مێهره‌جانی نێوده‌وڵه‌تی مۆسیقای “پێغه‌مبه‌ری دلۆڤانی” به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندانی 8 وڵاتی جیهان و هونه‌رمه‌ندانی 8 پارێزگای ئێران له 4 بۆ 7ی به‌فرانبار، کاتژمێر 18 له فه‌رهه‌نگسه‌رای ئیبنی سینا و به هیممه‌تی ڕێکخراوه‌ی فه‌رهه‌نگی هونه‌ری شاره‌وانی تاران به‌ڕێوه ده‌چێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له پێوه‌ندییه گشتییه‌کانی فه‌رهه‌نگسه‌رای ئیبنی سینا مێهره‌جانی نێوده‌وڵه‌تی مۆسیقای “پێغه‌مبه‌ری دلۆڤانی” به ئاماده‌بوونی هونه‌رمه‌ندانی وڵاتانی ئێران، ئه‌فغانستان، تورکیا، ئازربایجان، جۆرجیا، عێراق، تاجیکستان و مه‌راکش له 4 بۆ 7ی به‌فرانبار به‌ڕێوه ده‌چێت.
گرووپه‌کانی مۆسیقای کوردستان، لوڕستان، خوراسان، گێلان، سیستان و به‌لووچستان، مازنده‌ران، بووشهر و ئازربایجانی ڕۆژهه‌ڵات له‌م مێهره‌جانه‌دا ئاماده‌بوونیان ده‌بێت.
له‌ماوه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م مێهره‌جانه‌دا گرووۆپهکانی ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی له فه‌رهه‌نگسه‌رای ئه‌ره‌سباران، ئه‌ندێشه، به‌همه‌ن (هۆڵی نه‌غمه)، ئیبنی سینا و خاوه‌ران هه‌موو شه‌وێک له کاتژمێر 18ه‌وه بۆ 20 به‌رنامه پێشکه‌ش ده‌که‌ن و ڕێوڕه‌سمی کۆتایی ئه‌م مێهرهجانهش ڕۆژی 7ی به‌فرانبار له ته‌لاری شه‌هید ئاوینی فه‌رهه‌نگسه‌رای به‌همه‌ندا به ئاماده‌بوونی هاوبه‌شی هه‌مووی گرووپه‌کانی مۆسیقا به‌ڕێوه ده‌چێت. هه‌روه‌ها ئه‌لبۆمی مۆسیقای هونه‌رمه‌ندانی هیند و پاکستانیش به ته‌وه‌ری پێغه‌مبه‌ری دلۆڤانی ڕوونوێنی ده‌کرێت.