“گه‌ڕان بۆ کاتی له‌ده‌ستچوو”، ناونیشانی درێژترین رۆمانی جیهانی و شاكاره به‌ناوبانگه‌كه‌ی مارسیل پرۆست-ی فه‌ره‌نسییه كه هه‌شت به‌رگه و تا هه‌نووكه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووسه‌وه دووبه‌رگی به وه‌رگێڕانی سیامه‌ند شاسواری بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له هه‌ولێر سایتی میدیایی هه‌ولێر، ناوبانگی ئه‌م به‌رهه‌مه زۆر سنوور و زۆر كولتووری بڕیوه و ته‌نها له‌نێو فه‌ره‌نسادا به ده‌یان و سه‌دان توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه و گرنگی ئه‌م ڕۆمانه‌ش ته‌نها له‌وه‌دا نییه كه درێژترین رۆمانه، به‌ڵكو له‌وه‌دایه كه ده‌ست بۆ زۆر برینی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانی ده‌بات كه مرۆڤی نوێ به‌ری ده‌كه‌وێت.
زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گران رۆمانی “گه‌ڕان بۆ کاتی له‌ده‌ستچوو” به فراوانی واتای وشه به ڕۆمانی مودێرن ئه‌زانن. ڕۆمانێک که به جه‌ختکردن له‌سه‌ر ڕووداو و یاده‌وه‌ری؛ چه‌قبه‌ستن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌زموون و نووسین و به‌رداشت ئه‌کا كه یه‌کێکن له بنه‌ماکانی ڕۆمانی مودێڕن. ڕۆمانێک که پڕه له یاده‌وه‌ری ناخودئاگا و به ئه‌زموونی هه‌سته‌وه‌ری وه‌کوو و ده‌نگ و بۆن ئه‌ورووژێن.
ژیل دیلۆز، له‌باره‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌ڵێ گرنگیی جه‌ختکردنی پرووست له‌سه‌ر یاده‌وه‌ری و ڕابوردوو، بۆ تێگه‌یشتن و سوودوه‌رگرتن له هێماکانه و له ئه‌نجامدا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕۆژه‌ڤ و هونه‌ر‌مه‌ندبووندا هه‌یه.
پرووست له‌وه تێگه‌یشت که هونه‌ر ئه‌توانێ ئه‌و شتانه‌ی له‌ده‌ستچووه به‌دی بهێنێته‌وه و لانیکه‌م له ئه‌ندێشه‌ماندا بیانپارێزێ، هونه‌ر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی کاولکه‌ری کاتدا زاڵ ئه‌بێ، کاتێک که له‌ده‌ست ئه‌چێ، به‌سه‌ر ئه‌چێ و، هه‌موو دیارده‌کان ئه‌به‌سێته‌وه به خۆیه‌وه و چی هه‌یه به‌بێ کات واتا بکرێ که واتاش به‌ستراوه به کاته‌وه.
هونه‌ر ئه‌توانێ ئه‌زموونه‌کانی ژیان بژێنێته‌وه و به‌ره‌نجامه‌که‌ی ناسین و پێگه‌یشتن بێ به تێگه‌یشتن.
بڕیاره ناوه‌ندی غه‌زه‌لنووس هه‌ر دوو مانگ جارێك به‌رگێكی ئه‌م رۆمانه چاپ و بڵاوبكاته‌وه و تا هه‌نووكه‌ش دوو به‌رگی بڵاو كراوه‌ته‌وه و بڕیاره له مانگی شوباتی داهاتووشدا به‌رگی سێیه‌می بڵاوبكرێته‌وه.