منداڵ زۆر ناسکە و بە پێچەوانەی ئەوەی کە پێیان وایە منداڵان کەمتر تووشی نەخۆیشی مەترسیدار دەبن ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە شێرپەنجە زۆرە و هەندێک جار تەنانەت بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک بۆ ئەو نەخۆشییە لە مندال و دەورووبەریدا هەبێت، منداڵ تووشی دەبێت.
پسپۆڕێکی نەشتەریگەری و نەخۆشییەکانی منداڵان دەڵێت: هەندێک هۆکاری ژێنەتیکی هەر لە زگی دایکەوە بۆ منداڵ دەگوازرێتەوە، کە یەکێک لەوانەش هەر تووشبوونی منداڵ بە شێرپەنجەیە.
هەندێک هۆکاری وەک دووکەڵی سەماوی، هەوکردنی زۆر و بوونی تیشکە مەترسیدارەکان لە دەرووبەری منداڵ دەبنە هۆی شێرپەنجە لە منداڵدا.
لە منەداڵاندا سەرەکیترین نیشانەی شێرپەنجە کەمبوونەوەی کتوپڕی کێشی جەستەی منداڵە کە دەبێ زۆر زوو نیشانی پزیشک بدرێت. ئەگەرچی شێرپەنجە لە منداڵاندا نێسانی زۆری هەیە بەڵام کەمبوونەوەی کێش لە هەموویان گرینگترە و یەکەم نیشانەیە لە دەستپێکردنی نەخۆشیی شێرپەنجە لە منداڵدا.
ڕشانەوەی بەیانیانی منداڵان، ژانەسەری زۆر، ئەستووربوون و ماسینی ئێسقان و پشت و قاچەکانیان، هەستکردن بە بوونی لوو لە زگ و سینگ و شان و سمتی منداڵدا، ڕەشبوونەی چەند شوێن لە جەستەی، بوونی ئیلتیهابات و هەوی بەردەوام، تای بە تین و زەردهەڵگەڕان و ماندوویەتسی بەردەوامی منداڵ ئەوانە هەموو لە نیشانەکانی شێرپەنجەن کە دەبێ زۆر زوو منداڵ ببردرێت بۆ لای پزیشکی تایبەتی منداڵان.
لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کاتێک لە بوونی شێرپەنجە لە منداڵدا دڵنیا بوونەوە پزیشکەکان هەوڵ دەدەن بە نەشتەرگەری لووەکە بێننە دەر بەڵام لەو منداڵاندا کە تووشی شێڕپەنجە بوون تەنانەت لە پاش نەشتەرگەریش نیشانەکانی ئەو نەخۆشییە هەر دەمێنێتەوە لە جەستەیاندا و بەرەدوامیش ئەو مەترسییەیان هەر لەسەرە و هەر بۆیەش ئاگاداری لە منداڵ و پاراستنی منداڵ لە تووشبوون بە نەخۆشییەکی ئاوا مەترسیدار باشترین ڕێگایە بۆ دوورکەوتنەوە لەو ئازارە.