جام کوردی:
سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌کانی ستراتژیک و نێوده‌وڵه‌تی CSIS له ڕاپۆرتێکدا شرۆڤه‌ی بارودۆخی به‌ره‌وپێشچووی توندووتیژییه‌کانی عێراقی له ساڵه‌کانی پاش هێرشی ئه‌مریکا بۆ ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی داعش و ده‌رکه‌وته‌کانی کردووه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندووتیژییه‌کانی عێراق پاش هێرشی ساڵی 2003ی ئه‌مریکا و کاریگه‌ری هه‌وڵه‌کانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ بنیات نانی هێزێکی سه‌ربازی کاریگه‌ر و به‌توانای عێراق و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌کانی نوری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق له هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له نێوان ساڵه‌کانی 2011 تا 2013 و کاریگه‌ری هێرشه‌کانی داعش له کۆتایی ساڵی 2013 تا ئێستا دراوه.
له بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه که هه‌رچه‌نده گه‌نده‌ڵی ئابوری، سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک وه‌زیران و ململانێ سیاسییه‌کان به‌ستێنی سه‌رهه‌ڵدانی داعشی له عێراق دابین کرد، به‌ڵام ناکۆکی نێوان پێکهاته‌کانی ئه‌م وڵاته که بووه‌ته هۆی به‌هێزبوونی داعش، به‌رده‌وام وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌مێنێته‌وه که ته‌نانه‌ت له ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی داعش، عێراق لاوازتر ده‌کات.
له‌م شرۆڤه‌دا هاتووه که کێشه گرنگه‌کانی عێراق به‌رده‌وام ده‌بن که کاریگه‌رییان له گه‌شه‌سه‌ندنی ئاڵۆزییه‌کان، ناکۆکییه‌کان و ناسه‌قامگیری ئه‌م وڵاته‌دا هه‌یه. له‌م خاڵانه‌ش ده‌توانین ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووانی عێراق، ژماره‌ی زۆری گه‌نجانی بێکار، کێشه ئابورییه‌کانی ئه‌م وڵاته و گه‌نده‌ڵی ئابوری و کاریگه‌رییه‌کانی له سه‌ر سیسته‌می حکومه‌تی عێراق بده‌ین.