بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ خواردنەوەی چا ئەگەرەكانی توشبون بە نەخۆشییەكانی دڵ بە رێژەیەكی بەرچاو كەم دەكاتەوە.
چەند پسپۆڕێكی فەڕەنسی توژینەوەیەکیان ئەنجامیانداوە و دەریخستوە كە خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی ئەگەری توشبون بە نەخۆشییەكانی دڵ و ئەگەری مردنی لەناكاو كەم دەكاتەوە.
توێژەرەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئەم سودەی چا لە كەسی جگەرە كێشەوە بۆ كەسی جگەرەنەكێش گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەجۆرێك خواردنەوەی چا دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی ئەگەری توشبون بە نەخۆشی دڵ لای كەسانی جگەرەنەكێش بەرێژەی (34%)، بەڵام ئەم رێژەیە بۆ كەسانی جگەرەكێش تەنها(24%).
توێژینەوەكە لەسەر (131) هەزار كەس ئەنجامدراوە كە تەمەنیان لە نێوان (18) بۆ (95) ساڵیدا بوە. توێژەرەكان داوایان لە هاوڵاتیان كردوە كە لە بری خواردنەوەی قاوە گرنگی بە خواردنەوەی چا بدەن، چونكە قاوە زیانی تەندروستی بۆ لەش هەیە و هۆكارێكە بۆ بەرزبونەوەی فشاری خوێن، ئەمەش بەپێچەوانەی خواردنەوەی چا، كە دەبێتە هۆی دابەزاندنی فشاری خوێن.