جام کوردی:
وزه یه‌ک له‌و بابه‌تانه‌یه که به‌رده‌وام ڕۆڵێکی به‌رچاوی له هاوکێشه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بووه. ئه‌و کاته‌ی که ڕووسیا به بیانووی شه‌ڕی دژ به داعش، هێرشه ئاسمانییه‌کانی له سوریا ده‌ستپێکرد، ئامانجه‌کانی ئه‌م وڵاته ڕووبه‌ڕووی هه‌ندێک پرسیاری گرنگ بووه‌ته‌وه. تا پێش ئه‌مه‌ش، به‌م ڕاده‌یه، ئامانجی ڕووسیا و په‌یوه‌ندی وزه له گه‌ڵ شه‌ڕی ناوخۆیی سوریا ڕووبه‌ڕووی پرسیار نه‌کرابووه.
له ده‌سپێکی شه‌ڕی ناوخۆیی له سوریا، ڕووسیا به شێوازی جۆربه‌جۆری وه‌ک ناردنی که‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی و ڤیتۆی ڕه‌شنووسی بڕیاره‌کانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، پشتیوانیی له ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د کردووه. به هۆی ئه‌وه‌ی که په‌یوه‌ندی نێوان دوو وڵات پێشینه‌یه‌کی چل ساڵه‌ی هه‌یه و ڕووسیا له ته‌ڕتووس بنکه‌ی سه‌ربازی هه‌یه، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌وتۆ بۆ ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی ڕووسیا له سوریا نه‌کرابوو.
ئامانجی کۆتایی ڕووسیا له سوریا:
قه‌ته‌ر وه‌ک گه‌وره‌ترین هه‌نارده‌کاری گازی سرووشتی، له ساڵی 2009 پێشنیاری دامه‌زراندنی هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازی به ئورووپا دا که له خاکی سوریاوه تێپه‌ڕ ببێت. سوریا بۆ پشتیوانی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هاوپه‌یمانه دێرینه‌که‌ی خۆی، واته ڕووسیا که گرنگترین دابینکاری گازی ئه‌ورووپایه، پێشنیاره‌که‌ی قه‌ته‌ری ڕه‌ت کرده‌وه. هێڵی گازی قه‌ته‌ر بۆ ئه‌ورووپا پێشنیارێکی گونجاو بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌ورووپا به گازی ڕووسیاوه به‌ستراوه و پوتین ده‌توانێت هه‌ر کات بیه‌وێت به پچڕانی ئه‌و هێڵه ئه‌و کیشوه‌ره ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی بکاته‌وه.
به‌شار ئه‌سه‌د گه‌ڵاڵه‌ی هێڵی گازی قه‌ته‌ری ڕه‌ت کرده‌وه، به‌ڵام ده‌رفه‌ته‌کانی دیکه‌ی له به‌رچاو گرت. ئه‌سه‌د دانوستانه‌کانی له گه‌ڵ ئێران بۆ دامه‌زراندنی هێڵێکی دیکه ده‌ستپێکرد. ئه‌م هێڵه که له سوریاوه تێپه‌ڕ ده‌بوو، گازی ئێران و عێراقی بۆ ئه‌ورووپا ده‌گواسته‌وه. سێ وڵاتی ئێران به گه‌وره‌ترین حه‌شیمه‌تی شێعه، عێراق که له پاش سه‌دام، حکومه‌ته‌که‌ی له لایه‌ن شێعه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و حکومه‌تی عه‌له‌وی سوریا به زووترین کات، ئه‌و پرۆژه‌یان خسته بواری جێبه‌جێ کردن و به‌م شێوازه‌ش، تۆڕێکی شێعه بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه پێکهێنرا.
ڕووسیا پێشوازیی له‌م گه‌ڵاڵه‌یه کرد، له به‌ر ئه‌وه‌ی که چاودێری هه‌نارده‌کردنی گازی ئێران بۆ ئه‌ورووپا له لایه‌ن ڕووسیاوه ئاسانتر ده‌بوو. بنکه‌ی تهڕتووسیش له بواری ستراتژیک، ئه‌گه‌ری ئه‌و چاودێرییه‌ی دابین ده‌کرد. کۆمپانیای گازپرۆم ڕه‌زامه‌ندی پیشان دا که پرۆژه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م هێڵه له ئه‌ستۆ بگرێت. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، ڕووسیا و سوریا له سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێکه‌وتن که ڕووسیا ڕه‌وتی دۆزینه‌وه‌ی کێڵگه گازییه‌کانی سوریا له که‌ناراوه‌کانی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه ده‌ست پێ بکات و له ئه‌گه‌ری دۆزینه‌وه‌ی گاز یان نه‌وت له‌م کێڵگانه‌دا، یه‌کێک له کۆمپانیا حکومییه‌کانی سوریا بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ی بۆ پارێزراو بێت.
له هه‌مان کاتدا، گازپرۆم و ئیسرائیل گه‌یشتنه ڕێکه‌وتن که دامه‌زراندن و بنیات نانی پێداویستییه‌کانی په‌یوه‌ندیدار له گه‌ڵ گازی شل له ئیسرائیل و گواستنه‌وه‌ی گازی دۆزراوه بۆ ئه‌ورووپا له ئه‌ستۆ بگرێت. ڕووسیا له ئێستادا ده‌یه‌وێت دابه‌شکردنی گازی شلی وڵاتی قبرس جێبه‌جێ بکات. به‌م هۆیه‌شه‌وه هێڵی گازی ئێرانیش بۆ ڕووسیا گرنگی زۆری ده‌بێت. ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی مۆسکۆ له سوریا له مانگی ئۆکتۆبه‌ر، ته‌نیا له پێناو پاڵپشتی له به‌شار ئه‌سه‌د نه‌بووه ، به‌ڵکوو که‌رتی وزه‌ش به چه‌شنێک له پاکێجی ئامانجه‌کانی پوتیندا بووه.
تورکیا:
تورکیا له بواری سه‌رچاوه‌کانی نه‌وت و گاز به وڵاتێکی لاواز داده‌نرێت، به‌ڵام بارودۆخی ژئۆستراتژیکی، تورکیای کردووه‌ته جه‌مسه‌رێکی وزه و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به ئه‌ورووپاوه ده‌به‌ستێته‌وه. هه‌ندێک له پرۆژه‌کانی هێڵی نه‌وت و گاز که له تورکیاوه تێپه‌ڕ ده‌بن و گازی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌روه‌ها ئاسیای ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌ورووپا ده‌گوازنه‌وه، ماوه‌یه‌که که له تورکیا هه‌ڵپه‌سێراون و ئه‌مه‌ش به مانای دابه‌زینی نرخی نه‌وت و گاز و که‌مبوونه‌وه‌ی پشکی ڕووسیایه له بازاڕه‌کانی ئه‌ورووپا.
ڕووسیا نایه‌وێت ڕۆڵ و کاریگه‌ری خۆی له بازاڕی نه‌وت و گاز له ده‌ست بدات و له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات که ئێران، عێراق و ده‌ریای مه‌دیته‌رانه بخاته ڕیزی ئه‌و ناوچانه‌ی که له بواری نه‌وت و گازدا چاودێریی به سه‌ریانه‌وه هه‌یه. له‌م پێناوه‌دا، تورکیا به به‌ربه‌ستێکی گه‌وره‌ی به‌رده‌م ڕووسیا داده‌نرێت. پرۆژه‌ی هێڵی ناباکو، هێڵی گواستنه‌وه‌ی گازی ئاناتۆلی و ئادریاتیک به هیچ شێوازێک خوازراوی مۆسکۆ نه‌بوون. ئه‌گه‌ر پرۆژه‌ی قه‌ته‌ر – سوریا له لایه‌ن دیمه‌شقه‌وه په‌سه‌ند ده‌کرا، ئه‌و کات کێشه‌کانی ڕووسیا زیاتریش ده‌بوون.
دامه‌زراندنی هێڵی نێوان ئێران – عێراق – سوریا ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ری ڕووسیا بێت له دژایه‌تی کردنی تورکیا. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی هێڵی ئیسرائیل – قبرس – یۆنان که له لایه‌ن ڕووسیا پاڵپشتی ده‌کرێت، ده‌توانێت ئاسته‌نگێکی وه‌ک تورکیا له سه‌ر ڕێگای ئه‌م وڵاته به لاوه بنێت.
تورکیا و ڕووسیا دانوستانه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به هێڵی تورکیا که بڕیار بوو جێگره‌وه‌ی پرۆژه‌ی بهتاڵبووی هێڵی باشوری ڕووسیا بێت، ده‌ستپێکرد، به‌ڵام له ماوه‌ی یه‌ک مانگی ڕابردوو ئه‌م دانوستانه‌ش به بێ هیچ به‌ره‌وپێشچوونێک ماوه‌ته‌وه. شاره‌زایانی بواری وزه هیچ کات به ئه‌رێنی ئه‌م پرۆژه‌یان ناو نه‌هێناوه و ڕایانگه‌یاندووه که هه‌وڵێکی سیاسی له لایه‌ن دوو وڵات بووه.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت:
ئامانجی کۆتایی ڕووسیا له سوریا و په‌یوه‌ندیی له گه‌ڵ تورکیا ده‌توانێت کاردانه‌وه نائاساییه‌کانی مۆسکۆ پاش تێکشکانی فڕۆکه‌که‌ی له لایه‌ن ئه‌نکه‌ره‌وه پیشان بدات.
ڕووسیا ماوه‌یه‌که که ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی ئابوری بووه‌ته‌وه. نرخی نه‌وت له 115 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک له مانگی ژووئه‌نی 2014 گه‌یشتووه‌ته نزمترین ئاستی خۆی له ئێستادا و ئه‌مه‌ش زیانی زۆری به ڕووسیا گه‌یاندووه. بارودۆخی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و به‌رده‌وامبوونی ده‌توانێت کێشه‌کانی ئه‌م وڵاته که له شه‌ڕی دژ به تیرۆردایه زیاتریش بکات.
به هۆی ئه‌وه‌ی که خۆشه‌ویستی ڤلادیمیر پوتین له نێو دانیشتووانی ڕووسیا به‌رده‌وام له ئاستێکی باڵادایه، ناتوانین بڵێین که خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته له داهاتوو سه‌رکردایه‌تی ناوبراو ڕووبه‌ڕووی کێشه ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام کرملێن ناتوانێت به‌رگه‌ی تێچووی زۆری چالاکییه سه‌ربازییه‌کان بگرێت. پوتین هیواداره له ڕێگای په‌ره‌پێدانی ئاڵۆزییه‌کانی له گه‌ڵ تورکیا، نرخی نه‌وت به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ببات، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا، هه‌نگاوه‌کانی ناوبراو سه‌قامگیری ناوچه‌که‌ی زیاتر به‌ره‌و مه‌ترسی بردووه.
سه‌رچاوه: میدل ئیست ئای
وه‌رگێڕان: جام کوردی