مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ و له درێژه‌ی به‌دیهێنانی به‌ڵێنی سه‌رۆک کۆمار بۆ جێبه‌جێکردنی به‌ندی 15ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی له پله‌ی به‌کالۆریس بۆ یه‌که‌مین جار له ئێران و زانکۆی کوردستان ده‌ستی به کار کرد.
به پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ئیرنا، ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی له زانکۆکان له‌مێژه‌وه وه‌ک داواکاری خه‌ڵکی پارێزگای کوردستان له ئارادا بووه و جێبه‌جێکردنی له ده‌وڵه‌تی هیوا و چاره‌سه‌ر ڕه‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی به خۆوه بیین و پێبه‌ندبوونی دوکتۆر ڕۆحانی له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌کانی پیشان ده‌دا.
دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له سه‌فه‌ری بۆ پارێزگای کوردستان و له پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگه‌یاند که له مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه وانه وتنه‌وه‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی بۆ یه‌که‌مین جار له ئاستی ئێران‌دا و له زانکۆی کوردستان ده‌ست پێ ده‌کات.
ئه‌م به‌ڵێنه‌ی سه‌رۆک کۆمار ئه‌مڕۆ هاتۆته بواری جێبه‌جێکردن و ئه‌م ڕسته ئێستا به وه‌رگرتنی 41 خوێندکاره‌وه له زانکۆی کوردستان چالاکی ده‌کات.
دامه‌زراندنی ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی له ساڵه‌کانی 81 و 82ه‌وه باسی لێ کراوه به‌ڵام به هۆکاری جۆراوجۆر به‌ڵگه‌نامه‌ی دانانی ئه‌م ڕسته‌یه له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا په‌سند نه‌کرا و پاش چه‌ندین ساڵ ئه‌م ئاواته له‌مێژینه‌ی کوردزمانان به هه‌وڵ و تێکۆشانی ده‌وڵه‌تی هیوا و چاره‌سه‌ر هاته دی.
ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره بۆ ده‌وڵه‌تی هیوا و چاره‌سه‌ر
سه‌رۆکی زانکۆی کوردستان ده‌رکردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی دانانی ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی وه‌ک ده‌سکه‌وتێکی گه‌وره بۆ ده‌وڵه‌تی هیوا و چاره‌سه‌ر ئاماژه پێ ده‌دا و ده‌ڵێت: به به‌خته‌وه‌رییه‌وه پاش هاتنه سه‌رکاری ده‌وڵه‌تی نوێ و ڕوانگه‌ی تایبه‌تی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئه‌م ئاواته دێرینه‌یه هاته دی.
فه‌ردین ئه‌خلاقیان ده‌ڵێت: پاش دانانی ئه‌م ڕسته‌یه، زۆرێک له ده‌قه‌کانی فارسی هاتوونه‌ته‌وه سه‌ر زمانی کوردی و له به‌ر ده‌ستی کوردزماناندان و ته‌نانه‌ت وێڕای کوردانی نێوخۆی ئێران کوردانی وڵاتانی دراوسێش ده‌توانن که‌ڵکی لێ وه‌رگرن و زمانی کوردیش په‌ره‌پێدانێکی به‌رچاو به‌خۆوه ببینێت.
بۆ به ئه‌نجام گه‌یشتنی ئه‌م پڕۆژه‌یه هه‌وڵی زۆر درا
به‌ڕای سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێکه‌وتنی ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه سنووردار نییه بۆ 2 وانه و 3 وانه و یان چاپی کتێب و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌مایش به‌ڵکوو مه‌سه‌له‌ی 136 یه‌که‌ی وانه‌ییه و به ڕێکه‌وتنی ڕسته‌یه‌کی زانکۆی بۆ یه‌که‌مین جار له ئاستی ئێران‌دا و هه‌وڵ و تێکۆشانی زۆر دراوه تا بگاته ئه‌نجام.
به‌ختیار سه‌جادی ده‌ڵێت: ئه‌م ڕسته‌یه له چوارچێوه‌ی 136 یه‌که‌دا و له ئاستی به‌کالۆریس دانراوه و وانه‌کانیش له چوار به‌شی گشتی، بناغه‌یی، سه‌ره‌کی و تایبه‌تدا دابه‌ش کراون که تێپه‌ڕکردنی 20 یه‌که وانه‌ی گشتی وه‌ک دیکه‌ی ڕسته‌کانی زانکۆکانی ئێران بۆ خوێندکارانی ئه‌م ڕسته‌یه پێویسته.
به پێی قسه‌کانی سه‌جادی وانه‌کانی بناغه‌یی بریتی له ڕێنووس، شێوازی نووسین، ده‌ستووری زمان، ده‌نگناسی، پیتناسی و زاراوهناسین و له ساڵی یه‌که‌مدا ئاراسته ده‌کرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی زانکۆی کوردستانیش وتی: وانه سه‌ره‌کییه‌کانیش بریتین له ده‌قه‌کانی ئه‌ده‌بی به هه‌مووی زاراوه‌کان، مێژووی ئه‌ده‌بییات له هه‌مووی زاراوه‌کان، کێش و عه‌رووز و … له ساڵه‌کانی دووهه‌م و سێهه‌مدا ئاراسته ده‌کرێن.
هه‌روه‌ها وتیشی: وانه تایبه‌ته‌کانی ئه‌م ڕسته بریتین له بنه‌ماکان و شێوازی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له ئه‌ده‌بییاتی کوردی، ئه‌ده‌بییاتی داستانی، ڕومان، شاکاره‌کانی ئه‌ده‌بی جیهان له زمانی کوردی و … له ساڵی ئاخردا ئاراسته ده‌کرێن.
سه‌جادی وتیشی: وانه‌یه‌کی ڕۆژنامهوانیشمان هه‌یه که له ساڵی سێهه‌مدا ئاراسته ده‌کرێت.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێخستنی ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی، دابینکردنی کتێب، سه‌رچاوه و هه‌روه‌ها مامۆستاشی وه‌ک یه‌ک له گرنگترین کێشه‌کانی ئه‌م پڕۆژه ئاماژه پێدا و وتی: چونکه له ئێران‌دا ژماره‌ی که‌سانی خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌کانی ماسته‌ر و دوکتۆرا له زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی زۆر که‌من هه‌ر به‌م بۆنه‌وه کێشه‌مان هه‌یه.
ناوبراو وتیشی: له ڕێگای سیسته‌می ڕاکێشانی لێژنه‌ی زانستی وه‌زاره‌تی زانسته‌وه داوامان کردووه که به چه‌ند که‌س دوکتۆرای زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی پێویستمانه و ده‌مانه‌وێ ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین.
ناوبراو درێژه‌ی دا: له ڕێگای ئه‌م سیسته‌مه‌وه داواکارییه‌کمان له ئاستی جیهاندا بڵاو کردۆته‌وه و هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌شدا چه‌ند که‌س که خاوه‌نی به‌ڵگه‌نامه‌ی دوکتۆران و به ڕه‌گه‌ز ئێرانین ئاماده‌بوونی خۆیانیان ڕاگه‌یاندووه.
ناوبراو درێژه‌ی دا: پاش ئه‌نجامدانی وتووێژی زانستی یه‌ک که‌س که دوکتۆرای کوردناسی هه‌یه، په‌سند کرا و نیوه‌ی دووهه‌می ساڵ وه‌ک لێژنه‌ی زانستی و مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی دێته ئێره.
سه‌جادی پاش ئاماژه‌دان به‌وه‌یکه زانکۆی کوردستان ته‌نیا زاکۆی ئیرانه که ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی تێدا دامه‌زراوه وتی: له زانکۆکانی مۆسکۆ، سوربونی پاریس، کراکۆفی له‌هستان و سواسی له‌نده‌ن ئه‌م ڕسته‌یه هه‌یه و ئه‌م دواییانه‌ش له سێ ویلایه‌تی ئه‌مریکایش ئه‌م ڕسته دامه‌زراوه.
ناوبراو درێژه‌ی دا: گرنگترین ئامانجی ئێمه هه‌نارده‌کاری فه‌رهه‌نگی له ساڵانی داهاتوودایه و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ش تا ئه‌و جێگایه‌ی که ده‌توانین له سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م زانکۆانه که‌ڵک وه‌رناگرین و ده‌مانه‌وێ که چالاکی خۆماڵیمان هه‌بێت و مامۆستاکانمان خۆیان له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌وڵ بده‌ن.
ناوبراو درێژه‌ی دا: ده‌مانه‌وێ له کتێب و به‌رهه‌مه‌کانی ئه‌وان که‌ڵک وه‌رنه‌گرین و به‌رنامه‌یه‌کی 10 ساڵه‌مان داناوه تا ببینه خاوه‌نی به‌رهه‌می باوه‌ڕپێکراو له‌م ڕسته‌دا به جۆرێک که ناوه‌نده‌کانی دیکه‌ی کوردناسی له جیهاندا بێنه لای ئێمه و دۆخی ناوه‌ندارێتی خۆمان بپارێزین.
سه‌جادی وتیشی: ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هه‌نارده‌کاری فه‌رهه‌نگیمان هه‌بێت ده‌بێ مامۆستاکانی ئه‌م زانکۆ بتوانن بۆ وانه سه‌ره‌کی و تایبه‌ته‌کان، بۆ خۆیان نووسراوه دابین بکه‌ن و پاشان بکرێته کتێب و دواتریش بنرێته به‌رده‌ست که‌سانی دیکه.
ناوبراو وتیشی: ئێمه ئێستا ئه‌نجومه‌نێکی حه‌وت که‌سیمان هه‌یه له دوو گرووپی زمان‌ناسی، دوو که‌سی گرووپی ئه‌ده‌بییاتی فارسی و سێ که‌سیش له گرووپی زمان و ئه‌ده‌بییاتی عه‌ره‌بی و هه‌ر جۆره چالاکییه‌ک له بواری ئه‌ده‌بییاتی کوردی‌دا له پارێزگا له ژێر چاوه‌دێری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی قسه‌کانی ناوبراو به پێی په‌سندکراوی جێگرایه‌تی سیاسی پارێزگاری کوردستان، هه‌ر جۆره چالاکییه‌ک له بواری زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی له‌م پارێزگایه‌دا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده‌ش بیه‌وێ کتێبی کوردی بۆ قوتابیان بنووسێت ده‌بێ له ژێر چاوه‌دێری ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێخستنی ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ی وه‌ک به‌رزترین ئه‌نجومه‌نی سیاسهتدانانی بواری زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی ئاماژه پێدا.
سه‌جادی له درێژه‌دا وتیشی: ئێستا کێشه‌یه‌ک له ئاستی ئێران‌دا هه‌یه کێشه‌ی بێ‌کاری ده‌رچووانی زانکۆیه به‌ڵام ئه‌م کێشه‌یه بۆ ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی نییه و هه‌ر که‌سێک له‌م ڕسته‌دا به‌کالۆریس بگرێت ئه‌وا له ڕێکخراوه‌ی په‌روه‌رده‌دا وه‌رده‌گیردرێت و ته‌نانه‌ت زۆرێک له دائیرهکانیش وه‌ک که‌له‌پووری که‌لتووری و ته‌نانه‌ت هه‌واڵده‌رییه‌کانیش پێویستیان به‌م که‌سانه ده‌بێت.
خوێندکارانی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی زۆر خۆشحاڵن
دوکتۆر نه‌جمه‌دین جه‌باری مامۆستای ئه‌ده‌بییاتی زانکۆی کوردستان و یه‌که‌مین مامۆستای زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی له زانکۆکانی ئێران ده‌ڵێت: خوێندکارانی ئێمه به مه‌یل و داواکارییه‌وه ئه‌م ڕسته‌یان هه‌ڵبژاردووه و شه‌وقێکی به‌رچاویان بۆ فێربوون هه‌یه و بۆ خۆشمان زۆر خۆشحاڵین که ئه‌مه ده‌بینین.
ناوبراو درێژه‌ی دا ئێمه له سه‌ره‌تاوه ده‌ستمان پێکردووه و دڵنیاین که خوێندکاران پاش تێپه‌ڕکردنی ئه‌م وانه، ده‌بنه که‌سانێکی پسپۆڕ له ڕسته‌ی خۆیاندا.
ناوبراو ڕای وایه که داهاتووی کاری ئه‌م ڕسته‌یه زۆر ڕوونه و ده‌ڵێت: مه‌سه‌له‌ی کاری تایبه‌ت بۆ ئه‌م ڕسته‌یه له ئارادا نییه و به ئاسانی ده‌توانن له به‌شی په‌روه‌رده‌دا وه‌ربگیردرێن.
دوکتۆر جه‌باری وتیشی: له کرماشانیش زانکۆی زمانی کوردی دامه‌زراوه و ئه‌مه ههنگاوێکی زۆر ئه‌رێنی و گه‌وره‌یه و هیچ جۆره کێشه‌یه‌ک بۆ وانه‌وتنه‌وه‌ی له زانکۆکان‌دا له ئارادا نییه.
خوێندکاران چ ده‌ڵێن:
نگین سه‌یفی یه‌ک له خوێندکارانی ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی زۆر خۆشحاڵه که ئه‌م ڕسته‌ی هه‌ڵبژاردووه و ده‌ڵێت: ئه‌و کاته‌ی که نه‌هاتبوومه زانکۆ پیلانم دانابوو له گه‌ڵ وانه‌کانی دیکه‌م کوردی به تایبه‌ت فێر بم به‌ڵام هه‌ر که بینیم له نێو دهفتهرچهکهدا زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی هه‌یه زۆر خۆشحاڵ بووم و وه‌ک یه‌که‌می ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌کانم هه‌ڵمبژارد.
شه‌قایق حه‌سه‌نزاده ده‌ڵێت: گه‌وره‌ترین به‌خته‌وه‌ری ژیانم به دانانی ڕسته‌ی زمان و ئه‌ده‌بییاتی کوردی ده‌زانم و هیوادار بووم بتوانم به زمانی زگماکیم بنووسم و له‌گه‌ڵ مێژووی ئه‌ده‌بییاتی کوردی ئاشنا بم.
دڵبه‌ر فه‌لاحیش ده‌ڵێت: ئه‌گه‌رچی که‌سانی ده‌وروبه‌رم نه‌یاری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌م بوون به‌ڵام هه‌ڵمبژاردووه و ته‌نانه‌ت داهاتووی کاریشی لام گرنگ نییه.