جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

چەند شوێنی گەشتیاریی تایبەت لە تاران

كانونی یه‌كه‌م 24, 2015
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

گوندی لەزور

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

گوندی لەزور یەکێک لە گەورەترین گوندەکانی پارێزگای تاران و سەر بە شاری فیرۆزکێوە. ئەم گوندە لە دێستان(دهستان)ی قەزاقانچای سەر بە بەشی ئەرجمەندی شاری فیرۆزکێوە، و لە مەودای ١٦٥ کیلۆمەتریی باکووری خۆرهەڵاتی تاران و ٤٥ کیلۆمەتریی باکووری خۆرئاوای فیرۆزکێو لە نێوان زنجیرە چیاکانی ئەلبورز دا هەڵکەوتووە. نفووس و دانیشتووانی ئەم گوندە بەپێی سەرژمێریی ساڵی ١٣٨٥ زۆرتر لە دوو هەزار کەس بووە کە لەقەوارەی ٥٦١ بنەماڵە دان، کە بەهۆی کۆچکردن و هاتن بۆ ناو شارەکان دانیشتووان و ژمارەی دایمی گوندی لەزور وەکوو باقی گوندەکانیتر لەم ساڵانەی دواییدا کەمی کردووە و دابەزیوە؛ بەڵام بە ساخت و سازە نوێکان و لەبەرچاوگرتنی دانیشتووانە وەرزییە کاتییەکان، بەگوێرەی وتەی خەڵکی ناوچە و گوندەکە ژمارەی بنەماڵەکانی نێو گوندەکە ئێستا ٩٠٠ بنەماڵەیە. کەش و هەوای نەرم و فەرێحی هاوینانە هاوڕێ لە گەڵ دیمەنە شەقڵ نەشکاو و جوانە سرووشتییەکان بووەتە هۆی ئەوەی کە لە وەرزی هاوین دا ژمارەی خەڵکی گوندەکە چەند قات زیاد بکات و بچێتە سەرەوە. تەنانەت ئەگەر لە ناوەڕاست یان کۆتایی هاوینانیش دا سەرێک بدەین لە گوندی لەزور بۆمان دەردەکەوێت کە هێشتا بەهار ئەم گوندەی بەجێ نەهێشتووە، رووبارەکان هێشتا تافەیان دێت و پڕئاون و سەرسەوزی و گەشاوەیی هێشتا دەشت و مەزراکانی گوندی لەزوری جێ نەهێشتووە. گوندی لەزور بەهۆی هەڵکەوتی دەگمەنی جوگرافی و راکێشەرییە دانسقە و جۆراوجۆرە گەشتیارییەکان هەمیشە وەکوو یەکێک لە جەمسەرە گەشتیارییەکانی شاری فیرۆزکێو هەژمار کراوە و کەوتۆتە بەر سەرنج و بایەخ. گوندی لەزور لە باکوورەوە لە گەڵ گوندەکانی نەشل و بەرزەنە کە سەربە شاری بابلن، هاوسنوورە. لەو سەردەمانە دا کە هاتووچۆ و سەفەرەکان بە پێی پیادە و هەروەها لە رێگەی وڵاخ و هێسترەوە ئەنجام دەدرا، ئەم گوندە وەکوو پرد و رایەڵێکی پێوەندی باکووری وڵاتی ئێران ئەژمار دەکرا، بەڵام ئێستا کە هاتووچۆکان بە سەیارە و ماشین ئەنجام دەدرێن و ئاراستەی جادەکان گۆڕاون، ئیدی لەم ئاراستە و رەوتە بۆ هاتۆچۆ کەڵک وەرناگیرێت، مەگەر جارناجارێک بەهەڵکەوت رێگەی گەشتیاران و شاخەوانەکان بکەوێتە ئەوێوە. ئەم گوندە لە دێرزەمانەوە شوێنگە و جێی ئیمانداران بووە و ئێستاش هەر وایە. بەرزایی لەزور لە ئاستی زەریا ٢هەزار و چوارسەد مەترە. زمانی سەرەکی و خۆماڵیی خەڵکی ئەم گوندە بن زاراوەی لەزوریی ـ کە یەکێک بووە لە بن زاراوەکانی مازەندەرانی(تەبەری) ـ کە بە بەشێک لە زمانەکانی باکووری ئێران هەژمار دەکرێت. لەزور خاوەنی کۆڵان و گەڕەکانێکی کۆنە کە ناوەکانیان بریتین لە: ئوپە، شوجاع خێڵ، کەشک رێز، کڵاوچەپن…و ناوی زۆربەی گوندە دراوسێکانی لەزور ئەسفەندیار، شوجاع و موسەوییە. خەڵکی گوندی لەزور لە رێگەی کشت و کاڵ و مەڕدارییەوە ژیان دەبەنە سەر. داهات و بەروبوومی ئەم گوندە بەگشتی سێوە زەمینە، گەنم و جۆیە و داهاتە ئالیکییەکانیش بریتین لە یۆنجە، ئیسپرەس و شەبدەر. بەروبوومی میوەکاریش بریتییە لە سێو، گێلاس، ئالوبالوو و هەرمێ. سەرچاوەی ئاوی ئاویاری کشت و کاڵی ئەم گوندە رووباری فەرەح و کانیاوەکانی موعجیز و کارێزن. ئەئەگەر هۆگری پیاسە و رێپێوان و گەشت و سەیران لە سرووشت دان بەرەو گوندی لەزور دوو رێگە و ئاراستەتان پێ پێشنیار دەکەین: ١- رێگەی ئیمامزادە خۆشناو ٢- ئەو جادەیەی کە دەچێتەوە سەر کۆتایی ناوچەی لاسک. بۆ گەیشتن بە ئیمامزادە خۆشناو دوو رێگەمان لە پێش دایە؛ یەکێکیان بە گەڕەکی کەشکەک رێز و تەنیشت مزگەوتی ئیمام مووسا جەعفەر (ع) تێدەپەڕێت و دووهەمینیشیان لە جادەی لاسکەوە دەچێت. هەر کام لەم رێگانەی کە دەچنەوە سەر ئیمامزدە خۆشناو، هەڵبژێرن هەر لە جوانی و سەرنجڕاکێشیی رێگاکە کەم نابێتەوە و تایبەتمەندیی دانسقەی خۆی هەیە. یەکەمینیان کە هەڵکەوتۆتە ئاراستەی دەربەند و شێو و رووبارەوە کە ئێوە بە رێگایەکی باریک و بەناو باخ و مەزرا جوانەکان تێدەپەڕێنێت و دەتانگەیەنێتە ئیمامزادە خۆشناو و دووهەمینیشیان بەرێگەی جادەی لاسکە کە بەسەر دەربەندەکان دا دەڕوانێت و بەناویدا تێتاندەپەڕێنێت و دەتانگەیەنێتە ئیمامزادە. لە بەشێک لە جادەکە دا رێگەیەکی لاتەریک و بزنەڕێ هەیە کە لە گۆشەی راستەوە بەرەو خوار خۆی شۆڕ کردۆتەوە و پاش چەند خولەک خۆی دەگەیێتە ئیمام زادە. لەهەرکام لەم رێگایانە دا بڕۆن ١٥ تا ٢٠خولەگ رێگا و رۆشتنمان لەبەرە تا دەگەیینە ئیمام زادە. یەکێک لە لایەنە تایبەتەکانی ئیمام زادە بوونی کانیاوێکی دەگمەنە کە ئاوێکی زۆر تەڕ و خۆش نۆشی هەیە. بەدرێژەدانی ئاراستەی ئیمام زادە و تێپەڕین بەوێ دا و بەرەو ژوور، دەگەینە تاڤگەیکی جوان و بچووک کە دەکرێت وەکوو شوێنێک بۆ حەسانەوە و مانەوە کەڵکی لێ وەربگیرێت. ئەگەر ویستتان لە ئیمام زادە خۆشناوەوە بڕۆن بەرەو جادەی لاسک و سەرەتای تەنگە و شێوەکە، دەتوانن لە لارێگەکەوە کە لەبەردەم ئیمام زادەکەیە بەرەو باشور مل بنێن تاکوو دەگەنە جادەکە، یان ئەگەر لە ژوورەوەی ئیمام زادە و بە بەردەم تاڤگەکەدا رۆیشتن، بە رێگەیەکی باش لە دەستی چەپەوە بەرەو سەرەوە سەربکەون تاکوو بگەنە جادەکە. بەڵام ئەگەر ویستتان لە گوندەکەوە راستەوخۆ بەرەو لاسک و سەرەتای تەنگ و شێوەکە بڕۆن، دەبێت سەرەتا خۆتان بگەیێننە بەردەم موخابەراتی لەزور. ئاراستەی ئەو جادەیەی کە موخابەراتی گوندەکەی تێدا هەڵکەوتووە، دەگاتە جادەیەکی خاکی کە لە گۆشەی باکووری خۆرئاواوە بەرز بۆتەوە و چەند کیلۆمەتر دواتر دەگاتە ناوچەی لاسک کە هەڵکەوتۆتە بەرزایی دوو هەزار و ٦٠٠ مەتر. ١٠٠ مەتر پاشتر، ئاوی کانیاوەکە لە رێگەی لوولەیەکەوە کێشراوەتە نێو رووبارەکەوە کە دەتوانن بۆ خواردنەوە و فێنک بوونەوە و باشتر پێوانی رێگا کەڵکی لێ وەربگرن. بە پێوانی رێگا بە درێژایی نیو کاژێە یان ٤٥ خولەک دەگەنە ناوچەی لاسک و سەرەتای تەنگەی رووباری فەرەح. لە بەرقڕووگ و سەر ئەم تەنگە و شێوە خەریکن بەنداوێ لێ دەدەن کە مەزەندە دەکریت کە ئاوی خواردنەوەی پێنج گوند دابین بکات. جادەی لاسک جادەیەکی خۆڵینی پانە کە دەتوانن هەموو رێگاکە بە ماشین یان سەیارەیەکی سواری بپێون. بەڵام ئەگەر بە پی ئەم رێگایە بپێون هەبوونی دارە بڵن و بەرزەکانی سپیدار لە ئەم لاو لای جادە، باخە میوەکان، مەزرا پان و بەرین و سەرسەوزەکانی بنارەکان و هەروەها بەرجەوەنە چاوبزوین و دڵڕفێنەکانی کێوەکانی دەوروبەر هاوڕی لە گەل هەڵمژینی هەوای خاوێنی بنار و داوێنەکانی چیای ئەلبورز، دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئەم سەفەرە بیرەوەری و چیژێکی هەمیشەیی و هەتاهەتاییتان لا درووست بێت. هەروا کە بەرەو بەرزاییەکان سەردەکەون ئەگەر جار نا جارێک ئاوڕ بدەنەوەو پشت سەری خۆتان ببینن دیمەنێکی جوان و تەلیسماویی گەندەکە دەبینن کە بە هێمنیی و هێورییەکی لەڕادەبەدەر لە باوەشی ئەلبورز دا سەری ناوەتەوە و جێی خۆش کردووە.

لەو بەرزاییانەوە کە چاو لە گوندەکە دەکەیت، مەزرا سەرسەوزەکان، سپیدارە بەرز و بڵندەکان و کێوە سەرکەش و عاسییەکانی دەوربەر دەبینی و لەزورت وا بۆ دەردەکەویت کە ئەڵێی نیگارێکە کە بە وردی و جوانی لە سەر تابلۆ و بووم نیگارکێشی نەخش کراوە. حەز دەکەی هەر لەوێ دانیشی و بە کاژێر چاو لە جوانی و تەلیسماوی بوونی ئەم تابلۆیە بکەیت! لە کۆتایی جادەکە و بە تێپەڕینی ئاراستەکە دەچنە نێو تەنگەیەکی جوانەوە کە رووباری فەرح روود بە ناویدا تافە و لرفەی دێت. دەربەندێکی جوان بە رووبارێکی پڕتافەوە، گژوگیای جۆراوجۆر و دیمەنگەلێکی دڵڕفێن کە هەر چەندە لە جوانی و تەلیسماویی بوونی بدویین، هەر کەمە. جگە لەبەشی دەسپێکی رێگای تەنگەکە کە ئاراستەیەکی راست و رێک و بێ هەورازە، باقی رێگاکە بەهۆی هەورازونشێویی، تێپەڕین بە ئاراستە بەردینەکان، گۆڕینی ئاراستە و تێپەڕینی بەردەوام بە پانایی رووبارەکە، هاتن بەرەو ناو دەربەندەکە و تێپەڕین لێی بڕیکی کەم سەخت دەکاتەوە، بۆیە پێویستە لا ئاستێکی سادە و ساکار دا بڕیک زانیاریی و توانستی سەرەتایی رێپێویی و شاخەوانیمان هەبێت. بەهۆی هەبوونی مەترسیگەلیگی ئاوەها لەرێگای ئەم دەربەندە دا، تێپەڕین بۆ ئاراستەی دەربەندەکە کاری هەر کەسێک نییە و دەبیت ئەوانەی کە بێ ئەزموون و ناشەخەوانن بەویدا نەڕۆن. لە درێژەدا ئەم تەنگە پاش چەند کیلۆمەتر دەگاتە کانیاوی گەورەی موعجیز کە سەرچاوە و دابین کەری سەرەکی ئاوی رووباری فەرەح روودە و ئەگەر کەمێتر لێرەوە بەرەو سەرەوە بچین دەگەینە بەنداو و زەریاچەی سیاروود کە ئەویش یەکێکە لە سەچاوە ئاوییەکانی رووبارەکە. ئەگەریش شاخەونن با ئاگادار بن کە ئەم گوندە وەکوو خاڵی دەسپێکی رۆیشتن و سەرکەوتن بەرەو بەرزاییەکانی “میشینە مەرگ” و “بووم” بووە و هەروەها بە ئاراستەی جادەیەکی خاکی دەگاتە سەر “تەنگەی واشی” لە رۆژهەڵاتی ئەلبورز. دوند و ترۆپکی میشینە مەرگ وەکوو بەرزترین و بڵندترین دوندی زنجیرە چیای ئەلبورزی رۆژهەڵاتیی بە بەرزایی چوار هەزار و ٣٠ مەتر هەڵکەوتۆتە گۆشەی باکووریی خۆرئاوایی ئەم گوندەوە. ئاراستەی سەرکەوتن بەرەو ترۆپک و بەرزاییەکانی ئەم دوندە بە تێپەڕین بە ناو تەنگە پڕئاوەکان، دەشتە سەرسەوزەکان و هەڵکەوتن لە تەنیشت زەریاچە جوانەکەی بەنداوی سیاروود، وەکوو یەکێک لە ئاراستە و شوینە جوان و تەلیسماوییەکان بۆ کێوپێوانی و شاخەوانی هەژمار دەکرێت. تەنگەی فەرەح روود لە بەشێک لەم ئاراستەیە دا کە بەر لە دەشتی موعجیزچەشمەیە وەکوو تەنگەی واشییە؛ واتە بۆ تێپەڕین بە ناویدا دەبێت لە ئاو بدەین و نێزیکەی ٢٠٠ مەترێک لە ئاوەکە دا بڕۆین. باشترین کات بۆ سەرکەوتن بەسەر کیوی میشینە مەرگ، مانگەکانی پووشپەڕ و جۆزەردانە کە بە دوو رۆژ دەشێت ئەم کەژەوانییە بخایەنێت. کە هاتنە نێو گوندی لەزورەوە، بۆ گەیشتن بە ناوچەی لاسک و سەرەتای تەنگە دوو رێگەمان لە بەردەمە؛ ١- لە جادەی تەنیشت مزگەوتی موسای کوڕی جەعفەرەوە(ع): بۆ رۆشتن لەم رێگایە دا کە ئاراستەیەکە بە ناو باخ دا تێدەپەڕێت دەبێ بچینە کۆڵانی کەشکە رێز و سەیارەکەمان لە تەنیشت مزگەوتی موسای کوڕی جەعفەر(ع) رابگرین و رێپێوانەکەمان دەست پی بکەین. پاش پانزە خولەک دەگەنە ئیمامزادە خۆشناو کە کانیاوێک لە تەنیشت ئیمامزادەکە دایە. لێرەدا بۆ گەیشتن بە تەنگەکە دوو رێگە لە بەردەممانە؛ ساناترین رێگە لاڕییەکە کە تۆزێک بەرەو دواوە دەکشێت و ئێوە دەگەیەنێتە ناوەڕاستی جادەی لاسک و لەوێشەوە بەرەو تەنگەکە؛ و رێگایەکیتر کە هەر لاڕێیە بە ئاراستەی باخەکان بەرەو بەرزاییەکان هەڵدەکشێت و لە دواجار دا لە گۆشەی خوارووی لاسکەوە تێبپەڕن تا دەگەنە تەنگەکە. ٢- لە جادەی لاسکەوە: بۆ چوونە سەر ئەم جادەیە دەبێت لەتەنیشت موخابەراتی لەزور یان تۆزێک لەسەرووتر و لە کۆتایی شۆستەکە سەیارەکەمان راگرین، لەتەنیشت موخابەراتەوە ئاراستەی جادەی لاسک بگرنەبەر تاکوو دوای ٤٥ خولەک بەپێ رۆشتن دەگەنە تەنگەکە. جادەی لاسک جادەیەکی پانی خۆڵی و خاکییە کە دەکرێت بە سەیارەش پێیدا بڕۆیت. تۆزێک سەرووتر لە موخابەراتەکەوە ئاوی خواردنەوە لە لوولەکەوە تافەی دیت کە دەتوانن لەو ئاوە هەڵبگرن و درێژە بە رێگاکەتان بدەن. بەگەیشتن بە تەنگەکە، دەبێت بە ئاراستەی لاڕێی تەنیشت رووبارەکەدا بڕۆن و تەنانەت لە بەشێک لە رێگاکەدا بە ناو ئاوەکەدا تێپەڕن واتە هەمان “تەنگەی واشی”. بۆ ئەم بەشە لە رۆشتنەکە دەبێ حەتمەن لە پێڵاوی سەندەل کەڵک وەربگرن. چوونکوو ساردیی ئاوەکە لە لایەک و زیخ و بەردی ناو رووبارەکەش لە لایەک تێپەڕین بە پێی پەتی بەناو ئاوەکەدا بڕێک ئەستەم دەکات. پاش تێپەڕین بە ناو ئاوەکەدا دەگەنە تاڤگەیەکی جوانی بچووک، کە چوونە سەر تاڤگەکە دەگەنە دەشتێکی بچووک و دووڕییان، تەنگەی بەرامبەرتان تەنگەیەکی چەپەک و ناسەرەکییە بۆیە تەنگە و رێگای دەسی چەپتان ئەو رێگایەیە کە ئێوە دەگەیەنێتە دەشتی موعجیز چەشمە. لەم تەنگەیەش ناچارن بۆ تێپەڕین بەناو ئاوەکەدا بڕێکی کەم بڕۆن، بە تێپەڕاندنی ئەم تەنگەیە و بڕێک هەڵکشان و رۆشتنە سەرەوە لە دواجار دا دەگەنە دەشتی موعجیز چەشمە کە لە پەنای پێچێک دا هەڵکەوتووە وەکوو ئەوە وایە خۆی شاردبێتەوە. لەم دەشتە دا چەند کانیاوێک هەن کە گەورەتری سەرچاوەی دابینکردنی ئاوی رووباری فەرەح روودن. دەشتی موعجیز چەشمە شوێنێکی شیاوە بۆ دانیشتن و شەورابواردن. بە درێژەدان بە ئاراستەی رووبارەکە (بە ئاراستەی راست دەشت دا)، تۆزێک لەسەرووتر دەگەنە زەریاچەی جوانی بەنداوی سیاروود. لە زەریاچەکەوە تاکوو گەردنە و بانی ملەکە، جادەیەک کێشراوە بە ئاراستەی رۆژئاوا و بە لای چەپ دا، کە ئەم جادەیە ئێوە دەگەنێتە گەردەنەکە، ئێوە دەتوانن لە لای چەپی زەریاچەکەوە وردەوردە بەرەو بەرزاییەکان هەڵکشێن و سەرکەون تاکوو بە ئاراستەی جادەکە بگەنە تەنگەکە. لێرە دا دەتوانن بە لاڕیکان یان ناڕێکان دا تێنەپەڕن و ناوبڕێک لێبدەن و بگەنە گەردەنەکە، کە گەیشتنە سەر گەردەنەکە بە یاڵی لای راست دا سەرکەون تاکوو خۆتان بگەیێنە شاڕێگەکە. لە سەر یاڵەکە کە دەڕۆن وردەوردە بەرەو لای چەپ لا بدەنەوە تاکوو لە لای چەپەوە بەردەکانی سەر یاڵ ببینن، بە درێژەدان بەم ئاراستەیە بە شاڕێگەکەدا و بەرەو باکوور، هەندێک جار بەرزاییەکان کەم دەبنەوە و هەندێ جار بەرەو لێژیی دەبێ دابەزن و لەخوارەوە بڕۆن. پاش نێزیکەی یەک کاژێر و نیو رۆیشتن لە گەردەنەوە، دەگەنە لاترۆپکێک کە کەڵکی لێ کراوە، ترۆپکە سەرەکییەکە لە درێژەدا – کە بەشێوازی ناڵ(نعل)ێک دیار دەکەوێت و نێزیکەی یەک کاژێر لە پێشترە و جیاوازیی بەرزاییەکەی لەگەڵ ترۆپکی یەکەم دیار و بەرچاوە. ( رەنگە نێزیکەی ١٠٠ مەترێک بەرزتر بێت).

دەربەندی دوو چناران

لە باکووری رۆژئاوای فەرەحزاد دەربەندێکی دوور و درێژ بە دیمەنگەل و بەرجەوەنگەلی جۆراوجۆر، باخگەل، کانیاو و ئاراستەی پڕپێچ و پەنا و شیاو بۆ رێپێوان هەیە کە لە دواجار دا دەگاتە سەر ترۆپکی ٢٧٦١ مەتری بەندی عەشق کە ناوی دەربەندی دوو چنارانە. ئەم ناوچەیە لەرێگەی جادەی کۆسارەوە بۆی دەڕۆن و لەسەر بەرزاییەکانی شەهرانیش دەکرێت. لە نێو ئەم دەربەندە دا کانیاوێک بە ناوی ئاوی ژیان قوڵپەی دێت و هەڵدەقوڵێت.

تاڤگەی کۆتر خوێن

تاڤگەی کۆتر خوێنی شەمێران- دارئاباد هەڵکەوتپتە پارێزگای تارانەوە. رووباری دارئاباد، رۆژهەڵاتی ترین رووبارێکە کە لە زنجیرە چیای تووچاڵ دێتە ناو تارانەوە. ئەم دەربەندە کە لەرووی پێکهاتی سرووشتییەوە خاوەنی تایبەتمەندیگەلیکی دانسقەیە، کەوتۆتە ئەوپەڕی گۆشەی باکووری خۆرهەڵاتی تارانەوە و لە راستیدا وەکوو دواهەمین دەربەندی تاران لە گۆشەی باکووری خۆرهەڵات ئەژمار دەکرێت و بە بەراورد لەگەڵ باقی ئەو دەربەندانەی کە بەسەر تاران دا دەڕوانن و زاڵن وەکوو سەنگوون، دەرەکە و دەربەند خاوەنی لایەنی پۆزەتیڤ و ئەرێنی خۆیەتی. ئەم رووبارەش بە ناو گوندی دارئاباد دا تێدەپەڕێت و پاش رەدکردنی گەورەڕێ(بزرگراه)ی ئەزگڵ لە باشوورییەوە، لە تەنیشت گەورەڕێی دارئاباد(ئیمام عەلی) بە شێوەیەک کە سەریان گرتووە، دەکەوێتە تافە و رەوت.

دەربەندی دارئاباد زۆرتر لە رۆژی پێنج شەممە دا دەکەوێتە بەر سەرنج و هاتنی خەڵک و رۆژانی جومعەش زۆرتر گەنجان کەڵکی لێ وەردەگرن. ئاراستەی کێوپێویی(کوهنوردی) ئەم رووبار-دەربەندە ساڵی پێشوو لە رێگەی شاردارییەوە نۆژەن کرایەوە و تابلۆگەلێکی شیاو لەو ئاراستەیە دا دەکار نران. لەم ئاراستە و رێگایە دا ئێوە دەتوانن لە تاڤگەی غەلاک، تاڤگەی چال پوونە، تاڤگەی چاڵەمێش، تاڤگەی کۆتر خوێن و تاڤگەی دووگەهەسپی و کانیاوەکانی درێژلەش، ئاوی حەیات و چەهوون و … هەروەها باخچەی خەلیل دیدار بکەن و چێژ وەرگرن.

لە درێژەی ئاراستە و رێگەی کێوپێوانەکەی دارئاباد و پاش تێپەڕاندنی تاڤگەی گەلاک و تۆزێک لە سەرووتری شوێنگەی ئوردووەکان، تاڤگەی کۆتر خوێن لەسەرووی تاشەبەردێکی گەورە، شکۆ و جوانی و سیحری خۆی دەنوێنێت و دەچریکێنێت!یان دەگمێنێت!

ئەم تاڤگەیە بە بەرزایی نێزیکەی ١٥ مەتر بۆ گەشتیاران و موسافیران و کێوپێوەکان دیمەن و سیمایەکی تایبەتی هەیە. لە سەرووی ئەم تاڤگەیەوە و لە درێژایی رێگای دەربەندەکەدا تاڤگەگەل و کانیاوگەلیکی جوانی سەیر دەبینریت کە هێشتاکەش ناوێکیان نییە! لە ناوەڕاستی وەرزی بەهار دا دەشێت لەم دەربەندە جوانەدا ئاسەواری بەور و سەهۆڵ بەدی بکرێت و سەیرانی لێ بکرێت!

تاڤگەی لەت ماڵ

تاڤگەی لەت ماڵ هەڵکەوتۆتە پارێزگای تارانەوە کە لە رۆژئاوایی ترین خاڵی شاریی تاران و باکووری وەردئاوەرد، جادەیەکی کوێستانیی و شاخاویی لە تەنیشت دەربەند و رووبار دەگاتە دێهاتەکانی وەردیج و واریش. لە بەشیی باکووری زانکۆی شەریف پاش تێپەڕاندنی ١٠ کیلۆمەتر سرووشتێکی جیاواز و جوان دەبینین کە نێزیکیی و هەژموونی تارانمان لە بیر دەباتەوە. گوندی واریش بە یەکێک لەو ئاراستا و رێگانە هەژمار دەکرێت کە رێگەی سەرکەوتن و بەرزایی بڕینی کێوپێوان بەسەر ترۆپکە پانەکانی حەسار و لیچەشە. رووبارەکانی ئەم ناوچەیە بەشێوەی وەرزییانە هەڵدەقوڵێن و لەناوەڕاستی زستان تا کۆتایی بەهار لە تافە و خوڕ دایە. بۆ گەێشتن بە تاڤگە سەرەکییەکە بەر لە تێپەڕاندنی جادەی سەرەکی و پاش یانەی مامۆستایان سەیارەکەمان رادەگرین و دەچینە نێو رووبەری دەربەندەکەوە. پاش تۆزێک رێپێوان دەگەیینە یەکەم تاڤگە کە ٥ مەتر بەرزایی هەیە، بە درێژەدانی رێگاکە بە ئاراستەی دەربەندەکە دا دەگەیینە تاڤگەی دووهەم کە بەرزاییەکی کەمی هەیە بەڵام جوانە. بە کەمێتر رێپێوان دەگەیینە تاڤگەی لەت ماڵ کە هەمان تاڤگەی سەرەکییە. تاڤگەی لەت ماڵ بە ٣٥ مەتر بەرزایی بە شێوەی پلەکانی دادەڕژێت. رێپێوانی تەواوی رێگەکە نێزیگەی یەک کاژێر کات دەبات، لەت بەواتای بەرد و ماڵ بە واتای ماڵران و ماڵین، کە وێنا و تەمسیلێکە لە ماڵرانی ئاو بە سەر بەردەکان دا کە بەردەکان بە ماڵینی ئاوەکە لە سەریان تراشیان خواردووە و داتاشراون، لە باقی راکێشەرییەکانی ئەم ناوچەیە تاشەبەرد و ماکانی گوندی وردیچە کە هەر بە ئاراستەی جادەکە تۆزێک پاش وردیچ هەڵکەوتووە.

گوندی کەنی تاران

پێنج گەڕەک، پێنج ناو! ئەمە هەموو ئەو شتەیە کە کەنی ئێستاکە لەرابردووی پڕشکۆ و گەورەی خۆی بۆی ماوەتەوە. کەنێک کە سەردەمێک سنوور و کەوشەنەکەی لە ناوەڕاستی چالووسەوە تاکوو باکووری تاران بوو، ئێستا لەم پێنج گەڕەکە کۆتایی پی دێت و کورت دەکرێتەوە. سەرئاسیاوی “جوردەن”؛ کەن! دەکرێ بگوتری سەرئاسیاوی جوردەن کەنە، کە هەڵکەوتۆتە گۆشەی باکوور و نێزیکی شاران و جادەی سوڵقان. بەم هۆیەوە لە باکووری ناوجەکە واتە سەرئاسیاو دەست پی دەکەین. بەهەر حاڵ لەم ناوچەیە دا هەموو رێگاکان دەجنەوە سەر باکووری شار! بەلام بەر لەوەی بچینە ناو ئەم گەڕەکەوە، گەڵاڵەی ئەم پرسیارە باشترە: کە بۆچی سەرئاسیاو؟ دەڵێن لە گوندی کەن ئاسیاو و ئاشگەلێکی زۆر هەبووە و یەکێک لەوانە لە نیزیکیی تەکیەی ئێستاکەی سەرئاسیاو بووە. لە دەوروپشتی ئەم گەڕەکە و لە تەنیشت نانەوایی گەڕەکەکە جێگایەک هەبووە بەناوی “سوختوون” کە لەوێ چیڵک و چێویان کۆ دەکردەوە و تێیان دەخست تاکوو نانەکە ببرژیت و چوون نێزیک بووە لە ئاسیاو و ئاش بە سەرئاسیاو ناوبانگی دەرکردووە. بەپێی ئەو شتەی لە گوندە کۆنەکان پیمان گەیشتووە، زۆربەی ئەم گەندانە گەڕەکێکیان بەناوی سەرئاسیاو هەبووە و ئەوەش بە هۆی جێگە و رۆڵی تایبەتی ئاسیاو لە ژیانی ئەم خەڵکە بووە.

دەرقازی و کووچە پێچەڵپڵووچەکان

کووچەکانی دەرقازی بە زۆریی پێچەڵپڵووچن. لەم کووچە و کۆڵانە پێچەڵپڵووچانە رێگایەک دەبینینەوە بەرەو ئیمامزادە دەرقازی یان ئیمام زادە کابل حسەین! دەچینە ناو عەرەمی ئیمام زادەکەوە. ژوورێکی بچووک کە قەبرێکی لە خۆی دا جێ کردۆتەوە بەپێوە و بە تۆکمەیی وەستاوە، لە سەر کێل و بەردە قەورە بێ میلە و تووڵەکەی ئیمامزادە نووسراوە: (( لە رٶلەکانی ئیمام سەجاد کە لە گوندی کەن و گەڕەکی گاوارەتراشان بۆ ماوەی سێ رۆژ لە ماڵی کەسێک بە ناوی حاجی ئەحمەدی حەلوایی بووە، و دواتر مەعموور و عەسکەرەکان زانیویانە و ئاگادار کراونەتەوە و شەهیدیان کردووە.)) پێشینەی گوندی کەن و ناوچە پەیوەستەکانی بە درووستی روون نییە، لانیکەم خەڵکەکە ئاگایی و زانیارییەکی درووستیان لێ نییە. بەڵام وادەردەکەویت لە سات و کاتی نۆژەن کردنەوەی بینای مزگەوتەکە کە پێشتر لە گڵ و قوڕ درووست کرابوو، بەردێک دەدۆزنەوە لەگەل نووسراوەیەکی کۆن کە پێشینە و مێژینەی دەگەڕیتەوە بۆ هەزار و سەد و حەفتا ساڵ پێش ئێستا! بەڵام رازاویتر لەمە نیوی “دەرقازی”یە کە هێچ کام لە دانیشتوان و بەساڵاچووانیش ئاگایی و زانیارییەکی وایان لەسەر ئەم ناوە نییە، بەڵام بە وتەی یەکێکیان وا دەردەکەویت کە ئەوێ شوێنی نیشتەجێبوونی قازی یان زانیەک بووە و مەزەندە دەکرێت کە “دارقازی” یان “دارالقازی”بووبێت، کە ئێستاکە بووەتە دەرقازی. نێوان دێ یان گەڕەکی حاجی فەتاحی “نێوان دێ” هەروەکوو لە ناوەکەی دەردەکەوێت، لە ناو و نیو گوندی کەن دا هەڵکەوتووە. نازانین شکۆ و رەونەق ئەو رۆژ و سەردەمانی نێوان دی چۆن بووە، بەڵام ئێستاکە چۆڵ کراوە و بێ رەونەق و شکۆ و گەرمی ژیانە.

سەرچاوە:http://seeiran.ir/

سەرچاوە: دەشت و بیاوانەکانی ئێران

ئامادەکردن و وەرگێڕان: جامی کوردی

Tags: ئێرانبازرگانیپزیشکته‌ندروستیجام کوردیدوکتۆر جام کوردی یه‌که‌مین گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ هه‌رێمی کوردستانگه‌شت و گه‌شتیاریگۆڤارهاورده‌کاریهه‌رێمی کوردستانهه‌نارده‌کاریهه‌واڵه‌کان
Previous Post

سووده‌کانی چا بۆ دڵ

Next Post

وتووێژێک له‌ گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: سێ ساڵ پاش تاڵه‌بانی، هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ربه‌خۆیی تا یه‌کپارچه‌یی

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post

وتووێژێک له‌ گه‌ڵ سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌: سێ ساڵ پاش تاڵه‌بانی، هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ربه‌خۆیی تا یه‌کپارچه‌یی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020