سه‌رده‌مه‌کانی پێشوو خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و له ئێستادا تیرۆر بووه‌ته بیانووی هێزه جیهانییه‌کان بۆ هاتنیان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه. ئه‌م بابه‌ته‌ش پاش ڕووداوه‌کانی 11ی سپتمبێری ساڵی 2001 دیمه‌نێکی نوێی له خۆ گرتووه و پاش سه‌رهه‌ڵدانی داعش له سوریا و عێراق گه‌یشتووه‌ته لوتکه‌ی خۆی، بابه‌تێک که به باشترین شێواز هه‌وڵه‌کانی وڵاتانی زلهێزی له پێناو گۆڕانکاری له سیسته‌می جیهانی ده‌رخستووه. ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه که هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیسته‌می دوو جه‌مسه‌ری جیهانی، ڕۆڵی ناوچه‌کان و کاراکته‌ره ناوچه‌ییه‌کانی له سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا به‌رزتر کردووه‌ته‌وه. له وه‌ها بارودۆخێکدا، هێزه ناوچه‌ییه‌کان، گۆڕه‌پانێکی نوێیان بۆ ململانێ ژئۆپۆلتیکهکان دۆزیوه‌ته‌وه. به هۆی ئه‌م ململانێ و کێبهڕکێیهش، قه‌یرانی سوریا بووه‌ته گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئێستای جیهان و له ئێستادا کێبه‌ڕکێی ناوچه‌یی و جیهانی له‌م قه‌یرانه‌دا به ئاسانی به‌چاو ده‌بینرێت. له‌م چوارچێوه‌دا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به تایبه‌ت داعش بووه‌ته بیانووی نوێی پێکهێنانی ئیئتلافه‌کان له سه‌ر ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م ڕه‌وته‌ش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش نییه و به پێچه‌وانه‌وه گۆڕینی ژئۆپۆلیتیکی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ته‌کان. به‌م هۆیه‌شه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی وڵاتان به ناو ده‌ڵێن که به‌ره‌نگاری داعش ده‌بنه‌وه، ئه‌م گرووپه و گرووپه تیرۆریستییه‌کانی دیکه به‌رده‌وامن له ژیان و چالاکی خۆیان و هه‌روه‌ها له بواری سیاسی، ئابوری، زانیاری و هێزی مرۆڤی یارمه‌تی زۆریان پێ ده‌گات. به‌م پێیه‌ش، شێوازێکی نوێ له کێبه‌ڕکێی هێز له چوارچێوه‌ی ئیئتلافهکانی دژ به تیرۆر سه‌ری هه‌ڵداوه و که‌ش و هه‌وای کێبه‌ڕکێ ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ره‌و گۆڕانکاری بردووه. ئه‌م بابه‌ته‌ش به تێڕوانینێک به‌و ئیئتلافانهی که تا ئێستا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پێکهێنراون و لێکدانه‌وه‌ی چۆنیه‌تی و ئامانجه‌کانیان، ڕوونتر ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت به گشتی له‌و ئیئتلافانه بڕوانین، چه‌ندین ئیئتلافی سه‌ره‌کیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت.
یه‌که‌مین ئیئتلاف، ئیئتلافێکه که ئه‌مریکا به ناونیشانی ” ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش ” له هه‌مان مانگه‌کانی سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه و به به‌شداری وڵاتانی عه‌ره‌بی و ڕۆژئاوایی پێکیهێناوه. ئامانجی ڕاگه‌ێندراوی ئه‌م ئیئتلافه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش له ڕێگای هێرشه ئاسمانییه‌کانه.
دووه‌م ئیئتلافی گرنگ، ئیئتلافی ئێران، ڕووسیا، سوریا و عێراق، ناسراو به ” ئیئتلافی چوار لایه‌نه “یه. ئه‌م ئیئتلافه پاش ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ڕووسیا له سوریا دیمه‌نێکی جیدیی به له خۆ گرتووه.
سێهه‌مین ئیئتلاف، ” ئیئتلافی ئیسلامی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ” به سه‌رکردایه‌تی وڵاتی عه‌ره‌بستانه که له ماوه‌ی ڕابردوو پێکهات و بڕیاره 34 وڵات له‌م ئیئتلافه‌دا ببنه ئه‌ندام. ئه‌م ئیئتلافه هێشتا شێوازێکی فه‌رمیی نییه و جێبه‌جێ نه‌کراوه و ته‌نیا به پێی ڕاگه‌یاندن، بڕیاره له وڵاتانی ئیسلامی، به‌ره‌نگاری گرووپه تیرۆریستییه‌کان ببێته‌وه.
تێڕوانینمان به‌م ئیئتلافانه و ئه‌و وڵاتانه‌ی که ڕێبه‌رایه‌تییان ده‌که‌ن، پیشان ده‌دات که کارنامه‌ی ئه‌وان له شه‌ڕی دژ به تیرۆردا چۆن بووه و له چه ئاستێک‌دا بۆ مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانیان هه‌وڵی گۆڕینی ژئۆپۆلیتیکی ناوچه‌که ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رکردایه‌تی ئه‌مریکا پێویسته بڵێین که پاش داگیرکردنی موسڵ له عێراق، داعش وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی جیدی له سه‌ر ئاستی جیهانی بینرا و پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه هاته ئاراوه. به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌مریکا ده‌ستی دایه هه‌وڵێکی جیدی سه‌باره‌ت به پێکهێنانی ئیئتلافێکی نێوده‌وڵه‌تی و بۆ ئه‌مه‌ش 30 وڵاتی جیهان ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئه‌ندامبوون له‌و ئیئتلافه‌دا ڕاگه‌یاند. ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له هه‌مان سه‌ره‌تاوه، بانگه‌شه‌ی خسته ئه‌وله‌ویاتی کار و چالاکییه‌کانی خۆی و هێرشی سنورداری ئاسمانیی بۆ سه‌ر داعش ده‌ستپێکرد. پێکهێنای ئه‌و ئیئتلافه له سه‌ره‌تادا بووه هۆی خۆشحاڵی هه‌ندێک، به‌ڵام پێشڕه‌وییه‌کانی داعش بۆ سه‌ر چه‌ندین ناوچه‌ی دیکه له سوریا و عێراق و لاوازبوونی ئیئتلافی ئه‌مریکی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی پیشاندا که ئه‌و ئیئتلافه له جێی ئه‌وه‌ی که هه‌وڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جیدی تیرۆر بدات، زیاتر شانۆیه‌کی سیاسییه. هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر شاری کۆبانێ و که‌مته‌رخه‌می ئیئتلافی ئه‌مریکی له لێدانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه، گومانه‌کانی له سه‌ر ئیئتلافه‌که و ئامانجه‌کانی زیاتر کرد و بێده‌نگیش له به‌رامبه‌ر داگیرکردنی شاری ڕۆمادی، لوتکه‌ی بێ متمانهییهکان بوو. هه‌ر بۆیه، لێکدانه‌وه‌ی کارکۆی یه‌ک ساڵ و چه‌ندین مانگه‌ی ئیئتلافی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش پیشان ده‌دات که ئامانجی ئه‌و ئیئتلافه نه‌ک ته‌نیا، له ناوبردنی داعش نییه، که‌چی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م گرووپه‌یه له پێناو مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی ئه‌مریکا له ناوچه‌که به تایبه‌ت له دوو وڵاتی سوریا و عێراق.
ئیئتلافی دیکه، ئیئتلافی چوار لایه‌نه‌ی نێوان وڵاتانی ئێران، ڕووسیا، سوریا و عێراقه. ئه‌م ئیئتلافه که ته‌نیا چه‌ندین مانگ به سه‌ر پێکهێنانی تێپه‌ڕ ده‌بێت، تا ئێستا سه‌رکه‌وتنی زۆری له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش به ده‌ست هێناوه و پێشڕه‌وییه‌کانی ئه‌و گرووپه‌ی له سوریا په‌ک خستووه. له لیکدانه‌وه‌ی کارکۆی ئیئتلافی چوار لایه‌نه ده‌توانین بڵێین که ته‌نیا ئیئتلافێکی ئێستایه که ئامانجی ڕاگه‌یاندن و کردهویانهی، له ناوبردنی داعشه. گرنگی ئه‌م ئیئتلافه له‌وه‌دایه که له‌و وڵاتانه‌ی پێکهاتووه که یان به شێوازی ڕاسته‌وخۆ سه‌رقاڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه و شه‌ڕی داعشن (سوریا و عێراق)، یان له هه‌مان سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی داعش به شێوازی ڕاسته‌قینه دژ به‌و گرووپه تیرۆریستییه له شه‌ڕدا بوون (ئێران)، یان له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه سه‌ربازی و سیاسییه‌کانی وڵاتانی دیکه له پێناو ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی سوریا خۆڕاگرییان نواندووه (ڕووسیا). ئه‌ڵبه‌ت ئێران و ڕووسیا، بوونی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی عێراق و سوریا به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی خۆیان ده‌زانن. به گشتی، ئیئتلافی چوار لایه‌نه، زیاتر له‌وه‌ی که ئامانجی ژئۆپۆلیتیکی هه‌بێت، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی خستووه‌ته ڕیزی ئه‌وله‌ویاتی خۆی له پێناو پاراستنی وڵاتانی سوریا و عێراق.
سێهه‌مین ئیئتلاف، کۆمه‌ڵه‌یه‌ک ده‌بێت که ڕیاز نیازی سه‌رکردایه‌تیی هه‌یه. ئه‌وه‌ی که جێی سرنج و بایه‌خه، ئه‌وه‌یه که عه‌ره‌بستان به وڵاتێکی پشتیوانی گرووپه تیرۆریستییه‌کان ناسراوه و گرووپه تیرۆریستییه‌کانی سوریا، عێراق، لۆبنان و یه‌مه‌ن به پشتیوانی دارایی، سه‌ربازی، زانیاری و سیاسی ئه‌م وڵاته به‌م ئاسته گه‌یشتوون. له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئامانجی ئه‌م ئیئتلافه ده‌توانین ئاماژه به‌وه بده‌ین که سێ وڵاتی به‌ره‌ی سه‌ره‌کی شه‌ڕی دژ به تیرۆر، واته ئێران، سوریا و عێراق بانگهێشتی نه‌کراون. ئه‌مه‌ش پیشان ده‌دات که عه‌ره‌بستان زیاتر له‌وه‌ی که له خه‌می شه‌ڕی دژ به تیرۆردا بێت، هه‌وڵی مسۆگه‌ربوونی ئامانجه ڕه‌شه‌کانی له ناوچه‌که‌دا ده‌دات و پێشینه‌ی چالاکییه‌کانی ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که ڕیاز له کێبه‌ڕکێی جیدی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕۆڵ و هێزی ئێرانه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ته‌نانه‌ت جیهانی ئیسلامیش. ئه‌مه‌ش کاتیک گرنگی زیاتری ده‌بێت که جیهانیان شه‌ڕی یه‌مه‌ن و کوژرانی خه‌ڵکی بێ تاوانی ئه‌و وڵاته‌یان له لایه‌ن ڕیازه‌وه به چاو بینیوه و له پێناو مسۆگه‌ربوونی ئامانجه‌کانی له یه‌مه‌ن، به‌رده‌وام پاڵپشتی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک قاعیده ده‌کات.
هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به تایبه‌ت داعش بووه‌ته هۆکاری ململانێ و کێبه‌ڕکێی وڵاتانی ڕۆژئاوا و هه‌ندێک له وڵاتانی ناوچه‌که له ڕێگای پێکهێنانی ئیئتلافه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و بێ گومان ئه‌م ڕه‌وته‌ش نه‌ک ته‌نیا کێشه‌ی تیرۆر له‌م ناوچه‌یه بنبڕ ناکات، که‌چی کاردانه‌وه‌ی درێژخایه‌ن و نه‌خوازراوی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسایشی جیهانی ده‌بێت.
له‌م چوارچێوه‌شدا، شێوازی چالاکی ئیئتلافی چوار لایه‌نه ده‌توانێت نموونه‌یه‌کی کردهویانهی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بێت و به ده‌ر له شه‌ڕی دژ به گرووپه تیرۆریستییه‌کان، له دابین کردنی ئاسایشی سه‌رجه‌م وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕۆڵێکی کاریگه‌ری هه‌بێت.
ئیدریس سلێمانی