جام کوردی | JAMEKURDI
سێشەممە, حوزه‌یران 17, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home دسته‌بندی نشده

فایق بێکه‌س، شاعیری نیشتمانپه‌روه‌ری کورد

كانونی یه‌كه‌م 22, 2015
in دسته‌بندی نشده
A A
0

فایەق بێکەس، کوڕی “عبداللە بە‌گ”ی کوڕی “کاکە حە‌مە‌”ی کوڕی “ئە‌لیاسە قۆجە‌”یە. بنچینە‌ی بنە‌ماڵە‌یان لە قە‌ڵاچوالانە‌وە ھاتووە‌تە سلێمانی و خۆی لە ١٩٠٥دا لە سیتە‌ک ھاتووە‌تە ژیانە‌وە، ئە‌و دێیە‌ش بیست کیلۆمە‌تر‌ە‌یە‌ک لە باکووری ڕۆژە‌‌ڵاتی سلێمانی‌یە‌وە‌ دوورە و ئە‌و ئە‌وساتە‌ش سیتە‌ک سە‌نتە‌ری “شارباژیر” ‌‌‌‌‌‌بووە. عبدوڵڵا بە‌گی باوکی لە‌وێ “تابوور ئاغاسی” بووە. لە دایکیشیە‌وە لە بنە‌ماڵە‌ی ئاغە‌لە‌رە‌کانی سلێمانییە.

RelatedPosts

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324

ساڵی یە‌کە‌م‌ و دووھە‌می تە‌مە‌نی لە سیتە‌ک بە‌سە‌ربردووە‌و، پاشان ماڵیان ھاتووە‌تە‌وە‌ سلێمانی و لە تە‌مە‌نی سێ ساڵایدا ئاوە‌ڵە‌ی دە‌رداوە. ھە‌ر بە مناڵی باوکی لە حوجرە‌ی فە‌قێ خستوویە‌تیە‌ بە‌ر خوێندن.

لە ١٩١١دا باوکی بە ئیشی میری نێرراوە بۆ خانە‌قی و لە‌وێوە‌ بۆ بەغدا. لە بە‌غداوە ئە‌نێرێ بە دوای ماڵ ‌و مناڵە‌کە‌‌یدا و ئە‌یانباتە‌ ئە‌وێ‌. پاش ساڵێک خۆی چووە بۆ تورکیا و ئە‌وانی لە بەغدا بە‌جێھێشتووە. ئیتر فائق باوکی نە‌دیوە‌تە‌وە. ھە‌ر لە‌و ماوە‌یە‌دا حە‌مە‌ سە‌‌عیدی برا گە‌ورە‌ی لە ئاوی دە‌جلە‌دا ئە‌خنکێ و دوابە‌دوای ئە‌و دایکیشی کۆچی دوایی دە‌کات و فایق ئە‌کە‌وێتە‌ لای خاڵی. ئە‌ویش‌ پاش چە‌ند مانگێک ئە‌مرێ ‌و فایق ‌‌و تاھیری برای ‌بچووکی بە بێکە‌سی ئە‌مێننە‌وە.

ئە‌و ساتە‌ی شە‌ڕی یە‌کە‌می جیھانی ھە‌ڵدە‌گیرسێت، ڕێی ھاتوچۆی نێوان بەغدا و سلێمانی دە‌گیرێت. “حاجی ئە‌مینی کاکە حە‌مە‌”ی مامی لە‌ سلێمانییە‌وە ئە‌نێرێتە‌ لای “حاجی عە‌لی ئاغا”، ئە‌وە‌ی لە‌ بەغدا بووە، کە‌ چاودێری فایق ‌و براکە‌ی بکات و ھە‌ر میراتێکیان لە باوک ‌و دایکیانە‌وە بۆ مابێتە‌وە بۆیان خە‌رج بکا. ئە‌ویش ئە‌یانداتە دە‌ستی “حە‌بە‌خان” ناوێک، ئە‌وە‌ی خێزانی ئە‌فسە‌رێکی خە‌ڵکی سلێمانی بووە‌ و لە بەغدا دانیشتووە.

ژنە‌کە‌ش مە‌ردانە ئە‌یانخاتە ژێر باڵی بە‌زە‌ییی خۆی ‌و وردە وردە پێیشیان ئە‌خوێنێ. دوو سێ ‌ساڵێک بە‌م جۆرە ژیان بە‌سە‌ردە‌بە‌ن. لە ١٩١٧دا کە‌ساسییە‌کی زۆریان تووش دە‌بێ. لە ١٩١٨دا حە‌بە‌ خان ئە‌یانباتە‌وە بۆ سلێمانی بۆ لای “حاجی ئە‌مین”ی مامیان.

فایق لە سلێمانی ئە‌خرێتە‌ قوتابخانە ‌و لە پۆلی سێھە‌مدا وە‌رئە‌گیرێ‌ و تا ساڵی ١٩٢٣ لە‌سە‌ر خوێندن بە‌ردە‌وام دە‌بێت. ھە‌موو ساڵێ بە یە‌کە‌م دە‌رئە‌چێ. لە‌و ساڵە‌دا لە‌سە‌ر ئارە‌زووی مامی ئە‌چێتە‌ قوتابخانە‌ی “علمیە‌” لە کەرکووک. بە‌ڵام بۆی ڕێناکە‌وێ لە‌وێ بخوێنێ، ئە‌چێتە‌ بەغدا و ساڵی ١٩٢٤ – ١٩٢٥ لە “دار العلوم” بە‌سە‌رئە‌با. لە‌وێش لە‌بە‌ردە‌م بژێوی بژی‌ و لە ساڵی ١٩٢٦ – ١٩٢٧دا ئە‌گە‌ڕێتە‌وە بۆ سلێمانی. لە‌وکاتە‌دا سلێمانی تە‌نھا پۆلی یە‌کە‌می ناوە‌ندیی تیا بووە، ناچار تێی ئە‌چێ.

لە‌و ساڵانە‌دا تە‌نگوچە‌ڵە‌مە‌ی ژیان ناچاری ئە‌کا دوکانێکی جگە‌رە‌چێتی بکاتە‌وە، بە‌ڵام ئە‌مە‌‌ش سە‌رناگرێ ‌و دە‌ستدە‌کات بە جگە‌رە ‌و شقارتە فرۆشتنی دە‌ستگێڕی و پاشان پە‌نا ئە‌باتە بە‌ر “ئە‌شغاڵ” و بە ڕۆژانە لە ڕێگای عە‌ربە‌ت ئیش ئە‌کاو چە‌ند مانگێک لە‌سە‌ر ئە‌م ئیشە دە‌بێت.

لە ١٩٢٨دا بۆ ماوە‌ی چە‌‌ند مانگێک لە ھەولێر ژیاوە. لە‌‌و سە‌ردە‌مە‌دا خوالێ‌خۆش‌بوو “قالە‌ی ئایشە‌ خان” ئە‌ندازیاری ئە‌شغاڵ بووە ‌و سە‌رپە‌رشتی کردنە‌وە‌ی ڕێگای ھەولێر – ڕە‌واندز – ڕایاتی کردووە. بێ‌کە‌‌س دۆستی لە ئە‌شغاڵ دامە‌زراندووە‌. ھە‌ر لە‌و ساڵە‌دا بێ‌کە‌س ئە‌بێ بە مامۆستای “زانستی” و لە ١٩٢٩دا ئە‌بیستێ باوکی لە مە‌رعە‌ش لە تورکیا مردووە. لە ساڵی ١٩٣٠دا بە ھە‌ر دە‌ردی ‌سە‌ریە‌ک بووە بە‌دوای میراتی باوکیا ئە‌چێ بۆ تورکیا، ھە‌ر لە‌و ساڵە‌دا بە نائومێدی ئە‌گە‌ڕێتە‌وە.

ھە‌ر لە‌و ساڵە‌دا بوو ڕاپە‌ڕینە‌کە‌ی شە‌شی ئە‌یلوول لە دژی ھە‌ڵبرژادنە ساختە‌کە‌ی دە‌زگای پادشایە‌تی ڕوویدا. بێ‌کە‌س یە‌کێک بوو لە‌و نیشتمان پە‌روە‌رانە‌ی سە‌رکردە‌ی ئە‌و ڕاپە‌ڕینە‌یان کرد و تێیدا برینداریش بوو.

لە‌ئە‌نجامی ئە‌و ڕۆڵە‌دا ئە‌یگرن ‌و ئە‌یخە‌نە بە‌ندیخانە‌وە. ھە‌ر لە‌سە‌ر ئە‌م بە‌شداربوون ‌و سە‌رکردە‌یییە‌ی لە‌سە‌ر کاریش لایئە‌بە‌ن. ھۆنراوە‌ بە‌ناوبانگە‌کە‌ی “ئە‌ی وە‌تە‌ن مە‌فتوونی تۆم…”ی لە ناو بە‌ندینخانە‌دا نووسیوە‌تە‌وە

ئە‌و ساتە‌ی لە‌ بە‌ندینخانە‌ دێتە‌ دە‌رە‌وە، قوتابخانە‌یە‌ک ئە‌کاتە‌وە بۆ ئە‌وە‌ی وانە‌ی تێدا بڵێتە‌وە ‌و پێی بژی. لە ١٩٣٣دا میری وە‌ر‌ئە‌گرێ بە مامۆستا ‌و ئە‌ینێرێتە‌ مۆرتکە‌ی بازیان ‌و پاشان ئە‌ینێرێتە‌ تە‌وێڵە‌. لە ھاوینی ١٩٣٥دا لە‌گە‌ڵ کۆمە‌ڵە مامۆستایە‌ک، لە‌وانە‌ش یە‌کێکیان مامۆستا گۆرانی شاعیری بە‌ناوبانگ بووە، بە‌شداری لە کۆرسێکدا کردووە لە بە‌غدا بۆ مامۆستایان ئامادە‌ کراوە. بێ‌کە‌س لە‌و سە‌ردە‌مە‌دا مامۆستای قوتابخانە‌ی سە‌رە‌تایی بازیان بووە.

لە ساڵی ١٩٣٧دا لە وزە‌ی میریدا نامێنێت. مامۆستایە‌کی نە‌ترسی وە‌ھا لە سلێمانیدا ھە‌بێ گیانی خە‌بات ‌و کوردایە‌تی بڵاوبکاتە‌وە، دووری ئە‌خاتە‌وە بۆ حیللە‌ و پاش ساڵێک ئە‌ینێرێ بۆ عە‌مارە. بە‌ڵام بێ‌کە‌س ڕازی نابێت بچێ و دە‌ست لە ئیشە‌کە‌ی ھە‌‌ڵئە‌گرێ‌ و دێتە‌وە سلێمانی. لە‌وێش قوتابخانە‌یە‌ک ئە‌کاتە‌وە تا ١٩٤١ وانە‌ی تێدا ئە‌ڵێتە‌وە. ئە‌نجا ئە‌یکە‌نە‌وە بە مامۆستای قوتابخانە‌کانی میری ‌و تا دوایی ساڵی ١٩٤٨دا لە قە‌رە‌داغ ‌و سلێمانی ‌و سورداش‌ و ھە‌ڵە‌بجە‌ مامۆستا ئە‌بێ.

بێ‌کە‌س جگە‌ لە زمانی کوردی، عەرەبی و فارسی و تاڕادە‌یە‌ک ئینگلیزیشی زانیوە‌. بە‌تایبە‌تی لە عە‌رە‌بیدا دە‌سێکی باڵای ھە‌بووە. ھۆنراوە‌یە‌کی زۆری عەرەبی لە‌بە‌ربووە. ھە‌روە‌ھا بڵاوە،‌ کە “معلقاتی سبعە‌” بە‌تە‌واوە‌تی لە‌بە‌ربووە.

بێ‌کە‌س دووژنی ھێناوە‌. یە‌کە‌میان لە ساڵی ١٩٣٥دا، بە‌ڵام ‌پاش ساڵێک بە نە‌خۆشی دە‌ردە‌باریکە کۆچی دواییکردووە ‌و مردنە‌کە‌ی کارێکی زۆری کردۆتە سە‌ر دە‌روونی بێ‌کە‌س ‌و وای لێکردووە ماوە‌یە‌ک گۆشە‌گیری ببێت.

لە‌م ژنە‌ی کچێک و لە ژنی دووھە‌می دوو کچ ‌و کوڕێکی بووە. کوڕە‌کە‌شی شاعیری گە‌ورە‌ی کورد شێرکۆ بێکەسە‌.

کۆچی دوایی

لە ڕێکەوتی ١٩٤٨/١٢/١٨دا بۆ یە‌گجاری سە‌ر ئە‌نێتە‌وە.

نمونە‌یە‌ک لە‌ شیعرە‌کانی:

ئە‌ی وە‌تە‌ن مە‌فتوونی تۆم…

ئە‌ی وە‌تە‌ن مە‌فتوونی تۆم‌و شێوە‌تم بیرکە‌وتە‌وە      وە‌ختی بە‌ندیییو ئە‌سارە‌ت، پێ بە تە‌وق ‌و کۆتە‌وە

من لە زیکرو فیکری تۆ غافڵ نە‌بووم، وا تێنە‌گە‌ی      حە‌پس و تێ‌ھە‌ڵدان‌ و زیللە‌ت تۆی لە بیر بردۆتە‌وە

بە‌و خودایە‌ی بێ‌شە‌ریک ‌و لامە‌کان‌ و واحیدە                    عە‌شقی تۆ نە‌وعێ لە دڵما ئاگری کردۆتە‌وە

ئاگرێکی ‌وا ھە‌زار ساڵ ئاوێ بڕژێنیتە سە‌ر              قە‌ت گڕو کڵپە‌و بڵێسە‌ی تا ئە‌بە‌د نە‌کوژێتە‌وە

باسی مە‌حزوونی و کە‌ساسیی خۆت نە‌کە‌ی توخوا وە‌تە‌ن        چونکە بە‌و باسە برین‌و زامە‌کە‌‌م ئە‌کولێتە‌وه

ماتە‌مینی تا بە‌ کە‌ی، دە‌ی پێکە‌نە‌و سە‌ر ھە‌ڵبڕە                  موفتە‌خیر بە، شوھرە‌تت وا عالە‌می گرتۆتە‌وە

نە‌گبە‌تی لاچوو، سە‌عادە‌ت بۆتە پشتیوانی تۆ            کە‌وکە‌بی بە‌خت‌و فریشتە‌ت بە‌رزە، ئە‌درە‌وشێتە‌وە

گە‌رچی بە‌ینێکە زە‌لیل‌ و دیلی دە‌ستی زاڵمی           نۆبە‌تی شادیتە ئە‌مجا ناحە‌زت لێک‌بێتە‌وە

لافی میللیییە‌ت بە‌ دە‌م لە‌م عە‌سرە‌دا کە‌ڵکی نییە       ڕۆژی ھە‌وڵە، ھە‌ر بە ھیممە‌ت گۆی ھونە‌ر ئە‌برێتە‌وە

بێ‌قوسوورە، چە‌ند جە‌سوورە صە‌د شوکر ئە‌ولادە‌کە‌ت                   وا لە‌ ڕێی تۆدا لە خوێنا سە‌یری چۆن ئە‌تلێتە‌وە

بە‌سیە، تە‌عنە‌م لێ مە‌دە‌، ھە‌ر ڕۆڵە‌کە‌ی جارانتم                 ھێندە‌ حیلمت بێ ھە‌تاکو دە‌ست‌و پێم ئە‌کرێتە‌وە

شە‌رتە شە‌رتی پیاوە‌تی بێ گە‌ر خودا دە‌ستم بدا                 دوژمنت پە‌ت‌کە‌م وە‌کوو سە‌گ بیخە‌مە‌ ژێر پێتە‌وە

 

Previous Post

موه‌فه‌ق ڕۆبه‌یعی: تورکیا نه‌وتی 7 دۆلاری له‌ داعش ده‌کڕێت

Next Post

درێژترین ڕۆمانی جیهانی ده‌كرێته‌ كوردی

RelatedPosts

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک
دسته‌بندی نشده

وەڵامی یەکلاکەرەوەی یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆ ڕاکێشانی ڤێرجیڵ ڤان دایک

شوبات 25, 2025
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 328

ته‌مموز 18, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 324

حوزه‌یران 20, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 323
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 323

حوزه‌یران 12, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 322
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 322

حوزه‌یران 7, 2023
هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 321
دسته‌بندی نشده

هەفتەنامەی جام کوردی ژمارەی 321

حوزه‌یران 2, 2023
Next Post

درێژترین ڕۆمانی جیهانی ده‌كرێته‌ كوردی

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020